کۆى گشتى سەردان ە
ميوانى سهرهێل
|
دروستكردنی گهراجی هاوچهرخ بۆ ئۆتۆمبێل
هاشم غهمگین 2/8/2012 لهگهڵ فراوانبوونی شارهكانو باشبوونی گوزهرانی هاووڵاتیان، خواستو ئارهزووی كڕین لهسهر ئۆتۆمبێل زۆر بووهو رێژهی ئۆتۆمبێلیش ساڵ بهساڵ لهناوچهكه بهرهو زیادبوون دهڕوات. بهپێی ئامارێكی هاتوچۆ كه لهڕۆژنامهی كوردستانی نوێ بڵاوكراوهتهوه، ملیۆنێكو 200 ههزار ئۆتۆمبێل لهههرێمدا ههیه، شاری سلێمانیش بهقهزاو ناحییهكانیهوه لهو ژمارهیه نزیكهی 400 ههزار ئۆتۆمبێلی بهركهوتووه، ئهگهر بهرنامهو پلانێك نهبێت بۆ چارهسهركردنو رێكخستنی، ئهوا قهرهباڵغی ئۆتۆمبێل سهر شهقامهكان دهگرێتهوهو جموجۆڵو هاتوچۆ ئاڵۆز دهبێتو دهوهستێت.
گهراج لهكوردستان فهرامۆشكراوه لهلایهكی دیكهوه گهراجهكانیش لهوئاستهدا نین تاتوانای لهخۆگرتنیان ههبێت، تهنانهت شۆستهو كۆڵانهكانیش جێگهی راوهستانی ئۆتۆمبێلی تێدا نابێتهوه، بهشێكی ئهو گرفتهش بۆ هۆكاری خراپیو فراوان نهبوونی ئهو شوێنانه دهگهڕێتهوه كه بۆ پاركین كردنی ئۆتۆمبێل تهرخانكراون بهتایبهتی لهشاره گهورهكاندا چهند گهراجێك دهبینیت كهسیفهتی پاركینی ئۆتۆمبێلی تێدانییه، لهڕووی فروان نهبوونو قیرتاونهكردن كه لهوهرزی زستاندا دهبێته قوڕو لیتهو پیسكردنی شهقامهكان، نهبوونی سهقفی داخراو.... تد. لهوڵاتانی پێشكهوتوودا بهمهبهستی كهمكردنهوهی قهرهباڵغی ئۆتۆمبێل لهسهر شهقامهكان، چهندین گهراجی چهند نهۆمی لهشاره گهورهكان بۆ پاركین كردنی ئۆتۆمبێل دروستكراون، بۆیه پێویسته شارهوانییهكان لهڕێی تهرخانكردنی زهوییهوه هانی وهربهرهێنهرانو سهرمایهداران بدهن بۆ دروستكردنی گهراجی چهند نهۆمی، یاخود فراوانكردنو چاككردنی ئهو گهراجانهی كه ئێستا ههن.
سیستمی گهراجه هاوچهرخهكان بهگشتی سیستمی كاركردنی گهراج لهوڵاتان بهم شێوهیه رێكخراوه: لهبهردهم دهرگای سهرهكی گهراجهكاندا ئامێرێكی ئهلیكترۆنی دانراوه بۆ راكێشانی بلیت، ئهگهر شۆفێر بلیت نهبڕێت، ئهوا ئهو بهربهسته ئاسنهی دانراوه بهرز نابێتهوهو ناتوانێت ئۆتۆمبێلهكهی بكاته گهراجهكهوه، ههروهها لهكاتی دهرچوونیشدا بۆ واسڵكردنی پاره ئامێرێكی ئهلیكترۆنی لهنهۆمی خوارهوهدا دانراوهو دهبێت شۆفێر بلیتهكهی بكاته نێو ئامێرهكهوه، ئهوكات لهسهر شاشهی ئامێرهكه دهنوسرێت كهماوهی چهند خولهكو كاتژمێر ئۆتۆمبێلهكه پاركین كراوهو بڕی چهند پاره پێویست دهكات كه بیدات، پاشان شۆفێر بهدهستی یان لهڕێی كارتی بانكییهوه بڕی پارهی دیاریكراو دهداتو بلیتهكه دێته دهرهوه، دواتر بۆ دهرچوون دهبێت بلیتهكه بكاته شوێنی دیاریكراوی ئهو ئامێرهی بۆ بڵندكردنهوهی بهربهستهكه دانراوه، ئهگهر بێتو پارهی نهدابێت، ئهوه بهربهستهكه بهرزنابێتهوه. نرخی پاركین كردنی ئۆتۆمبێل لهم گهراجه هاوچهرخانه بهپێی شوێنهكان دهگۆڕێت، بۆ نموونه لههۆڵهندا لهگهراجی نێو سهنتهری بازاڕی شارهكاندا نرخی یهك كاتژمێر پاركینكردنی ئۆتۆمبێل چوار یۆرۆیه، بهڵام لهشوێنهكانی تر بۆ یهك كاتژمێر بڕی دوو یۆرۆ و پهنجا سهنت وهردهگیرێت. لهوڵاتان بهشێوهیهكی بهرچاو شۆفێران ئۆتۆمبێلهكانیان لهم گهراجانه پاركین دهكهنو داهاتێكی باشیش بۆ خاوهن ئهو گهراجانه دهستهبهربووه. ئهوهی پێویسته لهڕووی خزمهتگوزارییهوه لهو گهراجانهدا بوونی ههبێت، بریتین لهم چهند خاڵهی لای خوارهوه: 1.دروستكردنی بنكهیهك بۆ چاودێریكردنی گهراجهكه 2.دروستكردنی تهوالێت 3.دانانی ئهسانسوری كارهبایی بۆ دابهزینو سهركهوتنی شۆفێران 4.دانانی كامێرای چاودێری لهههر نهۆمێك، بۆ بهئاگابوون لهجموجۆڵی شۆفێران 5.بهشێوهیهكی رێكو دیار لهشوێنی راوهستانی ئۆتۆمبێلهكاندا هێڵ بكێشرێت 6.بوونی ئامێرو كهرهستهی پێویست بۆ ئهگهری رووداوی ئاگركهوتنهوه 7.دهبێت لهپێش دهرگای سهرهكی گهراجهكاندا، تابلۆو هیمای پاركین بهشێوهیهكی دیار ههڵبواسرێت. لهكۆتاییدا پێویسته حكومهتی ههرێم لهدروستكردنی بینا بۆ دامودهزگاو فهرمانگهكان، تهرخاكردنی شوێن بۆ پاركین كردنی ئۆتۆمبێل رهچاو بكاتو فهرامۆشی نهكات. لهگهڵ ئهوهشدا لهدروستكردنی نهخۆشخانه گشتییهكاندا پێویسته گرنگی تهواو بهدروستكردنی گهراجی فراوان بدرێت، وهك لهوڵاتان پهیڕهو دهكرێت.
هێـڵی گواستنهوهی میترۆ له هۆڵـهندا
هاشم غهمگین 26/7/2012 میترۆ یهكێكه لههێڵهكانی ئاسنو بهسێیهمین هۆكاری گواستنهوه دادهنرێت لهجیهاندا كه بۆ یهكهمین جار لهشاری لهندهنی پایتهختی بهریتانیا دروستكراوهو له 10ی كانوونی دووهمی ساڵی 1863 دهستی بهجموجۆڵو كاركردنو گواستنهوهی خهڵك لهژێر زهویدا كردووه. مهبهست لهدامهزراندنی ئهم تۆڕی گواستنهوهیه لهژێر زهویدا بۆ ئهوهیه، كه قهرهباڵغی ئۆتۆمبێل لهسهر شهقامهكاندا كهمبكرێتو ژینگه بهپاكی رابگیرێتو ئاسانكاریی بۆ هاتوچۆو گواستنهوهی هاووڵاتیان لهشوێنێكهوه بۆ شوێنێكی ترو بهشێوهیهكی خێرا بكرێت، ههروهها هێڵی میترۆ لهنێو ئهو شارانهدا دادهمهزرێت كه گهورهو فراوانو قهرهباڵغنو رێژهو ئاستی دانیشتووان تیاندا چڕو زۆره. ئهوهی كههێڵی میترۆ لههێڵهكانی دیكهی ئاسن جیا دهكاتهوه ئهوهیه كه كێشو قورسایی كهمترهو قهبارهی بچووكترهو جێگهیهكی كهمتر دهگرێت لهسه رووی زهمین. هاوكات لهجموجۆڵو رۆشتندا خێرایهو لهكاتژمێرێكدا توانای بڕینی 70 میلی ههیه، لهگهڵ ئهوهشدا لهچوارچێوهی شارێكدا دهجۆڵێتو كار دهكاتو لهنێو تونێلو ژێر زهویدا خهڵك دهگوێزێتهوه. لههۆڵهندا هێڵی میترۆ لهساڵی 1968 لهشاری (Rotterdam) رۆتردام دروستكراوهو لهدوای 10 ساڵیش توانراوه لهشاری ئهمستردامی پایتهختدا دروستبكرێت. كۆمپانیای (ret)ی گواستنهوهی میترۆی رۆتردام رۆژانه لهكاتژمێر 5ی بهیانییهوه تا 1ی شهو لهنێوان 42 وێستگهدا گهشتیاران دهگوێزێتهوه، ئاستی گواستنهوهو گهشتكردنی رۆژانهش لهم هێڵهدا دهگاته زیاتر له 400 ههزار كهس.
بلیتی میترۆ بهگشتی لههێڵی میترۆی رۆتردام بلیت بهم شێوانه دهست دهكهوێت: یهكهم: لهههموو وێستگهكاندا ئامێری ئهلیكترۆنی كڕێنو راكێشانی بلیت دانراوه، ههموو گهشتیارێك دهتوانێت بهپارهی ورده یان كارتی بانكیی بلیت ببڕێت. دووهم: ئهو وێستگانهی دهكهونه سهنتهری بازاڕهوه، بنكهی تێدایه بۆ ئهوهی بهدهستیی بلیت بهگهشتیاران بفرۆشرێت. سێیهم: بهگشتی ئهوانهی رۆژانه بههێڵی میترۆ هاتوچۆ دهكهن، ههڵگری كارتێكن كه پێی دهوترێت (ov.chipkaard) بهكاربهرانی ئهم كارته بهپێویستی خۆیان دهبێت لهوێستگهكان پاره داخلی كارتهكانیان بكهنو نرخی بلیتی گواستنهوهی میترۆش بۆ ههر كاتژمێرێك بڕی سێ یۆرۆیه، ههروهها بۆ رێگرتن لهپێشێلكارییو داخڵبوونی گهشتیاران بهوێستگهكان چهندان دهرگای شووشهی ئهلیكترۆنی دروستكراوه كه تهنیا بهبلیتو كارتی بهشداریكردنی بهردهوام دهكرێتهوه، بهبێ بوونی بلیتو ئهو كارتهوه، هیچ كهسێك ناتوانێت بڕواته نێو وێستگهكانو بهمیترۆ هاتوچۆ بكات، تهنانهت ئهگهر بێتو گهشتیارێك بیهوێتو ههوڵ بدات بهنایاسایی لهدوای كهسێكهوه دیكهوه داخڵی وێستگهكان بێت، ئهوا بۆ ئاگاداركردنهوهی جابییهكان زهنگ لێدهداتو كهسی سهرپێچیكار غهرامه دهكرێت.
وێستگهی میترۆ بۆ دروستكردنی هیڵی میترۆ، سهرهتا دهبێت لهلایهن ئهندازیارو كهسانی شارهزاو پسپۆڕهوه، دیزاینو نهخشهیهكی وردو پتهوی بۆ بكێشرێت، پاشان بهتهنیشت شهقامهكانی نێو شاردا خهندهقێكی گهوره ههڵبكهندرێت بۆئهوهی بهشێوهیهكی تۆكمه هێڵه ئاسنهكانی تیایدا جێگیر بكرێت، بۆ فراوانكردنی هێڵهكه لهههندێك شوێن پێویست دهكات بیناو خانووی بۆ بڕوخێندرێت، لهگهڵ ئهوشدا لهههندێك شوێنیشدا پێویست بهدروستكردنی تونێل ناكاتو ئاساییه لهسهر زهوی میترۆ بجوڵێت بۆ كاركردن، ههروهها دهبێت دیواری تونێلهكان بهخشت یان بهشیشو چیمهنتۆ كۆنكرێت بكرێتو سهقفهكهشی بهپۆڵایهكی زۆر بههێز یان بهكۆنكرێت دابپۆشرێت، بهشێوهیهك بتوانرێت میترۆكان بهژێریداو ئۆتۆمبێلهكان بهسهریدا بڕۆن. لهگهڵ ئهوهشدا دهبێت بهشێوهیهكی رێكو جوان روناكیو تهزووی كارهبا بۆ نێو تونیلهكه رابكێشكرێت، چونكه میترۆكانی ئێستا ههموو بهكارهبا دهجوڵێنو كاردهكهن لهههمانكاتدا بۆ دهرچوونی ئهو دوكهڵهی لهئهنجامی جموجۆڵی میترۆكاندا دروست دهبێت، پاشان بۆ ئاڵۆگۆڕی ههوا، دهبێت پانكهو كهرهستهو ئامێری پێویست بۆ ئهو مهبهسته دابنرێت. ههروهها بو سوود وهرگرتنی ههموو دانیشتووانی شار دهبێت وێستگهی میترۆ لهگهڕهكهكان، بازاڕ، نهخۆشخانه، وێستگهكانی شهمهندۆفێر، شوێنه گشتییهكانو لهو شوێنانهی پێویستن بۆ سهركهوتنو دابهزینی هاووڵاتیان، وێستگه دروست بكرێت. پاشان دهبێت لهوێستگهكان كورسی شوێن بۆ پشوودانی گهشتیاران دروست بكرێتو شاشهی ههڵواسراو بۆ نمایشی كاتی هاتنی میترۆكان دابنرێت. لهگهڵ ئهوهشدا بۆ ئاگابوون لهجموجۆڵی گهشتیارانو پێشێلكاریی یاساییو جگهرهكێشان لهنێو وێستگهكاندا كامێرای چاودێری لهو شوێنانهی پێویستن دانراوه، ههروهها بنكهیهكیش بۆ ئهو مهبهسته بۆ پاسهوانان لهسهرجهم وێستگهكاندا ههیه. هاوكات بۆ سوود وهرگرتنی خاوهن پێداویستییه تایبهتهكانو توێژی بهساڵاچووان لهگواستنهوهی میترۆ لهشاری رۆتردام لهسهر شهقامهكان ئهسانسوری كارهبایی دانراوه، بۆئهوهی بێ هاوكاریكردن راستهوخۆ ئهو توێژانه بتوانن داخڵی وێستگهكان بن.
جابی میترۆ جۆری میترۆكانی هۆڵهندا بهگشتی یهك قاتو كورتو درێژن، واته توانای لهخۆگرتنی له 100 كهسهوه تا 300 كهسی ههیه، لهكاتی بوونی قهرهباڵغیدا ئاساییه گهشتیاران لهنێو میترۆكاندا بهپێوه رابووهستن، چونكه شوێنی تایبهت بهدهست دروستكراوهو لهماوهی یهك خولهكهدا میترۆیهك دهگات بهوێستگهكان بۆ دابهزینو سهركهوتنی گهشتیاران، ههروهها چۆنێتی جموجۆڵو كاركردنی میترۆكان لهشاری رۆتردام بهسهر پێنج هێڵو ناوچهدا دابهش بوونو ههریهك بهجیا گهشتیاران لهنێوان وێستگهكانی ئهو ناوچانهدا دهگوێزنهوه. هێڵی میترۆ وهك هێڵهكانی دیكهی ئاسن، پێویستی بهجابییه بۆ چاودێكردنی گهشتیارانو پێدانی رێنماییو ههڵسوڕاندنی كاروباری میترۆكان، بههۆی پهیدابوونی تهكنهلۆژیاوه كاروباری جابیی میترۆكان لههێڵهكانی دیكهی ئاسن ئاسانتره، جاری وایه لهههفتهیهكدا جابییهكان لهگهڵ پۆلیس رۆژێك دیاری دهكهن، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بلیتو كارتی بهشداریكردنی مانگانهی گواستنهوهی میترۆی گهشتیاران، ههركهسێك سهرپێچی كردبێت، دهستبهجێ پسوولهی غهرامهی بۆ دهكهن. شایهنی وتنه لههۆڵهندا جگه لههێڵی میترۆ، خزمهتگوزاریی گواستنهوهی هێڵی ترامی ئاسن بهشێوهیهكی فراوان بۆ گواستنهوهی هاووڵاتیان لهنێو شاره گهورهكاندا دهستبهركراوه. بۆیه لای خۆشمان پێویسته حكومهتی ههرێم هانی كۆمپانیاكانو سهرمایهداران بدات، پلانو بهرنامه بۆ دامهرزاندنی هێڵی میترۆ دابنێت، لهئێستادا دهرفهت ههیهو باشتره وهك لهوهی لهساڵانێكی تر ئهم خزمهتگوزارییه بهسووده باسو بیر لهدروستكردنو دامهزراندنی بكرێتهوهو بودجهیهكی زۆری تێبچێتو ئاستهنگهكان زیاتربن بۆ ئهنجامدانی، چونكه ههنووكه ناوچهكهمان لهقۆناغی ئاودانكردنهوهو بنیاتنانهو دامهزراندنی پڕۆژهیهكی واش لهلایهن حكومهتهوه بێت یان كهرتی تایبهت، داهاتێكی بهرچاو دهستبهردهكاتو خزمهتێكی بهرچاویش پێشكهش بهكهرتی گواستنهوه دهكات. پیشهسازیی ئهلهمنیۆم
هاشم غهمگین 3/7/2012 ئهلهمنیۆم (فافۆن) كانزایهكی فلزییهو سهرهتای دۆزینهوهو پهیدابوونی دهگهڕێتهوه بۆ ساڵی 1886 كه لهلایهن دوو زانای ئهمریكیو فهرهنسییهوه فلزی فافۆنیان دایه بهرشهپۆلی كارهباو توانییان كانزایهكی لهو جۆرهیان دهستبكهوێت، كانزای ئهلهمنیۆم بهڕێژهیهكی زۆر لهفلزی بۆكسایت پوختهدهكرێتو زاراوهی بۆكسایتیش لهناوی شاری (بۆكسی) فهرنساوه سهرچاوهی گرتووه، چونكه بۆ یهكهمین جار لهوێ دۆزراوهتهوه. كانزای ئهلهمنیۆم گرنگو بهسووده بۆ بوژانهوهی ژێرخانی ئابوری وڵاتو پێشخستنی داهاتی نهتهوهییو دامهزراندنی چهندین پڕۆژهو كارگهی پیشهسازییو بههێزكردنی بهرههمی ناوخۆییو رهخساندنی ههلی كار. خاسییهتی ئهلهمنیۆم خاسییهتهكانی ئهلهمنیۆم ئهوهیه كه كێشی سووكهو توانای بهرگری وزهی خۆری ههیهو ژهنگ لێی نادات، ههروهها بهباشی وزهی گهرمیو كارهبا دهگهیهنێتو بهئاسانی دهكوترێتهوهو رادهكێشرێت، لهگهڵ ئهوهشدا توانای بهخشینی رووناكیو گهرمیدانهوهی ههیهو دهتوانرێت ئاوێتهی ههندێك كانزای دیكه بكرێت، وهك مسو مهنگهنیز. زۆرێك لهوڵاتانی جیهانی بهبوونی ئهم سامانه دهوڵهمهندن، وڵاتی بهحرێن یهكێكه لهو وڵاتانهی بهبوونی كانزای ئهلهمنیۆم بهناوبانگه، بۆیه بههۆی بوونی ئهم كانزایهوه ساڵانه داهاتێكی بهرچاوی بۆ دهستهبهربووه. بهپێی ئامارێكی ئهو ڵاته، ساڵانه قهبارهی وهبهرهێنان لهپیشهسازیی ئهلهمنیۆمدا گهیشتۆته بڕی 2,4 ملیار دۆلاری ئهمریكی، ههروهها توانراوه لهتوانهوهو دروستكردنی قاڵبی ئهم كانزایه بۆ وهبهرهێنانی پڕۆژهی پیشهسازییو دروستكردنی كهرهستهو ئامێر، ههلی كاركردن بۆ زیاتر لهپێنج ههزار كرێكار بڕهخسێنێت. لهلایهكی دیكهوه لهكانزای ئهلهمنیۆمدا چهندین بوار بۆ دامهزراندنی كارگهی پیشهسازییو رهخساندنی دهرفهتی كار دهرهخسێت لهوانه: یهكهم: كانزای ئهلهمنیۆم رۆڵێكی بنچینهیی دهبینێت لهدروستكردنی ئامرازهكانی گواستنهوهی وهكو فڕۆكهو شهمهندۆفێرو ترامو میترۆو ئۆتۆمبیلو پاسكیلو كهشتییه دهریاییهكاندا. دووهم: لهوڵاتان بههۆی بوونی ئهندازیاری كارامهو كرێكاری راهێنراوهوه، بهشێوهیهكی سهركهوتووانه لهدروستكردنی بینای بازرگانیو سۆپهرماكێتو كارگه پیشهسازییهكاندا پشت بهكانزای ئهلهمنیۆمو شووشهو جهمهلۆن دهبهسترێت، چونكه ماوهیهكی كهم دهخایهنێت لهتهواوبوونو دروستكردنداو تێچوویشی كهمتره. سێیهم: لهزۆربهی وڵاتانو تهنانهت بهههرێمی كوردستانیشهوه، ئهلهمنیۆم لهدروستكردنی دهرگاو پهنجهرهو كهوانتهرو پێداویستییهكانی مهتبهخو دیكۆراتی بیناسازیدا بهكاردههێنرێت. چوارهم: لهبهر ئهوهی ئهلهمنیۆم بهباشی وزهی كارهبا دهگهیهنێت، بۆیه بهشێوهیهكی سهرهكی كێبڵی گهیاندنی تهزووی كارهبا، لهكانزای ئهلهمنیۆمهوه دروست دهكرێت، بۆ ئهو مهبهستهش وڵاتی بهحرێنو سعودیه بههاوبهشی خاوهنی كارگهیهكی بهرههمهێنانی گهورهن كه لهتوانایاندایه ساڵانه بڕی 60 ههزار تۆن وهبهرهێنانی كێبڵی كارهبا بكهن. پێنجهم: لهدروستكردنی زۆربهی ئامێره كارهباییو تهكنهلۆژییهكاندا، ئهلهمنیۆم بهكاردههێنرێت، بهتایبهتی لهدروستكردنی ئامێرهكانی (تی ڤیو سهتهلایتو مۆبایلو كامێراو...تد)، ههروهها لهدروستكردنی زۆربهی قوتووه خواردهمهنیو خواردنهوهكاندا سوود لهكانزای ئهلهمنیۆم وهردهگیرێت. ریسایكلینی ئهلهمنیۆم ئهو كهرهستهو ئامێرانهی لهكانزای ئهلهمنیۆمدا دراستكراون، دوای بهكارهێنانو فڕێدانی، دهتوانرێت بهمهبهستی بهرههمهێنانهوهی سوودی لێوهربگیرێت، ئهویش لهڕێگهی كۆكردنهوهو جیاكردنهوهی لهنێو ئهو خاشاكانهی فڕێدهدرێت، پاشان لهكارگهكانی ریسایكلین دوای جیاكردنهوهیان رهوانهی كارگهكان دهكرێت بهمهبهستی بهرههمهێناوهی بهتایبهتی قوتووی بیرهو كۆلاو قاپو قاچاغو قوتوی خواردهمهنییهكان..... تد. سهرهتا لهكارگهكان بۆ توانهوهو بهرههمهێنانهوهی كهرهسته دروستكراوهكان لهكانزای ئهلهمنیۆم گرفتی ئهوه دهبوو نهدهتوانرا لهڕووی پێگهو پتهوییهوه هاوشێوهی پێشتر دروستبكرێتو دهربكهوێت، ئهویش بههۆی ئهو رهنگو بۆیهو نهخشانهی لهسهركهرهستهو ئامێرهكان بوون، بهڵام بهههوڵی زانایان، توانرا تهكنهلۆژیای نۆی بێته ئاراوه بۆ چارهسهركردنی ئهو گرفتانه. ههروهها سهرچاوهكان ئاماژه بهوه دهكهن ئهو وڵاتانهی سروشتیان لهباره بۆ دهستكهوتنی هێزی كارهبا یان گازی سروشتی، لهبارن بۆ بهرههمهێنانی فافۆن، وڵاتی عیراقو ههرێمی كوردستان یهكێكه لهو وڵاتانهی بهگازی سروشتی دهوڵهمهنده، بۆیهدهتوانێت بهسوود وهرگرتن لهئهزموونی وڵاتانی بهحرێنو قهتهر، لهپێناو پتهوكردنی بهرههمی ناوخۆییو جوڵاندنی هێزی كارو بهرزكردنهوهی پێگهی ئابوری ههرێم، وهبهرهێنانو پڕۆژهی پیشهسازیی لهبواری ئهلهمنیۆمدا بكرێت. پیشهسازیی دروستكردنی پێـڵاو
هاشم غهمگین
19/7/2012
مرۆڤی سهرهتایی بۆ گهیشتن بهئهشكهوتهكهی، ناچاربووه رێگه بهردینهكان بهپێ ببڕێت، بۆیه بۆ پاراستنی پێیان راهاتبوون بهپارچه پێستهیهك یان توێكڵی درهختێك قاچیان داپۆشن، ئهمه یهكهمین جۆری پێڵاو بووه كه مرۆڤ ناسیویهتی. دواتر قوناغ بهقۆناغ بهتێپهڕبوونی رۆژگار لهدروستكردنو بهرههمهێنانی جۆرێتی پێڵاودا بیرۆكهو داهێنانی نوێ هاتووهته ئاراوه، بهتایبهتی لهوڵاتانی ئیتالیاو فهرهنساو بهریتانیادا. كارگهی دروستكردنی پێڵاو پێڵاو لهچهرمو پێستهی ئاژهڵو ماددهی پلاستیكو قوماش دروست دهكرێت، ههروهها هۆڵهنداو سوید خاوهنی جۆرێك داهێنانی دهگمهنن لهدروستكردنی پێڵاودا، ئهویش به بهكارهێنانی جۆرێك درهختو داری تایبهتی لهبار لهبهرههمهێنانیدا، كهئهم جۆره پێڵاوه تهنیا لهشوێنی گهرمو لهنێو ماڵدا بهكاردههێنرێت. ئێستاش زۆرێك لهوڵاتان بۆ پڕكردنهوهو دابینكردنی پێداویستییهكانی ناوخۆییو پاشان ههناردهكردنی بۆ وڵاتانی دیكه، خاوهنی كارگهی پیشهسازیی دروستكردنی پێڵاون، بهڵام لهههرێمی كوردستاندا تائێستا كارگهیهكی پیشهسازیی تایبهت بهدروستكردنی پێڵاو نییه، ئهوهی لهبازاڕهكاندا دهبینرێت بهرههمی هاوردهی وڵاتانی دراوسێیو وڵاتانی دیكهیه، بهتایبهتی وڵاتانی توركیاو سوریاو چین، كهداهاتێكی زۆر بۆ ئهو وڵاتانه دهستبهردهبێت لهئهنجامی ساغكردنهوهی بهرههمهكانیان لهكوردستاندا. ئهمهش بۆخۆی جێگهی پرسیاره كه تائێستا وهزارهتی پیشهسازییو سهرمایهداران، بهرنامهو پلانیان نهبووه لهدروستكردنی كارگهیهك بۆ مهبهستی بهرههمهێنانی پێڵاو، بۆ ئهوهی بهدهستڕهنگینی خهڵكی خۆمان بتوانرێت بهباشترین مۆدێل پێڵاو بهرههم بهێنرێتو رزگارمان بێت لهبهكارهێنانی بهرههمی پێڵاوی دهرهكی. داوایهك بۆ وهزارهتی پیشهسازیی لهم رۆژانهدا لهقهسابێكی هاورێم پرسی قهصابهكان چی لهپێستهی ئاژهڵهكان دهكهن، لهوهڵامدا وتی:»ههمووی دهفرۆشرێتو دهنێردرێت بۆ كهركوك، پاشان لهوێشهوه بۆ بهغدا رهوانه دهكرێت بهمهبهستی دروستكردنی جلوبهرگو پێڵاو سوودی لێ وهردهگیرێت یان ههناردهی وڵاتانی دیكه دهكرێت، باوهڕناكهم هیچ وڵاتێك هێندهی وڵاتی ئێمه بهكاربهری گۆشتی ئاژهڵ بێت، باشه بۆچی بیر لهوه نهكراوهتهوه لهسوود وهرگرتن لهپێستی ئاژهڵو پاشان كردنهوهی خۆلی راهێنانو فێربوون بۆ گهنجانی بێكارو كارگهیهك بۆ بهرههمهێنانی پێڵاو بكرێتهوه؟، بۆیه پێویسته وهزارهتی پیشهسازیی بهسوود وهرگرتن لهئهزموونی وڵاتانی دراوسێ بۆ ئهو مهبهسته كاری جدیی بۆ دامهزراندنی كارگهیهك بۆ بهرههمهێنانی پێڵاو بكات. ئهوهی تێبینی كراوه خواستو داواكاریی لهسهر پێڵاو ساڵ بهساڵ دهگۆڕدرێت، واته دهبێت لهبهرههمهێنانی پێڵاودا مۆدێلی نۆێ بخرێتهڕوو بازاڕهوه. تا سهرنجی كڕیار زیاتر بۆلای خۆی كێش بكات. لهئهوروپا خواستی كڕین زیاتر لهسهر پێڵاوی جۆری كالا، بهتایبهتی ماركهی (نایكو لاكۆستی)، بهڵام لهكوردستان ئهگهرچی نرخهكهی ههرزانه، خواستی كڕین لهسهر كالا زۆر لاوازه، بهڵكو ئارهزووی كڕین زیاتر لهسهر پێڵاوی چهرمه، بهتایبهتی ماركهی توركی، بهڵام ماوهی بهرگریو بهكارهێنانی پێڵاوی توركی ئهوپهڕی ساڵێك دهخایهنێت، هاوكات نرخیشی ههرزانه، بهڵام پێڵاوی دروستكراوی ئهوروپی ماوهی بهكارهێنانی زیاتر لهسێ ساڵ دهخایهنێتو نرخهكهی گرانه، ئهویش دهگهرێتهوه بۆ پتهویی پێستهكهیو شارهزایی لههونهری دروستكردن، تهنانهت ئێستا لای خۆمان زۆرێك لهگهنجان پێڵاوی كۆنهی ئهوروپی دهكڕن، چونكه بۆیان دهركهوتووه كوالێتی باشهو دهتوانرێت چهند ساڵێك بهكاربهێنرێت. بسته، بهرههمێكی فهرامۆشكراو لهگهرمیان
هاشم غهمگین 22/6/2012 بسته بهرههمێكی هاوینهیهو لهكوردستانو بهتایبهت لهناوچهكانی گهرمیانو شارهزووردا دهچێنرێت، چونكه خاكی بهپیتو لهباره بۆ چاندنو بهرههمهێنانی، بهڵام بهشێوهیهكی بهرفراوان لهسنوری ئیدارهی گهرمیاندا دهچێندرێت، بهتایبهتی لهگوندهكانی زهنگاباتو دهوروبهری كه سهربهناحیهی (كۆكز)ن. بهگشتی ساڵانه ئاستی بهرههمهێنانی بسته لهو دهڤهره، دهگاته سهدان تۆن، بۆیه ئهگهر پشتیوانیو هاوكاریی وهزارهتی كشتوكاڵی حكومهتی ههرێم ههبێت، بێگومان ئاستی بهرههمهێنیان زیاتر دهبێت، بهڵام بههۆی فهرامۆشكردنیانهوه ساڵ بهساڵ رێژهی چاندنی بسته لای جوتیاران كهمدهبێت. بهوتهی جوتیارێك، ساڵانی پێشوو تهنیا لهگوندی شێخ لهنگهر نزیكهی 60 جوتیار سهرقاڵی چاندنو بهرههمهێنانی ئهو بهروبوومه بوون، بهڵام ئهمساڵ تهنیا 15 جوتیار بستهیان چاندووه، ئهمهش بۆخۆی جێگهی پرسیارو بهدواداچوونه. هاوكات جوتیارێكی دیكهی ئهو دهڤهره ئاماژهی بهوهدا، كهههرچهنده وڵاتی سودان لهچاندنو بهرههمهێنانی بسته بهناوبانگه، بهڵام دوای لێكۆڵینهوهو ههڵسانگاندن دهركهوتووه كهقورسایی هێندهی جۆری بستهی ناوچهی گهرمیان بهتامو بههێز نییه.
كێشهو داواكارییەكانیان كێشهی جوتیاران لهچاندنو بهرههمهێنانی ئهو بهرووبومهدا لهناوچهی گهرمیان، خۆی لهچهند خاڵێك دهبینێتهوه كهبریتین له: یهكهم: ئیدارهی ناوچهكه هاوكارو پشتیوانیان نییه لهوهرگرتنی بهرههمهكانیان، لهلایهكی تر رێگهیان پێنادرێت یاخود كار بۆ ئهوه نهكراوه كه بهشێوهیهكی رهسمی بهرههمهكانیان ههناردهی وڵاتی ئێران بكهن، بۆیه ناچارن بۆ فرۆشتنو ههناردهكردنی رێگای سهختی قاچاخو نایاسایی بگرنهبهر. دووهم: ههموو ساڵێك ئهم بهرههمه لهرێكهوتی (15/5 - 15/6) بواری چاندنی ههیه، پاشان لهمانگی (11)دا پێدهگاتو كاتی كۆكردنهوهی دهستپێدهكات، ئهوهی لهو كاتهدا بۆیان دهبێت بهگرفت بریتیه لهوهی كه هیچ جۆره كۆگایهكیان نییه بهمهبهستی وشكردنهوهو ههڵگرتنی. سێیهم: بۆ گهشهكردنو زیادكردنی بهرههمهكانیان، پێویستیان بهدابینكردنی (سهماد)ه. چوارهم: بۆ پاككردنی بهرههمهكانیان واته لێكردنهوهی توێكڵهكهی، پێویستیان بهدابینكردنی ئامێری (فهلاسه) ههیه، كهئهم ئامێره لهناوچهی جهلهولا دهستدهكهوێت. پێنجهم: لهبارهی نرخو چونێتی فرۆشتنی ئهو بهرههمه، لهساڵانی رابردووداو بههۆی زۆری ئاستی بهرههمێنانهوه بڕی یهك تۆن به 750 ههزار دینار دهفرۆشرا، بهڵام لهساڵی رابردوهوه بههۆی كهمی ئاستی بهرههمهێنانهوه، بڕی یهك تۆن بهملێونێك دیناری عیراقی فرۆشرا، واته نرخی كیلۆیهك بهتوێكڵهوه ههزار دیناری كردووه، لهگهڵ ئهوهشدا نرخی ئهم بهرههمه لهههناردهكردنی بهرێگای قاچاخو نایاسایی بۆ وڵاتی ئێران سهرباری گومرگ كردنی بهنرخێكی چهند قات زیاتر دهفرۆشرێت لهو نرخهی لهجوتیاران كڕدراوه، بۆیه بهمهبهستی قازانجی زیاتر، جوتیاران داواكارن لهحكومهتی ههرێم رێگهیان پێبدرێت بهشێوهیهكی یاسایی بهرههمهكانیان ههناردهی وڵاتان بكرێت، چونكه ئهوهندهی ماندووبونیان سودو قازانج ناكهن، یاخود دۆزینهوهی رێگهیهكی باشتر بۆ ساغكردنهوهی بهرههمهكانیان لهكوردستاندا.
سوودهكانی بسته لهبهرههمی بستهدا چهندین كارگهی پیشهسازیی بۆ وهبهرهێنانی خۆراكی جۆراو جۆر دروست دهكرێت. لهوانه: 1. ئامادهكردنو سووركردنهوهی بهمهبهستی بهرههمهێنانی چهرهسات، پاشان دهكرێته نێو قوتو و كیسهوه كه لهزۆربهی ناوچهكانی خۆماندا بهم جۆره چارهساته دهوترێت (عهلی بابه). 2. لهوهبهرهێنانی زۆربهی بهرههمی شیرینهمهنییهكاندا بهكاردههێنرێت وهكو بهرههمی لوقمو پاقڵاوهو كێكو ... تد، ههروهها لهبهرههمهێنانی خۆراكی جبسی منداڵان. 3. لههاڕینو خۆشكردنو خستنه نێو شووشهدا، خۆراكێكی بهسوودی ژهمی بهیانیان ئاماده دهكرێت كه لهوڵاتی هۆڵهندا ئهم جۆره خۆراكه لهژهمی بهیانیاندا بهكاربهرێكی باشی ههیه. 4. لهڕووهكی بستهدا رۆن بهرههم دههێنرێت، ههروهها لهوڵاتی ئێران لهتوێكڵهكهی موقهبای تهبهقی هێلكه دروست دهكرێت، ههروهها توێكڵو گهڵای رووهكی بسته خۆراكێكی زۆر بهسووده بۆ گهشهكردنی ئاژهڵ. دوا وتهم لهم نوسینهدا بۆ بهرپرسانی ئیدارهی گهرمیانو وهزارهتی كشتوكاڵی حكومهتی ههرێم ئهوهیه كه خاكێكی لهبارو بهپیت بۆ چاندنی بهرههمی بسته لهگهرمیاندا ههیه، گرفتێكی گهورهیه ئهگهر فرامۆش بكرێتو پشتگۆێ بخرێت، بۆیه پێویسته پشتیوانیو هاوكاریی تهواوی جوتیاران بكرێت لهدابینكردنی سهرجهم داواكاریو پێداویستییهكانو دۆزینهوهی میكانیزمێك بۆ زیادكردنو ساغكردنهوهی بهرههمهكانیان.
هێڵى گواستنەوەى ئاسمانیى لە هۆڵەندا
هاشم غەمگین 7/6/2012 لەڕابوردودا بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزاریی هێڵی گواستنەوەی ئاسمانییەوە، هاتوچۆ و گواستنەوەى نێوان وڵاتان سەخت و دژوار بوو، چونکە رۆژ و کاتێکى زۆرى دەویست لەوڵاتێکەوە برۆیت بۆ وڵاتێکى تر،بەڵام بەداهێنان وپەیدابوونى فرۆکە، هاتوچۆى نێوان وڵاتان خێرا و کورت و ئاسان بوو،ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتانى جیهان و شارو پایتەختەکانى وڵاتان فرۆکەخانە بۆ فرێنى ناوخۆیى و نێودەوڵەوتى هەیە و سوودێکى بەرچاو لەم ئامرازى گواستنەوەیە دەبینن،بۆ نموونە لەوڵاتێکى وەک هۆڵەندا فرۆکەخانە لەشارەکانى ئەمستردام و رۆتردام و ئایندهۆڤن و ماسترێختدا هەیە گەورەترین و فروانترین فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى لەوڵاتى هۆڵەندا فرۆکەخانەى (Schiphol) سخیپوڵى شارى ئەمستردامە کە قەبارەى. 2.787 مەتر دووجا یە و بەباشترین فرۆکەخانە دادەنرێت لەکیشوەرى ئەورپادا ، بەپێى ئامارێک کە خراوەتە ڕوو ،لەفرۆکەخانەى سخیپوڵەوە ،رۆژانە 1095 فرۆکە جموجۆڵ و گەشتى ئاسمانى راستەوخۆ بۆ زۆربەى وڵاتانى جیهان ئەنجام دەدرێت،کەتێکراى ئاستى گەشتکردنى ساڵانەش دەگاتە رێژەى 400 هەزار فرۆکە.لەگەڵ ئەوەشدا هۆڵەندا بەدەروازەى سەرەکیى ئەورپا ناسراوە،چونکە سەرجەم هێڵەکانى گواستنەوەى ئاسمانیى ،وشکانیى ،دەریاییى ،ئاسن ،بەستراوان بەوڵاتانى ئەوروپاوە .لەگەڵ ئەوەشدا هێلەکانى ئاسمانی بەستراون بە سەرجەم فرۆکەخانەکانى ولاتانى جیهانەوە کەلە هەر حەوت رۆژى هەفتەدا 24 کاتژمێر گەشت و جموجۆڵى فرۆکەى تێدا ئەنجام دەدرێت . یەکەم گەشتى گواستنەوەى فرۆکە لەهۆڵەندا لەفرۆکەخانەى سخیپوڵەوە بۆ فرۆکەخانەى CroydonAirport)) ى لەندەن بوو ،کەمێژوییەکەى دەگەرێتەوە بۆ بەروارى 17/5/1920 کە ناوى فرۆکەوانەکەى (jerry shaw) بوو،ناو و جۆرى فرۆکەکەش (klm) بوو _ فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى سخیپول دەورێکى گرنگیى بینیوە لەپێشخستنى رەوشى ئابورى و رەخساندنى دەرفەتى کار لەهۆڵەندا،کەتەنها لەشوێنى وەستان و دەرچوونى فرۆکەکاندا بۆ داگرتن و دانان و گواستنەوەى جانتا و کەلوپەلەکان هەلى کار بۆ (60) هەزار کەس رەخساوە .
فرۆکەى (KLM) فرۆکەى جۆرى (klm) فرۆکەیەکە دروستکراوى هۆڵەندا خۆیەتى و مێژووى دروستبوونى دەگەرێتەوە بۆ 17تشرینى یەکەمى ساڵى 1919 ،تاکە فرۆکەیە تاوەکو ئێستا ناوەکەى وەخۆى مابێتەوەو پارێزراوبێت . رۆژانە چەندین گەشتى راستەوخۆ بۆ وڵاتانى جیهان ئەنجام دەدات و باشترین خزمەتگوزاریى بۆ گەشتیار لەنێو ئەم فرۆکەیەدا دەستبەرکراوە و خانمان دەورێکى بەرچاو دەبینن لەبەرێوبردن و راییکردنى کاروبارەکانى لەڕووى کارى فرۆکەوانى و رێنماییکردن و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە گەشتیاران ....شێوەى ئەم فرۆکەیە رەنگێکى شینى هەیە و هێماى تاجێک و (klm) لەسەرە ،هەروەها بەرێوبەران و هەڵسوراندنى هێما و پۆشینى جلوبەرگى خانمان هاوشێوەى رەنگى ئەم جۆرى فرۆکەکەیە . _هەر کە دێتە ناوفرۆکەخانەکەوە، هۆڵێکى گەورە و فراوانە و کورسى بۆ دانیشتن و پشودانى گەشتیاران تەرخانکراوەو چەندین بنکەى تێدایە بۆ پێشوازى کردن لەگەشتیاران و پشکنینى بلیت و مێزى پشکنینى جانتاى گەورەو کێشکردنیان و پێدانى ژمارە و پسوڵەى جانتاکان و گواستنەوەیان بۆ نێو فرۆکەکان ،هەروەها هەر بنکەیەک ژمارەى خۆیى هەیە و شوێنى راوەستانی گەشتیاران جیاکراوەوەتەوە،پاشان لەشاشەیەکى گەورەى هەڵواسراو سەرجەم کات و شوێنى چۆنێتى گەشتەکانى تێدا نوسراوە . _چەندان ئامێرى سکانەرى پێشکەوتووى پشکنینى جانتاى قەربارە بچووکى دەستى گەشتیارانى تێدایە.هەر کەرەستە و کەلوپەلێکى رێگە پێنەدراوى تێدابێت بۆ شوێنى دانیشتنى گەشتیاران لەنێو فرۆکەکە جیادەکرێتەوەو لەکاتى دابەزین لەفرۆکەخانەکان پێان دەدرێتەوە. _چەندان بنکەى ئەفسەریى شارەزاى تێدایە بۆ پشکنینى پاسپۆرتى گەشتیاران ،هەروەها ئامێرەى پتەویان هەیە بۆ پشکنین و دەرکەوتنى ساختەککاریى لەبەڵگەنامەى پاسپۆرتدا . _بەهۆى فراوانى نێو فرۆکەخانەکە، دواى تێپەربوونى گەشتیاران لەخاڵى پشکنینەکان ،لەسەر رێڕەوەکانى جموجۆڵى گەشتیاران مسعەدى کارەبایى ئەرزى جێگیرکراوە ،بۆ چوون بۆ بنکەکانى پشوودان و چاوەروانى،بۆ چوون بۆ نێو فرۆکەکان و هەستنەکردن بە ماندوو بوون. _چەندین کارمەند بەنێو فرۆکەخانەکاندا بڵاوبوونەتەوە بۆ پێدانى رێنمایى و زانیارى بە گەشتیاران . _بنکەى تەندروستى تێدایە بۆ حاڵەتى لەناکاوى نەخۆشى و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى تەندروستى بەگەشتیار _بنکەى ئاگرکوژێنەوەى تێدایە ،بۆ فریاکەوتن لە ئەگەرى رودانى هەر ئاگرکەوتنەوەیەک . _ هەموو کەسێک دەتوانێت و بۆى هەیە بێ پشکنین بێتە نێو فرۆکەخانەکە و بگەرێت . -تابلۆى یاسا و هێماو رێنماییەکان لەوشوێنانەى پێویستن بەشێوەیەکى زۆر جوان هەڵواسراوە . _فرۆکەخانەى سخیپوڵ بۆ رێگرتن لە پێشێلکاریى و پاراستنى ئاسایش نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێرى چاودێرى تێدایە. _داوى تێپەربوون لەکۆنترۆڵەکان شوێنى پشوودان بۆ چوون بۆ نێو هەر فرۆکەیەک بەجیایە و هەریەک تەوالێت و شوێنى دەستشتنى تێدایە . _ئاسایشى فرۆکەخانەکە زۆر بە باشى پارێزراوەو کامێراى چاودێرى و لەزۆربەى شوێنەکان دانراوە بۆ چاودێریکردنى گەشتیاران . _ بۆ ئەوەى ئەگەر هاولاتیى لەکاتى گەشتکردن بۆ وڵاتێک کەلوپەلەکانى لێ وون بوو ،یان لێیبرێت،بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانەکانى ،خزمەتگوزاریى دڵنیایى ساڵانە دەستەبەرکراوە لەهۆڵەندا بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت بەشداریى بکات،بۆ ئەو مەبەستە دەبێت مانگانە بڕى (100) یۆرۆ بدات،بەڵام لەکاتى حاڵەتى لەوجۆرە هاوڵاتى دەبێت پسووڵەى کەلوپەلە دزراوو ونبووەکانى پێ بێت ،چونکە ئەو کۆمپانیایە بەپێى کۆنى تازەیى شمەکەکان قەرەبوو دەکرێنەوە. _گەشتیار لەکاتى گەیشتن بەفرۆکەخانەى شوێنى رۆشتوو ،وەرگرتنەوەى جانتاکانیان لەسەر ئامێرێکى کارەبایى دانراوە ،کە پێى دەوترێت ئامێرى گوێزەرەوەى جانتاکان . هێڵى ئاسن بۆئاسانکاریى گواستنەوەى گەشتیاران لەناوچەکانى ترى شارەوە بۆ فرۆکەخانەکەو بەپێچەوانەوە، وێستگەو خزمەتگوزاریى هێڵى گواستنەوەى شەمەندۆفێر لەژێر زەوى بەشێوەیەکى جوان لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى سخیپوڵ جێگیرکراوە،کە گەشتیار دەتوانێت لەماوەى (15) خولەکدا بەبڕى سێ یۆرۆ حەفتا سەنت بەشەمەندۆفێر بگەیەنرێت بەسەنتەرى شارى ئەمستردامى پایتەختى رۆشنبیرى و بازرگانى هۆڵەندا هەروەها بنکەى کۆمپانیایەکى تاکسى بەناوى (Connexxion) لەنێو فرۆکەخانەدا هەیە بۆ گواستنەوەى گەشتیاران بۆ هەر هۆتێلێک کەبیانەوێت.0 بازاڕ هۆڵەندا بەبوونى بازاڕى گەورەو فراوانى جۆراو جۆر بەناوبانگە، بۆ بەرجەستەبوونى خواست و پێداویستیەکانى گەشتیاران،بازاڕێکى چەند نهۆمى لەنێو فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى سخیپوڵ بەجوانترین شێوە دروستکراوە ،کە چەندین فرۆشگە و ریستۆرانت و کافتریا و سۆپەرمارکێتى جۆراوجۆرى لەخۆ گرتووە و بەسەر (40) ناوەندا دابەشبوون،کەتوانراوەهەمووپێداویستیەکى،جلوبەرگ،خواردەمەنى،جانتا،درینکە،دیاریى،شەکولاتە،گەرەستەوئامێرى فرۆکە هتد لەوبازاڕەدا دەستبکەوێت بەبێ ئەوەى هیچ زیادەیەکى گومرکى ،باج،کرابێتە سەر نرخى کەرەستە و کەلوپەلەکان،کە لەزۆربەى فرۆکەخانەدا ئەم خزمەتگوزارییە بەرجەستە نەکراوەو کڕین ونرخى کەلوپەلەکان گران دەکەوێت لەسەر گەشتیار . بنکەی (IND) ئەوانەى لەوڵاتێکى دیکەوە بە شێوەیەکى نایاسایى بە فرۆکە کۆچ دەکەن بۆ هۆڵەندا ،لەبەر بەهێزبوونى کۆنترۆڵی پۆلیس و خاڵى پشکنینەکانى فرۆکەخانەى سخیپوڵ،تواناى دەربازبونیان نییە ،بۆیە ناچاردەبن خۆیان رادەستى پۆلیس بکەن و داواى مافى پەنابەریى بکەن،بۆ ئەو مەبەستە بنکەیەکى (IND) و پۆلیس و فەرمانگەى کۆچ و کۆچەرانى هۆلەندا بۆ چاوپێکەوتن و پشودانى پەنابەران و مانەوەى لەنێو فرۆکەخانەکەدا هەیە. خزمەتگوزاریی هۆتێل لەتەنیشت فرۆکەخانەى سخیپوڵدا بۆ مانەوەو پشودانى گەشتیاران خۆشترین هۆتێل بەناوى شیراتۆن دروستکراوە، کەگەشتیاران دەتوانن لە ماوەى 24)کاتژمێردا بەبڕى (20) یۆرۆ تێدا بمێننەوە ،سەربارى ئەوەش چەندین خزمەتگوزاریى خواردەمەنى و مەلەوانگە و وەرزشى رەشاقە و مەساج و گەرما و و ساوناو ژوورى هەڵم و ئارێشتگاى جوانکاریى لەنێو ئەم هوتێلەدا دەستبەرکراوە،بەڵام ئەگەر گەشتیار بیەوێت بەشداریى ئەم خزمەتگوزارییانە بکات، دەبێت پارەى تر بدات ... مۆزەخانەکانى هۆڵەندا لەهۆڵەندا زیاتر لە (400) مۆزەخانە هەیە،کە هەریەک تایبەتمەندیى خۆى هەیە و گەورەترینیان مۆزەخانەى ریجکسە کەساڵانە زیاتر لە ملێونێک گەشتیار ڕووى تێدەکات ،هەروەها مۆزەخانەى فان کوخ باشترین مۆزەخانەیە لەجیهاندا کە وێنە و بەرهەمەکانى فان کوخى شێوەکاریى تێدابێت ،کەنزیکە ى 200پۆستەرى زەیتى و نزیکەى 500 پۆستەرى فان کوخى تێدایە کە بەدەستى خۆى کێشراون،هەروەها دەیان پۆستەرى دیکە لەو مۆزەخانەدا دەبینرێت کەلەلایەن هاورێکانی فان کوخەوە لەو سەردەمەدا کێشراون ، پاشان مۆزەخانەیەکى گەورەى تایبەت بە شەمەندۆفێرەکانى هۆڵەندا لەشارى ئۆترێختدا هەیە هێڵی گواستنهوهی شهمهندۆفێر لههۆڵـهندا
هاشم غهمگین 17/5/2012 هێڵهكانی ئاسن گرنگترین ئامرازی گواستنهوهن لهجیهاندا، كهبههۆیانهوه رۆژانه بهشێوهیهكی خێرا شمهكو كهلوپهلو هاووڵاتیان لهشوێنێكهوه بۆ شوێنێكی تر دهگوێزنهوه، ساڵی 1814 به پهیدابوونی یهكهم شهمهندۆفێری ههڵمی دادهنرێت، كه له كاتژمێرێكدا توانای بڕینی چوار میلی ههبووه، لهو سهردهمهشدا هۆڵهندا ههوڵیداوه لهو خزمهتگوازرییه بهسوودو گرنگه بێبهش نهبێت، بۆیه توانیویهتی لهساڵی 1839دا یهكهم هێڵی ئاسنی شهمهندۆفێر لهنێوان شاری ئهمستردامو هارلێمدا دابمهزرێنێتو گواستنهوهی شهمهندۆفێر بهڕووی خهڵكدا بكاتهوه. داوتر لهگهڵ تێپهربوونی رۆژگاردا قۆناغ به قۆناغ چاكسازیی له دروستكردنو بهرههمهێنانی شهمهندۆفێرو دامهزراندنی تۆڕی هێڵی ئاسندا كراوه. بهگشتیی له ئهوروپا چهند كارگهو كۆمپانیایهك كاریی پیشهسازییو دروستكردنو بهرههمهێنانی شهمهندۆفێر دهكهن، هۆڵهنداش خاوهنی كۆمپانیایهكه بهناوی (werkspoor). له شاری (Aachen)ی ئهڵمانیا شهمهندۆفێر لهكارگهی (tolbot) دروستكراوه كهئێستا بهم كارگهیه دهوترێت (bombardier) پاشان بهرههمی شهمهندۆفێرهكانی دیكهی ئهڵمانیا وهك (1600،1700،1800)لهپێش كارگهی دروستكردنی شهمهندۆفێری (Alstom)ی فهرهنساوهن. ههروهها ههندێك كۆمپانیای دیكهش سهرقاڵن بهدروستكردنی شهمهندۆفێرهوه، بهڵام ئهوان پارچهكانی دڵنیایی دروست دهكهن، بۆ نموونه كۆمپانیایهك تهنها بهشی ئهلیكترۆنی (كارهبایی) دروست دهكات، كۆمپانیاكان له دروستكردنو بهرههمهێنانی شهمهندۆفێردا بۆ تهواوكردنی بهسهركهوتوویی بهیهكهوه كار دهكهن، بۆئهوهی بهبێ هیچ كهموكووڕییهك بێتو ئامادهبێت به پێرفێكتی بۆ كارپێكردن. لههۆڵهندا رۆژانه لهكاتژمێر پێنجی بهیانییهوه تاوهكو كاتژمێر یهكی شهو دهرگای وێستگهكانی شهمهندۆفێر واڵایه بۆ گواستنهوهی هاووڵاتیان، بهڵام لهشهوانی ههینیو شهممهدا بههۆی پشوو چوونهدهرهوهی خهڵك بۆ بهسهربردنی كاتێكی خۆش، لهكاتژمێر سێی شهوهوه وێستگهكان دهكرێنهوه. جۆرهكانی شهمهندۆفێر بهگشتیی ئهم جۆره شهمهندۆفێرانه لههۆڵهندا كاردهكهن، شهمهندۆفێری (ns.interciy) دووقاتهو توانای لهخۆگرتنی سهرنشینی زۆرهو بهخێرایی لهنێوان شارهكاندا گهشتیاران دهگوێزێتهوه، پاشان (stoptiren) لهجموجۆڵدا تاڕادهیهك خاوهو له وێستگهی نێوان شارۆچكهو گوندهكاندا رادهوهستێت. ههروهها شهمهندۆفێری (sprinter.ns) یهك قاتهو بهوپهڕی خێرایی لهسهرجهم وێستگهكانی شارو شاروچكهو گوندهكاندا بۆ دابهزینو سهركهوتنی هاووڵاتیان رادهوهستێت بهگشتیی كاتی دیاریكراوی خۆیان ههیهو لهوكاتهدا بۆیان دیاریكراوه پێویسته بگهنه شوێنی مهبهست، لههیچ شوێنێكیشدا رانهوهستن تهنها لهو وێستگانهدا نهبێت كه بۆیان دیاریكراوه، ئهگهر بێتو پێنج خولهك لهكاتی خۆیان داوابكهون، ئهوا بهرنامهی گهشتهكان بهگشتیی تێكدهچێت. بههۆی بچووكی رووبهری خاكی هۆڵهنداو نزیكی شارهكان لهیهكهوه، دوورترین شاری هۆڵهندا بهچوار كاتژمێر دهبڕیت، ههروهها تهختاییهكهییو نهبوونی شاخو دۆڵ لهو وڵاته بووهته هۆی ئهوهی پێویستی به دروستكردنی تونێل نهبێت بۆ هێڵی شهمهندۆفێر، ئهوهی بینیومه تهنها وێستگهی شهمهندۆفیری فرۆكهخانهی (Schiphol) سخیپوڵو (Rotterdam.blaak) لهژێر زهویدا بووه. وێستگهی شهمهندۆفێر لههۆڵهندا دیزاینو قهبارهو ژمارهی هێڵو وێستگهكانی شهمهندۆفێر بهپێی روبهرو رێژهی دانیشتوانو ئاستی گهشتكردنی شارهكان دروستكراون. بۆ نموونه لهشاری (amsterdam) (12) وێستگه، له (Rotterdam) ههشت وێستگه، لهشاری (den haag)یش ههشت وێستگه لهشاری (Utrecht) حهوت وێستگهی شهمهندۆفێر ههیه. بهو وێستگانهی دهكهوێته سهنتهری شارهوه دهوترێت (centraal station) ههر یهكێك لهم وێستگانه مهبهستمان زیاتر ئهوانهی دهكهونه سهنتهری شارهكانهوه زیاتر له بیست بهشو سكهی تێدایه بۆ راوهستانی شهمهندۆفێرهكانو سهركهوتنو دابهزینی گهشتیاران. هاوكات ههر یهكێك لهسكهكان ژمارهو پیتی خۆیی ههیهو پاشان كورسی بۆ پشوودانی گهشتیاران، فرۆشگهی بچووك بۆ فرۆشتنی چاو قاوهو شهربهتو خواردهمهنیو شوێنی تایبهت بهجگهره كێشان دروستكراون، لهگهڵ ئهوهشدا خشتهی كاتو شوێنی گهشتكردنی شهمهندۆفێرهكان لهسهر شاشهو پۆستهر ههڵواسراون. لهوێستگهی شارهگهورهكانی (ئهمستردام، دهنهاخ، رۆتردام، ئۆترێخت)دا وێستگهی هێڵی ئاسنی میترۆو ترامو یهختی گواستنهوهی ئاویی دهستبهركراوه، بۆگواستنهوهی هاووڵاتیان لهناوچهكانی تری شارهوه بۆ وێستگهكهو بهپێچهوانهشهوه. ههروهها لهوێستگهی شارۆچكهكانو گوندهكاندا وێستگهی پاسو تاكسی ههیه بۆدابینكردنی پێداویستییهكانی گهشتیار لهنێو وێستگهكاندا، وهك سۆپهرماركێتی خواردهمهنی، ریستۆرانت، كافتریاو چهندان فرۆشگهی جۆراو جۆر، ههروهها تهوالێت دروستكراوهو بنكهی ئاگركوژانهوهشی تێدایه. بۆ داخڵبوون به وێستگهكان لهپاشو پێشدا دوو دهرگای سهرهكی چوونه ژوورهوه ههیه، پاشان لهسهر شاشهیهكی گهوره لهههر كاتژمێرێكدا تهواوی كاتو شۆێنی راوهستانو گهشتكردنی شهمهندۆفێرهكان نمایش دهكرێتو دهنوسرێت. وێستگهكانو شهمهندۆفێرهكان ههمیشه بهپاكو خاوێنی دهبینرێنو چهندین كارگوزار بۆ پاككردنهوهیان دامهزرێننراون. رۆژنامهیهكی رۆژانه بهخۆرایی بهناوی (میترۆ) دهردهچێت، لهبهردهم وێستگهكاندا دانراوه بۆ ههر گهشتیارێك كه ئارهزووی خوێندنهوهی ههبێت. هێماو تابلۆكانی رێنماییو زانیاریی بهشێوهیهكی جوان لهنێو وێستگهكان ههڵواسراون. بۆ ئاگاییو زانیاریی گهشتیاران ههموو هێڵهكانی ئاسن لهسهر نهخشهی جوگرافی هۆڵهندا به هێڵو ژمارهو پیت بهشێوهیهكی روونو جوان لهسهر شارو شارچكهكان نووسراوه. ههر گهشتیارێك بیهوێت لهوێستگهكان دهست دهكهوێت. لهوێستگهی شاره گهورهكاندا پۆلیسی تێدایه بۆ پاراستنی ئاسایشو لێپرسینهوهو دهستگیركردنی ههر كهسێك كه پێشێلكارییهكی یاسایی بكات. بلیتی شهمهندۆفێر
بهگشتی بهم شێوانه بلیتی شهمهندۆفێر لههۆڵهندا دهست دهكهوێت. یهكهم: لهبهردهم وێستگهكان ئامێری ئهلیكترۆنی بڕینی بلیت دانراوه، ئهوهی زانیاریی ههبێت لهبهكارهێنانی دهتوانێت به پارهی ورده، یان كاردی بانكیی بلیت رابكێشێت. دووهم: جگه له وێستگهی گوندهكان، لهنێو ههموو وێستگهیهكدا بنكهیهكی فراوان كه چهند كارمهندێك بهڕێوهی دهبات، بۆ فرۆشتنی بلیت بهگهشتیاران ههیه، پاشان ئهگهر گهشتیار زانیاریی لهمهڕ گهشتهكهی نهبوو، بۆی ههیه لێیان بپرسێتو رێنماییو پلان لهمهڕ چونێتی گهشتهكهی وهربگرێت. ![]() سێیهم: لهشهمهندۆفێرهكان دووبهشی دانیشتن ههیه، كهپێیان دهترێت (klas1)و (klas2) نرخی بلیتی دانیشتن له كڵاسی یهك گرانتره له كڵاسی دوو، بۆ نموونه ئهگهر گهشتیارێك لهشاری ئهڵكمارهوه بۆ شاری رۆتردام بلیتی دانیشتن بۆ كڵاسی یهك ببڕێت، دهبێت (26) یۆرۆو حهفتا سهنت بدات، بهڵام بۆ دانیشتن له كڵاسی دوو (15) یۆرۆ حهفتا سهنتی لهسهر دهكهوێت، واته (11) یۆرۆ جیاوازیی ههیه. ههروهها بلیت بۆ چوون دهبڕدرێت، یان بۆ چوونو هاتنهوهش دهبڕدرێت. چوارهم: ئهوانهی رۆژانه یان ههفتانه به شهمهندۆفێر هاتوچۆ دهكهن، خزمهتگوزارییهك دهستهبهر كراوه كهپێی دهترێت (kortingkaard) بۆماوهی ساڵێك له %40 لهنرخی بلیتهكهیان دادهشكێت، بۆههر بهشداربوویهكی ئهم خزمهتگوزارییه كاردێكی بۆكراوهو بڕی (50) یۆرۆی لێوهرگیراوه. پێنجهم: بلیتێك نرخی (25) یۆرۆیه ههندێك جار لهماركێتهكان دهستدهكهوێت پێی دهوترێت (dagkaart) بهو بلیته لهكاتژمێر پێنجی بهیانییهوه تاوهكو یهكی شهو دهتوانرێت بێبهرامبهر بهپاسو میترۆو ترامو شهمهندۆفێر بهنێو ههموو هۆڵهندادا هاتوچۆی پێبكهیت. گهشتی وڵاتان شهشهم: جگه لهگواستنهوهی ناوخۆ هۆڵهندا رۆژانه چهندین گهشتی راستهوخۆی بۆ زۆربهی وڵاتانی ئهوروپا ههیه، لهگهڵ ئهوهش خزمهتگوزاریی ساڵانهی داشكاندنی نرخی بلیت گهشتیی ئهوروپاشی گرتووهتهوه. حهوتهم: ههر شهمهندۆفێرێك دوو جابی تێدایه بۆ پشكنینی بلیتی سهرنشینانو كۆرتین كارتو غهرامهكردنی ههر كهسێك بهبێ بلیت سهركهوتبێتو پێشێلكاریی یاسایی بكات.
ههشتهم: ههر جابییهك، پسوڵهی غهرامهكردن، ئامێری مۆركردنی بلیت، ئامێری پشكنینی ماوهی كاردی داشكاندن، ههروهها ئامێرێكی بچووكی كۆمپیوتهرییان پێیه، كه سیستمی چۆنێتی كاركردنی رۆژانهی سهرجهم وێستگهكانی شهمهندۆفێری تێدایه، ههر سهرنشینێك پرسیاری ههبێت لهسهرچۆنێتی گهشتهكان، وهڵامو روونكردنهوهی پێویستی دهدرێتهوه. سهرجهم كرێكارو جابیو كارمهندانی كۆمپانیای هێڵی شهمهندۆفێر جلوبهرگیان بهیهك ستایلو رهنگ ئامادهكراون، ژنانیش دهوری بهرچاویان ههیه، لهبهڕێوهبردنی كاروبارهكان. نۆیهم: كۆمپانیای گواستنهوهی شهمهندۆفێری هۆڵهندا لهرێی دروستكردنی وێپ سایتێكهوه، بهناوی (www.ns.nl) كه بههۆیهوه گهشتیاران توانیویانه زانیارییان لهسهر سهرجهم خزمهتگوزارییهكانو كاتو چونێتی گهشتكردنو نرخی بلیت دهستبكهوێت، تهنانهت لهرێی كاردی بانكییهوه بلیت بهگهشتیاران بفرۆشن. ههروهها لهرێی وێپ سایتی (www.9292.nl)وه هاووڵاتی دهتوانێت لهماڵی خۆیهوه بۆ ئهدرهسی رۆیشتوو بهشهمهندۆفێرو پاسو ترامو میترۆ پلانی گهشتكردن رێكبخات. خاوهن پێداویستی تایبهت
دهیهم: ئهگهر كهمئهندامێكی سهركورسی بیهوێت بهشهمهندۆفێر لهشوێنی نیشتهجێبوونییهوه بڕوات بۆ شارێكی تر، بۆ چۆنێتیی گهشتهكهو دیاریكردنی مهوعید دهبێت سێ كاتژمێر پێشتر پهیوهندیی تهلهفۆنی بهنزیكترین وێستگهی شهمهندۆفێرهوه، بكات، بۆ ئهوهی دوو كهسی بۆ تهرخانبكرێت بۆ هاوكاریكردنو دانانی ئامێری رهمپاو سهركهوتنی بۆ نێو شهمهندۆفێر، بۆئهوهش فاكس بكرێت بۆ وێستگهی شوێنی رۆشتوو، كهبههانایهوه بێن لهكاتی دابهزیندا چونكه دهرگای سهركهوتنو دابهزینی گهشتیاران لهشهمهندۆفێرهكاندا بهرزتره له شۆستهكان ئێستاش هۆڵهندا لهبهرنامهیدایه چهند سالێكی تر چارهسهری ئهو گرفته بكات، ههروهها بۆ سهلامهتی نابینایانو سوود وهرگرتن لهگواستنهوهی شهمهندۆفێر لهسهر شۆستهی لای سكهكان بهپانی نزیكهی پهنجا سانتیمهتر كاشی پلاستیك جێگیركراوه. بهگشتیی سهرجهم وێستگهكانی هۆڵهندا لهكاتژمێر پێنجی بهیانییهوه تاكۆتایی كاركردن بهردهوام قهرهباڵغی لهسهرهو گهشتكردنو جموجۆڵی شهمهندۆفێر جمهی دێت لهگواستنهوهی خهڵك.
هۆكارهكانی لاوازیی پێگهی بهرههمی ئاژهڵ لهكوردستان
هاشم غهمگین 8/6/2012 1-2 ئهوهی وادهكات پێگهی كهرتی ئاژهڵداریی لهناوچهكهدا لاوازبێتو پێش نهكهوێتو بهرههمی ئاژهڵی بهدروستیو زانستی ئامادهو رێكنهخرێتو لهنێو بازاڕهكاندا توانای ركابهریی بهرههمی هاوردهی نهبێت، بریتین لهم چهند خاڵهی لای خوارهوه: یهكهم: خزمهتكردنو مهرجهكانی بهخێوكردنی ئاژهڵ، هاوشێوهی وڵاتان بهشێوهیهكی یاسایی رێكنهخراوه، كهجووتیار بهبێ بوونی بڕوانامه ناتوانێتو بۆی نهبێت كاری ئاژهڵداریی بكات، ئهوهش پێویستی بهوهیه وهزارهتی كشتوكاڵی حكومهتی ههرێم بڕیارێك بۆ ئهو مهبهسته دهربكاتو لهناوچهكان بنكهی مهشقو راهێنانی بۆ ئهو كهسانه ههبێت كه ئارهزووی كاری ئاژهڵدارییان ههیه، یاخود بوونی ههڵمهتی مهیدانی بۆ بهسهركردنهوهی گوندهكان بۆ كردنهوهی خولی تیۆریو پڕاكتیكی بۆ جووتیارانو پهیداكردنی زانیاریو شارهزایی پتهو لهسهر چونێتی خزمهتكردنی ئاژهڵ. ئهزموونی ئاژهڵداریی لهوڵاتان دووهم: بۆ ئهوهی هاوشێوهی وڵاتانی پێشكهوتوو كهرتی ئاژهڵداریی لهناوچهكهدا بهشێوهیهكی سهردهمیانهو سهركهوتووانه بهرێوهبچێت، پێویسته وهزارهتی كشتوكاڵ خوێندكارانو كهسانی تایبهتمهند بهم بواره، بۆ مهبهستی خوێندنو بینینی خولو سوود وهرگرتن لهئهزموونی ئاژهڵداریی وڵاتانو پێگهیاندنیانو پهیداكردنی زانیاریی بهشێوهیهكی پڕۆفیشناڵ رهوانهی ئهو وڵاتانه بكهن كه كهرتی ئاژهڵداریی تێدا سهركهوتوو گهشهسهندووه. سێیهم: پهیڕهونهكردنی سیستمی دڵنیایی بۆ ئهوانهی ئاژهڵ بهخێو دهكهن، كهدهبێت بهشێوهیهكی مانگانه، یان وهرزییانه بۆ ههر سهرێكی ئاژهڵ بڕێك پاره دیاری بكرێتو جووتیارانیش بهپێدانی پابهندبن، بۆ ئهوهی كه ئهگهر هاتوو ئاژهڵهكانیان دوچاری نهخۆشیو لهناوچوون هاتن، حكومهت بتوانێت قهرهبووی زیانهكانیان بكاتهوه، بۆ نموونه چهند ساڵێك لهمهوبهر نهخۆشی (هاریی مانگا) دوچاری كێڵگهكانی مانگا لهوڵاتی بهریتانیا بوویهوه، ئهوه بوو ههزاران مانگا بههۆی بڵاوبوونهوهی ئهو نهخۆشییهوه لهناوبران، دواتر حكومهت ناچار بوو قهرهبووی ههموو زیانهكانی جووتیاران بكاتهوه. ئاژهڵهكان لاوازن چوارهم: لهڕووی لهوهرگاو سهرچاوهی ئاوهوه، دهبێت شوێنی تهرخانكراو بۆ بهخێوكردنی ئاژهڵ لهباربێت، بۆ نموونه لهباكووری ناوچهكانی وڵاتی هۆڵهندا، نزیكهی ملێونێكو 500 ههزار ئاژهڵی مانگا بهخێو دهكرێت، ئهمهش ئهوه دهگهیهنێت ئهو ناوچانه لهبارن بۆ گهشهكردنو بهخێوكردنی ئاژهڵ، بۆیه پهسهندكراون بۆ كاری ئاژهڵداریی. لهبهر ئهوه دهبێت وهزارهتی كشتوكاڵ بۆ سهركهوتنی پڕۆژهی ئاژهڵداریی دیراسهیهكی باشی ناوچهكان بكات لهگهڵ ئهوهشدا چاككردنو قیرتاوكردنی رێگاكانی هاتوچۆی گوندهكان بهمهبهستی ئاسانكارییو خێرایی گواستنهوهی بهرههمهكان. لهگهڵ ئهوهشدا حكومهتی هۆڵهندا پشتیوانی تهواوی جوتیاران دهكات لهئهنجامدانی پڕۆژهی ئاژهڵدارییو لهپێدانی قهرزی درێژخایهنو چاودێكردنی تهندروستییانو دابینكردنی كهرهستهو ئامێرو ئالیكی دروستو ئهو پێداویستییانهی بۆ ئهو مهبهسته پێویستن، بۆیه پێویسته لای خۆشمان حكومهت دهرگای بانكهكان واڵا بكات بۆ پێدانی قهرزی درێژخایهن بهو كهسانهی ئارهزووی پڕۆژهی ئاژهڵدارییان ههیه. پێنجهم: ئهو ئاژهڵانهی دههێنرێنه كوردستان، لاوازنو ئاستی بهرههمی شیریان نزمه، ئهمهش وادهكات جووتیار قازانجی كهمی دهستبكهوێت لهفرۆشتنی بهرههمهكان. كه پێویسته وهزارهتی كشتوكاڵ رێگه بههاوردهكردنی ئاژهڵی ئهو وڵاتانه بدات كه ئاستی بهرههمی شیریان بهرزهو سهلامهتن. بۆ نموونه جۆرهكانی مانگای رهشو سپیو مانگای سوری هۆڵهندی كهزیاتر لهناوچهكانی باكوور بهخێودهكرێت، بهناوبانگترین جۆری مانگان لهههموو جیهاندا، سهرباری پتهوی ماسولكهكانو گۆشتی زیاتر كه ههر سهرێكی چێلی رۆژانه زیاتر له 30 لیتر بهرههمی شیری ههیه، بهڵام مانگای رهشو سپی هۆڵهندی بهرههمی زیاتره لهمانگای سوور، سهرباری ئهوهش كه چهندین كێڵگهی بهخێوكردنی گامێشو رهشهوڵاخو مهڕو بزن ههیه. پێشخستنی لهوهڕگهكان شهشهم: لای ئێمه جووتیاران خۆیان بهرههمی ئاژهڵهكان دروستو ئاماده دهكهن، بهڵام لهوڵاتان رێگه بهجووتیار نادرێت وهبهرهێنانی شیری ئاژهڵ بكاتو بهرههمهكان بهئامادهكراوی بخاته بازاڕهوه، پاشان بهخێوكردنی ئاژهڵ لهكوردستان بهشێوهیهكی سهرهتاییو پهرتو بڵاون یان لهنێو ماڵاندانو كێڵگهو پێداویستی سهردهمانهیان بۆ دهستهبهر نهكراوه، لههۆڵهندا لهمهزرهعهیهكدا لانیكهم سهدو پهنجا مانگای تێدایه كه زهوییهكی بهرفراوان بۆ خزمهتكردنو راگرتنیان تهرخانكراوه، كه دهوروبهری تهلبهندكراوهو بهڤۆڵتییهكی كهم كارهبای لهسهره بۆ ئهوهی زیانیان پێنهگاتو ههمیش لهسنوری دیاریكراوی خۆشیان تێنهپهڕن. نێو كێڵگهكان ئاستی گژوگیای بهرزه بۆ لهوهڕاندنیان، ههر چێلێك ناوو ژمارهی تایبهتی خۆیی ههیه، سهرباری بوونی چهندان كرێكارو چوار كهسی شارهزاو راهێنراو بۆ مهبهستی چاودێریكردنو خزمهتكردنیان تهرخانكراوه، بهمهبهستی پشكنینو بهئاگابوون لهتهندروستییان چهندین پزیشكی ڤێتهرنهری ههیه. هاوكات شوێنی ئاو خواردنو خۆراك پێدانو پشوودانیان، بهشێوهیهكی دروستهو رێكو جوان دروستكراوه، لهكاتی خۆراك پێدانیان خۆییان پێدهدرێت، پاشان ئامێر بۆ پاككردنهوهی جهستهیانو شوێنی پشوودانیان دهستهبهر كراوه، ههروهها شوێنو ئامێری دۆشینی مانگاكان بهتایبهتی دروستكراوهو دانراوهو بۆ تێكنهچوون شوێنی سارد بۆ خهزنكردنی شیرهكان ههیه.
لهوهرزی پایزدا بهگشتی چێلهكان بۆ ماوهی شهش مانگ لهژوورهوه دهبنو ناهێنرێنه دهرهوه، بهگشتی ئاژهڵی مێینه بههاو نرخی زیاتره لهئاژهڵی نێرینه، لهكێڵگهكان رهشهوڵاخ جیادهكرێتهوه لهگهڵ چێلهكان، پاشان بۆ فرۆشتنی بهرههمهكانیان جوتیاران كۆنتاكتو پهیوهندییان لهگهڵ كارگهكان بههێزو پتهوهو رۆژانه تهنكهری كارگهكانی پیشهسازیی بهمهبهستی وهرگرتنو گواستنهوهی بهرههمهكانیان، سهردانی كێڵگهكان دهكهن. لههۆڵهندا چهندین كارگهی پیشهسازیی بۆ شیری ئاژهڵان ههیه، لهوانه كارگهی (campina) كه بهشێوهیهكی زانستیو تهندروست وهبهرهێنانی شیری ئاژهڵ دهكات لهبهرههمهێنانی خواردنهوهی ههمهچهشنو شیری وشكو ساردو كردنه نێو قوتو و دهبهو موقهبای قهباره جۆراو جۆرهوه، پاشان سۆپهرماركێتهكانی خواردهمهنی پهیوهندیو ئیشتراكیان لهگهڵ ئهو كارگانه ههیه، بۆ وهرگرتنو فرۆشتنی بهرههمهكانیان، خهڵكیش بهگشتی لههۆڵهندا زیاتر بهكاربهری بهرههمی ئاژهڵییه وهك لهبهرههمی خۆراكه رووهكییهكان، بۆیه بهرههمی ئاژهڵ بهشێكی گرنگیی لهداهاتی نهتهوهیی ئهو وڵاتهدا پێكهێناوهو بهشێوهیهكی رهها بهرههمهكانی ههناردهی وڵاتان دهكات .
شاری پهنیر ئهڵكمار (ALKMAAR) شارۆچكهیهكی بچووكی هۆڵهندایهو كهوتۆته بهشی باكورییهوه، رووبهری ئهو شارۆچكهیه (29.26) كیلۆمهتر دوجایهو رێژهی دانیشتووانهكهشی (93936) كهسه كه بهشاری پیشهسازییو بهرههمهێنانی شیرو پهنیری جۆراو جۆر بهناوبانگهو خاوهنی چهندین كێڵگهی بهخێوكردنی ئاژهڵو كارگهی وهبهرهێنانی بهرههمی ئاژهڵییه. ئهو شاره خاوهنی بهرههمهێنانی چهندین جۆر پهنیری ناوازهو بێهاوتایه لهههموو جیهاندا، مێژووی دروستكردنی ئهو پهنیرانه دهگهرێتهوه بۆ ساڵی 1593و تا ئێستاش وهك خۆی ماوهتهوهو بهردهوامن لهگۆڕانكاریی وهبهرهێنانی. ههموو ساڵێك لهسهرهتای ههفتهی مانگی چوارداو لهڕۆژی ههینی، لهنێو سهنتهری بازاڕدا بهكراوهیی لهشوێنێكی حجزكراوی بهرفراواندا بهئامادهبوونی رێژهیهكی زۆر لهگهشتیارانو بازرگانانی وڵاتانو هاووڵاتیان پێشهنگایهكی نمایشكردنی بهرههمهكانی پهنیر دهكرێتهوهو بهرههمهكان پیشانی ئامادهبووان دهدهن. نرخی ئهو جۆره پهنیرانهش گرانهو قهبارهی یهك دانهی هێندهی تایهی قهمهرهیهكی جۆری ئۆپڵ دهبێت، لهڕۆژی پێشانگاكهدا بهرههمهكانیان بهشێوهیهكی بهرچاو دهفرۆشرێت، بازرگانانیش بۆ كڕینو ههناردهكردنی ئهم بهرههمانه بۆ وڵاتانی تر دهبرێنه شوێنی دروستكردنی بهرههمهكانو لهوێ پهنیرهكان بهشێوهیهكی جوان لهسهر بالێتو رهفهكان دانراونو بهئاسانی دهگوێزرێنهوه بۆ نێو ئۆتۆمبێلهكان .
شارهزایی كارگهكان لهگهڵ ئهوانهشدا لهسۆپهرماركێتی خواردهمهنییهكانی هۆڵهندا، بهشێكی فراوان بۆ نمایشكردنو فرۆشتنی ئهم بهرههمانه تهرخانكراوهو لهمانگی چوارهوه تا مانگی نۆ لهڕۆژانی ههینیدا لهكاتژمێر 10ی بهیانییهوه تا كاتژمێر دوانزهو نیو لهنێو بازاڕو شوێنی تهرخانكراو بۆ ههفته بازاڕهكانو بهرههمهكانیان نمایش دهكرێت بۆ فرۆشتن . بۆ پارێزگاریكردن لهم جۆرهی بهرههمهی پهنیر لهخۆڕاگری زیاتر بۆ كهڕو نهكردنو وشك نهبوونو ماوهی خواردنو بهكارهێنانو بهسهرنهچوون ماددهی سوێری تێدهكرێتو دهوروبهریشی بهتوێژاڵێكی ماددهی پلاستیك دادهپۆشرێت، پاشان بهرههمهێنانی یهك كیلۆی ئهم پهنیره 10 لیتر شیری دهوێت. بهگشتی كارگهكان شارهزایی تهواویان ههیه لهئامادهكردنی بهرههمهكانو جیاكردنهوهی پڕۆتین، كانزاكان، رۆن، پهنیری شیری ئاژهڵان، لهدروستكردنی بهرههمهكانی شیری شلی سارد، پهنیرو كهرهو ماستو خواردهمهنیو خواردنهوهكاندا. هاوكات ماوهی بهكارهێنانی بهرههمهكان بۆ ههفتهیهكهو ههندێكی دیكهش تا مانگێك دهخایهنێت، لهگهڵ ئهوهشدا لهدروستكردنی پهنیرو بهرههمهكان رهچاوی گونجاندن بۆ تهمهنی (گهنجی، پیریو منداڵ)ی كراوهو ههروهها لههۆڵهندا پهنیری تهنكو پارچهكراو بهكاربهری زۆرهو جۆرهها بهرههمی لهم شێوهیه لهماركێتهكاندا دهبینرێت.
سیستمی دابهشكردنی مووچه ناڕێـكه
هاشم غهمگین 10/5/2012 لهكاتی دابهشكردنو وهرگرتنی مووچهدا پاڵهپهستۆو قهرهباڵغیی چینو توێژهكان بهردهم بانكهكانو فهرمانگهكان دهگرێتهوه، لهبهرامبهر ئهو دۆخهدا ناڕهزاییو گازندهی چینو توێژه جیاجیاكان بهرامبهر بانكهكان دروست دهبێت، بهوهی لهشوێنێكهوه بۆ شوێنێكی تر هاتووهو خهرجییو ئهزیهتی زۆری بینیوهو فریای وهرگرتنی نهكهوتووهو ماوهتهوه، یان مانگانه لهكاتی خۆیدا وهریناگرێتو دوو مانگ، یان سێ مانگ جارێك پێیدهدرێت، یانیش لهكاتی وهرگرتنیدا دوچاری راوهستانو ماندووبوونێكی زۆر دهبن. حكومهتی ههرێم ههزاران مووچه خۆری ههیه لهفهرمانبهرانی وهزارهتهكانو دامودهزگاكان، خانهنشینان، كهسوكاری شههیدانو ئهنفالكراوان، لهكهمئهندامانی سهنگهر، لهتوێژهكانی بهساڵاچووانو خاوهن پێداویستی تایبهتو چاودێری كۆمهڵایهتی، لههێزهكانی پۆلیسو ئاسایشی ناوخۆو لهلیواو فهوجهكانی پێشمهرگهو چهندین بواری تر. دابهشكردنی مووچه بهو چهشنه خهڵك تووشی ماندووبون دهكاتو زۆر جار فهرمانبهرانیش نهیاتوانیوه كۆنتڕۆڵی ئهو رهوشه بكهن، بۆیه رووبهڕووی رهخنهو دهمهقاڵێو ناڕهزایی مووچهخۆران بوونهتهوه، بهڕاستی بۆ كهمئهندامێك، نابینایهك، تهمهندارێك، گرانو زهحمهته بتوانێت بهو شێوهیه لهگهرماو سهرمادا رابوهستێتو مووچه وهربگرێت، بۆی ههیه لهكاتی ئهو قهرهباڵغییهدا دوچاری كهوتنو شكانو ئازاری جهسته ببێتهوه. لهبهر ئهوه پێویسته وهزارهتی دارایی حكومهتی ههرێم چاكسازیی لهم سیستهمه نارێكهی دابهشكردنی مووچهدا بكات، بۆ ئهوهی چینو تۆێژهكان بهئاسودهیی به بێ ماندووبون به ئاسانترین شێوه مانگانه لهكاتی خۆیدا مووچه وهربگرن. چونێتی چارهسهركردنی
بۆ چارهسهركردنی ئهم گرفته، پێویسته وهزارهتی دارایی بۆ دابهشكردنی مووچهی فهرمانبهرانو چینو تۆێژهكان سوود له تهكنهلۆژیاو زانستی خێرای سهردهم وهربگرێت، بهتایبهت سیستمی تۆڕی كاردی بانكیی، لهئێستاشدا پهیوهندیی حكومهتی ههرێم به وڵاتانی جیهانهوه پتهوبووهو زهمینه بۆ پیادهكردنو سهركهوتنی ئهم سیستمه رهخساوهو چهندین وڵات كۆڵسنگهرییو نوسینگهیان له كوردستاندا ههیه، دهتوانرێت لهم بارهیهوه گفتوگۆیان لهگهڵدا بكرێت، بۆ بهرجهستهكردنی ئهم سیستمه لهكوردستان ئامادهكارییو كارئاسانییان بۆ بكرێت، بۆ ئهوهی ههر مووچهخۆرێك كاردو ژمارهی حسابی بانكیی خۆیی ههبێت، مانگانه لهكاتی خۆیدا مووچهكانیان بۆ بخرێته سهر كاردهكانیان. ههڵبهته بۆ پهیڕهوكردنو سهركهوتنی ئهم كارهو دروستنهبوونی قهرهباڵهغیی، دهبێت وهزارهتی دارایی وێستگهی ئامێرهكانی پاره راكێشان فراوان بكاتو لهبازاڕو گهڕهكو ماركێتهكانو لهو شوێنانهی كهپێویستن جێگیریان بكات، لهگهڵ ئهوهشدا بنكهیان بۆ راكێشانی پارهو پێدانی رێنماییو گوێگرتن لهداواكارییو چارهسهركردنی ههبوونی ههر گرفتێك كه فهرمانبهرانو مووچهخۆران لهوبارهیهوه ههیان بێت، لهگهڵ ئهوهشدا وهزارهتی دارایی لهرێی كهسانی پسپۆڕو شارهزای ئهم بوارهوه خولی راهێنان بۆ پهیداكردرنی شارهزایی بۆكارمهندانی بانك بكاتهوه، یان بۆ ئهم مهبهسته رهوانهی دهرهوهی وڵات بكرێن بۆ ئهوهی دوای پێگهیاندنیانو پهیداكردنی شارهزایی ئهركی راپهڕاندنو راییكردنی ئهم كارهیان پێبسپێردرێت. بۆ وهرگرتنهوهی قهرزیش گونجاوه ههروهها دابهشكردنی مووچه، لهڕێی تۆڕی كاردی بانكیی، وهرگرتنهوهی قهرزو پێشینهی خانوبهرهو سندوقی نیشتهجێبوونو پڕۆسهی هاوسهرگیرییو پهیڕهوكردنی دڵنیایی تهندروستی ..هتد بۆ حكومهت زیاتر خێراو ئاسانو بهرجهسته دهكات، بهوهی دهتوانرێت مانگانه بهشێوهیهكی راستهوخۆ بڕی پارهی دیاریكراویان لێببڕدرێت. لهلایهكی ترهوه كارمهندانو ژمێریارانیش له پێشبینیو دڵهڕاوكێیی ئهوه قوتار دهبن لهكاتی چوونیان بۆ بانكهكان بۆ وهرگرتنی مووچهی فهرمانبهران، له هاتنهوهیاندا لهڕێگا رووبهڕووی باندی دزییو جهردهیی ببنهوه. بێگومان پهیڕهوكردنی ئهم سیستمی ئهلیكترۆنی بانكییه دهبێته هۆی ئهوهی لهئایندهدا خزمهتگوزارییهكانی فراوانو چالاك بكرێتو متمانهو دڵنیایی لای خهڵك زیاتر دروست ببێت، بهوهی هاوشێوهی وڵاتانی پێشكهوتوو هاووڵاتیان بهگشتیی مامهڵهو كڕینو سامانو داهاتهكانیان لهرێی ئهم سیستمهوه دابنێن بكهن.
چەند پێشنیازێک بۆ چۆنێتیی خزمەتکردنی کەمئەندامان
بەپێى ئەو ئامارانەشى خراونەتە ڕوو جگە لە کەمئەندامى سەنگەر ،(82) هەزار کەمئەندام ناویان لە وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵاتى حکومەتى هەرێم تۆمارکراوە،کەم تازۆر حکومەتى هەرێم توانیویتی خزمەتگوازیى و پێداویستى و پڕۆژە پێشکەش بەم توێژە کردووە،بەڵامبەراورد بەو خزمەتگوزارییانەى لەوڵاتە پێشکەوتووەکاندا،پێشکەش بەکەمئەندامان دەکرێت .لەئاست خواست و پێداویستیەکانیاندا نییە بەسەرنجدان لەو خزمەتانەى لەوڵاتى هۆلەندا پێشکەش بەکەئەندامان دەکرێت ،بەپێویستى زانى لێرەدا چەند پێشنیازێک بۆچاککردنى رەوشى کەمئەندامان ،بخەینەڕوو . لەڕووى موچەوە لەوڵاتى هۆڵەندا ئەو کەمئەندامانەى کارناکەن ،سۆشیال یارمەتییان دەدات،مانگانە بڕى (1200) هەزار و دووسەد یۆرۆیان پێدەدرێت،بەڵام بەشێکى زۆرى ئەو پارەیە بۆ کریى خانوو ئاوو کارەبا و تەلەفوون و دڵنیایى تەندروستى دەڕاوت،لانیکەم بڕى (400) یۆرۆیان بۆ دەمێنێتەوە بۆ مەسروفاتى خواردەمەنى و جلوبەرگ و هتد.،بۆیە پێویستە حکومەتى هەرێم لەڕووى موچەوە گرنگى تەواو بەباشترکردنى ژیان و گوزەرانى کەمئەندامان بدات،بەجۆرێک بەشى پڕکردنەوەو دابینکردنى پێداویستییەکانیان بکات. خەرجیی گەشتوگوزاریی تەندروستیی جگە لەپارەى سۆشیال ،لەهۆلەندا ساڵانە کەمئەندامان لەلایەن سۆشیالەوە بڕى (600) یۆرۆیان پێدەدرێت بۆ مەبەستى گەشتوگوزار و حەوانەوە ،لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەمئەندامانەى هەردوو قاچیان لەدەستداوەو لەسەر کورسى و عارەبانەن ،دوو کەسیان بۆ تەرخانکراوە ،بۆ خزمەتکردنیان و سۆشیال مووچەیەکى زۆریان پێدەدات و لەو ڕاونگەیەوە ئەوکەسانە بەشێوەیەکى زانستیى و ئەکادیمى مەشق و راهێنانیان پێکراوەو شارەزایى تەواویان هەیە لەسەر چۆنێتى خزمەتکردنى کەمئەندامان .
ئەو کەمئەندامانەى هەردوو قاچیان لەدەستداوەو لەسەر کورسى و عارەبانەن ،پێویستیان بە سێ جۆر کورسى هەیە،کورسییەکیان تایبەتە بۆ خۆشتن و چوون بۆ(wc) کورسییەکى دیکەیان بۆ چوونە نێو ئۆتۆمبیلە و هاتوچۆکردنیان لەنێو ماڵدا ،هەروەها کورسییەکیش کارەباییە و شەحن دەکرێت بۆ چوونە دەرەوەو بازاڕ و شوێنەگشتییەکانە و بۆ ئەوەى پێویستیان بە هاوکاریکردنى کەس نەبێت ،لەگەڵ ئەوەشدا وەرشە و ئۆفیسى تایبەت بۆ دروستکردن و چاککردنەوەى عارەبانەهه يه،ئەگەر کەمئەندامێک عارەبانەکەى کەموکورى هەبێت و پێویستى به چاککردنەوە ،یان گۆڕین بێت،پەیوەندى تەلەفونى بەو ئوفیسەوە دەکات و کەموکوریى و کێشەکانى لەوبارەیەوە پێرادەگەیەنێت ،پاشان لیژنەیەکى ئەو ئۆفیسە بۆ پشکنین و گرتنى قیاسیان سەردانى ماڵەوەیان دەکەن ،دواتر عارەبانە و کێشەکانیان بۆ چارەسەرودابين دەکەن . خزمەتگوزاریی تەندروستیی بۆ خزمەتکردنى تەندروستیى کەمئەندامان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان ،بەتایبەتى ئەوانەى لەسەر کورسین و تواناى رۆیشتنیان نییە. یەکەم:دابینکردن و پێدانى سیسەمى کارەبایى کۆنترۆڵ دووەم:دامەزراندنى پزیشک و یاریدەدەرى پزیشک لەو فەرمانگانەى تایبەتن بەکەمئەندامان،بۆ ئەوەى بەئاسانیى کەمئەندامان بتوانن لەرێى پەیوەندی تەلەفونییەوە بە پزیشکەکانیان بگەن،یان ئەگەر پێویستى کرد سەردانى ماڵەوەیان بکەن،چونکە هەندێک جار ئەو کەمئەندامانە برین لە ئەندامەکانى جەستەیاندا دروست دەبێت ،بۆیە پێویستیان بە پزیشکە بۆ تەداوى کردن و چارەسەرکردنى . لەرووى دروستکردنى خانوو یەکەى نیشتەجێبوونەوە ،ئاشکرایە داواکارى و خواستى کەسێکى ئاسایى لە کەسێکى خاوەن پێداویستى تایبەت لەمەڕ چۆنێتى تایبەتمەندێتى شووقە و خانووەکان جیاوازە ،بۆ نموونە ئەگەر کەمئەندامێک لەسەر کورسى بێت ،دەبێت خانوویەکى بۆ دروستبکرێت ،لەبازاڕو نەخۆشخانەوە نزیک بێت،ئەگەر شووقە بێت ،دەبێت نهۆمى خوارەوەى پێبدرێت،ئەگەر نهۆمى سەرەوەش بێت،دەبێت مەسعەدى بۆ دابنرێت ،هاوکات لەنێو خانوو ژوورەکاندا چەند کارئاسانییەک، هەیە پێویستە بۆ کەئەندامان بکرێت،بۆ ئەوەى بتوانن بێ هاوکاریکردن خۆیان ئەوکارانە ئەنجامبدەن ،بۆیە دەبێت تێکراى کۆمەڵە و ریکخراوەکانى کەمئەندامان، تەنسیق و هەماهەنگیی وبەسەرکردنەوەیان لەگەڵ دەزگاکانى ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێناندا هەبێت،بۆ ئەوەى لەهەر شوێنێک پروژەیەک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دروستکرا،ماف وبەشى کەمئەندامان دیاری بکرێت و تایبەتمەندییەکانیان رەچاوبکرێت. هاتوچۆ لەرووى راییکردنى ئیشوکارەکانى کەمئەندامانەوە ،لەگەڵ بوونى هەر کێشەیەکدا ،لەهۆڵندا هەرکەمئەندامێک (کەسى پەیوەستدار) کۆنتاک پێرسنى خۆى هەیە، لەشارەوانى ئەو شارەى تێیدا نیشتەجێیە،پیوەندیى هاتوچۆکردنیان لەنێواندا هەیە و دەتوانێت لەوبارەیەوە پەیوەندیی پێوە بکات ،یاخود مەوعیدى لەگەڵدا دروستبکات بۆ وتوێژکردن لەمەڕ داواکاریى و کێشەکانى ،پاشان ئەویش بەجدى بەدواداچوون بۆ کێشەکانى دەکات و بە پۆستە یاخود لەڕێى پەیوەندیکردنەوە، وەڵام و رونکردنەوەى پێویستى کەمئەندامەکە دەدرێتەوە . بەپێى یاسا و ڕێساکانى ئەوروپا ،کەمئەندام بۆى هەیە لەهەموو شوێنێکدا کاربکات،ئەگەر بیەوێت و تواناى کارکردنى هەبێت ،شارەوانى هەوڵى دۆزینەوەى کارى بۆ دەدات،بۆیەپێویستە لە کوردستان لەرەخساندنى هەلى کار و دامەزراندن کەمئەندامان فەرامۆش نەکرێت . لەهۆڵەندا ئۆتۆمبیل و تاکسى تایبەت بە کەمئەندامان هەیە،ئەگەر هەر کەمئەندامێک کارێکى هەبێت یان بیەوێت بۆ شوێنێک بۆلاى کەسێکى یان بۆ چێشتخانەیەک بڕوات،لەرێى تەلەفوونەوە ،پیوەندیى بەو شەریکەیەوە دەکات و کاتى چوون و هاتنەوەى بۆ دیارى دەکات،پاشان ناونیشانى لێوەردەگیرێت و ئۆتۆمبیل لەکاتى خۆیدا دەگاتە لاى و دەیباتە ئەو شوێنەى کە دەیەوێت . لەهۆلەندا لەدروستکردنى بازاڕەکان و لەدامودەزگاکانى دەوڵەت و لەشۆستەو شەقام و مارکێتەکان و لەهەموو کون و کەلەبەرێکى ئەو وڵاتە،کەمئەندامان فەرامۆشنەکراون و تایبەتمەندێتیى کەمئەندام رەچاوکراوە ،کە بتوانن وەک هاوڵاتییەکى ئاسایى سەردانى ئەو شوێنانە بکەن ،بۆیە دەبێت لەهەرێمى کوردستاندا هەر پرۆژەیەک دروست دەکرێت، ڕەچاوى وەزعى کەمئەندامان بکرێت . راهێنانی پیشەیی رایندام (rijndam) ئۆفیسێکى دیکەیە لەهۆڵەندا کە خزمەت بەکەمئەندامان دەکات،کاریان مەشق و راهێنانی جەستەییەوە،بۆ نموونە کاتێک کەئەندامێک شوێنێکى جەستەى دوچارى شکان و ئازار دەبێت،یان نەشتەرگەرییەکى بۆ ئەنجام دەدرێت، لە نەخۆشخانە ڕەوانەى ئەم سەنتەرە دەکرێت ،بۆ ڕاهێنانەوەو چارەسەرکردن و گەرانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی ،بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پەرستارو پسپۆرو شارەزاى زانستیى و ئەکادیمى تایبەت بەم بوارە لەو ئۆفیسەدان،پاشان لەم ئوفیسەدا مەلەوانگە،ژوورى مەساج ،چەندین پێداویستى وئامێرو کەرەستە بۆ ئەو مەبەستە بۆ کەمئەندامان دەستەبەرکراوە. لەهۆڵەندا هەر شارێک بینایەک،بۆ مەبەستى فێربون و راهێنان و ئەنجامدانى چالاکیى رۆشنبیرى و هونەریى و پیشەیى و وەرزشی ، بۆ سەرقالبوون و بەسەربردنى کاتێکى خۆش، لەشارەکان بۆ کەمئەندامان دروستکراوە،هەرکاتیک کەمئەندامان حەزو ئارەزووى هەر بوارێکى لەوانەى هەبێت،دەتوانێت بۆ فێربوون و تاقیکردنەوەو بەکارهێنانى رۆژانە سەردانى بکات .. شوێنی نیشتەجێبوون رێکخراوى (MEE) لەهۆڵەندا بنکەى لەزۆربەى شارەکانى هۆڵەندا هەیە،کارى ئەم ریکخراوە،چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى کەمئەندامانە،لەڕووى ئابورى و کۆمەڵایەتى و دەرونییەوە ،بۆنمونە کەمئەندامێک کێشەى خێزانى هەیە،یان ئەو موچەیەى وەریدەگرێت کەمە و بەشى ناکات،یاخود لەشوێنى نیشتەجێبوونى کێشەى هاتوچۆى هەیە،یانیش خواستى کرینى کەرەستە و ئامێرێکى هەیە،لەتوانایدا نییە بیکڕێت ،هەموو ئەمانە وچەندین کێشەى دیکە کەهەیان بێت ،لەلایەن کەمئەندامانەوە سەردان و ئاراستەى ئەم رێکخراوە دەکرێت،بۆ تاوتوێکردن ودابینکردن و بەدواداچوون و چارەسەرکردنى ،لەگەڵ ئەوەش ئەم ریکخراوە لەلایەن حکومەت و رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنیی و سەرمایەدارانەوە ،هاوکاریى و پیشتیوانى ماددى تەواو دەکرێت و شارەزایى تەواویان هەیە ،لەیاساکانى دەوڵەت و پێداویستى و کێشە کۆمەڵایەتى و دەرونیەکانى کەمئەندامان .
ئەم نموونانەى لەسەرەوە باسکراون ، لەمەڕ بایەخدان بەژیان و گوزەرانى کەمئەندامان ،رەنگە جێبەجێکردنیان لە ئێستادا بەلاى حکومەتەوە کارێکى قورس بێت نەشتوانرێت بەزویى جێبەجێبکرێت،بەڵام ئەگەر دیراسە بکرێت و حکومەت و پەرلەمان بیکاتە ئەجیندا و پلانى کارکردنى خۆیەوە و هەنگاوى بۆ بنێت ،پێموایە کەمئەندامان بەگشتیى دڵخۆش دەکات . Mail:hashim.xamgin@yahoo.com
هاشم غەمگین مەبەست لە دانانى کامێراى چاودێریى بۆ کەمکردنەوەو نەهێشتنى خێرایى ئۆتۆمبێلە لەسەر شەقامەکان و خۆپارێزیى شۆفێرانەلە ڕووداو پێکدادان و دڵنیابوون لەسەلامەتیى ،هەروەها بۆ سزادانى هەر شۆفێرێکە کە پابەند نەبێت بەئاستى جموجۆڵ وخێرایى دیاریکراوەوە ،هەنووکە ئەم سیستمە لەزۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بەسەرکەوتویى پەیڕەو و پیادە دەکرێت و دەورى بەرچاوى بینیوە ،لەسەلامەتى هاتوچۆ و نەهێشتنى روداو و کارەسات . ماوەى چەند ساڵێکە ئەم سیستەمە هێنراوەتە کوردستان و جاروبار بەشێوەى گەڕۆک لەشەقامەکان دەبینرێن و دادەنرێن ،کەتوانراوە بەهۆیانەوە تارادەیەک حاڵەتى تیژەوى شۆفێران کەمبکرێتەوە بەبەراورد بە پێشتر کەبوونى نەبووە،لێرەو لەوێ لەبارەى دانانى ئەم جۆرە کامێرانەوە تێبینى و رەخنە هەیە ،بەوەى کە گەڕۆکە و جێگیر نییە و هەرجارێک لەشوێنێکە،هەندێک واى ڵیکدەدەنەوە کە لەوڵاتان ئەم جۆرە کامێرانە بەو شێوە دانانرێن و بە بۆسەدانان بۆ ئەنجامدانى سزاو تاوان هەڵدەسەنگێنرێت،جا بۆ ئاگایى و زانیاریى هەموو لایەک باس لە چۆنێتى سیستمى کامێراى چاودێریى ئۆتۆمبیل و غەرامەکردن و چەند سەرپێچییەکى یاسایى و زانیاریى هاتوچۆ ى وڵاتى هۆڵەندا دەکەین لەهۆڵەندا رێگاى هاتوچۆى (.130.120.100.80.50.30) هەیە،رێگاى سیی بۆ هاتوچۆى نێو کۆڵانەکانە،رێگایى پەنجایى بۆناوشارەو ڕێگایەکى کراوەیە،رێگایى هەشتایى کراوەیەو کەمترە لەرێگاى ئۆتۆبانەکان،رێگاى (100و120و130یش بۆ خیرایى هاتوچۆى سەر ئۆتۆبانەکان دیاریکراوە،بەڵام لە ئەڵمانیا رێگاى هاتوچۆى خێرایى ئازاد بۆ شۆفێران بەرجەستەکراوە . لەوشوێنانەى کامێراى چاودێرى بوونى هەیەلەهەندێک شوێن (300) مەتر و لەهەندێک شوێنى دیکە(500) مەتر لە پێش کامێرەکان بەشێوەیەکى گەورەو دیارو جوان تابلۆى ئاگایى بوونى کامێرا بۆ شۆفێران هەڵواسراوە . ئەگەر لەهۆڵەندا لەرێگاى خێرایى (100)شۆفێر (171) بڕوات مۆڵەتى شۆفێرییەکەى لێوەردەگرنەوە، هەروەها ئەگەر لە(100) بوو (151) بڕوات ئیجازەکەى لێدەسێنرێت بۆى نییە بۆ ماوەى یەک ساڵ ئۆتۆمبیل لێبخورێت . کامێراى چاودێرى سابت و جێگیر زیاتر لە رێگاى سورعەتى هەشتایى و سەدیى دادەنرێت بەڵام لەرێگاى خێرایى (120،130) ى بەشێوەى گەرۆک و نهێنى و لەنێو ئۆتۆمبیل و یان لەسەر پردەکان دادەنرێن .هەروەها لەنێو شارەکاندا لەترافیکەکان و لەو شوێنانەى پێویستن کامێراى گەڕۆک و جێگیر بوونى هەیە غەرامەکردنى سەرپێچى تیژڕەوى بەپێى کیلۆ مەترە ،بۆ نموونە لەشەقامێک بڕینى هەشتا کیلۆ مەتر دیاریکراوە لەسەعاتێکدا ،ئەگەر شۆفێر (10) کم زیاتر ببرێت هەر کیلۆمەترێک بڕى شەش یۆرۆ غەرامە دەکرێت ،واتە کۆى گشتى دەکاتە (60) یۆرۆ هەرکەسێک دەکەوێتە کامێراى چاودێرییەوە ، لەلایەن پۆلیسەوە پاش سێ رۆژ تا هەفتەیەک بڕى غەرامەکەیى و رۆژى دانەوەى بە پۆستە بۆ دەنێردرێتە ماڵەوە،ئەگەر لەماوەى (28) رۆژدا غەرامەکە ناگات بەدەستى پۆلیس ،پۆلیس غەرامەکە بە دە ئیرۆ یان بیست یۆرۆ زیاتر دەفرۆشێت بە دەزگایەک بەناوى (ئینکاسۆ) ئەم دەزگایەش کارى ئەوەیە لەکاتى نەدانەوەى غەرامەکان مانگ بە مانگ غەرامە لەسەر شۆفێران زیاتر دەکات .بۆ نموونە شۆفێرێک غەرامەکەى (100) یۆرۆ بێت ،دواى مانگێک دەبێتە (138) یۆرۆ ،ئەگەر هاتوو تاماوەى هەشت مانگ تا ساڵێک غەرامەکەى نەدایەوە،ئەوا مۆڵەتى شۆفێرى لێوەردەگیرێت و تا ماوەى پێنج ساڵ بۆى نییە ئۆتۆمبیل لێبخورێت . لەهۆڵندا ئەگەر کەسێک بەبێ مۆڵەتى شۆفێرى ئۆتۆمبیل لێبخۆڕێت ،سەرەتا بڕى (300) یۆرۆ غەرامە دەکرێت ،بەڵام ئەگەر جارێکى دیکە دوبارەى بکاتەوەو بگیرێت،تاوەکو ماوەى پێنج ساڵ بۆى نییە،مامەڵەى وەرگرتنى مۆڵەتى شۆفیرى بکات و ئۆتۆمبیل لێبخورێت . لەهۆڵەندا شۆفێر لەکاتى لێخورینى ئۆتۆمبیل ئەگەر تەلەفوون بکات و مۆبایل بەکاربهێنێت،بڕى (74) یۆرۆ غەرامە دەکرێت
شۆفێر ئەگەر پشتێنى دڵنیایى (کەمەر بەند) نەبەستێت بڕى(57) یۆر غەرامە دەکرێت .هەروەها سەرنشینى تەنیشتی خۆى نەبەستێت ،غەرامە دەکرێت،بەڵام غەرامەکەى پەیوەندى بەشۆفێرەوە نییە،دەبێت ئەو کەسە خۆى بیدات.لەگەڵ ئەوەشدا نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵ لەپێشەوەى ئۆتۆمبیل دابنیشێت ،دەبێت لەدواوە بێت و پشتێنى دڵنیایى ببەستێت . لەهۆڵەندا بەشێوەى مانگانە،یان وەرزییانە،بەپێى جۆر و قورسایى ئۆتۆمبیل باجى شەقام لەشۆفێر وەردەگیرێت ،بەڵام ئۆتۆمبیلى گاز و غاز باجى دوقات زیاترە لە ئۆتۆمبیلى بەنزین،چونکە غاز و گاز نرخى هەرزانە و کەمتر خەرج دەکات و دەبێتە هۆى پیسبوونى هەوا .بۆنموونە ئەگەر ئۆتۆمبیلێکى بەنزین بڕى قورسایى (1170) کیلۆ بێت بۆ سێ مانگ دەبێت بڕى (150) یۆرۆ بدات ،بەڵام بۆ ئۆتۆمبیلى گاز و غاز دەبێت بڕى (300) یۆرۆ بدات ،بەڵام باجى شەقام لەوڵاتانى ئەڵمانیا و بەلجیکا بەشێوەى ساڵانە لەشۆفێران وەردەگیرێت .لەهۆڵەندا بەبێ بوونى کاردى دڵنیایی هیچ شۆفێرێک بۆى نییە ئۆتۆمبیل لێبخورێت،دەبێت هەموو شۆفێرێک سێ مانگ جارێک پارەى دڵنیایى بە کۆمپانیاکانى دڵنیایى بدات ،بۆ ئەوەى ئەگەر دوچارى روداوو پێکدادان بوو قەرەبووى زیانەکانى بکرێتەوە . ئەگەر لەفولکەکاندا ئۆتۆمبیل لەکەسێک بدات خەتابار بێت و بێ خەتا ،سزاو تاوانەکەى دەکەوێتە سەر شۆفێر،چونکە پێشتر رێنمایى ئەوەکراون لەفولکەکاندا دەبێت بەلەسەرخۆیى بڕۆن،ئەوروپاش لەپیادەکردنى ئەم یاسایەدا بۆى دەرکەتووە کە زۆر سەرکەوتوو بووە لەکەمکردنەوەى ڕوداوو کارەسات . کۆمپانیایەکى دیکەى فریاکەوتن و چاککردنەوەى ئۆتۆمبیل لەکاتى پەککەوتندا هەیە بەناوى (anwb) کە بنکەى لەزۆربەى شارەکانى وڵاتانى ئەوروپادا هەیە و خاوەنى چەندین کەرەستە و ئامێر و ئۆتۆمبیل و فرۆکە و کارمەند و کریکارى شارەزایە بۆ ئەو مەبەستە،هەر بەشداربوویەکى ئەم کۆمپانیایە لەهەر شوێنێکى ئەوروپا لەکاتى پەککەوتنى ئۆتۆمبیلەکەى دەتوانى َ لەرێى پەیوەندیى تەلەفوونییەوە داواى فریاکەوتن و چاککردنەوەو گواستنەوەى ئۆتۆمبیلەکەى لێ بکات وئەگەر ئۆتۆمبیلەکەى کاتى زۆرى بوێت بۆ چاککردنەوە یان پارەى خواردن و ئۆتێل و مانەوەى بۆ دابین دەکرێت ،یان ئۆتۆبیلێکى بۆ دابین دەکرێت بۆ ئەوەى لە گەشتەى دوا نەکەوێت ،هەر شۆفێرێک بیەوێت بەشدارى ئەم خزمەتگوزارییە بکات دەبێت ساڵانە بڕى (120) یۆرۆ بدات و دواتر کاردى کۆمپانیاى (anwb) بۆ دەکرێت
چى بکرێت بۆئەوەى دیاردەى تیژڕەوى و ڕوداوو کارەسات بنەبڕبکرێت یەکەم :بۆ رێگرتن لەتیژڕەویى دەبێت دیراسەیەکى وردى شەقامەکان بکرێت ،بۆ زانینى ئەوەى چ شەقامێک پێویست دەکات کامێراى چاودێرى جێگیرى لێدابنرێت . دووەم :بۆ ئەوەى شۆفێران گلەیى لەو سیستمە نەکەن ،دەبێت ئاستى خێرایى دیاریکراوى ئۆتۆمبیل هاوشێوەى وڵاتان بەشێوەیەکى جوان بەتابلۆ لەشەقامەکان هەڵبواسرێت،هەروەها لەو شوێنانەى کامێرەکانى چاودێرى بوونى هەیە بۆ ئاگایى شۆفێران تابلۆى بوونى کامێرا پێش (300_500) مەتر هەڵبواسرێت . سێیەم :وابکرێت بڕى غەرامەى سەرپێچییەکان و کاتى دانەوەى لەماوەى هەفتەیەکدا لەڕێى پۆستەوە بە شۆفێرەکان بگات ،ئەوەش بەوە دەبێت کە ئەدرەسى شۆفێر بەدروستى لەدۆسیەکانیاندا تۆماربێت ،پاشان ئەگەر لەکاتى مەوعید بڕى غەرامەکەیان ڕادەستى پۆلیسى هاتوچۆ نەکرد،غەرامەکەیان لەسەر زیاد بکرێت .ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەى تیژرەویى لێخورین و پابەندبوون بەیاساکانى هاتوچۆوە . چوارەم :پێویستە میدیاکان رۆڵی بەرچاو بگێرن لە بلاوکردنەوەی رێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ؛بۆ ئەوەی روداوو کارەساتی ئۆتۆمبێل لەناوچەکە کەمبکرێتەوە. چۆن چارەسەرى گرفتى نیشتەجێبوون بکرێت ؟
هاشم غەمگین لەگەڵ ئەوەى چەندین کۆمەڵگە و یەکە و شووقەى نیشتەجێبوونى جۆراوجۆر لەشارەکان دروستکراون و دەکرێن ،بەڵام لەبەرزیى نرخى یەکەکان چینى هەژاران و کەمدەرامەتان نەیانتوانیوە لەکڕینى ئەو یەکە نیشتەجێیانە نزیک ببنەوە و لێى سوودمەندبن ،دیارە بەرنامە و مەبەست وئامانجى حکومەت لە تەرخانکردنى بودجەدا بۆ ێندوقى نیشتەجێبوون ،بۆ ئەوەیە کە چارەسەرى ڕیشەیى کێشەى نیشتەجێبوون بکرێت و هەر خێزانێک لەم هەرێمەدا بێ جیاوازیى خاوەنى یەکەى نیشتەجێبوونى تایبەتى خۆى بێت و بەخۆشحاڵى و ژیانێکى سەربەرزانەبژی ،نەک ئەوەى دارا و هەبووەو لێى سوودمەندبێت و ئەوەى هەژار و نەبووە لێى بێبەش بێت ،لەبەر ئەوە پێویستە حکومەتى هەرێم میکانیزمى کارکردنى خۆى لەبەرنامە و سیاسەتى وەبەرهێنان و نیشتەجێبووندا بگۆڕێت. دابەشکردنى زەوى هەڵەیە ئەگەر حکومەت بۆ چارەسەرکردنى گرفتى نیشتەجێبوون پشت بەدابەشکردنى زەوى و دروستکردنى یەکەى تایبەت ببەستێت ،هەڵەیە چونکە بۆ داهاتوو لەگەڵ زیادکردنى ڕێژەى دانیشتووانى هەرێم ،ئەگەر و مەترسى ئەوەى هەیە ڕووبەڕووى قەیرانى نەبوونى زەوى ببێتەوە ،لەبەر ئەوە پێویست دەکات حکومەت بۆلەمەولا بۆ چارەسەرکردنى گرفتى نیشتەجێبوون ڕێگاى دروستکردنى شووقە بگرێتەبەر . سوودەکانى پەیڕەوکردنى : ا دروستکردنى شووقە هاوشێوەى ووڵاتە پێشکەوتووەکان بەهۆى بڵندیى و بەرزییانەوە، دیمەنێکى جوان بەناوچەکە دەبەخشێت . ب. لەپارچە زەوییەکى 300_400 مەتریدا لانیکەم داتوانرێت 20 خێزان نیشتەجێ بکرێت . ج.لەڕووى نرخەوە لەدروستکردنیاندا پارەى کەمترى تێدەچێت و خەڵک باشتر تواناى هەڵسوڕاندنى نرخەکەى دەبێت. کرێنشینان بۆ ئەوەى حکومەت دڵنیا بێت لەسەرکەوتنى بەرنامەکەیى و لە تەرخانکردنى بودجە بۆچارەسەرى گرفتى نیشتەجێبوون و سوودوەرگرتنى هاووڵاتیان، پێویست و گرنگە ڕەچاوو تەماشاى ئەم خاڵانە بکرێت. یەکەم : هاوکارى و تەنسیق و هەماهەنگى لەگەڵ ڕیکخراوەکانى کرێنشیناندا بکرێت ،بۆ ئەوەى لەتەواوى شارو شارۆچکە و ناحیەکاندا ئامارێکى ڕاست و ڕەوان و دروست لەسەر ڕێژەى کرێنشینان بەسەرکەوتویى بکرێت . دووەم :لەدابەشکردنى یەکەى نیشتەجێبوون بەسەر هاووڵاتیاندا کار بە داتا و ئامارى کرێنشینان بکرێت. سێیەم :دیاریکردنى ئەو بڕە پارەیە کەدەبێت هاووڵاتیان مانگانە لەبرى ئەو قەرزەى بۆ دروستکردنى خانوەکانیان خەرج دەکرێت بدرێتەوە ،بۆ ئەو مەبەستەدەبێت لێکدانەوە بۆ داهات و کارو پیشە بکرێت بۆ ئەوەى هەموو کرێنشینێک بتوانێت لەو خانووانە سوودمەندبێت و قورسایى لەسەر بژێوى ژیانیان دروست نەبێت . چوارەم : لەدروستکردنى یەکەکاندا ئەو تایبەتمەندییانەى بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان پێویستن ،ئەنجامبدرێن پێنجەم :پێویستە لەسەر بنەماى ڕێژەى خێزان یەکەى نیشتەجێبوونى بە هاووڵاتى بدرێت ،بۆ ئەوەى یەکەکە لەڕووى قەبارەو ژمارەى ژوور و فراوانییەوە ،لەگەڵ پێویستى ئەودا بگونجێت شەشەم :ئەوەى جێى سەرنج و تێبینیە بەلامەوە ، دروستکردنى شووقە زیاتر شارەکانى گرتووتەوە و قەزاو ناحییەکان لێى بێبەشن ،کە ئەوەش پەیڕەوکردنى بەرنامەیەکى باش نییە و قابیلى پێداچوونەوەیە،بۆ ئەوەى ناوچانە لەڕووى پڕۆسەى جوانکاریى و تەلارسازییەوە پێشکەوتن بەخۆیانەوە ببینن . دڵنیایى خانوو بۆ زانیاریى لەو بارەیەوە، لە ووڵاتانى پێشکەوتوودا کۆمپانیاکانى خانوو خزمەتگوزاریى دڵنیایى خانوویان هەیە ،بەشێوەیەک کە ئەگەر هاووڵاتى کێشەیەک ،کەموکوڕییەک لەخانووەکەى هەبێت و ڕووبدات ،لەڕێى پەیوەندیکردنى تەلەفوونى ئەو کۆمپانیا لەگرفتەکە ئاگادار دەکاتەوە ،ئەوانیش دەستبەجێ تیمى تایبەتى خۆیان دەنێرن بۆ پشکنینى ،دواتر کرێکارى تایبەت و ڕاهێنراوو شارەزا لەو بوارەدا دەنێرن بۆ چاککردنەوەو چارەسەرکردنى ،بەڵام خاوەن خانوو مانگانە بۆ ئەو مەبەستە (10) یۆرۆبە کۆمپانیاى خانوو دەدات،ئەوکارو خزمەتگوزارییە واى کردووە ،کە ڕێژەیەکى زۆرى کریکار هەلى کارکردنیان بۆ بڕەخسێت .
پێویستیى کردنەوەى کارگەى ئامادەکردنى جلوبەرگ لەکوردستان
هاشم غەمگین پیشەسازى بە یەکێک لەسێکتەرە گرنگەکانى ئابورى ئەژماردەکرێت کە دەورێکى باڵاو بەرچاوى هەیە لەبوژانەوەى ئابورى وڵات و بەهێزکردنى پێگەى بەرهەمهێنانى ناوخۆیى و رەخساندنى دەرفەتى کار ئەگەر کورتترین پێناسەى پیشەسازیى بکەین ،بریتییە لەگۆرینى کەرەستەیەک لەشێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکى تر بەمەبەستى سوودى زیاتر،هەڵبەتە بوونى پیشەسازیش لەهەر ناوچەک پشت بەم هۆکارو سەرچاوانە دەبەستێت .(بوونى ڕێگاى هاتوچۆ،کەرەستەى خاو،زەوى وشوێنى شیاوى تەرخانکراو،پلانى حکومەت،تێچوون و بودجە و پارەى تەرخانکراو،پێویستى ئاو ،هێزى کار،بازار) لەڕووى دڵنیابوون لەکواڵێتى بەرهەمەکان ئەوە سەلمێنراوە کە هەمیشە بەکارهێنانى بەرهەمى ناوخۆیى قورسایى و پێگەى زیاترە لەبەرهەمى دەرەکى ،بوونى پیشەسازیى ڕستن و چنین وبەرگدوورین یەکێکە لە پێویستییەکانى رۆژانەى هەر ناوچە و وڵاتێک ،بۆ ئەوەى بەکارامەیى و چالاکى خەڵکى خۆى،بتوانرێت داواکاریى و پێداویستیەکانى ناوخۆ پڕبکرێتەوە ،بۆ ئەوەش توانا و بەرهەمى دەستڕەنگینى خانمان دەربکەوێت و بەبیر و داهێنان و سەلیقەیى خۆیان بەرهەمى باش و نوێ بخەنە بازارەکانەوە،لەهەرێمى کوردستان ،لەشارى سلێمانى کارگەیەکى پیشەسازیى بۆ ئامادەکردنى جلوبەرگ هەبوو،کەکۆمەلێک لاوى چالاک لەهەردوو ڕەگەز کارەکانى بەڕێوە دەبرد،ئەم کارگەیە لەساڵى نەوەدەکان بەرهەمى باشیان ئامادە دەکرد و خەڵک بەمەبەستى تەماشاکردن و کرینى بەرهەمەکانیان سەردانى دەکردن بەڵام هەنووکە بەهۆى بایەخنەدان و نەبوونى بەرنامە و پلان و فەرمۆشکردنی ئەم کارگە پێویستە حکومییە لە جموجۆڵ و چالاکى و کارکردن کەوتووەو هیچ جۆرە بەرهەمێکیان نابینرێت ،بویە پێویستە وەزارەتى پیشەسازیى کارى جدیى بۆ بەگڕ خستنەوەو کارکردنى ئەو کارگە گرنگە بکاتەوەو پلان و بەرنامە بۆ چالاککردنیان دابڕێژرێت هەرچەندە لە ئێستادا کارێکى قورسە بتوانین قوماش لەناوچەى خۆماندا بەرهەم بهێنین،بەڵام دەتوانرێت قوماشى کوالێتى باش هاوردەو دابین بکرێت،پاشان لە کارگەکان کارى دورینى بۆبکرێت و بە ئامادەکراوى بخرێنە بازاڕەکانەوە. یەکپۆشى خوێندکاران هەموو سالًێک لەگەڵ دەستپێکردنى سەرەتاى وەرزى خوێندندا ،دەبێت قوتابیان وخوێندکاران بەجلوبەرگى تایبەت (یەکپۆشى ) بڕۆن بۆ قوتابخانە ،لەبەر ئەوە خواستى کرینى جلوبەرگى تایبەت بە خوێندکاران لەبازاڕەکاندالەسەرەتاى کردنەوەى دەرگاى خوێندندا زۆر دەبێت ،ئەوەى دەبینرێت و دەبیسترێت ئەو جلوبەرگانە بەرهەمى خۆمان نییە و هاوردەى وڵاتانى سوریا و تورکیایە،بۆیە پێویستە وەزارەتى پەروەردە لەمساڵدا کار بۆ ئەوە بکات دوورین و ئامادەکردنى جلوبەرگى قوتابیان و خوێندکاران بەرهەمى کارگەى خۆمان بێت . جلوبەرگى سەربازى هەر نەتەوەو دەوڵەتێک مافى بوونى سوپاى بۆ پاریزگاریکردن لەخۆى هەیە،لە ئیستادا هەرێمى کوردستان خاوەنى هێزو سوپاى سەربازیى تایبەت بەخۆیەتى ،دەبینرێت سوپاى ووڵاتان ،هەر یەک جلوبەرگیان بەجۆرێکە ،کەوابوو سوپاى کوردستان دەخوازێت جلوبەرگى ئامادەکراوى تایبەت بەخۆى هەبێت، بۆ ئەوەى جیاوازیى و یەکگرتویى هێز و سوپاى سەربازیى ناوچەکە دەربخات.. ئەوەى دەبینرێت جلوبەرگى سەربازى هێزى پێشمەرگەى کوردستان هاوردەى ووڵاتانە و هەر یەکێک جلوبەرگیان بەجۆرێکە و بەشێکى جلوبەرگى سەربازیى ئەمریکییە و بەشێکیشى کراواتییە،یان هى وڵاتانى دیکەیە،ئەم جلوبەرگانە سەربارى ئەوەى بە پارەیەکى زۆر دەکردرێت ،بەڵام زۆربەى سەربازەکان کێشەى پێوانە و قیاسیان لەگەڵ جلەکان بۆ دروست دەبێت ،کە گەورەیە بۆیان ،بۆیە جارێکى تر دەبرێنە لاى بەرگدرووەکان بۆ کورتکردنەوەو چاککردنى ،بەڵام ئەگەر چەند کارگەیەکى بەرگدوورين لەکوردستان هەبێت و قوماشیان بۆ دابینبکرێت و دەتوانرێت سەردانى وەحدە و یەکە سەربازییەکان بکرێت قیاسى هەرسەبازێک بەجیا بگیرێت ،دواتر جلى سەربازى نوێیان بۆ بدورێت و ئامادە بکرێت. فەرمانگەکانى حکومەت زۆرێک لەفەرمانگەکانى حکومەت بۆ بەخشینى سیمایەکى دەزگایى و یاسایى و بوونى ئاگایى و زانیاریى خەڵک پێویست دەکات کرێکارو کارمەندەکانیان لەکاتى دەوامى ڕەسمى و بەڕیوەبردنى ئیشوکاردا جلوبەرگى ئامادەکراوى تایبەت بپۆشن،کە وەکو فەرمانگەکانى شارەوانى ،کارەبا، پۆستە، تەندروستى، بانک،گواستنەوە....هتد کەوابوو بۆ پەیڕەوکردنى ئەم سیستمە دامەزراوەییە و بۆپۆشینى جلوبەرگى تایبەت لەفەرمانگەکاندا،دەبێت پشت بەکارگەى دوورینى جلوبەرگى خۆماڵى ببەسترێت. لەئێستادا دروستکردن و کردنەوەى بیناسازیى و ڕێژەى هۆتێل و ڕێستۆرانت و مارکێت ولەکوردستان ڕێژەیان لەزیادبووندایە،لە ووڵاتان جلوبەرگى کرێکار و کارمەندانى هوتێل و سوپەرمارکێت و کارگەکان ...هتد لەکارگەى جلوبەرگى تایبەت دەدورێن و ئامادە دەکرێن ، هەریەکێک بەڕەنگێکى جیاواز و لەگەڵ بوونى ناو و هێماى ڕێستۆرانت و هوتێل و کارگەکان ئامادەکراون،بۆیە ئەگەر کارگەى بەرگدرووين هەبێت لەکوردستان ،بەدڵنیاییەوە زۆربەى بوارەکانى کەرتى تایبەت بۆ ئەو مەبەستە داواى دوورینى جلوبەرگ ليدەکەن .
بۆ ئەوەى توانا وچالاکیى و دەستڕەنگینى ژنان و کچان لەبوارى پیشەیى دورماندا لە کوردستان دەربکەوێت ،پاشان لەگوشەگیریى و دڵتەنگیى ماڵەوە ڕزگاریان بێت ،چەند خاڵێک ڕوون دەکەینەوە : یەکەم :پێویستە وەزارەتى پیشەسازیى گرنگى تەواو بەم پیشەیە بدات لەشارو شارۆچکەکان شوێن و کارگە بۆ بوارى دوورمان و ئامادەکردنى جلوبەرگ دابین بکات،هەروەها ئامێرو کەرەستەى پێویستى سەردەمى پێشکەوتوو بۆ ئەو مەبەستە دابين بكات. دووەم : پێویستە وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى پلان و بەرنامە و هەڵمەتى مەیدانى بۆ شاروشارۆچکەکان هەبێت، بەمەبەستى کردنەوەى خولى جۆراوجۆر بۆ ڕاهێنان و فێربوونى کچان و ژنان لە بوارى پیشەیی دورماندا بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى ئەکادیمى و پڕۆفیشناڵ.زانیارى و شارەزایى لەم پیشەیەدا پەیدا بکەن . گرنگیى پرۆژەى دارستان و پیشەسازیى تەختە ودار
هاشم غەمگین فینلەندا یەکێکە لە وڵاتانى ئەندام لە یەکێتى ئەوروپا و هاوسنوورە لەگەل وڵاتانى سوید و نەرویج و روسیا ، وڵاتێکە روبەرى خاکەکەى بچووکە و گەورەترین شارى هلسنکییە کە پایتەختێتى و دوو ملێون کەسى تێدا نیشتەجێیە وسیستمى حکومڕانى پەرمانى و کۆمارییە ،مامەڵەو عوملەى یۆرۆیە وئاستى دانیشتوانى زیاتر لە پێنج ملێون کەسە، لەڕووى ئابورییەوە ئەم وڵاتە بەبوونى دارستان و دەریاچە و بەردەڵان بەناوبانگە و سێ بەشی ئەم وڵاتە بەدارستان داپۆشراوە، لە پیشەسازیى کەرەستەى تەختەوداردا تواناى بەرهەم هێنانى چەندین کەرەستە و ئامێرو پێداویستى گرنگیى هەیە کە بەشێوەیەکى بەرچاو بەرهەمەکانى هاناردەى وڵاتان دەکات ،واتە پیشەسازیى تەختەودار یەکێکە لەوبەرهەمانەى بەشێوەیەکى بەرفراوان فینلەندا لەدابینکردنى بودجەى وڵات و بژێویى و رەخساندنى هەلیکار پشتى پێ بەستووە ، فینلەندا لەبوارى پیشەسازیى تەختەوداردا خاوەنى چەندین بەرهەمى دەگمەن و ناوازەن لەوانە یەکەم : دروستکردنى کەشتى و بەلەمى ئاویى لەپیشەسازیى کەرەستەى تەختەودار یەکێکە لە بەرهەمە پڕ بایەخ و گرنگەکانى ،کە خاوەنى چەندین کرێکارى راهێنراوو ئەندازیارى میکانیکى کارامەیە لەم بوارەدا و بەشێوەیەکى گشتى لەشارەکانى هاسنکى و تورکودا کارى دروستکردن و بەرهەمهێنانیان دەکرێت. دووەم :لەڕووى شوقە و یەکەکانى نیشتەجێبوونەوە ئەوەى فینلەندا لەوڵاتانى دیکە جیادەکاتەوە ،ئەوەیە لەهەر یەکەیەکدا جگە لەگەرماو بەکەرەستەى تەختەودار بەشێوەیەکى جوان ساونا بۆ سەلامەتى و نەرمبوونى لەش و لارى مرۆڤ دروستکراوە . سێیەم: کاغەز و کارتۆن بەگشت جۆر و قەربارەکانییەوە، یەکێکە لە پێداویستیەکانى هەر ناوچە و وڵاتێک فینلەندا لەبەرهەمهێنان و دروستکردنى کاغەز و کارتۆن و سیلولۆز لەسوود وەرگرتن لەدارستانەکانى خاوەنى چەندین کارگەى جۆراوجۆرەو بەشێوەیەکى بەرچاو ئەم بەرهەم و پێداویستیانە هەناردەى وڵاتان دەکات . چوارەم :بەرهەمەکانى دیکەى ئەم وڵاتە لەپیشەسازیى تەختەودار دروستکردنى پێداویستییەکانى ئەساسى نێوماڵ و دامودەزگا حکومى و ئەهلیەکان و بیناسازیى و هتد هەروەها دروستکردنى خانووى ئامادەکراو، بەشێوەیەکى تۆکمە و جوان و پارچە پارچە و ڕازاندنەوەى ناوچە گەشتیارییەکان بەدیکۆرى جوان و دروستکردنى پردى پەڕینەوە بۆ جۆگە و روبارەکان ،ئاستى بەرهەمى تەختە ودار لەم وڵاتەدا ساڵانە ئەگاتە (40) ملێون مەتر چوارگۆشە و کە چەندین پیشەسازیى جۆراوجۆرى لێ بەرهەم دەهێنن، بەرهەمى کارگە پیشەسازیى و فابریقەکانى دارستانەکان بە 1/3ى داهاتى وڵاتەکە دەخەڵمێنرێت .هەروەها چەندین یەکەو بنکەى هەیە بۆ ناردنەدەروەى بەرهەمەکانیان . لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوەو دەردەکەوێت کە پرۆژەى دارستان و ڕواندنى دار و درەخت جگە لە پاککڕاگرتنى ژینگەو بەخشینى دیمەنێکى جوان چەندین ئەهمییەت و سودى دیکەى هەیە لەگەشەپێدانى ژێرخانى ئابورى وڵات و بنیاتنانى چەندین پرۆژەى پیشەسازیى و جوڵاندن وخستنەگەڕى تواناى هیزى کار و دابینکردنى بژیویی و باشترکردنى گوزەرانى کۆمەڵگا ئەوەى جێگەى باسە لێرەدا بۆ تا ئێستا وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم بەرنامە و پلانى بۆ ئەنجامدانى پرۆژەى دارستان لەناوچەکەدا نییە ؟ئایا ناوچەکەمان بەپیت و لەبار نییە بۆ ڕواندنى دار و دەوەن ؟ یان خۆمان کەمتەرخەمین و بەگرنگ و پێویستى نازانین ،بۆ ئەوەى بەرەو گەشەپێدان و بوژانەوە هەنگاو بنێنین،پێویستە لەهەموو بوارەکانى ئابورى و بەرهەمهێناندا خۆمان پێشبخەین .بەتایبەتى لەپرۆژەیەکى وەک بەدارستان کردنى ناوچەکە،چونکە نابێت لەبەر ئەوەى ئێستا سامانى نەوت لەناوچەکەماندا بوونى هەیە ،کەرتەکانى دیکەى بەرهەمهێنان و پیشەسازیى فەرامۆش بکەین ،ئەى ئەگەر سامانى نەوت کۆتایى هات ،ئەو کاتە چى بکەین ؟بۆیە دەبێت بۆ سەقامگیرى و خۆراگریى سەرخان و ژێرخانى ئابوریى ناوچەکە گرنگیى تەواو بەگشت سێکتەرەکانى بەرهەمهێنان و پیشەسازیى بدەین . مامەڵەکردنی پاسپۆرت
21/2/2012 بەڵگەنامەى پاسپۆرت بۆ پەڕینەوەو گەشتکردنە ، بەشێوەیەکى یاسایى لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکى تر ،لەكۆنەوە لەسەرانسەرى وڵاتانى جیهاندا بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێنراوە، پاسپۆرت زاراوەیەکى ئینگلیزییە بە واتاى پەڕینەوە لەبەندەر دێت ،چونکە لەڕابوردوودا بۆ سەفەرکردن، وەکو ئێستا هۆکارەکانى گواستنەوەى ئاسمانى و زەمینى بوونى نەبووە ،بەڵکو تاکە هۆکارى گواستنەوە پشتى پێبەسترابێت ،ڕێگەى گواستنەوەى دەریایى بووە. پاسپۆرت لەنامیلکەیەکى بچووک پێکهاتووە، کە تیایدا تەواوى زانیارییەکانى کەسێتیى خاوەنەکەى تۆمار دەکرێت وەکو(ناوى سیانى و ساڵ و ڕۆژو شوێنى لەدایک بوون و کۆدو ژمارەى تایبەت و بەروارى دەرچوون و تەواوبوون و پاشان لەگەڵ وێنەیەکى هەڵگرەکەى .،هەروەها بۆ پتەوبوون ونەهێشتنەوەى دەرفەت بۆ ساختەکردن، دەبێت پەڕەى پڕکردنەوەى زانیارییەکانى کەسێتیى ،جیاوازبێت لەپەڕەکانى دیکە و دەبێت ئەو پەڕەیە ماددەى پلاستیک بێت و دیزاین و فسفۆریى تۆکمە بێت،لەگەڵ ئەوەشدا زانیارییەکان دەبێت بەدیقەت و دروستییەوە،بەبێ هەڵەکردن تۆماربکرێن و بنوسرێن لەگەڵ بەڵگەنامەکانى دیکەدا هاوتا بێت. هەر تاکێک هاوڵاتى و دانیشتووى هەر وڵاتێک بێت، مافى ئەوەى هەیە بەیاسایى کار بۆ دەرکردن و وەرگرتنى پاسەپۆرت بکات جا بۆ مەبەستى چارەسەرکردنى نەخۆشیى بێت،یان بۆ گەشتوگوزار و حەوانەوە بێت،یانیش بۆ هەر کارو مەبەستێکى دیکە بێت،دەتوانێت لەزێدى خۆیى معامەلات بکات و ببێ خاوەنى پاسپۆرتى خۆیى . لەوڵاتى هۆڵندا هەر هاوڵاتییەک لەشوێنى نیشتەجێبوونى بۆ دەرکردنى پاسپۆرت سەردانى شارەوانى دەکات .واتە لەهەر شارەوانییەک بەشێک بۆ دەرکردنى پاسپۆرت و بانگهێشتنامە هەیە،مامەلەکردنی پاسپۆرتیش تەنها دوو وێنە و کۆپییەکى ناسنامەکەى (id.card) دەوێت ،بڕى تیچووى هەر پاسپۆرتێک (50) یۆرۆیە و ماوەى وەرگرتنەوەشى یەک هەفتە دەخایەنێت،بەڵام ئەگەر هاوڵاتى لەکاتیى پێویستى راستەوخۆ بیەویت پاسپۆرت وەربگرێت ،دەبێت بڕى (90) یۆرۆ بدات.پاشان دیاریکردنى ماوەى کارپێکردن و تەواوبوونى هەر جەوازێک پێنج ساڵە لەدواى پڕۆسەى ئازادکردنى عێراقەوە ،بەرێوبەرایەتى پاسپۆرت لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمدا دەمەزرێنراو بەرێوبەر و ستاف بۆ بەرێوبردن و راییکردنى مامەڵەکانى هاوڵاتیان پێک هێنراو لەگەڵ دابینکردنى بینا و ئامێرو کەرەستە و پێداویستییەکانى، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنج وتێبینیە بەلامانەوە،ئەوەیە فەرمانگەى پاسپۆرت تەنها لەسەنتەرى شارەکان جێگیر کراوەو قەزاو ناحییەکان لەبوونى ئەو دامەزراوەیە بێبەشن ،لەبەر ئەوە بۆ مامەڵەکردن و دەرکردنى پاسپۆرت دەبێت سەرجەم دانیشتوانى قەزاو ناحیە و گوندەکان ،سەردانى شارەکان بکەن ، ئەمە لەلایەک دەبێتە هۆى کەوتنى ئەزیەت و جەرجییەکى زۆر لەسەر شانى هاوڵاتییان،لەلایەکى دیکەوە دروستبوونى قەرەباڵغییەکى زۆر لەسەر فەرمانگەى پاسپۆرتى شارەکان ،بەڕاستى ڕەوانییە و جێى گلەییە هاوڵاتییەک بۆ دەرکردنى پاسپۆرتێک ئەو ماندووبون و ئەزیەتە بکێشێت ،هەنووکە لەقەزایەکى وەکو چەمچەماڵدا ئاستى دانیشتوان نزیکەى (200) هەزار کەسە و لەروى ئیدارەوە کاروبارى شەش ناحیەى وەکو (شۆڕش ،تەکیەى کاکەمەند،تەکیەى جەبارى ،ئاغجەلەر،سەنگاو ،قادرکرەم ) ى لەسەرە، ئەوەى جێگەى پرسیارە ئەوەیە باشە بۆ تاوەکو ئێستا هەوڵى پێکهێنانى دامەزراوەیەکى وا لەقەزاو ناحیەکان نەدراوە، تاوەکو خەڵک بۆ دەرکردنى پاسپۆرت لەشوێنى نیشتەجێبوونى مامەڵە بکات وپێگەى ئیداریى قەزاکان چالاک بکرێت و پێویست نەکات خەڵک بۆ دەرکردنى پاسپۆرت سەردانى شارەکان بکات،لەهەمانکاتدا لەڕووى زانیارییەوە،لەسەر ناسینى کەسەکان وەک لەوڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەو دەکرێت ،واباشتر و پێویستە خەڵک تەنها لەشوێنى نیشتەجێبوونى بۆى هەبێت پاسپۆرت دەربکات . مادام هەنووکە زۆربەى فەرمانگەکانى وەکو ناسنامەى بارى شارشتانیى و هاتوچۆ و پۆلیس و تەندروستى وپۆستە و .....هتد لەقەرزاکان بوونى هەیە ،پێویستە کار بۆ دامەزراندن و پێکهێنانى دامەزراوەیەکى وەک پاسپۆرت لەقەزاکان بکرێت و پێگەى ئیدارییان چالاکتر بکرێت ،چونکە دەبینرێت ساڵ بەساڵ خواست و داوکاریى لەسەر دەکردنى پاسپۆرت زۆر دەبێت و ئارەزووى خەڵک بۆ سەفەر و گەشتکردن زیاتر دەبێت .جا پێویستە حکومەتى هەرێم بە جدیى کار بۆ پێکهێنانى دامەزراوەیەکى وا لەقەزاکان بکات،وەک چون لەکابینەى شەشەم بەهەوڵى بەرێز کاک د.بەرهەم فەرمانگەى پاسپۆرت لە ئیدارەى گەرمیان پێکهێنرا،بەهەمان شێوە لە کابینەى نوێىحکومەتدا کار بۆ پێکهێنانى فەرمانگەى پاسپۆرت لەقەزاکان بکرێت .
تۆڕو سیستمى کاردى بانکیى هاشم غەمگین باسکردنى ئەم زانیارییانە لەبارەى زانست و تەکنۆلۆژیاى خێراى سەردەمى سیستمى تۆڕى کاردى بانکیى، بۆ ئەوەیە خوێنەران وشیاریى و زانیارییان هەبێت ، هەروەها بۆ ئەوەى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم هەوڵ بدات ئەم زانست و خزمەتگوزارییە بەسوود و جیهانییە لە هەرێمى کوردستاندا جێگیرو پەیڕەوو پیادە بکات ،تاوەکو لەداهاتوودا هەر تاکێکى ئەم کۆمەڵگایە خاوەنى کاردو ژمارەى حسابى بانکیى خۆیى بێت . پێناسە / تۆڕى کاردى بانکیى وەک شەبەکەى سیم کارتى مۆبایل فراوان و جۆراو جۆرن ، هەریەکەیان خەسڵەت و تایبەتمەندیى و خزمەتگوزاریى خۆى هەیە،کێبڕکێ و هەوڵدانیش لە نێوان بانکەکاندا هەیە لە پێشکەشکردن وگەیاندنى خزمەتگوزاریى باشتر بەبەشداربووان . بەشێوەیەکى گشتی لە ووڵاتێکى وەک هۆڵەندا ئەم تۆڕى بانکانە دەبینرێن و هەن (ABN AMRO) ئابى ئێن ئەمرۆ،(ING ) ئا ئێن خەى ،(RABO BANK) ڕەبوو بانک ) کاراترین تۆڕوسیستەمى کارتیى بانکیى کە بەشداربووییەکى زۆر خەڵکێکى زۆر بەکارى دەهێنن ، ئابى ئێنە لەمڕۆدا ، بەهۆى بوونى سیفەتى خیرایى لەگواستنەوەى پارە بۆ سەر حسابى بەشداربووان، بانکەکانى دیکەش هەمان خەسڵەتیان هەیە ،بەڵام لەگواستنەوەدا بەشێوەیەکى خێرانین (24) کاتژمێر دەخایەنێت ، بەگشتیى ئەو تۆڕى بانکییانەى لە ووڵاتە ئەوروپییەکان بەشداربووییەکى ڕەهایان هەیە و خەڵکێکى زۆر بەکاریدەهێنێت ،ئەم مەرج و خزمەتگوزارییانەیان تێدایە یەکەم:سیستمى چالاک و خێرایە لە گواستنەوەى پارە بۆ سەر حسابى بەشداربووان. دووەم :بەشداربوو لە ڕێى تۆڕى ئینتەرنێتەوە،دەتوانێت تەماشاى حسابى کاردى بانکەکەى بکات و زانیارى و ئاگایى هەیە لەبارەى چەندێتى هەبوونى پارەو چۆنێتى خەرجکردن و ڕاکێشانى، لە چ فرۆشگە و وێستگەى ئامێرێکى بانکیى و هەروەها لە چ ڕۆژ و کات و شوێنێک.،لەگەڵ ئەوەشدا بەشداربوو دەتوانێت سەردانى بنکەکان بکات و لەڕیى ئامێرى تایبەت بۆ ئەو مەبەستە بەدەستى خۆى پارەبخاتە سەر کاردەکەى.پاشان زۆر لە تۆڕى بانکەکان پەیوەندیی و تۆڕیان بەیەکەوە بەستراوە ، بەشداربووان دەتوانن لە وێستگەى ئامێرەکانى یەکدى،بەکاردەکانیان پارە ڕابکێشن
سێیەم : لەڕێى تۆڕى ئینتەرنێت و وێپ سایتى تایبەتى بانکەکانەوە، بەشداربووان دەتوانن لەنێوان خۆیاندا بە کاردى بانکەکانیان لەهەر شۆێنێکدا بن لەماوەى یەک خولەدا پارە بگوازنەوە سەر حسابى یەکدى . چوارهەم: تۆڕى بانکەکان لەسەرجەم شارو شارۆچکەو گوندەکاندا ،لەو شۆێنانەى پێویستن و لەنێو بازاڕەکاندا، وێستگەى ئامێرى بانکیى هەیە، بۆ ڕاکێشانى پارە و لەگەڵ بنکەى زانیاریى بانکیى بۆ گوێگرتن وچارەسەرکردنى هەبوونى هەر داواکارى و گرفتێک کە بەشداربووان هەیان بێت.
پێنجەم: تۆڕى بانکەکان سیستم و پەیوەندییان بە فرۆشگەو مارکێت و هۆتێل و ڕێستۆرانتەکان و ......هتد بەستووەتەوە لە ڕێى دابینکردنى ئامێرى بانکەکان و دانانى لاى کاسەکان، بۆ ئەوەى هاوڵاتییان لە کاتى کڕینى پێداویستییەکانیان لەڕێى کارتى بانکەکانیانەوە ،پارەى شتومەکانیان بدەن.. شەشەم : بەشێوەیەکى مانگانە لە بنکەى تۆڕى بانکەکانەوە پەرتوکى زانیاریى و خشتەى چۆنێتى سەرفکردنى پارە بە بەشداربوو ڕادەگەیەنرێت و دەگات، هەروەها بەشداربوو لاى خۆى دۆسیەى دروستکردووە بۆ ئاگایى و هەڵگرتنى حەوتەم: لە بانکەکاندا گرنتى تەواوى پارەى بەشدار بووان دەکرێت لە مانەوە و فەوتاندن شەبەکە و سیستمى بانکى لە ناوچەیەکدا سەرکەوتوو دەست بەکارو جێگیرو بەشداربووى دەبێت کە: یەکەم:ئاسایش و ئارامیى بە باشى سەقامگیرو فەراهەم بێت . دووەم:متمانەو دڵنیایى لە نێوان حکومەت و هاوڵاتیاندا بەرجەستە بێت . سێهەم: سیستمێکى کاراو چالاک بێت و پێگەیەکى بەربڵاوو فراون و خزمەتگوزاریى باش و پێویستى بۆ بەشداربووان هەبێت . چوارهەم :ئاى دى کارد و داتا و ئەدرەس و ناونیشانى کەسێتیى بەشدار بوو، لە سیستمى کۆمپیوتەریى دامەزراوەکاندا دروست و جێگیربێت .
سوودى بەشداربوون لە تۆڕو سیستەمى کارتى بانکیى بەگشتى سوودى بەشداربوون لە تۆڕى کارتى بانکیى .دەتوانین بەم چەند خاڵەى لاى خوارەوە کورت بکەینەوە. یەکەم: هاوڵاتى بۆ پێدانەوەى قەرزو پێشینە و غەرامە و باجى.... (ئاو،کارەبا،خانوو،دوکان،دڵنیایى تەندروستى و تەلەفون و .....هتد چیترپێویستى بەوە نابێت بەپێ ى خۆى سەردانى دامەزراوە حکومیى و ئەهلییەکان بکات و ماندوو بێت، بەڵکو مانگانە بڕى دیاریکراوى پێدانەوەى پارەى باج و قەرزەکان چەند لەئەستۆى بێت ،ڕاستەخۆ لە حسابى کاردى بانکەکەى دەبڕدرێت. دووەم: دامەزراوە حکومیى و ئەهلییەکان دابەشکردنى موچەى مانگانەى فەرمانبەران و خانەنشین و پۆلیس و سەرباز وکرێکارو......هتد وەرگرتنى بەدەستیى نابێت، تاوەکو پاڵە پەستۆو قەرەباڵەغى و گازندەو توانج لەسەر دامودەزگاکان دروست ببێت،بەڵکو هەر کەسە ،بڕى مووچەى دیاریکراوى مانگانەى خۆى چەند بێت ،لەکاتى خۆى بۆى دەخرێتە سەر حسابى کاردى بانکیەکەى . سێهەم:هەر بەشداربویەکى سیستم وتۆڕى بانکیى ناوى خۆى لەسەر کاردەکەى نوسراوەو ژمارەى حسابى و کۆدى نهێنیى تایبەتى خۆى هەیە،بۆ گواستنەوەو داخڵکردنى پارەو بۆ تەماشکردن و ڕاکێشانى، خۆى نەبێت هیچ کەسێکى دیکە بەژمارەى نهێنیى کاردەکەى نازانێت . چوارهەم:ئەوانەى خەریکى کارى بازرگانى و خاوەن کۆمپانیاى جۆراوجۆرن یان خاوەن پارەى نوستون لەماڵەوە ،لەبەشداربوون لە تۆڕوسیستمى کاردى بانکیدا، سودو قازانجى زۆر دەکەن ،بەوەى لەترس و دڵەڕاوکێى دوورکەوتنەوە لەماڵەوەو لە مەترسى هێرشى باندى دزى و جەردەیى قوتاردەبن و دڵنیادەبن لە پاراستن و مانەوەى پارەکانیان ، لەگەڵ ئەوەشدا کارئاسانیى تەواو دەکات لە بەڕێوەچوون و راییکردنى کارەکانیاندا. پێنجەم:هەر دەمێک هاووڵاتى پێویستى بە پێشینە و قەرز بێت ،دەتوانێت داواکاریى پێشکەش بکات وبەلێکدانەوەو بەپێ ى داهات و موچە وجۆرى پیشەکەى قەرزو پێشینە لە بانکەکان وەربگرێت
چۆنێتى بەشداربوون و وەرگرتنى کارتى تۆڕى بانکیى هەرتاکێک هاووڵاتى و دانیشتووى هەر ووڵاتێک بوو، مافى ئەوەى هەیە بەیاسایى کار بۆ بەشداریکردن و وەرگرتنى کارتى تۆڕى بانکیى بکات کە بەم شێوەو مەرجانەى لاى خوارەوە یە: یەکەم : هاوڵاتی بۆ بەشداربوون دەبێت سەردانى بنکەى بانکەکان بکات و فۆرمى زانیارى وەربگرێت و زانیارى کەسێتیى و ئەدرەس و ناونیشان و وەزیفە و کارو پیشەى خۆى بە دروستى تۆماربکات. دووەم: بەڵگە و دۆکێومێنتى کەسێتى، کە وێنەى خۆى لەسەر بێت ڕادەست بکات. سێیەم :بۆ وەرگرتنى زانیاریى ریکلامى کارى بانکەکان بەهاووڵاتى دەدرێت. چوارەم: دواى دوو هەفتە لە ڕێى پۆست ویان پەیوەندیکردنەوە ،هاوڵاتى ئاگادار دەکرێتەوە لە وەرگرتنى کارتى بانکیەکەى . پێنجەم : بۆ وەرگرتنى کاردەکە سەرەتا بڕێکى کەم پارە لە بەشدار بوو وەردەگیرێت،دواتر بەشێوەیەکى مانگانە یان وەرزییانە دەبێت ،ئەگەر بڕەکەى بەپارەى خۆمان بەراورد بکرێت بۆ مانگێک .دەکاتە هەزار و پێنج سەد دینار.
ڕێنماییى بەکار هێنانى کاردى بانکیی یەکەم: دەبێت بەشدار بوو کۆدى نهێنى و ژمارەى ژمێریارى کارتەکەى فەرامۆش نەکات و لەبیرى بێت ،پاشان لە وێستگەى ئامێرى بانکەکاندا ، ئاگاداربێت لەکاتى بەکارهێنان و ڕاکێشانى پارە ،بە هەڵە کۆدەکە لێنەدات،چونکە ئەگەر بەهەڵە کۆدەکەى تۆمارکرد،کارتى بانکەکەى دەسووتێت،دواتر بۆ وەرگرتنى کارتێکى دیکە دەبێت سەردانى یەکێک لە بنکەى بانکەکان بکات ،لەگەڵ ئەوەشدا حسابى پارەى سەرکارتەکەى وەک خۆى دەبێت و نافەوتێت دووەم بەشداربوو بۆ سەلامەتى و پاراستنى داهات و سامانى،نابێت ژمارەى نهێنى کارتەکەى لاى هیچ کەسێک بدرکێنى و لە لاى خۆى پارێزراوبێت. سێیەم ئەگەر هاتوو بەشداربوو کارتەکەى لێ وون بوو یان لێى برا،دەبێت دەستبەجێ بنکەى تۆڕى بانک ئاگاداربکاتەوە ،بۆئەوەى خێرا بسووتێنرێت.دەرفەتى بەکارهێنانی نەبێت. چوارەم: بەشدار بوو نابێت بێ زانیارى و وەرگرتنى ڕێنمایى کارتەکەى بەکار بهێنێت ،دەبێت سەردانى یەکێک لە بنکەى بانکەکان بکات بۆ ئەوەى لاى کارمەندان،لەمەڕ چۆنێتى بەکارهێنان و پەیداکردنى شارەزایى،زانیاریى و ڕێنمایى پێویستى پێ ببەخشرێت. پێنجەم : بەشداربوو لەماوەى 24 کاتژمێردا بۆ ڕاکێشانى پارە لە وێستگەى ئامێریى بانکەکاندا بۆى هەیە تەنها بڕى (500) ئیرۆ ڕابکێشێت ،بەڵام بۆ پێویستى ڕاکێشانى پارەى زیاتر دەبێت سەردانى بنکەى بانکەکان بکات ،پاشان دەبێت پاسپۆرت یان ئاى دى کارتى خۆى پێ بێت ،ئەمەش بۆ ئەوەیە بەشداربوو لەکاتى وون بوونى کاردەکەى ،فریاى ئاگادارکردنەوەى بنکەى بانک و سووتاندنى کاردەکەى بکەوێت ،یان کەسێکى دیکە نەتوانێت مامەڵە بە کاردى بانکیى کەسێکى دیکەوە بکات. شەشەم:لەکاتى بوونى قەرەباڵەغیى لەسەر وێستگەى ئامێرى بانکەکان ، دەبێت ڕیز بگیرێت و نۆرە بڕى نەکرێت ، ئەو کەسەشى لاى ئامێرەکەیە و خەریکى ڕاکێشانیى پارەیە ،نابێت کەسانى پاش خۆیى لێى نزیک ببنەوە،دەبێت لانیکەم چوار مەتر لێوەى دوور بن.
Hashim.xamgin.@yahoo.com
بەڵگەنامە
هاشم غەمگین لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا حکومەت بەردەوام لەهەوڵى دۆزینەوەى سیستم و بەرنامە و میکانیزمى نوێدایە،بۆ پێشخستنى بوارى تەکنەلۆژیى و داهێنان و پەیداکردنى ئەجهیزەو کەرەستەى بەهێز و پتە و بۆ پاراستنى سەقامگیرییان و ڕێگرتن لە پێشێلکارى و هەنگاونان بەرەو پێشکەوتن، بەتایبەتى لە بوارى دۆکێومێنت و بەڵگەنامەدا بەڵام ئەگەر تەماشاى بەڵگەنامەکانى عێراق بکرێت ،دەبینرێت لەڕووى تەکنیکى و هونەریى و ماددە و سیم و فسفۆڕەوە ،لاوازە و بەهاو قورسایى نییە،لەهەمانکاتیشدا هەمیشە جێی شک و گومانە و بوار بە ساختەکردن دەدات. لەهیچ وڵاتێکدا باوو مۆدیلى بەڵگەنامەى کاغەزى نەماوە،بەشێوازى دەستى پڕ بکرێتەوە ،لەعێراقدا نەبێت ، خۆ ئێستا وڵاتى عێراق وڵاتێکى فەقیر نییە،تا تواناى پەیداکردنى ئامێر و کەرەستەى پتەوو هەروەها تواناى بەستنى گرێبەستى نەبێت لەگەڵ وڵاتە پێشکەوتووەکان بۆ چاکسازیى و گۆڕانکاریى لە پتەوکردنى بەڵگەنامە کەسییەکاندا . ساڵى پار هەواڵى یەکخستن و گۆڕینى بەڵگەنامەکانى وەک (ناسنامە،ڕەگەزنامە) بڵاو کرایەوە ،کە بە یەک ستایل و جۆر لەتەواوى ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا پەیڕەو دەکرێت .تەنانەت لەناوەڕۆکى هەواڵەکەشدا جەخت لەوەکرابووەوە کە زمانى کوردى وەک لوغەى عەرەبى لەپڕکردنەوەى زانیارییەکاندا لەتەواوى ناوچەکانى عێراقدا لە بەڵگەنامە کەسییەکاندا بوونى دەبێت . بەڵام وا ساڵێک بەسەر بڵاوکردنەوەى ئەو هەواڵەدا تێپەڕیوە ،هێشتا نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.. لەخوارەوە بەچەند خالێک گرفت و خراپيى و کەموکورییەکانى بەڵگەنامە کەسییەکان لە عيراق و ناوچەکەدا دەخەینەڕوو یەکەم: بەهۆى خراپیى بەڵگەنامەکانى ناسنامە و ڕەگەزنامەى عێراقی و هەبوونى بوار بۆ ساختەکردنیانةوة ،کەلینێکى لەو جۆرە بووەتە هۆى دروستبوونى گەندەڵیى ئیداریى و پێشێلکاریى یاسایى لە بەرێوەچوون و راییکردنى کاروبارەکان لە دامودەزگاکانى حکومەتدا ،ئەوەش لەڕووى گەورەکردن و بچووکردنى تەمەن و گۆڕینى ناوو وێنە ..هتد ،لە ئێستادا ئەگەر هەڵمەتێکى پشکنین و گەڕان لە دامودەزگاکاندا دەست پێبکرێت،بە دڵنیاییشەوە چەندین حاڵەتى ساختەکردن و پێشێلکارى یاسایى لە نێو دۆسیى َو مامەڵەکاندا دەبینرێن . دووەم: رۆژانە دەبینرێت کە تیرۆریستان بە ئاسانیى لە وڵاتانى دەوروبەرەوە دزە دەکەنە نێو خاکى عێراقەوە ،هەڵبەتە ئەویش لەبەر ئاسانبوونى تەزویرکردنى دۆکێومێنت و بەڵگەنامە کەسییەکانە ،بۆیە بینراویشە لەکاتى دەستگیرکردنى گرووپە تیرۆریستەکان و ئاشکرابوونیاندا ،هەڵگرى ناسنامە و ڕەگەزنامەى ساختە بوون سێیەم:هاوڵاتیان نیگەرانن لەگەورەیى قەبارەى بەڵگەنامەکان و هەڵگرتن و مامەڵکردن پێیانەوە ئالۆزەو بەهۆى توکمەنەبونیشیانەوە بەزویى چرچ و لۆچ دەبن ،یان دەدڕێن ،بۆیە زۆرجار بەهۆى لەبیرکردن و هەڵنەگرتنى ئەو بەڵگەنامانەوە ،زۆرێک لە هاوڵاتییان ڕووبەڕوى گرفت دەبنەوە،هەربۆ نموونە لەگەڵ بازگەکان و دەزگا ئەمنییەکان،بەپێى یاساى وڵاتانیش بێت هەر کەسێک دۆکیۆمێنتى هاوڵاتیبوون و کەسێتیى پێ نەبێت ،هەقى دەزگیرکردن و غەرامەکردنى هەیە. چوارەم : ئەگەر بەڵگەنامە کەسییەکان تۆکمە نەبێت و بوارى ساختەکردنى هەبێت،ئەوا دەرفەت دەرەخسێت بۆ حیزب و لایەنە سیاسیەکان لە پڕۆسەکانى هەڵبژاردندا بۆ بەهێزکردنى پێگە و قورسایى خۆیان ،پەنا بۆ ساختەکردنى بەڵگەنامەکان ببەن ،بۆیە پتەو نەبوونى بەڵگەنامەکان کاریگەرى خراپى دەبێت لەسەر شەفاف نەبوونى پڕۆسەى هەڵبژاردن و ئەنجامدانى ساختەکاریى . پێنجەم :سەربارى لاوازى بەڵگەنامەکان و هەبوونى دەرفەت بۆ ساختەکردنیان ،هێشتا جیاوازیى لە نێوان پارێزگاکانى سنوورى ناوەند و هەرێمدا هەیە ،لەسنورى ناوەند وێنەى کەسێتیى بەڵگەنامەکان فسفۆڕى لێدەدرێت،کەنەخشەى جوگرافى عێراقى لەسەرە،بەڵام لەسنورى پارێزگاکانى هەرێمدا بەڵگەنامەکان بێ فسفۆرن . شەشەم: ئەوانەى خەریکى کارى ساختەیى و بازرگانیکردنن بە بەڵگەنامەکانەوە ،لەنێو خەڵکدا دیار و ناسراون ،بەلامەوە سەیرە لەلایەن دەزگاکانى پۆلیس هەڵمەت بۆ کۆکردنەوەى زانیاریى و دەستگیرکردنى ئەو جۆرە کەسانە ناکرێت ،بۆ ئەوەى بنەبڕى پێشێلکاریى یاسایى بکرێت . حەوتەم:لەوڵاتان ماوەى کار پێکردن و تەواوبوونى بەڵگەنامە کەسییەکان دیارى دەکرێت،بۆ نموونە لە هۆڵەندا چوار ساڵ جارێک دەبێت بەڵگەنامەکان کەسییەکان تازە بکرێنەوە،بەشێوەیەک هەر هاوڵاتییەک (10) رۆژ پیش تەواوبوونى ماوەى ئاى دى کاردەکەى لەفەرمانگەى بەڵگەنامەوە،پۆستى مەوعید و ئاگادارکردنەوەى بۆ تازەکردنەوەو وەرگرتنى بەڵگەنامەکەى بۆ ماڵەوە بۆ دەنێردرێت .بەلام لاى خۆمان کاتى تەواوبوونى بەڵگەنامەکان دیاری نەکراوەو فرمانگەکانى بەڵگەنامەش بە سیستمى کومپیوتەرى و ئەلەکترۆنى ڕێکنەخراوە،ئەمەش واى کردووە قەرەباڵغییان لەسەر دروست ببێت. دەبینرێت لە ئەوروپادا هەر هاوڵاتییەک لە( ئاى دى کارد)ێک و پاسەپۆرتێک زیاتر هیچى دیکە نییە،ئیدى چى پێویست دەکات هەر یەکێک لە ئێمە هەڵگرى دوو ناسنامەى (بارى کەسێتى ،ڕەگەزنامە) بێت . لەلایەکى دیکەوە ئەگەربێت و گۆرینى بەڵگەنامەکان بەهەمان شێوەى ئێستا کاغەزیى بن و بە دەستى زانیارییەکان پڕ بکرێنەوەو لەقەبارەدا گەورەبن ،تەنیا جیاوازیى ئەوەبێت ،زمانى کوردى تێدا بێت و فسفۆڕێک بدرێت لە وێنەکە ،هیچ پێگەیەکى تۆکمەیى نەبێت،ئه وه بەتەنها بەفیڕۆدانى پارە دەبێت . لەبەر ئەوە دەبێت وەزارەتى داد بۆ پاراستنى سەقامگیرى و نەهێشتنى گەندەڵى ئیدارى وپێشێلکاریى یاسایى ،پلان و بەرنامە بۆ چاکسازییکردنى فەرمانگەکانى بەڵگەنامە دابڕێژێت ،بۆ ئەو مەبەستە گریبەست و ڕێکەوتن لەگەڵ وڵاتە پێشکەوتووەکاندا ببەستێت،بۆ ڕاهێنانى فەرمانبەران و ڕێکخستنەوەو چالاککردنى فەرمانگەکانى بەڵگەنامە و گۆڕینى بەڵگەنامە کەسییەکان بەشێوەى کاردى پلاستیکى فسفۆریى، بۆ ئەوەى بەڵگەنامەکان تۆکمە و پرۆفیشناڵ بن و دەرفەتى ساختەکردنى نەبێت..
حکومەتى هۆڵەندا بە سوود وەرگرتن لەکاراکردن و ڕێکخستنى دامەزراوەى پۆستە ،پەیوەندییەکى پتەوى لەگەڵ خەڵکدا دروستکردووە ،بەشێوەیەک ئاگاى لەژیان و جموجۆڵى تاک بەتاکى کۆمەڵگایە و توانیوێتى بە سیستمێکى ڕێک و چالاک کاروبارەکانى خەڵک راییبکات و ڕێکبخات ،بەجۆرێک کە خەڵک گلەیى و گازندەى لە چۆنێتیى بەڕێوەچوونى کاروبارى حکومەتدا نییە،لە ئێستاشدا ڕێژەى دانیشتوان لەو وڵاتە زیاتر لە (15) ملیۆن کەسە و ڕوبەرو پێگەى جوگرافى خاکەکەى (30) هەزار کیلۆ مەتر دووجایە ،ئەمەش بە بەراورد پێگەى روبەروى خاکى کوردستان،نزیکەى (60) هەزار کیلۆ مەتر دووجا کەمترە ،بەڵام لەکوردستان سەربارى کەمى ڕێژەى دانیشتوان کەلە (5) ملیۆن کەس تێپەڕنابێت،رۆتین و سیستى و گرفتى کارگێرى و بەرێوەبردن لە فەرمانگەکانى میریدا،خەڵکى تۆڕەو بێزار و نیگەرانکردووە،بۆیە لەئێستادا تێکراى هاووڵاتیانى کوردستان ،داواى پێداچوونەوەو گۆڕانکاریى و ریفۆرم دەکەن لەسیستمى کارگیرى و بەرێوەبردنى دامەزراوەکاندا ،بۆیەحکومەتى هەرێم دەتوانێت سوود لە ئەزموونى حکومڕانى وڵاتى هۆڵەندا وەربگرێت ،بۆ ئەو مەبەستە وەفد و نوێنەر ڕەوانەى ئەو وڵاتە بکات ،چونکە پەیڕەوکردنى سیستمى کارگێڕى و ئیداریى ئەو ناوچەیە،بۆ پیادەکردنى لەناوچەى ئێمەدا دەگونجێت . ئەگەر چى لەزۆربەى شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان فەرمانگەى پۆستە و گەیاندن ئامادەیى و بوونى هەیە ، بەڵام بەشێوەیەکى ئەکادیمى و چالاکانە کارەکانیان ڕێکنەخراوە و کەرەستەو پێداویستییەکانیان بۆ دابیننەکراون ،بۆیە ئەم دەزگا گرنگە لەبەر فەرمۆشکردنى بەلاوازیى دەبینرێت و بەیاخ بەچالاککردنى نەدراوە .
پێداویستییەکانی پۆستە بەگشتیى ئەو پێداویستییانەى بۆ چالاکبوون و بەرێوەبردنى کارەکانى فەرمانگەى پۆست، کە پێویستە بۆیان دابین بکرێت،بریتین لە ئۆتۆمبیل ،پایسکیل ،ماتۆڕسکیل،جانتاى دەستى،جلوبەرگى تایبەت ،لەگەڵ بوونى کارمەندى پێویستى ڕاهێنراوو شارەزا بۆ هەڵسووڕاندنى کارەکان، پاشان بۆئەوەى سیمایەکى مۆدێرن و شارستانیى و دەزگایى بەفەرمانگەکە ببەخشرێت ،دەبێت تێکڕاى جلوبەرگى فەرمانبەران و فەرمانگە و ئەو ئامێرو پێداویستانە، بەیەک ستایل و رەنگ ئامادەکرابن و ناوو هێماى فەرمانگەکەى لەسەربێت،واتە دەبێت یونیفۆرم بپۆشن بەگشتى سوودیى چالاککردن و خزمەتگوزاریى دامەزراوەى پۆست، بەم چەند خاڵە ڕوون دەکەینەوە: یەکەم :دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى مەسرەف و ئەزیەتدان لەسەر هاوڵاتیى و بوونى ئاسانکاریى و گرەنتى بۆ گواستنەوەو گەیاندنى نامەو کەلوپەلەکانیان بەشوێنى دیاریکراوو مەبەست بەشێوەیەکى خێرا . دووەم : نەهێشتنى ڕۆتین و قەرەباڵەغیى لەسەر فەرمانگەو دامودەزگاکان وبەئاگابوون و توندوتۆڵکردنى پەیوەندیى نێوان خەڵک و حکومەت سێیەم : ڕاییکردن و ڕێکخستنى کارەکانى نێوان خەڵک و حکومەت لەسەر بنەماى پەیوەندیى تەلەفوونى و کات و مەوعید.و جوڵاندن وئەنجامدانى لەڕێى سیستمى پۆستەوە . چوارەم : لەڕوویى ئابوریش، داهاتى باش بۆ وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن دەستەبەر دەکات .
زۆربەی کارەکان بە پۆستە دەکرێت لە ووڵاتە پێشکەوتوەکاندا کاروبارى دەوڵەت،ڕێکخستنى کات ، دروستکردنى کۆنتاکت ، راییکردنى ئیش وکارەکانى خەڵک ،حکومەت ، گواستنەوەى گەیاندنى نامە، پەیام ، کەلوپەل ،رۆژنامە ،ڕیکلامى کارى رێکخراوو کۆمپانیاکان و .....هتد بەشێوەیەکى خێرا لەرێى خزمەتگوزاریى پۆستەوە بەڕێوەدەچێت و ئەنجام دەدرێت . بۆ نمونەئەگەر هاوڵاتیەک بیەوێت مەوعیدى بینین لەگەڵ پزیشک دەستنیشان بکات یان لەگەڵ کارمەندێک لە شارەوانى یانیش بەشداریى اشتراککردنى رۆژنامەیەکى رۆژانە یان هەفتانە بکات.. دەتوانیت لەرێیى پەیوەندییکردنى تەلەفۆن بە پرسگەى شوێنەکان دواکاریى و مەوعید و کارەکان دروست و رایى و رێکبخات ،بەڵام دیاریکردنى کات و رۆژى مەوعید لەگەڵ فەرمانگەکان بە پۆست بۆى دەنێردرێتە ماڵەوە.نەوەک بەشێوەیەکى راستەوخۆ .
بەڵام لە کوردستان بەهۆى ئەوەى داتا و ئەدرەس و ناونیشانى هاووڵاتى و فەرمانگەکان و گەرەک و شوێنەگشتیەکان و بە شێوەیەکى هونەریى و زانستیى ڕێکنەخراوەو فەرمانگەى پۆست کاراو چالاک نییە ، بۆیە دەبینرێت دامودەزگاکان رەخنە و گلەیى و ڕۆتین و قەرەباڵەغیى هاوڵاتیانى لەسەرە. ئەوەى پێویستە سەرەتا بۆ رێکخستنى ئەدرەس و کاراکردن و دامەزراندنى سیستمى پۆست هەنگاوى بۆ بنرێت، ئەوەیە، گرنگە هەر بینایەکى حکومى ،ئەهلى ، نیشتەجێبون ، پاشان هەر هاوڵاتییەک دەبێت ژمارەو ناونیشانى تایبەتى خۆى هەبێت ،بۆ نموونە دانیشتویەک لەشارى یەکێک لە وڵاتانى ئەوروپا ئەدرەس و ناونیشانى بەم شێوەیەیە: ناو :hashim.zorab.salih رەگەز (m) ساڵ و رۆژى لەدایک بوون: 1981.1.8 ناوى شەقام :picassolaan.9 ژمارەى دەرگا :309 پۆست کۆدە:18.16 md (ALKMAAR) ئەڵکمار ناوى شارێکى هۆڵەندایە. ژمارەى تەلەفوون :0614885855
دەبێ زانیاری و نامەکان پارێزراو بێت ئەم شێوە ناونیشانەى سەرەوە بۆ ئەدرەسى تاک، یان خێزانێک دەبێت ، کەلەیەک یەکەى نیشتەجێبووندا بن ، بەڵام بۆ فەرمانگە و شوێنەجیاجیاکانى دى، ناوى کەسێتى دەبێتە ناوى فەرمانگە وشوێنەکان، ساڵى لە دایک بوون نانوسرێت ،لەگەڵ ئەوەشدا هەر نوسراوێک لەفەرمانگە و دامودەزگاکانى حومەت و شوێنەکانى دیکەوە،بۆ هاوڵاتیان و شوێنەجیاجیاکان دەنێردرێت،یان بە پێچەوانەوە ،دەبێت لەهەر نوسراوێکدا ئەم شێوە ئەدرەسە بەدروستى بنوسرێت ،بۆ ئەوەى کارمەندى پۆستە بتوانێت بەئاسانى نوسراوەکان بەشوێنى دیاریکراو بگەیەنێت ،هەروەها بۆ ئەوەى زانیارى و نهێنى ناوەڕۆکى نوسراوەکان پارێزراوبێ و گرەنتى ئەولایەنە بکرێت ،دەبێت لە زەرفى نامەکاندا کڵێشەى نوسراوەکان بەشێوەیەک ئامادەبکرێن ئەدرەسى شوێنەکان لەزەرفەکە دەربکەوێت ،واتە دەبێ لەبەشى ناوەڕاستى زەرفى نامەکە بۆشاییەک کە نایلۆنى لەسەربێت بۆ ئەو مەبەستە هەبێت
بۆ ئاسانکاریى و ئەنجامدان و رێکخستنى کارى پۆست ئەوەى پێویستە بکرێت ئەوەیە کە: یەکەم : ئەدرس و ناونیشان بەم شێوەیەى سەرەوە رێکبخرێت . دووەم : لە سیستمى کۆمپیوتەریى ئەو دامەزراوانەى پێویستن وەک (هاتوچۆ،باج،شارەوانى ،خانوبەرە،پۆلیس،تەندروستى......هتد بە دروستى جێگیر بێت . سێ یەم: هەر کۆڵان و شەقامێک ناوو ژمارەى خۆى هەبێت و لەسەر لەوحەیەکى بچوک ، لە شوێنێکى گونجاوو بەرچاو هەڵبواسرێت چوارەم :هەر بینایەکى حکومیى و ئەهلیى و دوکان و یەکەیەکى نیشتەجێبوون دەبێت ێندوقى پۆستى تایبەتى هەبێت و ناوى تەواو و ژمارەى دەرگاى خۆى لەسەر بێت ، چونکە ئەگەر بینایەک یان شوقەیەک دەنهۆمى بوو ، دەبێت سەرجەم ێندوقەکان پێکەوە لە شوێنێکى شیاوو جوان ،لەبەشى خوارەوەى بیناکە هەڵبواسرێت .بەڵام بۆ یەکەیەکى تایبەت دەبێت لە نزیک دەرگاى سەرەکى دابنرێت .
گۆرینی ناونیشان پێنجەم : هەموو کایەکانى دەوڵەت و فرۆشگە و یەکەکانى نیشتەجێبوون دەبێت پۆست کۆدى تایبەتى خۆیان هەبێت . شەشەم:دەبێت فەرمانگە،یان کۆمپانیاى پۆستە لە گەڕەک و فەرمانگە و شۆێنەگشتیەکان ێندوقى تێکردنى پۆستیان هەبێت ،بەشێوەیەک ێنوقەکان دوو بەش بن ،بەشێکى تەرخان بێت بۆ گەڕانەوەو بەشەکەى ترى بۆ ناردنى پۆستەکان، بۆ نموونە هاوڵاتیەک لە فەرمانگەیەکەوە نوسراوێک ،یان فۆرمێکى بۆ هاتووە بۆ پرَکردنەوە و ئیمزاکردن ، یان لە گەرەکێکدا حکومەت دەیەوێت پرۆژەیەک دروستبکات ، بۆ ڕەزامەندبوون، ڕاو بۆچون و وەڵام و واژویی دانیشتوانى گەرەکەکەیان دەوێت ، یان دیاریى نامەیەک بۆ کەسێکى دەنێرێت، بۆناردن و گەڕانەوەیان دەبێت بخرێنە بەشى ێندوقانەوە و دواتر ئێواران کارمەندى ئەو کۆمپانیانە بێت بۆ کردنەوەى ێندوقەکان و کۆکردنەوەیان،دواتر دواى جیاکردنەوەیان لە ئۆفیسەکان بگەیەنرێنە شوێنى دیاریکراوو مەبەست . حەوتەم :هەرکەسێک کە ماڵەکەى لەشوێنێکەوە دەگوێزێتەوە بۆ شوێنێکى تر دەبێت پێش وەخت شارەوانى ئاگاداربکاتەوە .،بۆئەوەى لەگوڕینى ئەدرەسەکەى ئاگایى هەبێت هەشتەم :ئامادەکاریى بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرییەکى گشتى پاک و ڕوون بۆ ناوچەکە بکرێت. نۆیەم :دەبێت دەزگایەک لەکوردستان هەبێت ئامارى ناو و ئەدرەسى تەواوى خەڵکى ناوچەکە و دامو دەزگا و شوێنەکانى دیکەى لە سیستمى کومپیوتەردا لەلا تۆماربێت ،پاشان پەیوەندییەکى پتەوى لەگەڵ دامەزراوەکانى حکومەتدا هەبێت . دەیەم:پێداچوونەوەو چاکسازیى لە سیستمى کاگێڕى دامودەزگاکان بکرێت و بەشێوەیەکى ئەکادیمى و زانستى دەسەڵات و کاروبارەکان دابەش بکرێت و ڕێکبخرێت
ئەوەى دەکەوێتە سەرشانى هاوڵاتیى بۆ جێهێنانى کاریى پۆست و ووشیارى لەبارەیەوە هەبێت ئەوەیە:
نرخ بەپێی دوور و نزیکی شارەکان یەکەم : بۆ دڵنیابوون لەهەبوونى پۆست، دەبێت رۆژانە تەماشاى ێندوقى پۆست بکات دووەم: پەیوەست بێت بە مەوعید و کاتى دیاریکراوى پۆستەوە و لەبیریبێت و فەرامۆشى نەکات ،ئەگەر هاتوو بۆیى نەکرا لە مەوعید و کاتى دیاریکراودا ئامادەبێت ، دەبێت بۆ گۆڕینى کات و رۆژی دروستکردنى مەوعید، بۆ ئەوەى غەرامە نەکرێت لە ڕێى پەیوەندیکردنى تەلەفوونى ئەو شوێنە ئاگاداربکاتەوە. سێیەم: بە پێى یاسا و رێساى ئەوروپا هیچ کەسێک مافى ئەوەى نییە ،لەهەر پلەو پایەکدا بێت ،پۆست و نامەى کەسێکى دیکە بکاتەوە و تەماشاى بکات ،بۆیە دەبێت هەموو لایەک هوشیاریى و گیانى ئامادەبوون و پابەندبوونى بۆ ئەو یاسایە هەبێت. چوارەم: دەبێت هاووڵاتیى هەمیشە ئەدرەس و ناونیشانى خۆى بەتەواوى بزانێت. پێنجەم: بڕى تێچووى نرخ و ناردنى پۆست بۆ ناوخۆى ووڵات لەڕێى پولەوە دەبێت ،هەرپولێک نرخى سى و پێنج سەنتەو ناردنى پۆستێک بۆ چوارچێوەى شارێک بە پولێک ئەنجامدەدرێت ،بەڵام لەشارێکەو بۆ شارێکى تر بە پێى دوورو نزیکى شارەکان پولى زیاترى تێدەچێت،بەڵام ناردنى کەل وپەل و شتى قورس بەپێى کیلۆو بەپارە و لەڕێى ئوفیسەکانەوە ئەنجام دەدرێت و لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکى تر بەهەمان شێوە،لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت پوولەکان ناو و وێنەى کەسایەتییەکى سیاسى ،روناکبیرى،مێژوویى وڵات،یان شوێنەوارێکى دێرینى لەسەربێت . بۆ زانیارى باشترین و بەهێزترین کۆمپانیاى پۆستى جیهانى و لۆکاڵى کە گرەنتى تەواوى گواستنەوەو گەیاندنى کەلوپەلى هاوڵاتیان بکات لە وڵاتێکە و بۆ وڵاتێکى ترو پێگەیەکى بەربڵاوى لە شارەکانى وڵاتانى دنیادا هەبێت کۆمپانیاى (DHL) و (TNT) پۆستە.کە ئێستا هەردوکیان بنکەیان لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى عێراقدا هەیە.
ئامێرێک بۆ دۆزینەوەی ناونیشان بۆ شیکردنەوەو زنیارى زیاتر لەسەر کارى ئەو کۆمپانیایانە ، بۆ وێنەتۆ لە کوردستان دەتەوێت دۆکێومێنتێک ، جل وبەرگ ، دیارییەک بۆ کەسێکت لە وڵاتێکى دیکە بنێرێت ،سەرەتا دەبێت ئەدرەسى تەواویت هەبێت و پاشان سەردانی ئەو کۆمپانیانە بکەیت و ئەدرس و کەلوپەلەکانیان پێبدەیت ، دواتر پۆستەکەت لەماوە ى 3 رۆژ تا هەفتەیەک بە شوێنى مەبەست ودیاریکراو دەگات. هەر لەم بارەیەوە یەکێک لەو ئاسانکارییانەى بۆ وڵاتانى ئەوروپا بەگشتى لەدۆزینەوەى ئەدرەس و ناونیشان لەهەر شوێنێک بێت ، بێ هیچ ماندووبون و پرسیارکردنێک ، لە چوونیان لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکى تر یان لەشارێکەوە بۆ شارێکى تر ،لەڕێى ئامێرێکى بچوکى کۆمپیوتەرییەوە کە بەمانگى دەستکردەوە بەستراوەو بەزمانى هۆڵەندى پێى دەوترێت (نەفیخاسى) کە ناونیشان و ئەدرەسى هەموو ووڵاتانى ئەوروپاى تێدایە،ئەو ئامێرەش بە شۆێن چەرخى ئۆتۆمبیلەوە دەبەسترێت ،باشترین مارکەى ئەم ئامێرە (TOMTOM) ە کەلە کاتى ڕۆییشتن ئەدرەسى ئەو شۆێنەى بۆى دەچیت تیایدا تۆماردەکرێت ، ئیدى بە ئاماژەو و دەنگ ڕێنوێنیت دەکات ،تا گەیشتن بە جێی داواکراوو مەبەست ،پاشان مەسافە و کاتى نێوان خۆت و ئەو شوێنەى بۆى دەچیت بە کیلۆمەتر و سەعات ،چەند بێت، زانیارییت پێدەدات . کوردستان پێویستى بەچەندین کارگەى پیشەسازیى خۆراک هەیە.
هاشم غەمگین بۆ ئەوەى پێگەى بەرهەمى ناوخۆیى هەرێم پتەو بێت و دڵنیابین لەتەندروستى و سەلامەتى و ساغکردنەوەى بەرهەمە خوراکییەکانى بازاڕ ،پێویستمان بەدروستکردن و کردنەوەى چەندین کارگەى پیشەسازیى خۆراکى خۆماڵى جۆراو جۆر هەیە .مەبەستمان لەدروستکردنى کارگەى پیشەسازى خۆراکیى بوارى کشتوکاڵ و دانەوێڵە وسامانى ئاژەڵدارى و پەلەوەر و ماسى دەگرێتەوە
بوارى پەلەوەر : بەرهەمى مریشک هەمیشە لەناوچەکەداخواست و بەکاربەرى زۆرە ،بەڵام نەتوانراوە لەناوخۆدا پێویستیەکانى خەڵک لەم بەرهەمەپڕبکرێتەوە ،بۆیە دەکرێت بڵیین نرخى مریشک لەناوچەکە لەزۆرێک وڵاتانى ئەوروپا و دەوروبەرى گرانترە ،لە هۆڵەندا نرخى مریشکێکى دوو کیلۆیى لە زەرفنراو لە سى یۆرۆ تێپەرناکات،بەڵام لاى خۆمان لەم داوییەدا نرخى یەک کیلۆگرام مریشک چووە پێنج هەزاردینار ،کەوابوو بۆ دابەزینى نرخ و زیادکردن و پڕکردنەوەى پێویستییەکانى خەڵک لەم بەرهەمەدا پێویستمان دروستکردنى چەندین کێڵگەى پەلەوەرى ترە ..لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بەردروستکردن و بوونى چەند کارگەیەکە ئەم بەرهەمە بەشێوەیەکى تەندروست پاکبکرێت و لەزەرف بنرێت و ئامادەبکرێت و پاشان بخرێنە بازارەکانەوە،ئەگەرچى لەبازیان کارگەیەک بۆ ئەو مەبەستە هەیە ،بەڵام بەرهەمەکانى بەپێى پێویست و بەربڵاو نییە .هەروەها بوونى چەند کارگەیەک بۆ جیاکردنەوەى ئەندامەکانى مریشک،وەک (سنگ،ڕان،باڵ،پشت،جگەر..) کە وەکو لەوڵاتان دەبینرێت بەشێوەیەکى تەندروست هەر ئەندامێکى بەجیاخراوەتە نێو قاپى پلاستیک و بەنایلۆن داپۆشراون،کە ئەم جۆرە جیاکردنەوەو ئامادەکردنەى بەرهەمى مریشک خواست و بەکاربەرێکى زۆرى پەیداکردووە ،چونکە هەرکەس بەجۆرێک چێژ لە خواردنى ئەندامێکى ئەو جۆرەپەلەوەرە وەردەگرێت ،لەلایەکى ترەوە لە وڵاتان بەشێوەیەکى تر بەرهەمى مریشک ئامادەکراوەو بەشێوەیەکى تەنک و بازنەیى بە نایلۆن داپۆشراون و لە سۆپەرمارکێتەکانى خواردەمەنى لەنێو بەڕادى شووشەبەندیدا دانراون و خراونەتەڕوو ، بەکاربەرێکى زۆریشى هەیە، بەتایبەتى لە ژەمى خواردنى بەیانیاندا بەکاڵى و لەگەڵ پەنیر و تەماتە و خەیار دەخرێنە نێو نان و سەموون لەگەڵ درینکەى جۆراو جۆر دەخورێن
هێلکە: ئەگەر تەماشاى بازاڕەکانى خۆمان بکرێت،دەبینرێت بەرهەمى هێلکە بازاڕێکى زۆرى هەیە،بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە،ئەوەیە ئەو بەرهەمەى لەبازاڕەکانى خۆماندا هەیە هەمووى هاوردەى وڵاتانى دراوسێیەو بەرهەمى کیڵگە و کارگە و دەستى خەڵکى خۆمان نییە،پێشم وایە وڵاتانى دراوسێ لەساغکردنەوەى هێلکە لەبازاڕەکانى هەرێم و سنورى حکومەتى ناوەنددا ساڵانە چەندین ملێون دۆلار داهات دەستەبەر دەکەن ،کەوابوو پێویستمان بە دروستکردنى کارگە و کیڵگەى پەلەوەرە،بۆ لەخۆگرتن و بەخێوکردنى پەلەوەرى جۆرى دایکانە،بۆ بەهێزکردنى بەرهەمى هێلکە و خستنەڕووى لەبازاڕەکاندا و ڕێگرتن لە هاوردەکردنى .
بوارى سامانى ئاژەڵ : بەگشتى خاک و ژینگەى ناوچەکانى هەرێم بەپیت و لەبارە بۆ کارى کشتوکاڵ و پەرەپێدانى سامانى دروستى ئاژەڵ و گەشەپێدانى ،بۆیە گرنگى و بەیاخدان بەم بوارە بەشێکى زۆرى خۆراکى ناوچەکە چالاک و فەراهەم و دەستبەردەکات،لەهەمانکاتدا ژیان و گوزەرانى جوتیاران بەرەو بوژانەوەو ئاوەدانى ئاوەدانیى و سەرقاڵبوون بە کارکردن و کارى ئاژەڵدارى و کشتوکاڵەوە، ڕوو لە گوندەکان دەکاتەوە ،بۆ سوود وەگرتن لە سامانى ئاژەڵ و بەرهەمهێنانى ماست و پەنیر و کەرەى جۆراو جۆر و شیرى ساردو ....هتد چەند خاڵێک ڕوون دەکەمەوە: یەکەم: دەبێت ئاژەڵى شیردەر هاوردەو دابین بکرێت پاشان دروستکردنى کێڵگە بۆ بەخێوکردن و گەشەکردن و چاودێریکردنى تەندروستییان . دووەم لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵەوە،پلان و بەرنامەى تێوریى و پراکتیکى و مەیدانى هەبێت بۆ ڕێنماییکردن و ڕاهێنانى جوتیاران و پەیداکردنى شارەزایى . سێیەم :دروستکردنى کارگە و دابینکردنى ئامێرو کەرەستەى بەهێزى پێشکەوتوو بۆ جیاکردنەوەو ئامادەکردنى بەرهەمەکان بەشێوەیەکى تەندروست و پاشان خستنە نێو بازاڕەکانى خۆمان .
بوارى کشتوکاڵ :
بەرهەمى تەماتە جگەلەوەى خواست و پێویستییەکى هەمیشەیى خەڵکە ،لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ئاستى چاندن و پێگەى بەرهەم هێنانى تەماتە پتەوو زیاتربێت،دەتوانرێت کارگە دروستبکرێت بۆ ئامادەکردن و دروستکردنى دۆشاوى تەماتە ،بەجۆرێک کەوەکو لە ووڵاتان پیادەکرێت دەخرێتە قوتوى بچوکەوە کە بەشى چێشتێک بکات .نەوەکو بەوشێوەیەى ئێستا لەبازاڕەکاندایە لەقوتوى گەورەدان،کە هەندێک جار مانەوەی دەبێتە هۆى تێکچوون . بەرهەمى زستانەى کشتوکاڵى وەکو کەلەرم و قەرنابیت و برۆکلى چاندن و بەرهەمهێنانى خۆراکێکى سوودبەخش بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات ،ئەوەى دەبینرێت لەبازاڕەکاندا ئەم بەرهەمانە هاوردەى دەکرێن و بەنایلۆن دانەپۆشراون ، بۆیە توشى ڕەشبوونەوەو تێکچوون دەبن ،چونکە بۆ خۆڕاگریى و تێکنەچوون بەتایبەتى بڕۆکلى و قەرنابیت پێویستى بەگەرمییە دەبێت بەنایلۆن دابپۆشرێن. ئاستى بەرهەمى پەتاتە لەناوچەکە وەک باسدەکرێت بەرەو باشى و گەشەکردن دەڕوات ،بۆیە پێویست دەکات کارگەیەک هەبێت ئەم بەرهەمە پاکبکات و پارچە چارچە بکرێن و بخرێنە زەرفەوەو ئامادەبکرێن بۆ سوورکردنەوەو بخرێنە بازاڕەکانەوەو لەشوێنى ساردا دابنرێت ،لەگەڵ ئەوەشدا گەنجان دەتوانن لەڕێى ئەم قەرزەى حکومەت بۆ بنیاتنانى پڕۆژەى بچووک پێیان دەدات ،کەڵکى لێوەربگرن و لەنێو بازاڕەکاندا فرۆشگەى تایبەت فرۆشتنى سوورکردنەوەى پەتاتە بکەنەوە ،لەووڵاتان فرۆشگەى فرۆشتنى سوورکردنەوەى پەتاتە لەنێوبازاڕەکاندا زۆرن و هەریەکەیان چەند گەنجێک بەڕێوەى دەبەن وبازاڕو قەرەباڵغییەکى زۆریان لەسەرەو دەخرێنە زەرفى کاغەزەوە ،هاووڵاتیان وەکو چەرەسات لەگەڵ مایونیز بەدەم ڕێوە ،یان ڕادەوستن و دەیخۆن . بەرهەمى فاێۆلیاى وشک وتەڕ و نۆک و بامێ و قارچک ،زۆرێک لەم جۆرە بەرهەمانە لاى ئێمە بەکاربەرى زۆرە و لەووڵاتە ئەوروپییەکان بەگشتى لەسۆپەرمارکێتەکانى خواردەمەنى ئەم خۆراکانە بەشێوەیەکى تەندروست دەخرێنە شووشەوەو ئامادەکراون،بازاڕى باشى هەیە،خەڵکیش لاى خۆمان بەتایبەتى بامێ لەبەر ئەوەى لەوەرزێکى دیاریکراودا بەرهەمى دەبێت ،بۆیە پەنا بۆ ڕێگاى تر دەبەن بۆ هەڵگرتن و بەکارهێنانى لەوەرزەکانى تردا ،بۆیە پێویستمان بەچاندن و بەرهەمهێنانى زیاترى ئەم جۆرە خۆراکانە هەیە،پاشان دروستکردنى کارگە بۆ خۆشکردن و خستنە نێو شووشە و ئامادەکردنى بەشێوەیەکى تەندروست و خستنەڕوو فرۆشتنى لەبازاڕەکاندا . ڕەزووباخى میوە گرنگى و بایەخدان چاندنى نەمامە جۆراجۆرەکانى میوەو خزمەتکردن و گەشەپێدان و بەهێزکردنى بەرهەمەکانى ،جگە لەوەى وەکو میوەى ئاسایى سوود لە خواردنى وەردەگرین ،لە هەمانکاتدا لە بەرهەمەکانى میوە دەتوانرێت چەندین کارگەى جۆراوجۆر بۆ دروستکردنى مورابە و سرکە و شەربەت و هتد بکرێتەوە ،لەووڵاتان خواردنەوەى شەربەتى میوە بووەتە جێى دڵنیایى و هەمیشەیى هاووڵاتیان ،بەشێوەیەکى تەندروست ئامادەکراوەو خراونەتە نێو موقەباو کیسە قەبارە جۆراو جۆرەوەو هەریەکەیان ڕێژەى سروشتى بە سەدى دیاریکراوە.لەڕووى تەندروستییەوە ڤیتامیناتى جۆراوجۆر بەجەستەى مرۆڤ دەبەخشێت .
گرنگیى کەرتى پیشەسازیى کشتوکاڵ
بەگشتى گرنگیدان بەباسکردنى ئەم نموونانەى سەرەوە دەتوانین بەچەند خاڵکێک ڕوون بکەینەوە. یەکەم:دەبێتە هۆى بەکارهێنانى بەرهەمى خۆماڵى و دڵنیابوون لەسەلامەتى وتەندروستى و پاراستنى ئاسایشى خۆراک. دووەم:دروستکردنى کارگە و رەخساندنى هەلى کار بۆ بێکاران. سێیەم :بەهێزکردنى پێگەى بەرهەمى ناوخۆیى و ئابوورى هەرێم چوارەم:قوتاربوون لەبەرهەمى هاوردەى دەرەکى و بەسەرچوو. پێنجەم:پێویستە حکومەتى هەرێم بودجەى باش بۆ کەرتى کشتوکاڵ و ئاودێرى و سامانى ئاژەڵ و ماسى و پەلەوەر تەرخان بکات،لەگەڵ دابینکردنى ئامێر و کەرەستەى پێویستى سەردەم و پێشکەوتوو، بۆ گەشەکردن و سەرکەوتنى ئەم کەرتانە،لەپێناو گەشەکردنى بەرهەمى ناوخۆیى و ئابورى هەرێم و ئاوانکردنەوەى گوندەکان
Hashim.xamgin@yahoo.com
چۆنێتى ڕێکخستن و چالاککردنى
سیستمى تەندروستى
هاشم غەمگین رهوشی سیستمی تهندروستی له وڵاتێكهوه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازهو ساڵبهساڵیش بهپێی گۆڕانكارییو پێشكهوتنهكانو بووژانهوهی ئابوریی وڵاتو بهرزبوونهوهی ئاستیی وشیاری خهڵك گۆڕان بهسهر سیستمی تهندروستییدا دێتو بهرهوپێشهوه ههنگاودهنێت. لهههمانكاتیشدا حكومهت بۆ بههێزكردنو بهدهستهێنانی متمانهی خهڵك بهردهوام دهكهوێتهخۆ بۆ چالاككردنی، بهجۆرێك ئێستا له وڵاته پێشكهوتوهكاندا حیزبهكان له كاتی حهملهی ههڵبژاردنهكاندا لهسهر چۆنێتی سیستمی تهندروستیو چالاككردنی؛ گرهوی ههڵبژاردن دهبنهوهو لهلایهن خهڵكهوه متمانهی حكومڕانییكردنیان پێدهدرێت، دیاره ئهمهش پهیوهسته به بهرزبوونهوهی ئاستی وشیاریی خهڵكو پهرۆشییو گرنگییدانیان به باشكردنی لایهنی تهندرووستیو درێژهدانیان بهپرۆسهی ژیان. ئەو سیستمى تەندروستییەى هەنووکە لەهەرێمى کوردستاندا پیادە دەکرێت،نارێک و بێسەروبەرەیى پێوە دیارە و کارا نییە،هاوڵاتییان زۆر لێى نارەزایى و نیگەرانن،قورسایى کاریگەرى خراپى لەسەر بژێویى ژیانى خەڵک دروستکردووە ،وەزارەتى تەندروستى و پسپۆرانى بوارى تەندروستیش گەواهى بۆ خراپى و دواکەوتوویى ئەم سیستمە دەدەن،بۆیە لەئێستادا باس و بیر لە چالاککردنى دەکرێتەوە . چۆن سیستمى تەندروستى ڕێکبخرێت؟ یەکەم هەنگاو کە گرنگە سەرەتا وەزارەتى تەندروستى بەعەمەلیى هەنگاوى بۆ بهاوێت ،ئەوەیە یەکەم :پێویستە هەرتاکێک لەم هەرێمەدا دۆسیەى تەندروستى لە نەخۆشخانەى شوێنى نیشتەجێبوون و لەلاى پزیشکى تایبەتى خۆى هەبێت و بە دروستى لە کۆمپیوتەرى دامەزراوە تەندروستییەکاندا تۆمارکرابێت دیارە ڕێکخستن و ئەنجامدانى ئەم کارەش بە دەستپێکردنى بەجەولەى مەیدانى و هەڵمەتى راگەیاندن دەبێت،بەشێوەیەک هەر تاکێک فۆڕمى زانیاریى تەندروستى بۆ پڕبکرێتەوەو تیایدا ناو و ئەدرەس و کێش و باڵا و بارى بژێویى و پیشە و نەخۆشییەکانى تۆماربکرێت. لەلایەکى تریشەوە ،ئەم کارە هاوکاردەبێت بۆ پەیڕەوکردنى دڵنیایى تەندروستیى و بەئاگابوون لە نەخۆشییەکانى هاوڵاتییان دووەم : پێویستە بۆ هەر گەڕەکێک بنکەیەکى تەندروستى بچووک هەبێت،تیایدا پزیشکێکى شارەزا و ڕەهێنراو لە جۆرێتى نەخۆشییەکان بۆ پێدانى ڕێنمایى و چارەسەر و کارمەندێکى تەندروستى بۆ ڕاییکردن و رێکخستنى کارەکانى نەخۆش و دوو کارمەندى دیکەش بۆ بوارى پشکنین و تاقیگە هەبێت . بەگشتیى سودى پەیڕەوکردنى ئەم کارە ئەوەیە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمککردنەوەى گوشار و قەرەباڵغى هاوڵاتییان لەسەر نەخۆشخانە گشتییەکان چونکە دەبینرێت زۆرجار هاوڵاتیى بۆ نەخۆشییەکى ئاسایى ڕوو دەکاتە نەخۆشخانە گشتییەکان ،ئەمەش وادەکات ئەو هاوڵاتییانەى نەخۆشیى قورس و گرانیان هەیە کەڵک لە بینین و ڕێنمایى پزیشک وەرنەگرن . سودێکى دیکەى ئەم کارە ئەوەیە ،هەر گەڕەکێک پزیشکى تایبەتى خۆى دەبێت ،دیارە ئەم کارەش لەکاتێکدا سەرکەوتوو دەبێت،ئەگەر بێت و ئەو پزیشکانە ڕۆژانە هەشت کاتژمێر چالاکانە و بەگەرمیى پێشوازیى لە نەخۆش بکەن،جا بۆ ئەوەى پزیشکانى ڕاهێنراویش بەو شێوازى کارکردنە پابەند و قایل بن بژێویى و گوزەرانیان باش بێت ،پێویستە وەزارەتى تەندروستى مووچە و دەرماڵەیان بۆ باش و زیاد بکات،نەک لەشان و ئەرکى خەڵکى بێت . نەخۆشخانە گشتییەکان
لەنخۆشخانە گشتییەکاندا وەکو پێویست گرنگیى بە خزمەتکرجنى نەخۆش نادرێت، لەهەمانکاتدا کاروبارى پزیشک و نەخۆش بەیاسایى رێکنەخراوەو بێسەروبەرەیى دەبینرێت و تەماشاى هەر ژورێک دەکەیت لەشکرێک خەڵک لەبەردەمى ڕاوەستاون،بۆ چارەسەرکردنى ئەم گرفتەش: یەکەم :ئەو پزیشکانەى پسپۆڕ و ڕاوێژکاران،کار و وەزیفەیان لە نەخۆشخانە گشتییەکاندا جێگیربێت و وەزارەتى تەندروستى موچە و دەرماڵەیان بەشێوەیەک بۆ زیاد بکات،بیر لەکارکردن لە شوێنى دیکە نەکەنەوە . دووەم : هەر پزیشکێک بەپێی پسپۆڕیى لە جۆرى نەخۆشییەکان،ژوورى تایبەت بە خۆى و ژوورى پشکینین و تاقیگە و ژوورى پێشوازیى بۆ پشوودان و حەوانەى نەخۆش و دوو کارمەند بۆ راییکردن و رێکخستنى کارەکانى نەخۆش هەبێت . سێیەم : هەر نەخۆشێک کاتێک نۆرەى چوونە ژوورەوەى دێت، پێویستە پزیشک خۆى بێتە پرسگە و بەڕێزەوە پێشوازیى لە نەخۆش بکات . چوارەم : کاتێک نەخۆش دەچێتە لاى پزیشک دەبێت دۆسییەکەى لەبەردەستیدا بێت و بۆ ئاگاداربوون کات و ڕۆژى سەردان و نەخۆشییەکان و ئەو چارەسەرانەى بۆى دەبڕدرێتەوە،لەدۆسیەکەیدا تۆمار بکرێت . پێنجەم : بۆ باشتر ئەنجامدانى کاروبارى نەخۆش ،پێویستە هەماهەنگیى و تەنسیق لەنێوان بنکەى تەندروستى گەڕەکەکان و نەخۆشخانە گشتییەکاندا بەهێز و پتەو بێت . شەشەم : پێویستە هەر هاوڵاتییەک کارتى زانیاریى تەندروستى هەبێت تیایدا ناوو تەمەن و ناونیشان بە دروستیى تۆمار بکرێت . حەوتەم : پێویستە نەخۆشخانە گشتییەکان چێشتخانە و ژوورى داخراوى تێدا بێت بۆ جگەرە کێشان . هەشتەم : بۆ ئەوەى قەرەباڵغى لە پێشى نەخۆشخانەکاندا دروست نەبێت، پێویستە نەخۆشخانەکان پارکى وەستانى ئۆتۆمبیلى تێدابێت و هاتنە ژوورەوەى ئۆتۆمبیل بەکات و پارە بێت، بۆ ئەوەى میوان زۆر نەمێننەوەو قەرەباڵغى دروست نەبێت پاراستنى نهێنى نەخۆش
لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا زۆر بایەخ بە پاراستنى نهێنى نەخۆش دەدرێت،بەجۆرێک بەبێ ڕەزامەندیى و واژووى هاوڵاتیى خۆى نەبێت ،پزیشک ناتوانێت زانیاریى نەخۆشیى بەهیچ کەس و لایەنێک بدات، بەڵام دەبینرێت لاى ئێمە بەتایبەتى لە نەخۆشخانە گشتییەکاندا ،دە کەس لەژورى دانیشتوون،دەبێت یەک بە یەکیان لەبەر چاوى ئەوانى دیکە نەخۆشییەکانى بۆ پزیشک بگێڕێتەوە،بۆ خۆم لەمانگى ڕەمەزانى 2009 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان دوچارى ئەم دۆخە بووم ،ئەو خەڵکانەم دەبینى دانیشتبوون ،نەمدەزانى چۆن نەخۆشییەکەم بۆ پزیشک بەیان بکەم ،ئەمەش کارێکى نایاساییە و پێشێلکردنى نەخۆشە و پێویستە چارەسەر بکرێت . دڵنیایى تەندروستى
پەیڕەوکردنى سیستمى دڵنیایى تەندروستى ،سەرکەوتنى پیادەکردنى پەیوەندیى راستەوخۆى بە بوونى پلانى حکونەت و هوشیاریى و ئامادەگیی و پابەندبوونى خەڵکەوە هەیە ،ئەوەى لەم بارەیەوە زانیاریم هەبێت،بۆ چۆنێتى پەیڕەوکردن و سوودەکانى دڵنیایى تەندروستى بەو شێوەیە . یەکەم :جیاوازیى چینایەتى نامێنێت و هەموو نەخۆشێک بەیەک چاو تەماشا دەکرێت . دووەم :سەرجەم ئەو کارو خزمەتگوزارییانەى پێشکەش بەنەخۆش دەکرێت ،بێبەرامبەر دەبێت. سێیەم : ئەو بڕەى مانگانە بۆ دڵنیایى تەندروستى دیارى دەکرێت،دەبێت هەر تاکێکى ئەم هەرێمە وەک یەک بەبێ جیاوازیى بەپێدانى پابەند بن. چوارەم :ئەو هاوڵاتییەى دەستکورت و هەژار و بێکارە ،دەبێت حکومەت سۆشیال و بیمەى تەندروستى بۆ دابین بکات . پێنجەم :پەیڕەوکردنى دڵنیایى تەندروستى دەبێت هەرتاکێک ژمارەى حسابى و کاردى بانکیى خۆى هەبێت،بۆ ئەوەى ئەو کۆمپانیایەى دیاریى دەکرێت و هەڵدەسێت بە کۆکردنەوەى پارەکان ،بتوانن بە ئاسانیى مانگانە بەشێوەیەکى راستەوخۆ لە حسابى بانکییەکانیان بڕى پارەى دیاریکرا و ببڕن . شەشەم : هەر هاوڵاتییەک کاردى دڵنیایى تەندروستى خۆى دەبێت . نەخۆشخانەى قەزاکان لە ئێستادا ڕێژەى دانیشتووان لە قەزاکان لە فراوانبوون وهەڵکشاندایە و جێگەى سەرنجە ،زۆر لەقەزا و ناحیەکان لەنەخۆشخانەى گەورەو فراوان خزمەتگوزارییەکانى تەندروستى بێبەشن و سیستم تەندروستى و کەرەستە و ئامێر پێداویستییەکان تیایدا لاوازە و لەپزیشکى پسپۆڕ و ڕاوێژکار بێبەشن ،بۆیە دەبینین و دەبیستین زۆرێک لەهاوڵاتییان بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشیى و ئەنجامدانى نەشتەرگەریى ڕوو لە دیدەنگەى تایبەتى پزیشکان و نەخۆشخانەى شارەکان دەکەن،ئەمەش دەبێتە مایەى ئەزیەت و خەرجیى لەسەر شانى هاوڵاتییان و لەهەمانکاتدا دروستبوونى قەرەباڵغى لەسەر نەخۆشخانەى شارەکان،بۆیە پێویستە وەزارەتى تەندروستى بایەخ بە فراوانکردن و چالاککردنى نەخۆشخانەکانى قەزاو ناحیەکان بدات و پزیشک و ئامێر و کەرەستەى پێویستیان بۆ دابین بکات . دەرمانخانەکان
سەبارەت بە دەرمانخانەکان چەند تێبینییەک دەخەینە ڕوو. یەکەم : بەپێى یاسا نابێت هیچ دەرمانخانەیەک بەبێ پشکنین و ئیمێڵ و پسووڵەى پزیشک عیلاج بدات بە نەخۆش،بەڵام لە زۆر شوێن دەبینرێت دەرمانخانەکان ڕۆڵى پزیشک دەبینن لە گۆێگرتن لە نەخۆش و لە پێدانى ڕێنمایى و چارەسەر ،ئەى کەوا بوو ڕۆڵى سەندیکاى دەرمانسازان و پزیشکان لەم هەرێمەدا چییە ،بۆ لەم کارە نایاساییانە ناپێچنەوە ؟! دووەم :لەم ڕۆژانەدا هاورێیەکم پێى وتم ،هەرکاتێک دەڕوى بۆ نەخۆشخانە گشتییەکان ،پزیشک بەپێدانى پارچە حەپێک بە ڕێت دەکات ،بەڵام کاتێک دەچیتە نۆرینگەکەى یەک عەلاگە حەپ و دەرزى و دەرمانت بۆ دەبڕێتەوە،دەبێت نهێنییەک لەم کارەدا هەبێت ،من تێناگەم سێیەم :سەبارەت بەجیاوازیى نرخ لەدەرمانخانەیەک بۆ دەرمانخانەیەکى تر ،هاوڵاتییان گلەیى و گازندەیان زۆرە و پێیان وایە فێڵییان لێ دەکرێت .لە وڵاتە پێشکەوتووەکان لەدەرمانخانەکان هەر دەرمانێک لەزگەى سەندیکاى لێدراوە نرخى دەرمانەکان دیاریکراوەو لەسەرێتى ،بەڵام لەکوردستان هەر دەرمانخانەیەک بەحەزو ئارەزووى نرخ بۆ فرۆشتنى دەرمانەکان دیاریى دەکات ،بێئەوەى کەسێک هەبێت لێیان بپێچێتەوەو بپرسێت ئەمە بۆ؟ چوارەم :دەبینرێت زۆربەى دەرمانخانەکان لەسەنتەرى بازاردا جێگیرکراون ،ئەمە نایاساییە،دەبوو بەپێى ئاستى دانیشتوان بەسەر گەڕەک و ناوچەکاندا دابەشبونایە،نەک لەشوێنێکدا چەقببەستن و کۆببنەوە ،لەگەڵ ئەوەشدا لەڕووى بینا و قەبارە و پێویستى و تایبەتمەندییەکانى پیشەى کاریى دەرمانسازیی،کەموکوڕیان زۆرەو بەشێوەیەکى نایاسایى کاردەکەن،بۆیە پێویستە وەزارەتى تەندروستى و سەندیکاکان و رێکخراوەکانى پزیشکی، بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان هیممەت بکەن بۆ جێگیرکردنى نرخى دەرمان و بە یاساییکردنى کاروبارى دەرمانخانەکان پڕۆژەى پێکهێنانى دامەزراوەیەک ،بۆچۆنێتى خزمەتکردن و وەرگرتنى پەنابەران.
هاشم غەمگین بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان لەڕووى مافەکانى مرۆڤەوە ،پێشکەوتنى بەرچاو و کاریگەر بەخۆیەوە ببینێت ،هاوکات دیوێکى جوان و سەرنجڕاکیش نیشانى دەرەوەو جیهان بدات.پێویستە پابەندبێت بەسەرجەم ئەو بڕگە و خاڵانەى کە لە جاڕنامەى جیهانى مافەکانى مرۆڤدا دیاریکراون و دانراون بۆ خزمەتکردن و ڕێزگرتنى مافەکانى مرۆڤ ، ئەوانەش خۆیان لەچۆنێتى خزمەتکردن و دەستەبەرکردنى مافەکانى کەمئەندامان ،بەساڵاچووان ،پەنابەران ،نابینایان ونابیستان.....هتد دەبینێتەوە. ئەوەى لەم نوسینەدا دەخەینە ڕوو باسکردنى لایەنێکى فەراهەمکردنى مافەکانى مرۆڤە،کە ئەویش بریتییە لە پێکهێنانى دامەزراوەیەک بۆچۆنێتى وەرگرتن و خزمەتکردنى پەنابەران ،چونکە هەرێمى کوردستان وەک وڵاتانى دیکە،بیبەش نییە لەبوونى پەنابەر،بەتایبەتى لە ئیستادا جگە لەبوونى هاووڵاتى پارێزگاکانى سنورى ناوەند و مەسیحى کەلەخوارووى عێراقەوە هاتوون ،هەروەهاچەندین کوردى وڵاتانى ئیران و تورکیا هەن ،بەهۆى باردۆخى جیاجیاوە هەڵهاتوون و هەرێمى کوردستانیان کردووەتە پەناگەى خۆیان .لەبەر ئەوە بوونى یاسا ودامەزراوەیەک بۆ لەخۆگرتن و خزمەتکردنى پەنابەران، پێویستە لەناوچەکەدا هەبێت . ئەو یاسایانەى لەڕابووردودا بۆ پێدانى مافى پەنابەرى و ڕەگەزنامەى عێراقى بە پەنابەران دەرکرابوون و هەبوون،خزمەت بە ڕەوشى پەنابەران ناکات ، بۆیەپێویستە لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستان بەسوودوەگرتن لەیاساکانى نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوى (UNHCR) تایبەت بە پەنابەران یاسایەکى تۆکمە بۆ چۆنێتیى وەرگرتن و پێدانى ڕەگەزنامە بۆ پەنابەران ئامادەو پەسەند بکات ،تاوەکو لەوەرگرتن وخزمەتکردنیاندا پەیڕەو و پیادەبکرێت .
مامەڵەى پۆلیس و پەنابەر: یەکەم : کاتێک پەنابەر ڕوو دەکاتە وڵاتێک،بەشێوەیەکى نایاسایى داخل دەبێت،لەبەر ئەوە دەبێت دەستبەجێ خۆیى ڕادەستى پۆلیس بکات .بۆ ئەوەى دوچارى گرتن وکێشە و گرفت نەبێت . دووەم: دەبێت پۆلیس بەشێوەیەکى جوان و دروست مامەڵە و رەفتار لەگەڵ پەنابەردا بکات،چونکە لەوکاتەدا پەنابەر ماندووەو بارى دەروونى لەباروجێگیر نییە،بۆیەپێویستى بە رێزگرتن و دڵنەواییکردنە. سێیەم:پەنابەر لەبنکەى پۆلیسى هەر ناوچەیەک خۆیى ڕادەست دەکات،دەبێت پۆلیس ڕێنمایى و پلان بە پەنابەر بدات،بۆ چۆنێتى ڕۆیشتنى بۆ بنکەى سەرەکى وەرگرتن و چاوپێکەوتنى پەنابەران. چوارەم:دەبێت لەکوردستان بنکەیەکى سەرەکى هەبێت ،بۆ وەرگرتنى پەنابەر و دروستکردنى دۆسیە و پەنجە مۆرکردن و مانەوەی کاتى،تاوەکو چاوپێکەوتینیان لەگەڵدا دەکرێت و ڕەوانەى کەمپى مانەوە دەکرێت. پێنجەم:هەر پەنابەرێک دەچێتە ئەو بنکەیە ،دەبێت لەلایەن پۆلیسى مەدەنى پەنابەرەوە،پشکنین بکرێت،پاشان هەر کەرەستە و پارەو شمەکێکى پێبێت ،دەبێت بنوسرێت و وێنەیەک بدرێت بە پەنابەر و وێنەیەکى بخرێتە دۆسیەکەیەوە.،بەڵام هەر بەڵگە و دۆکیۆمێنتێکى پێبێت ،دەبێت لێی وەربگیرێت و بخرێتە دۆسیەکەیەوە . شەشەم:دەبێت پۆلیس دۆسیە و موعید بۆ پەنابەر ئامادەو ڕێکبخات،بۆ ئەنجامدانى ئینتەرڤیو لەگەڵ لێکۆڵیاراندا. حەوتەم :دواى پەنجەمۆرکردنى پەنابەر،دەبێت پۆلیس ناسنامەیەکى چاوەڕوانى بۆ پەنابەر دروست بکات، تاوەکو دۆسیەکەى یەکلایدەکرێتەوە،پاشان بۆ ئەوەش مافى هاتوچۆ و گەڕانى لەناوچەکانى هەرێمى کوردستاندا هەبێت . هەشتەم:لەبنکەى سەرەکى وەرگرتنى پەنابەراندا ،دەبێت ئەم پێداویستی و بنکانە هەبێت. *بنکەى ڕێکخراوێکى سەربەخۆ هەبێت،بۆ هاوکاریکردن و کارئاسانیکردن بۆ پێدانى ڕێنمایى و ڕاپەراندنى کاروبارەکانى پەنابەران. *بنکەیەکى پۆلیسى مەدەنى هەبێت بۆ پەنجەمۆرکردنى پەنابەران و دروستکردنى دۆسیە و مەوعید بۆ ئەنجامدانى ئینتەرڤیو. *بوونى بنکەیەکى سەرەکى بۆ ئەنجامدانى ئینتەرڤیو لەگەڵ پەنابەراندا *کەمپێک بۆ حەوانەوەو مانەوەى کاتى لەو بنکەیەدا هەبێت کەتواناى لەخۆگرتنى لانیکەم (100) سەد کەسى هەبێت،کەمپەکەش بەکەرەستە و شێوەى کەرەڤانە دروست کرابێت و هەر یەکەیەک جێگەى شەش کەسى تێدابێتەوە. *بنکەیەکى تەندروستى هەبێت بۆ پێدانى ڕێنمایى و چارەسەر *بنکەى پێدانى پێداویستیکانى پاک و خاوێنى وەکو(خاولى سەفەرى،ێابوون،گوێزان،شامپۆ،تایت ...هتد *بنکەیەک بۆ پێدانى بەتانى و سەرچەف و بەرگى پشتى سەفەرى. *ژوورێک بۆ دانانى چەند غەسالەیەک،بۆ شتن و وشکردنەوەى جلوبەرگ و شمەکەکانى پەنابەران. *تەرخانکردنى ژورێک بۆ سەرقاڵبوونى منداڵان کە ئامێر و کەرەستەى یاریکردنى تێدابێت *چێشتخانەیەک بۆ دروستکردن و ئامادەکردنى خواردن بۆ پەنابەران. هەموو ئەوانەى لەسەرەوە باسمانکردوون ،لەبنکەى سەرەکى تەسلیمبوون و وەرگرتنى پەنابەراندا بوونى هەبێت،پاشان دواى تەواوبوونى ئینتەرڤیو هەر پەنابەرێک ڕەوانەى کەمپێک بکرێت . بوونى دامەزراوەیەک نۆیەم :پێکهێنانى دامەزراوەیەکى کاراو چالاک بۆ ئەنجامدانى ئینتەرڤیو لەگەڵ پەنابەراندا ،کە بەپێى یاسا و ڕێساى پەسەندکراو، کار و مامەڵە لەگەڵ پەنابەراندا بکات و لەچۆنێتى و هۆکارى هاتنیان بۆ هەرێمى کوردستان بکۆلرێتەوە، بەو پێوەرە مافى مانەوەو پێدانى ڕەگەزنامە و پەنابەرییان پێبدرێت ،باشترە ئەو دامەزراوەیە سەر بە وەزارەتى داد بێت و کار بۆ فەرمانگەى کۆچ و کۆچبەران بکات ،کەبنکەى لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمدا هەبێت، لێکۆڵیارانیش بۆ چۆنێتى ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لەگەڵ پەنابەراندا خولى ڕاهێنان و ڕێنماییان بۆ بکرێتەوە ،بۆ ئەوەى لەوبارەیەوە بەباشى زانیارى و شارەزایى پەیدا بکەن و بەستاندارى ئەوروپى و جیهانى چاوپێکەوتن ومامەڵە و ڕەفتار لەگەڵ پەنابەراندا بکەن، دەیەم : بەپێى یاساى وڵاتان بۆ بەدواداچوون و داکۆکیکردن لە کەیسى پەنابەر ،دەبێت بێبەرامبەرپارێزەرى تایبەتى بۆ دابینبکرێت، ،لەهەرێمى کوردستانیش کۆلێژى یاسا هەیە، ساڵانە چەندین خۆێندکار بۆ ئەو مەبەستە پڕۆسەى خۆێندن تەواو دەکەن و دەردەچن،بۆیە پێویستە لەکاتى پێکهێنانى ئەم دامەزراوەیەدا لەخوێندکارانى دەرچووى کۆلێژى یاسادا بۆ ئەو مەبەستە پارێزەر بۆ داکۆکیکردن لەمافى پەنابەران دابمەزرێنرێت .
دروستکردنى کەمپ : کەمپ شوێنى مانەوەو حەوانەوەو پشوودانى پەنابەرانە ،بۆیە بۆ لەخۆگرتن و خزمەتکردنى پەنابەران دەبێت لەچەند ناوچەیەکى کوردستان کەمپ بۆ جێگیرکردن و مانەوەى پەنابەران دروستبکرێت .بەجۆرێک کە یەکەم :هەر کەمپێک تواناى لەخۆگرتنى (300) سێ سەد کەسى هەبێت . دووەم:بنکەیەک لەنێو کەمپەکاندا هەبێت بۆ چاودیریکردن و دابینکردنى پێداویستیەکان و ڕاپەراندنى کاروبارەکانیان سێیەم:لەنێو هەر کەمپێکدا بنکەى تەندروستى هەبێت بۆ پێدانى ڕێنمایى وچارەسەرکردنى نەخۆشیەکانیان،هەروەهائەگەر هاتوو پەنابەرێک نەخۆشیەکى قورس و گرانى هەبوو ،بە نوسراو ڕەوانەى نەخۆشخانە گشتیەکان بکرێت و بێبەرامبەر چارەسەرى بۆ بکرێت .لەگەڵ ئەوەشدا هەر پەنابەرێک دۆسیەى تەندروستى بۆ دروستبکرێت . چوارەم:بەشێوەى هەفتانە یان مانگانە هەر پەنابەرێک بڕێک هاوکاریی بۆ ببڕێتەوە بۆ پڕکردنەوەو دابینکردنى پێداویستیەکانیان. پێنجەم:ئەوانەى تەمەنیان بۆکارکردن گونجاوە،مافى کارکردنیان پێبدرێت . شەشەم:مافى تێکەڵبون و خوێندن بەمنداڵانى پەنابەر بدرێت . حەوتەم :لەنێو کەمپەکاندا گۆڕەپان بۆ یاریکردنى تۆپى پێو بالە و باسکە دروستبکرێت . هەشتەم :ئامێر و کەرەستەى یاریکردن بۆ منداڵان دابین بکرێت. نۆیەم:بۆ فێربوون و بەکارهێنان لەهۆڵێکدا کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بۆ پەنابەر دابنرێت. دەیەم:بەشێوەى وەرزییانە چالاکى هونەرى و نمایشى جۆراوجۆر بۆ پەنابەران ساز و رێکبخرێت . یانزەهەم:بۆ بەسەرکردنەوەى سەیرانگا و شۆێنەگشتیەکان پاس بۆ پەنابەران دابینبکرێت . دوانزەهەم.مافى چوونە دەرەوەو بەسەرکردنەوەى شارو شارۆچکەکان بە پەنابەران بدرێت. سیانزەهەم:ئیشگر و چاودیریکردنى کەمپەکان بەکارمەندى ئاسایى بسپێردرێت ،نەوەک بەپۆلیس ودەزگا ئەمنییەکان . ئەو راستییە دەزانم کەحکومەتى هەرێم لەتوانایدا نییە هەموو ئەو مەرج و پێداویستیانەى بۆ لەخۆگرتن و مانەوەو خزمەتکردنى پەنابەران پێویستن،دابینبکات،بەڵام ئەگەر داواى هاوکارى لە نەتەوەیەکگرتوەکان و ریکخراوەکانى مافى مرۆڤ بکرێت،بەدڵنیاییەوە بۆ کارێکى مرۆڤانەى وا ئامادەیى هاوکاریکردنى تەواوى خۆیان دەردەبڕن . بەگشتى مەبەست و ئامانج لەم نوسینە بۆ پێکهێنانى دامەزراوەیەکى وا لەناوچەکەدا بەچەند خاڵێک ڕوون و شیدەکەینەوە . 1.ڕووى حکومەتى هەرێم بەرامبەر بە دەرەوەو جیهان وناوچەکە گەش و بەهێز دەکات و مەرجى دەوڵەوتبوون دەستبەر دەکات. 2.دەرفەتى باش بۆ دامەزراندنى دەرچوانى کۆلێژى یاسا و تەندروستى وکۆمەڵناسى و تۆێژەرانى کۆمەڵایەتى دەرەخسێنێت. جارێک لەخولێکدا لەبەرپرسى کەمپێکى هۆڵندام پرسى ئێوە ئەو هەموو پەنابەرە دەگرنەخۆ ،ئەو هەموو فەرمانبەرە لەکەمپەکاندا کاردەکەن ،کى مەسروفاتیان دەگرێتە ئەستۆ،لەوەڵامدا ووتى ئێوە تا لەکەمپدابن هەموو پێداویستى و خەرجییەکتان لەسەر نەتەوەیەکگرتووەکانە،بەڵام مافى پەنابەرییتان وەرگرت و لەکەمپ دەرچوون،ئەوکات مەسروفاتان دەکەوێتە سەر شانى ئێمە ،واتە ئەو وڵاتانەى پەنابەر وەردەگرن لەلایەن (un) ەوە هاوکارى دەکرێن،ئەو وڵاتانەى پەنابەر وەرناگرن ،دەبێت ساڵانە پارە بدەن. بەراستى لەئێستادا لەناوچەى گەرمیان و بادینان ئاوارەو پەنابەرێکى زۆرى کوردى ئێران و سوریا هەن ،کەلەبارو دۆخێکى ناخۆشدا دەژین ،یان بەهۆى تۆپبارانکردنى ناوچە سنورییەکان لەلایەن ئێران و تورکیاوە خەڵکێکى زۆرى ناوچە سنورییەکان لەزێدى خۆیان ئاوارەبوون و هەنوکە لەژێر خێمەدا و بێ خزمەتگوزاریى ژیان دەگوزەرێنن ناڕازین لەئاوڕلێدانەوەو فەرامۆشکردنیان ،پاشان لەماوەى ڕابوردودا بینیمان لەبەرامبەر پشتگوێخستنیان پەنابەرانى ناوچەى گەرمیان و بادینان خۆپیشاندانیان بەرپاکرد ،بۆیە پێویستە حکومەتى هەرێم ئاوڕى جدى لەڕەوشى ئاوارەکان وپەنابەرانى ناوچەکە بداتەوەو لەپێکهێنانى دامەزراوەیەکى گرنگى وادا پەلەبکات ودەستەوەستان نەبێت و بۆ ئەوەى ڕووبەروى رەخنەى ڕیکخراوەکانى مافى مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکان نەبێتەوە،ئەزمونى حکومرانى کوردى لەبەرچاو جیهان نەخرێتە ژێر پرسیارەوەو لەو ڕوانەوە کەمتەرخەم نەبێت و بەهاریکارى ریکخراوەکانى مافى مرۆڤ کەمپ و کۆمەڵگەى نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران دروستبکات و خزمەتگوزاریی باشیان پێشکەش بکات .
Hashim.xamgin@yahoo.com
چـۆنـێـتـى ڕێکخسـتـنـى بـازاڕکـردن
![]()
لە ووڵاتانى پێشکەوتوودا زۆربەى کەلوپەلو کاڵاکانى بازاڕو پێویستییەکانى ڕۆژانەى خەڵک لەسەر شێوەو بنەماى مارکێتینگ ئامادە و ڕێکخراوەو دەخرێنە ڕوو دەفرۆشرێن، بۆیە هاووڵاتیان بۆ پڕکردنەوەو کڕینى پێویستییەکانی زیاتر ڕوو لەسۆپەر مارکێتەکان دەکەن ، وەک لە فرۆشگە تایبەتەکان ، ئەویش بەهۆى بوونى ئاسانکاریى و جیاوازیى نرخ و لەخۆگرتنى تەواوى پێویستییەکان . جۆرەکانى سۆپەرمارکێت سۆپەرمارکێت بریتییە لە چەند جۆرێک،جۆرێکى تایبەتە بەخستنە ڕو و فرۆشتنى ئەو کاڵا و کەرەستانەى کە پەیوەستن بە بوارێک ، بۆنموونە سۆپەر مارکێت هەیە تەنها کەرەستە وئامێرى بوارى ئەلیکترۆنى و کارەبایى لەخۆ دەگرێت و دەفرۆشێت ،یان کەلوپەلى پێداویستى نێوماڵ ،یاخود کەرەستەى جوانکاریى و پاکژیى .....هتد، هەروەها جۆرێکى دیکەى سۆپەر مارکێت تایبەتن بە دەستەبەرکردن و فرۆشتنى سەرجەم پێداویستیەکانى بوارى خواردەمەنى و ژیانى ڕۆژانەى خەڵک ،بەگشتیش چۆنێتی کارکردن و کاتى کردنەوەو داخستنی سۆپەرمارکێتەکان دیاریکراوە بەگشتی ئەو مەرج و تایبەتمەندیی و خزمەتگوزارییانەى کە پێویستە لە سۆپەرمارکێتەکاندا فەراهەم و بەرجەستەبن ، بریتین لەم چەند خاڵەى لاى خوارەوە . یەکەم : بیناى سۆپەرمارکێتەکان ، دەبێت بەگوێرەى ڕێژەى دانیشتوان شوێن و قەبارەیان فراوان بێت ، لەگەڵ ئەوەشدا شوێنى پارکینگ بۆ ڕەوستانى ئۆتۆمبیل تەرخان کرابێت دووەم : بۆ نەهێشتنى بوارى دزیکردن، لەنێو مارکێتەکاندا دەبێت کامێراى چاودێریى و کەرەستە و ئامێرى پشکنین دانرابێت . سێیەم : بۆ کۆنتڕۆڵکردنى قەرەباڵغى لەسەر مارکێتەکان ، دەبێت ژمارەى کاسە وشوێنى پشکنینى کەرەستە و خواردەمەنییەکان و وەرگرتنى پارە زیاد بێت ، واتە لانیکەم دەبێت سێ بەش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کرابێت . چوارەم :لەسەر چۆنێتى ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى کارەکانیان دەبێت کارمەندانى مارکێتەکان،خولى ڕاهێنان و ڕێنماییان بۆ بکرێتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت و جلوبەرگیان بەیەک ستایل و ڕەنگ بێت و ناو و هێماى مارکێتەکەى لەسەربێت ،واتە دەبێ یونیفۆرم بپۆشن. دەبێ لەهەموو شارو شارۆچکەکان بنکەیان هەبێ پێنجەم : دەبێت سۆپەرمارکێتەکان خواردەمەنى و کەلوپەلەکانیان لە ڕووى نرخ و کوالێتى و بەرهەم و جۆرى کەرەستەکانەوە، جیاوازییان لەگەڵ یەکتردا هەبێت.ئەوەش وا دەکات لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى بە هاووڵاتیان کێبرَکێ لەنێوان مارکێتەکاندا دروست بێت . شەشەم : سۆپەرمارکێت دەبێت تەواوى ئەو پێداویستیانە لەخۆ بگرێت .کە خواست و داواکاریى خەڵکن . حەوتەم :دەبێت سۆپەرمارکێتەکان لەڕووى جوکرافییەوە دابەش بن ،واتە لەسەرجەم شارو شارۆچکە و ناحیەکان بەپێى پێویستى و ڕێژەى دانیشتوان بەش و بنکەیان هەبێت ، نەوەکو شمەکەکانیان تەنها لەشارێک ،یان ناوچەیەکى دیاریکراو جێگیربێت . بۆنموونە لە هۆڵەندا هاوڵاتیان بۆ کڕینى پێداویستییەکانى خواردەمەنى و درینکە و سەوزەو میوە ،ڕوو لەم مارکێتانە دەکەن کەلەهەموو شارو شارۆچکە و گوندەکاندا هەن و دەبینرێن( ALBERT HEHIN،LIDL،ALDI) لەبەر پێرفێکتى خواردەمەنیی و شمەکەکان نرخى شتەکان لە مارکێتى ئەلەبەرتهایین تا ڕادەیەک گرانە ،بەڵام لە مارکێتەکانى ئاڵدى و لیدڵ نرخى شتەکان هەرزانە و باشیشن هەروەها مارکێتەکانى جلوبەرگ ئەمانەن (هێما،نایک، لاکۆستى ،ڕیپلەى،...هتدمارکێتەکانى تیڤى و کۆمپیوتەر و ئامێرە کارەباییەکان بەگشتى ئەمانەن (میدیا مارکێت،ئیتس) هاوڵاتیان بۆ کڕینى پێداویستیەکانى نێو ماڵ ڕوو لەمارکێتى (خامە) دەکەن بۆ جوانکاریى وپاک و خاوێنى مارکێتى (کرۆتفات) شایەنى ووتنە هەموو ئەم مارکێتانە لەشارو شارۆچکەکانى هۆڵەندا هەن .لەگەڵ ئەوانەشدا هەر یەکێک لەو مارکێتانە بۆ بەڕیوەبردنى کارەکانى دەرفەتى کارى بۆ چەندین گەنج لە (کچ و کوڕ) ڕەخساندووە هەشتەم:نرخى خواردەمەنى و کاڵاى مارکێتەکان لەتەواوى ناوچەکە دەبێت وەکو یەک هاوسەنگ وجێگیربێت ، نەوەکو نرخى ناوچەیەک لەگەڵ ناوچەیەکیتر جیاوازى هەبێت . کاتى جەژن و بۆنەکان نۆیەم:لە ووڵاتى هۆلەندا لەکاتى جەژن و بۆنەکاندا ، خزمەتگوزاریى (کۆرتین) داشکاندن سەرجەم بازاڕ وسۆپەر مارکێتەکان دەگرێتەوە،کە هەریەک بەجۆرێک نرخى کاڵا و شمەکەکانیان لەسەدا حەفتا و پەنجاو،بیست دادەشکێت ، بۆ ئەوەى تێکڕاى هاووڵاتیان بتوانن شمەک وپێداویستیەکانیان بکڕن و بەگەرمى و خۆشحاڵییەوە پێشوازیى لە جەژن و بۆنەکان بکەن ، بەڵام لاى خۆمان لەکاتى جەژن و بۆنەکاندا مینى مارکێـت و فرۆشگاکان ئەو هەلە دەقۆزنەوە ، نرخى کاڵا و شمەکەکانیان گران دەکرێن و دەفرۆشرێن بەهاووڵاتیان،بەبێ ئەوەى چاودێرانى حکومیى و لایەنى پەیوەندار توانیبێتیان چارەسەر و کۆنتڕۆڵى ئەو ڕەوشە بکەن دەیەم: لە هۆڵەندا سۆپەرمارکێتەکان بەهۆى پشووى ڕەسمى فەرمانگەکان لەڕۆژانى شەممە و یەک شەممەدا ،ڕۆژانى هەینى لە کاتژمێر 8ى بەیانى تا کاتژمێر 9ى ئێوارە دەرگایان بەڕووى هاووڵاتیاندا ئاوەڵایە و ئەو رۆژە لەبەر بوونى قەرەباڵغى هاووڵاتیان تەواوى سۆپەرمارکێتەکان بازاڕیان گەرمە و دەجوڵێن . بەداخەوە لاى خۆمان وەزارەتى پیشەسازیى حکومەتى هەرێم بەرنامە و پلانى بۆ دامەزراندنى پڕۆژە پیشەسازییەکان نییە،بەبێ ئەوەى کار لەسەر هیچ پێوەرێک بکات لەڕووى دابەش بوونى جوگرافى،ژمارەى ئەو پڕۆژانەى کە هاوشێوەن ،کاریگەرى لەسەر بڕى خستنەڕوو لەبازاڕو قەبارەى داواکارى ، زۆر بە سانایى و بێ لێکدانەوەى (جدواى اقتێادى) مۆلەت دەبەخشێتە هەموو ئەو پڕۆژانەى کە پێشکەشى دەکرێن کە پێویستە بۆ لەمەولا وەزارەتى پیشەسازیى بەرنامە و پلانى وورد و دیراسەیەکى ئابورى پتەوى هەبێت بۆ مۆڵەتدان بەو پڕۆژانەى کە پێشکەش دەکرێن . لە ئێستاشدا گرانیى و بێسەرو بەرییەکى بەرچاو لەنێو بازارەگانى هەرێمى کوردستاندا دەبینرێت ، کە پێویستى بە داڕشتنى پلان و میکانیزمێکى نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەو چارەسەرکردن و ڕێکخستنى لەگەڵ ئەوشدا ڕۆژانە هەواڵى جۆراو جۆر دەبیستین و دەبینین لەمەڕ دەستبەسەراگرتنى خواردەمەنى هاوردەى بەسەرچوو لە نێو بازاڕەکاندا ،کە ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى هاووڵاتى بە ترس و گومانەوە لەخۆراک و خواردەمەنییەکانى نێو بازاڕ و مارکێتەکاندا بڕوانێت ،کەپێویستى بە چاودێریى و سزاى توندە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەو بنبڕکردنى ..
********* ********** ************ *********** ********** چەند پێشنیازێک بۆ چۆنێتیی رێکخستنی بازارەکان
هاشم غەمگین بازاڕ ئەو شوێنەیە کەهاووڵاتیان بۆ کۆبونەوەو بینینى یەکترو بەسەربردنى کاتێکى خۆش و پڕکردنەوەو دابینکردنى پێویستیەکانى ڕووتێدەکات ،چەند دیمەن و دیکۆرى شەقام و دوکان و فرۆشگەکانى نێو بازاڕەکان ڕێکوجوان بن ، ئەوەندەش مەیل و ئارەزوویى خەڵک بۆ بەسەرکردنەوەو سەردانیکردنى بازاڕەکان گەرموگوڕو قەرەباڵەغتر دەبێت و کات و ساتەکان تیایدا هەمیشە بە ئاسودەیى وخەندە و گاڵتەو گەپ و بەخۆشى بەڕێدەکرێت ، لێرەدا بە پێویستى دەزانم چەند پێشنیارێک لەبارەى چۆنێتیى ڕێکخستنى بازاڕەکانەوە ، دەخەینەڕوو بە ئۆمێدى ئەوەى جێى سوود و ڕەزامەندى بێت . وێنەى بازاڕى هاوچەرخ یەکەم : دەبێت لە نێوشەقامى بازاڕەکاندا هاتووچۆکردنى ئۆتۆمبیل قەدەغە بکرێت ، بۆ ئەوەى ڕێى هاتوچۆکردنى هاووڵاتیان تەسک و ئاڵۆز نەبێت ، بۆ ئەوەش ژینگە و کەشێکى پاک و هێمن بۆ هاووڵاتییان بخوڵقێت . دووەم : شەقامى نێو بازاڕەکان بەشێوەى کۆنکرێت و قیرتاو نەبێت،بەڵکو بە کەرەستەى بیهارتۆنى پتەو دروست بکرێت ، چونکە دیمەنێکى جوان دەبەخشێت و وێنەى بازاڕى هاوچەرخى دەبێت و هەمیشەش بە کراوەیى و ڕەونەقەوە دەبینرێت،لەهەمانکاتدا لەکاتى بوونى هەر کێشەیەکدا نابێتە هۆى مەسرەف و ئەزیەتدانى زۆر و بەزوویى کۆنتڕۆڵ دەکرێت و چارەسەردەکرێت . سێیەم : لەبەردەمى دوکانى فرۆشگەکاندا شۆستە دروست نەکرێت ، بۆ ئەوەى فرۆشگەکان لەشوێنى دیاریاریکراوى خۆیاندا دەرنەچن و زیادەڕۆیى و تەجاوز نەکەن و ڕێى جموجۆڵکردن لە هاووڵاتیان ئالۆز نەبێت ،لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگە نەدرێت فرۆشگەکان کەپرو سایە دروست بکەن ، چونکە دەبێتە هۆى شێواندنى سیماى بازاڕەکان . پێویستە چاودێریکردن و سزا هەبێت چوارەم :بۆ جوانکردنى سیماى شارو بازاڕەکان پێویستە حکومەتى هەرێم و شارەوانییەکان ئەو دوکان و فرۆشگانەى پێویستیان بە گۆڕانکاریى جوانکردنەوەو نۆژەکردنەوە هەیە ، لەڕێى بانکەکانەوە ، بۆ ئەو مەبەستە پێشینە بە پیشەوەران بدەن . پێنجەم : پێویستە شارەوانییەکان ڕێنمایى و سزاو چاودێرییان بۆ پاکڕاگرتنى بازاڕەکان هەبێت ، بۆئەوەى فرۆشگاکان و هاووڵاتیان پێوەى پابەندبن ، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکى جوان لەو شوێنانەى کە پێویستن سەلە و زبڵدان دابنرێت ، بۆ ئەوەى پاشماوەى خواردەمەنى و دەبە و قووتوى ساردەمەنییەکان نەخرێنە سەر شەقامەکان و بخرێنە سەلەى خۆڵەکانەوە ، هەروەها پاشەڕۆیى فرۆشگاکانیش بخرێنە زەرفەوەو هەڵبگرێن و نەبینرێن، تاوەکو ئۆتۆمبیلەکانى شارەوانى لە کات و ڕۆژى دیاریکراودا دێن بۆ کۆکردنەوەیان . شەشەم : پێویستە لەنێو بازاڕەکاندا بۆ پشوودانى هاووڵاتیان ، جگە لەتەرخانکردنى سەکۆ و شوێن بۆ ئەو مەبەستە ، بەشێوەیەکى جوان کورسى دروست بکرێت، بۆ دانیشتن و وتووێژکردن هەفتەبازاڕ بۆ فرۆشیارە گەڕۆکەکان .حەوتەم :لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ شوێنێکى فراوان بەشێوەیەکى جوان لە نێو بازاڕەکاندا تەرخان بکرێت ، بەتایبەتى لە ڕۆژانى هەینى و شەممەدا ، بۆ ئەوانەى کەل وپەل و سەوزەو میوەو شتى جۆراو جۆر لەسەر عارەبانەکان دەفرۆشن ، بێگومان بەهۆى پشووى ڕەسمى فەرمانگاکان و هەرزانى نرخى شمەک و کەلوپەلەکانەوە قەرەباڵغییەکى زۆریان لەسەر دروست دەبێت و خواست و بازاڕى باشیان دەبێت ، بە شوێنى ناوى ئەو فرۆشگانەش بوترێت هەفتە بازاڕ . هەشتەم: پێویستە ساڵانە لەڕووى جوانکاریى و پاکوخاوێنى بازاڕەکانەوە، هەوڵدان و کێبڕکێ لە نێوان شارەوانییەکاندا ئەنجام بدرێت ، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکى سەربەخۆ لە وەزارەتى شارەوانى بۆ هەڵسەنگاندنى کارو چالاکییەکانیان پێک بهێنرێت ، هەر شارەوانییەک لەسنورى کارکردنى خۆییدا سەرکەوتنى بە دەست هێنا، باشترین خەڵات بکرێت .ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ بایەخ و گرنگیدان بە پاکوخاوێنى شار و بازاڕەکان و هاندەرێک بۆ چالاکبوونى شارەوانییەکان .
Hashim.xamgin@yahoo.com بازاڕى ئەلەکترۆنى
هاشم غەمگین تەکنەلۆژیا وخزمەتگوزارى ئینتەرنێت بە تەنها کارئاسانى بۆ دروستکردنى پەیوەندیى و گواستنەوەو گەیاندنى پەیام و نامە و پەیڤ و دەستکەوتنى وێنە و زانیارى و هەواڵ نەکردووە،بەڵکو لە ولاتانى پیشکەوتوودا خزمەتێکى بەرچاویشى بە بەخستنەڕوو فرۆشتنى کاڵاو شمەکى کۆمپانیاکان و سۆپەرمارکێت و فرۆشگەکان کردووە،لەهەمانکاتیشدا کارئاسانییەکى زۆرى بۆ هاوڵاتییان کردووە،بۆتەماشاکردن وگواستنەوەو گەیاندنى داواکارى و پێداویستییەکانیان ،بەشێوەیەک هەر کۆمپانیا و فرۆشگە و سۆپەرمارکێتێک،وێپ سایتى ئەلیکترۆنى تایبەتى بۆ نمایشکردن و خستنەڕووى کاڵا و شمەکەکانى دروستکردووە،پاشان وێنە و جۆرى کاڵاکان بەشێوەى لیست نمایشکراوەو هەریەک کۆد و نرخى خۆى لەسەر دیاریکراوە ،هاوڵاتیش خواست و داواکارى لەسەر هەر کاڵایەک هەبێت ،دەتوانێت بەماوسەکەى کلیکى لەسەر بکات و کۆدى شمەک و کەرەستەکە تۆمار بکات ،پاشان لەرێى کاردی بانکییەکەیەوە ،پارەى دیاریکراوى کاڵاکە بدات ، دواتر لەماوەى هەفتەیەک ئەو کۆمپانیا و سۆپەرمارکێتە، بە ئۆتۆمبیل یاخود بە پایسکیل کەلوپەلى داواکراو بۆ هاووڵاتى دەنێردرێتە ماڵەوە، کرین و فرۆش لەڕێى ئینتەرنێتەوە بۆ بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییەى سۆپەرمارکێتەکان و کۆمپانیاکان ،سەرەتا دەبیت فورمى ئەندامبوون لە سایتەکانیان پڕبکریتەوەو ناوى سیانى ،تەمەن،ناوى گەرەک ،ناوو ژمارەى شەقام ،ژمارەى دەرگا،پۆست کۆدە،ژمارەى تەلەفوون،ئیمیڵ لەفۆرمەکەدا بەدروستى تۆماربکرێت،دواتر نامەى سوپاس و بەخێرهاتنى بەشداریکردن و کۆدى تایبەتى داخلبوون بۆ ئیمێڵى هاووڵاتى دەنێردرێت. هاووڵاتیان بەشێوەیەکى رەها تەماشا و چاودێرى ئەم پێگە ئەلیکترۆنیانە دەکەن ،بۆ بەئاگابوونیان لە لەچۆنێتیى نرخ و ئاستى داشکاندن و خستنەڕووى ئامێر و کەلوپەلى نوێ ،بۆ ئەوەش خواست و ئارەزووى لەسەر هەر ئامێر و کەرەستە وکەلوپەلێک بێت،دەستنیشان و داواى بکات و بیکرێت ،یان بەمەبەستى کرینى سەردانى بکات.لەوڵاتان لەزۆرێک لە مارکێتەکانى تایبەت بەفرۆشتنى پێداویستیەکانى ،کارەبایى و ئەلکترۆنى،جلوبەرگ،پێداویستى نێو ماڵ،کەرەستە و ئامێرى وەرزشى، جوانکاریى و پاکوخاوێنى،...هتد ئەم خزمتگوازییە بۆ هاوڵاتیان دەستەبەرکراوە بنەماکانى بازاڕى ئەلیکترۆنى لەلایەکى دیکەوە پێشەنگاکانى ئۆتۆمبیل سوودێکى زۆر لەتۆڕى ئینتەرنێت دەبینن بۆ خستنەڕوو فرۆشتنى ئۆتۆمبیلەکانیان، یان وێب سایت هەیە کارى تەنها بانگەشەکردنە بۆ فرۆشتن و خستنەڕوى ئامێرو ئۆتۆمبیل و کەلوپەلى کەرەستەى بەکار هاتوو،بەشێوەیەک کە چەند وێنەیەکى کەرەستە و ئامێرەکە لەگەڵ ئیمێل و ژمارەى تەلەفوون ونرخى ئامیرو کەرەستەکان ،لەسایتەکەدا نمایشکراوەو،هەرکەسێک حەز و خواستى کرینى لەسەر هەر کەرەستەو ئامێریک هەبێت ،پەیوەندى بە خاوەنى ئەو شمەک وکەرەستەیەوە دەکات و پرسیارى چۆنێتیى و مامەڵەى کرینى لەگەڵدا دەکات . بەگشتى بنەماکانی سەرکەوتن و پیادەکردنی ئەم خزمەتگوزارییە ،بریتین لەم چەند خاڵەى لاى خوارەوە: یەکەم دەبێت ئەدرەس و ناونیشانى هاووڵاتى بەدروستى لەسیستمى کۆمپیوتەردا تۆمارکرابێت، دووەم:هەر هاوڵاتییەک خاوەنى ژمارەى حسابى و کاردى بانکى خۆى بێت . سێیەم:متمانەو دڵنیایى لەنێوان هاوڵاتیان و مارکێتەکاندا پتەو بێت چوارەم :کۆمپانیا و سۆپەرمارکێتەکان پێگەى ئەلەکترۆنى تایبەت بەخۆیان هەبێت،پاشان بەشێوەیەکى جوان جۆر و نرخ و ژمارە و وێنەو قەبارەى کاڵا و شمەکەکانیان نمایش کرابێت. سوود و چونێتى پەیڕەوکردنى سیستمى دڵنیایى
هاشم غەمگین لە ووڵاتە پێشکەوتووەکان کارو سیستمى دڵنیایى،بەشێوەیەکى بەرچاو بۆ زۆربەى بوارەکان پیادە دەکرێت ،هاوکات پێگەى هوشیاریى و ئامادەیى و بەشداریى خەڵک،بۆ کارى دڵنیایى بەهێز و کاریگەرەو بە ئەجێندا و پلانێکى پتەو و بە سیستمێکى کاراو چالاک کارەکانى ڕێکخراوەو بەڕێوەدەچێت،هەروەها هەربوارێک ،بۆ ئەو مەبەستە چەند کۆمپانیایەک سەرپەرشتى بەڕێوبردن و ئەنجامدانى کارەکانى دەکات. لەلایەکى دیکەوە لەپەیڕەوکردن و بەڕێوبردنی کارى دڵنیاییدا دەرفەتێکى زۆر بۆ بێکاران دەڕەخسێت و زەختى دامەزراندن وبێکاریى لەسەر حکومەت کەمدەبێتەوە.،لەگەڵ ئەوەشدا سوودو خزمەتێکى بەرچاو بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت ،هاوکات کێبڕکێ لەنێوان کۆمپانیاکانى دڵنیاییدا هەیە،لەڕووى نرخ و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى باشتر بەشداربووان . بەگشتى دەتوانین لەم نوسینەدا بایەخى سیستمى دڵنیایى بۆ چەند بوارێک،ڕوون و شیبکەینەوە،بوارەکانیش بریتین لەسوودو چۆنێتى پەیڕەوکردنى دڵنیایى (تەندروستى ،ئۆتۆمبیل ،خانوو،گەشتوگوزار ،) دڵنیایى تەندروستى : مرۆڤ بۆ گەشەپێدان و مانەوە و درێژەدان بە ژیان هەمیشەبەلایەمەوە گرنگ بووە،بۆیە بۆ دەستەبەربوونى لەشساغیى گرنگیى بەسەلامەتى و پاراستنى تەندروستى داوە،هەموو مرۆڤێکیش ئەگەرى توشبوون بە نەخۆشى هەیە،بەڵام کاتێک ئەندامى خێزانێک دوچارى نەخۆشییەکى قورس و گران دەبێت ،ئەگەر لەرووى تەندروستییەوە دڵنیایى نەبێت و دەستکورت و نەداربێت ،چ کاریگەرییەک لەسەر بارى ئابورى و کۆمەڵایەتى و ژیان و گوزەرانیان دروست دەبێت ،لەبەر ئەوە بوونى سیستمى دڵنیایى بەتایبەتى لەڕووى تەندروستییەوە ژیانێکى هاوسەنگ بەبێجیاوازیى بۆ تەواوى چین و توێژەکان بەرجەستە دەکات وردەکاریى وسوود و چۆنێتیى پیادەکردنى ئەم سیستمە خۆى لەچەند خاڵاى لاى خوارەوە دەبینێتەوە ، کە بریتین لە: یەکەم:هەر هاوڵاتییەک دەبێت سوودو گرنگیى پەیڕەوکردنى دڵنیایى تەندروستیى بۆ ڕوون و شیبکرێتەوە،بۆئەوەى زانیاریى و هوشیارى لەبارەیەوە هەبێت. دووەم :هەر هاووڵاتییەک لەکەرتى گشتى یان کەرتى تایبەت کاردەکات ،دەبێت پابەند بێت بە پێدانى ئەو بڕە پارەییەى کەبۆ دڵنیایى تەندروستى دیارى دەکرێت . سێیەم:دیاریکردنى ئەو پارەییە بەجۆرێک بێت کە کاریگەرى لەسەر داهات و بژێوى و گوزەرانى هاووڵاتیى دروست نەکات،واتە هەموو کەسێک تواناى هەڵسوراندنى هەبێت . چوارەم :ئەو هاوڵاتییەى کەمئەندام و تەمەندارە،یان بیکار و هەژار و دەستکورتە ،دەبێت حکومەت سۆشیال و بیمەى تەندروستى بۆ دابین بکات . پێنجەم :پابەندبوون بە پێدانى پارەى دڵنیایى تەندروستى ،تەمەنى سەروى هەژدە ساڵ دەگرێتەوە،تەمەنى خوار هەژدە ساڵ ناگرێتەوە،بەڵام دەبێت کاردى دڵنیایى بۆ بکرێت و بێبەرامبەر چارەسەرى بۆ بکرێت . شەشەم:هاووڵاتیى سەرپشکە لەوەى پارەى دڵنیایى تەندروستى نەدات،بەڵام ئەگەر نەخۆش کەوت بۆ بینینى پزیشک وچارەسەرکردنى پارەیەکى زۆرى لەسەر دەکەوێت . حەوتەم :بۆ پیادەکردنى ئەم سیستمە دەبێت هەر تاکێک خاوەنى کاردو ژمارەى حسابى بانکیى خۆى بێت ،بۆ ئەوەى ئەو کۆمپانیانەى دیارى دەکرێت و پارە کۆ دەکاتەوە،بتوانن بەئاسانیى بەشێوەیەکى راستەوخۆ مانگانە لەحسابى بانکییەکانیان بڕى پارەى دیاریکراو ببڕن. هەشتەم :دەبێت چارەسەر و خزمەتگوزاریی و بنکە و نەخۆشخانە تەندروستییەکان باش و چالاک و پێرفێکت بکرێن و پزیشکى خێزانى بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت و بتوانرێت لەناوخۆدا هەموو جۆرە پێویستى ونەخۆشییەک بەباشترین شێوە چارەسەر بکرێت . نۆیەم:جگە لەدەرمان کە نیوەى پارەکەیان لێدەبڕدرێت ،دەبێت سەرجەم ئەو چارەسەر و نەشتەرگەرییانەى بۆ هاووڵاتیى دەکرێت،بێبرامبەربێت ،تەنانەت ئەگەر هاتوو هاوڵاتییەک بەمەبەستى سەفەر لە وڵاتیًکى دیکە بوو ،کتوپڕو لەناکاو تووشى نەخۆشییەک بوو،لەو وڵاتە پارەى تێچووى بینینى پزیشک و پێدانى ڕێنمایى و چارەسەر دەبێت لەئەستۆى کۆمپانیاى دڵنیایى تەندروستى ووڵاتەکەى خۆى بێت. دەیەم:پیادەکردنى ئەم سیستمە دەبێتە هۆى ئەوەى جیاوازیى چینایەتى نەمێنێت و هەموو نەخۆشێک بەیەک چاو تەماشا بکرێت . یانزەیەم: هەر هاوڵاتییەک دەبێت کاردى دڵنیایى تەندروستى خۆى هەبێت . دڵنیایى ئۆتۆمبیل لەهۆڵەندا بەبێ دڵنیایى، هیچ شۆفیرێک بۆى نییە ئۆتۆمبیل لیبخۆرێت ،بەبەردەوامى و بێئەوەى هەستبکرێت ،پۆلیسى مەدەنى لەنێو ئۆتۆمبیلدا لەسەرجەم شەقام و ڕێگاوبانەکاندا بەکۆمپیوتەر پشکنین و گەراندان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دڵنیایى ساڵانە بۆ ئۆتۆمبیل ،ئەگەر هاتوو لەکاتى پشکنیندا هەرشۆفێرێک دڵنیایى بۆ ئۆتۆمبیلەکەى نەکرد بوو ،دەستبەجێ لەشوێنى خۆیى ڕادەگیرێت و سزا دەدرێت وغەرامە دەکرێت،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەدڵنیاییکردنى ئۆتۆمبیل لە ووڵاتە ئەوروپپیەکان کارێکى ئیجبارییە و پێویست و گرنگە هەر شۆفێرێک گیانى ئامادەیى و پابەندبوونى بۆى هەبێت. لەهۆڵندا بەدوو شێوە کارى دڵنیایى بۆ ئۆتۆمبیل دەکرێت،جۆرێکیان بۆ حاڵەتى دوچاربوون بە ڕوداوى پێکدادان و وەڕگەڕانە ،کەبەشێوەى وەرزییانە،یان ساڵانە هەرشۆفێرێک بڕێک پارەى دیاریکراو بەکۆمپانیاکانى دڵنیایى دەدات،بڕى پارەکەش بەپێى مۆدیل ونرخ و جۆرى ئۆتۆمبیلەکە دیاریدەکرێت ،سەرەتاش هەر شۆفێرێک لەکۆمپانیاى دڵنیایى پەرتوکێکى پێدەدرێت ،بۆ ئەوەى ئەگەر تووشى راوداوێک بوو ،وێنە و ئەدرەس وچۆنێتى روداوەکەى تێدا تۆماربکرێت و لیژنەى کۆمپانیاى دڵنیایى بۆ لێکۆڵینەوەو پشکنین لێ ئاگادار بکرێت و بۆ رەوانە بکرێت و چاککردنەوەو قەرەبووکردنەوەى لەئەستۆ بگرێت . جۆرێکى دیکەی دڵنیایى بۆ فریاکەوتنى ئۆتۆمبیلە لەکاتى پەککەوتندا ،بۆ پشکنین وچاککردنەوەو پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى بەشۆفێر لەهەر شوێنێکى سنورى ئەوروپادا،کەبەگشتیى لەووڵاتە ئەوروپییەکان کۆمپانیایەکى دڵنیایى بە ناوى (anwb) بۆ ئەو مەبەستە هەیە،کە بنکەى لەزۆربەى شارەکانى وڵاتانى ئەوروپادا هەیە،خاوەنى چەندین کارمەند و کارێکار و تیمى ڕاهێنراوەو کەرەستە و ئامێرو فرۆکە و ئۆتۆمبیلى پێشکەوتووى بۆ گواستنەوەو چاککردنەوەو فریاکەوتنى ئۆتۆمبیل لەکاتى پەکەوتندا هەیە،هەر شۆفێرێک ئۆتۆمبیلەکەى دوچارى شکان و پەککەوتن بوو،لەڕێى تەلەفوونەوە پەیوەندى بەو کۆمپانیایەوە دەکات و ئەدرەس و شوێنى وەستانى پێڕادەگەیەنێت ،پاشان بەزوترین کات تیمى فریاکەوتنى ئەو کۆمپانیایە بۆ چاککردنەوەى ئۆتۆمبیلەکەى دەگاتەلاى ، هەرشۆفێریک بۆ بەشداریکردن لەم دڵنیاییە دەبێت ساڵانە بڕى (120) یۆرۆ بدات و کاردێکى دڵنیایى تایبەتى کۆمپانیاى (anwb) بۆ دەکرێت بەپێى ئامارێکى هاتوچۆى سلێمانى ،کەلەمیدیاکاندا خراوەتەڕوو ،(250) هەزار ئۆتۆمبیل ژمارەى سلێمانى پێدراوە ،هاوکات رۆژانە (300) ئۆتۆمبیل ژمارەى نوێى پێدەدرێت ،سەربارى ئەوەش پرۆسەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبیل بۆ ناوچەکە بەردەوامە و دەبینین ڕۆژانەش چەندین ڕوداوى پێکدادان و وەرگەڕانى ئۆتۆمبیل لەشوێنە جیاجیاکان دەکەوێتەوە،ئەمەش زیانێکى زۆرى مادى و مەعنەوى و گیانى بەشۆفێران دەگەیەنێت،کەپێویستە وەزارەتى ناوخۆ و بەریوبەرایەتى پۆلیسى هاتوچۆ بەرنامە و پلان بۆ پیادەکردنى سیستمى دڵنیایى ئۆتۆمبیل لەناوچەکە دابڕێژن ،چونکە سوودو خزمەت بەشۆفێران دەگەیەنێت. دڵنیایى خانوو کارى دڵنیایى خانوو بۆ ئەوە دەکرێت ،ئەگەر هاتوو ڕوداوێکى سووتان و ئاگرکەوتنەوە دوچارى ماڵێک بوو ،یان باندیى دزى و جەردەیى هەڵیکوتایەسەر ماڵێک وکەرەستەو کەلوپەلى لێبردن،بۆ ئەوەى کۆمپانیاى دڵنیایى قەرەبووى ئەو زیانانە بکاتەوە ،کەلەهاوڵاتیى کەوتووە،هەر خێزانێک لەهۆڵەندا ،بۆ ئەو مەبەستەمانگانە بڕى (17) حەڤدە یۆرۆ دەدات ،دەبینرێت جارو بار لاى خۆشمان ڕوداوى سووتان وکەوتنەوەى ئاگرو دزیکردن ،ڕووبەڕوى هێندێک لە دوکان و ریستۆرانت و هوتێل و ماڵەکان دەبێتەوە ،بۆیە بوونى هوشیارى و ئامادەبوون بۆ پەیڕەوکردن وپیادەکردنى ئەم سیستمە سوودو قازانج بەهەموو لایەک دەگەیەنێت . دڵنیایى گەشتوگوزار لەبەر ئەوەى لەوەرزى بەهارو هاوینى هەمووساڵێکدا ، هاووڵاتیان بەگشتى بۆ مەبەستى پشوو گەشتوگوزارو حەوانەوە و بەسەربردنى کاتێکى خۆش،ئارەزووى سەفەروگەشتکردنیان بۆ وڵاتانى دیکە هەیە، بۆیەکارى دڵنیایش بۆ سەفەر و گەشتوگوزار کراوە،بۆنموونە خێزانێکى نیشتەجێیى وڵاتى هۆڵەندا بەشدارە لەدڵنیایى گەشتوزار وبۆ ئەومەبەستە ساڵانە بڕى (100) یۆرۆ دەدات ،پاشان لەوڵاتى خۆیەوە ،بەمەبەستى گەشتوگوزار سەفەر بۆ وڵاتێکى تر دەکات،ئەگەر هاتوو لەو سەفەرەدا جانتاکانى لەفرۆکەخانە،یان لەشوێنێکى دیکەدا وون ببێت،یان لێیبدزرێت ،گەشتیار دەبێ پۆلیسى فرۆکەخانە ،یان پۆلیسى ئەوشوێنەى لێیەتى ئاگادار بکاتەوە ،چ کەرەستە و ئامێرێک لەنێو جانتاکەیدابێت ،بەپۆلیس ڕابگەیەنێت ،دواتر ئەویش دەیکات بە ڕاپۆرتێک و وێنەیەکى دەدات بەگەشتیار وئەدرەسى تەواوى وەردەگرێت ،ئەگەر جانتاکانى دۆزرایەوە ،بۆى ڕەوانە دەکرێتەوە،ئەگەر نەدۆزرایەوە،گەشتیار لەگەڕانەوەیدا بۆ وڵاتى خۆی، دەبێت سەردانى کۆمپانیاى دڵنیایى گەشتوگوزاربکات ،پاشان راپۆرتى پۆلیس و پسووڵەى کڕینى کەرەستە و ئامێرەکان ڕادەست بکات ،دواتر ئەگەر کەرەستەو ئامێرەکان تازە کڕدرابن ،ئەوا پارەکەى بەتەواوى بۆ سەرفدەکرێتەوە،ئەگەر ماوەکەى، شەش مانگ تا ساڵێکى بەرسەرچووبێت ،ئەوە نیوەى پارەکەى بۆ خەرجدەکرێتەوە ،بەڵام ئەگەر گەشتیار ئامێرو کەرەستە دزراو وونبووەکانى پسوڵەى کرینى نەبێت،هیچى پارەیەکى بۆ سەرف ناکرێت.. پیادەکردنى هەر سیستمێکى نوێ لەهەر وڵاتێکدا ،کەپێشتر بوونى نەبووە ،ڕەنگە سەرەتا ناڕەزایى و وتوێژ و باس و خواسى جیاجیا دروست بکات،بەڵام ئەگەر بەرنامە و هەڵمەتێکى ئیعلامى بەر فراوانى هوشیارى لەپشتەوە بێت و ئاسانکاریى پێویست پێشکەش بکرێت ،بەدڵنیایییەوە دەستپێشخەریى و بەشداریى وئامادەیى بەرچاوى بۆ نیشان دەدرێت ،کەوابوو بۆ پێشکەوتنى ووڵاتەکەمان و هەنگاونان بەرەو کۆمەڵگایەکى هاوچەرخ و دەزگایى ،پێویستمان بەبرەودان و پیادەکردن و جێگیرکردنى ئەم سیستمانەى سەرەوەیە بەشێوەیەکى ئەکادیمى و ڕێکخراو .
Hashim.xamgin@yahoo.com
سوود وگرنگیى بەکارهێنانى پایسکیل
ئەگەر باسى مێژووى سەرەتا و ناوو قۆناغەکانى چۆنێتى دروستکردنى ئامێرى پایسکیل بکەین ،قسە و باسى زۆرى دەوێت ،بەڵام بە گشتى دروستکردنى ئەم ئامێرە، بەشێوەیەکى سەرکەوتویى و سەلامەتى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى (1885) دواتر لەگەڵ تێپەڕبونى ڕۆژگاردا گۆڕانکاریى و چاکسازى لەدروستکردن و بەرهەمهێنانیدا کراوە،بۆ یەکەمین جاریش لەساڵى (1865) پیاوێکى فەڕەنسى بەناوى (لالمانت) ناوى پایسکیلى بەم ئامێرەى بەخشیوە . دەتوانین سوودى بەکارهێنانى ئامێرى پایسکل لەم چەند خاڵەى خوارەوەدا کورت بکەینەوە: یەکەم: بەکارهێنانى پایسکیل دەبێتە هۆى دروستنەبوونى قەڕەباڵغى ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگاوبانى نێو شارەکان و بەخشینى ژینگەیەکى پاک و تەندروست . دووەم :لەڕووى تەندروستیەوە، دەبێتە هۆى دابەزینى کێش وبەدووربوون لەقەڵەوى ،هەروەها زانایان و پزیشکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە،کە زیادکردنى چالاکییەکانى جەستە لەڕێى مەلەکردن وپایسکیل لێخوڕینەوە،ڕێ لە مەترسى تووشبوون بەنەخۆشى شێرپەنجە دەگرێت . سێیەم:بەکارهێنرانى پایسکیل هەمیشە خاوەنى لەشولارێکى جوانن و لەجمجۆڵ و کارکردندا چالاک و بەتواناو ڕووخۆشن یاساى لێخۆرینى پایسکیل 1.لەهۆڵەندا پۆلیس و سزاو ڕێنمایى بۆ سەرپێچیکردنى سەرنشینانى پایسکیل دانراوە،بەشێوەیەک کە ئەگەر لەشەودا کەسێک پایسکیل لێبخوریت گلۆپى پاش و پێشى کار نەکات ،پۆلیس بیبینێت (35) یۆرۆ غەرامەى دەکات. 2.لەکاتى لێخورینى پایسکیلدا ئەگەر لە فەرعێک نزیک بوویتەوە،دەبێت تەماشاى دواوەوەى خۆت بکەیت،بزانیت ئۆتۆمبیل هەیە یان نا،ئەگەر هەبوو ،بۆ ئاگاداربوونى شۆفێرەکە،بەدەست ئاماژەى بۆ بکەیت کە بەکام لادا دەڕوێت،بۆ ئەوەى تووشى پێکدادان و ڕوداو نەبیت. 3.بەکارهێنەرى پایسکیل دەبێت پسوڵەى کرینى پایسکیلەکەى بپارێزێت،بۆ ئەوەى لەکاتى بردن و دزیندا پۆلیس ئاگاداربکاتەوە، بۆدۆزینەوەى بەداوداچوونى بۆ بکرێت .لەگەڵ ئەوەشدا بۆ پاراستنى پایسکیل لەکاتى پارکینگکردندا،دەبێت هەرسەرنشینێک پایسکیلەکەى قوفل بکات. 4.لە فینلەندا یاساى لێخۆرینى پایسکیل بۆ تەمەنى (17_4) ساڵ دەبێت کڵاوى سەلامەتى لەسەر بکات،بۆ ئەوەى لەکاتى ڕوداو و کەوتندا زیان و ئازار بەسەرى نەگات . شەقامى پایسکیل. لە وڵاتى هۆڵەندا لەسەرجەم شەقامەکانى شارو شارۆچکەو گوندەکاندا،بەپانى زیاتر لەمەترێک بەڕنگێکى جیاواز شەقام بۆ جموجۆڵ و هاتوچۆکردنى پایکسیل جیاکراوەتەوە،لەگەڵ ئەوەشدا جگە لەدانانى هێماى پێویست ،لەسەر جەم فەرعەکاندا وەکو ئوتۆمبیل ترافیک لایت بۆ ڕاوەستان و دەرچوونى پایسکیل دانراوە.لەگەڵ ئەوەشدا لەزۆربەى فەرمانگە و بازاڕ و مارکێت و وێستگەکانى شەمەندۆفێرو ..هتد،پارکینگ بۆ دانانى پایسکیل بێبەرامبەر دانراوە ،چونکە لەسەدا حەفتاى دانیشتووى ئەو وڵاتە بە منداڵ و کچ و کور و پیاو و ژنەوە تەنانەت بە تەمەندارەکانیشەوە بۆ چوون بۆ ئەو شوێنانە پایسکیل بەکار دەهێنن.ئەمەش واى کردووە ،قەرەباڵغى ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامەکان دروست نەبێت و ژینگەیەکى پاک و تەندروست بۆ ئەو وڵاتە بخوڵقێت . لەکۆمەڵگاى ئێمەدا لەبەر تەماشاکردن ولێکدانەوەى عەیبە و نەبوونى وشیاریى پێویست مەیل و ئارەزووى خەڵک بۆ بەکارهینانى پایسکیل کەمە،لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت کار ئاسانى و ڕێوشوێنى بۆ بەکارهێنان و لێخورینى پایسکیل دروست و جیانەکردۆتەوە،تاوەکو خەڵک هوشیارى وئاراستەى بۆ بەکارهێنانى پتەو بێت ،بەتایبەتى نرخى ئەم ئامێرە لە کوردستاندا لەزۆربەى وڵاتانى دیکە هەرزانترە،لەهۆڵەندا نرخى پایسکیلێکى باش زیاتر لە (700) حەوت سەد یۆرۆیە،بەڵام لەکوردستان دەتوانرێت پایسکیلێکى باش بە(150) هەزار بکڕدریت،لەبەر ئەوە بۆ پاکڕاگرتنى ژینگە و کەمبوونەوەى ڕیژەى ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامەکان، پێویستە پلان بۆ جیاکردنەوەو دروستکردنى ڕێوشوێن بۆ هاتوچۆکردنى پایسکیل لەشەقامەکاندا دابڕێژرێت ،هەروەها لەرێى کەناڵەکانى ڕاگەیاندنەوە، گرنگیی بە بڵاوکردنەوەى هوشیارى بۆ سوودى بەکارهێنانى پایسکیل بدرێت .
هێڵى شەمەندۆفێر بۆ هەرێم ؟
پڕۆژەى دامەزراندنى هێڵى شەمەندۆفێر لەهەرێمى کوردستاندا بۆ بەستنەوەى تەواوى شارو شارۆچکەکان لەگەڵ یەکتری ،کاریگەرییەکى بەرچاوى دەبێت لەسەر پەرەپێدانى کەرتى گواستنەوەو بوژانەوەى ئابوری هەرێم
هاشم غەمگین
لە ئێستادا پێویست و گرنگە حکومەتى هەرێم بەرنامە و نەخشە و پلانێکى پتەو بۆ دامەزراندنى تۆڕێکى ئاسنى فراوان لە ناوچەکەدا دابڕێژێت و پەلەبکات لە ئەنجامدانیدا، بەجۆرێک بێت تەواوى شار و شارۆچکە و ناحیەکان بگرێتەوەو هەموو لایەک لەو خزمەتگوازییە گرنگ و شارستانییە سوودمەندبن ، هەروەها کارێکى وا بکرێت کە لە نەخشەکەدا تۆڕى هێڵەکە ببەسترێتەوە بە پارێزگاکانى دیکەى عێراق و ووڵاتانى دەوروبەرەوە.بۆ ئەوەى بتوانرێت لە ئایندەدا هاتووچۆو پەیوەندیى و ئاڵوگۆڕیى بارزگانى لە نێوانماندا دروست وپتەو بێت بەگشتی سوودو بایەخى دامەزراندنى هێڵى شەمەندەفەر دەتوانین لەم چەند خاڵەدا کورت بکەینەوە : یەکەم : دروست نەبوونى جەنجاڵى و قەرەباڵەغیى هاتۆچۆیى ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامەکان و بەخشینى ژینگەیەکى پاک و بێگەرد بە ناوچەکە . دووەم :کەمبوونەوەى ڕووداوو کارەساتى دڵتەزێنى ئۆتۆمبیل و دڵنیابوون لەسەلامەتیى . سێیەم :لەبەر ئەوەى شەمەندۆفێر تواناى لە خۆگرتنى سەرنشینى زۆرە و نرخى بلیتیى هەرزانە ، ئاسانکاریى تەواو دەکات بۆ هاوڵاتیان بۆ گواستنەوەو گەشتکردن بۆ شارو شارۆچکە و ناحیەکان بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش، لەهەمانکاتدا ئەرک و مەسرەفیان لەسەر شان کەمدەکاتەوە، بەتایبەتى بۆ ئەوانەى وەزیفە و کارکردنیان لە شۆێنى نیشتەجێبوونیان نییە. کەرتى گەشتیاریى دەبوژێنێتەوە چوارەم : سودێکى دیکەى هێڵى شەمەندەفەر ئەوەیە ،لە ڕووى کاتەوە شێوازى کارکردنى جیاوازە لەچاو هێڵەکانى دیکە ،بەوەى هێڵى شەمەندۆفێر دەبێت لانیکەم لە کاتژمێر 6ى بەیانییەوە تا 12ى شەو کار بکات .بەمەش دەرفەتى هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان زیاتر دەبێت.و قەرەباڵەغى و گەرموگوڕیى دەکەوێتە شارەکانەوە . پێنجەم :لەبەر ئەوەى هەڵکەوتەى جوگرافى ناوچەکە شاخاوییە و سەیرانگاى گەشتیاریى زۆرى تێدایە، لەوەرزەکانى بەهار و هاویندا کەسانێکى زۆر لە خەڵکى بیانى وهاووڵاتیانى ووڵاتانى دەوروبەر و پارێزگاکانى سنورى ناوەند بۆ پشودان و بەسەربردنى کاتێکى خۆش ڕووى تێدەکەن ،بۆیە بوونى هێڵى شەمەندۆفێر لەناوچەکەدا ڕێژە و ئاستى گەشتیاران زیاتر دەکات و پێگەى ئابوورى ووڵات بەهێز تر دەکات . شەشەم : لەڕووى بازرگانییەوە شەمەندۆفێرى بارهەڵگر سوود وگرنگى خۆى هەیە ،بۆ گواستنەوەى کەلوپەل و سووتەمەنى لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکیتر ،بۆیە بوونى شەمەندۆفێرى لەو جۆرە پێویستە و ئاسانکاریى بۆ بازرگانان دەکات لەڕووى نرخ و خێرایى لە گەیشتنەوە. حەوتەم :بەهۆى بوونى قەرەباڵەغیى هاووڵاتیان لە وێستگەکانى هێڵى شەمەندۆفێردا ، کۆمپانیاکان سودێکى زۆر دەبینین لە بڵاوکردنەوەى بانگەشەى جۆر و نرخى کەل و پەلەکانیان و پیشاندان و گەیاندنیان بە هاووڵاتیان. هەشتەم: دامەزراندنى هێڵى شەمەندۆفێر بۆ چۆنێتى هەڵسوڕاندن و بەڕێوەبردنى بێشک دەرفەتێکى زۆر بۆ بێکاران دەرخەسێنێت ، ئەوەش وا دەکات ڕێژەى بێکارى کەم بکاتەوە. نۆیەم :بۆ ئەوانەى هەمیشە بە شەمەندۆفێر هاتۆچۆدەکەن خزمەتگوزارییەکى ساڵانە هەیە کەلەکاتى بلیت بڕیندا %40 لە نرخەکەى دائەشکێت و بەشداربوو دەبێت فۆرمى زانیارى لە بنکەى فرۆشتنى بلیت تۆماربکات و بڕێکى پارەى دیاریکراو بدات و بۆئەوەى بەشداربێت لەداشکاندنەکە و بۆ ئەو مەبەستەش کاردێکى تایبەتى پێدەدرێت،کەبە زمانى هۆڵەندى بەو ناسنامەیە دەگوترێت (کۆرتین کارت )
جۆرەکانى شەمەندۆفێر: شەمەندۆفێر مۆدێل و تایبەتمەندیی و جۆریان زۆرە ، جۆرێکى دووقات و درێژە و تواناى لە خۆگرتنى سەرنشینى زۆرەو لە جموجۆڵ و ڕۆیشتندا تیژرەوە ،بەشەمەندۆفێرى خێرا ناودەبرێت ،کەبەگشتى کاریى گواستنەوەى گەشتیارانى نێوان شاروشارۆچکەکان ئەنجام دەدات ، هەروەها جورێکى دیکەى کە یەک قاتە ولە ڕۆیشتندا تا ئاڕادەیەک خاوە (ستۆپ ترێن) ى پێ دەگوترێت ،واتە لە سەرجەم وێستگەکانى (شار،شارۆچکە،گوندەکان) ڕادەوەستێت بۆ هەڵگرتن و دابەزینى گەشتیاران، جۆرێکى دیکەشیان ژوورى نوستنى تێدایە کە هەر ژوورەو جێگاى چوار گەشتیارى تیا دەبێتەوە ، ئەو جۆرە شەمەندۆفێرە زیاتر لەشەواندا کاردەکات، هەروەها شێوازێکى دیکەشیان، بارهەڵگرە و کەرەستە وشمەک و کەل و پەل.و سووتەمەنى دەگوێزێتەوە . بە گشتیش کاتى دیارى کراوى خۆیان هەیە و لەو کاتەدا کە بۆیان دیارى کراوە پێویستە بگەنە شوێنى مەبەست ، لە هیچ شوێنێکیشدا راناوەستن تەنها لە وێستگەى تایبەتەکاندا نەبێت کە بۆیان دیارى کراوە. وێستگەى شەمەندۆفێر : لە دیزاین و دروستکردنى وێستگەى شەمەندۆفێردا لەڕووى قەبارە و فراوانییەوە، دەبێت لێکدانەوە بۆ ڕێژە و ئاستى دانیشتوان بکرێت ، تەواوى تایبەتمەندیى و پێداویستیى و خزمەتگوزارییەکانى تێدا فەراهەم کرابێت و بە ستانداردى ئەوروپى کارەکانى ئەنجام بدرێت، بە شێوەیەک کە یەکەم _دەبێت وێستگەى پاس و تاکسى هەبێت بۆ گواستنەوەى هاووڵاتیان .لە ناوچەکانى ترى شارەوە بۆ وێستگەکە و بە پێچەوانەشەوە. دووەم _بۆ بەرجەستە بوونى پێداویستەکان وخواردەمەنى وشوێنى پشودانى گەشتیاران، دەبێت رێستۆرانت و سۆپەرمارکێت و کافتریا و فرۆشگەى جۆراو جۆر لە وێستگەکاندا هەبێت. سێیەم _ بۆ کۆنترۆڵکردنى ڕەوشى ئەمنى و هەر ڕوداوو پشێوییەک، پێویستە بنکەى پۆلیس و ئاگرکوژینەوە هەبێت . چوارەم _بوونى تابلۆ و هێماو ڕێنمایى پێویست بۆ پێدانى زانیاریى بە گەشتیاران و ڕێنمایى کردنیان . پێنجەم :بۆئەوەى قەرەباڵەغى لەبەردەم بنکەى فرۆشتنى بلیتەکان دروست نەبێت ، دەبێت ئامێرى ئەلیکترۆنى بڕینى بلیت لەبەردەم وێستەگەکاندا دابنرێت ، بۆئەوەى ئەو گەشتیارانەى شارەزاییان لەمەڕ چۆنێتى بەرکارهێنان و ڕاکێشانى هەیە ، خۆیان لەڕێى پارەى ووردەو کارتى بانکییەوە بلیت ڕابکێشن. شەشەم _بۆ زانیارى گەشتیاران و بەخشینى سیمایەکى شارستانى و مۆدێرن دەبێت تێکڕاى کارمەندانى هێڵى شەمەندەفەر جلوبەرگیان بەیەک ستایل و ڕەنگ بێت . حەوتەم :دەبێت تەواوى ئەو ئامێرو کەرەستانەى بۆ بەڕێوبردنى کارەکانى هێڵى شەمەندۆفێر پێویستن دابین بکرێن، بەتایبەتى ئامێرى کۆمپیوتەرى تۆمارکراوى خشتەى کات و چۆنێتى گەشتکردنى شەمەندۆفێرەکان، بۆ پێدانى ڕێنمایى و زانیاریى بە گەشتیاران . هەشتەم :ئەو فەرمانگەیە یان ئەو کۆمپانیاییەى تۆڕى هێڵى ئاسن بەڕێوە دەبەن ، دەبێت لەمەڕ چۆنێتى کارو خزمەتگوزارییەکانى ، بۆ زانیاریى هاووڵاتیان وێپ سایتى تایبەتى خۆیان هەبێت . نۆیەم :لانیکەم لەماوەى یەک کاتژمێردا دەبێت دوو جار شەمەندۆفێر بگاتە وێستگەکان بۆ دابەزین و هەڵگرتنى گەشتیاران . دەیەم :لە شوێنى چاوەڕوانى گەشتیاران و ڕاوەستانى شەمەندۆفێرەکان ، دەبێت کورسى و شۆێنى تایبەت بۆ پشوودان و دانیشتن دروستکرابێت ،لەگەڵ تەرخانکردنى شوێنى تایبەتى جگەرەکێشان و پاشان بوونى تەلەفوونى گشتى بۆ پەیوەندییکردن.
پابەندبوونى گەشتیاران : گەشتیار دەبێت ئاگادار و پابەند بێت بە یاسا و ڕێنماییەکانى هێڵى شەمەندۆفێرەوە ،بۆ ئەوەى ڕووبەروى سزا نەبێتەوە ، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکات . یەکەم :هەرکە داخلى وێستگەى شەمەندۆفێر بوویت یەکەم شت بڕۆ سەردانى بنکەى فرۆشتنى بلیت بکە وبلیت بۆ ئەو شوێنەى بۆى دەچیت ببڕە ،پاشان ئەگەر لەبارەى گەشتەکەتەوە زانیاریت نەبوو ، ڕێنمایى وپلان لەمەڕ چۆنێتى گەشتەکەت لە کارمەندان وەربگرە ،چونکە زۆر جار شەمەندۆفێر راستەوخۆ بۆ ئەو شوێنە ناڕوات کە گەشتیار بۆى دەچێت ،دەبێت لە وێستگەى دیاریکراودا دابەزێت و بە شەمەندۆفێرێکى دیکە بڕوات . دووەم:دەبێت گەشتیار بزانێت جگەرە کێشان لەنێو شەمەندۆفێردا قەدەغەیە و سەرپێچیکار غەرامە دەکرێت .لەگەڵ ئەوەشدا پاکڕاگرتنى نێو شەمەندۆفێر ئەرکێکى دیکەى گەشتیارە. سێیەم : چوونە نێو شەمەندۆفێر بەبێ بلیت سزاى لەسەرەو هەرکەسێک لەکاتى پشکنیندا بلیتى پێنەبێت غەرامە دەکرێت ، بۆ هەر شەمەندۆفێرێک دوو جابى دادەنرێت، بۆ پشکنینى بلیت و ڕێنماییکردن و چاودێریکردنى سەرنشینان. چوارەم : لەنێو هەر شەمەندۆفێرێکدا دوو بەش بۆ دانیشتنى گەشتیاران هەیە ،کە پێیان دەوترێت (کڵاسى یەک و کڵاسى دوو) ، نرخى بلیتى دانیشتن لە کڵاسى یەک زیاترە لە کڵاسى دوو ،بۆیە دەبێت گەشتیار ڕەچاوى ئەوە بکات کاتێک کە بلیتى بۆ دانیشتن لە کڵاسى دوودا بریبِێت ،بۆى نییە لەکڵاس یەکدا دابنیشێت . پێنجەم :ئەوکاتانەى لە نێو شەمەندۆفێردایت خۆت بە خوێندنەوەى کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤار و گوێگرتن لە میوزیک سەرقاڵ بکە.بۆ ئەوەى دووچارى بیرکردنەوەو لێکدانەوە نەبیت . لەکۆتاییدا هیوادارم حکومەتى هەرێم پەلە بکات لە هەنگاونان بۆ دامەزراندن و جێگرکردنى هێڵى شەمەندۆفێر لە ناوچەکە، چونکە.پێشکەوتنى ووڵاتەکەمان بە جیهان دەسەلمێنێت و هاوڵاتیانى کوردستان بەگشتى شاگەشکە و خۆشحاڵ دەکات ، لەگەڵ ئەوەشدا گەشەیەکى بەرچاو بە ژێرخانى ئابورى دەبەخشێت .
Hashim.xamgin@yahoo.com
چۆن کارکردن لەکەرتى تایبەتدا ڕێکبخرێت؟ هاشم غەمگین لە ئێستادا باس و خواسێکى زۆر لە ڕۆژنامەو تیڤییەکان دەکرێت لەمەڕگرفتى بێکاریى و چۆنێتی چالاکبوون وڕێکخستنى یاساى کارو کارکردن لە بوارەکانى کەرتى تایبەتدا،هەریەک بەجۆرێک لەبارەى ئەو بابەتەوە ،بەگوێرەى دیراسە و ئەزموون و زانیارییەکانى دید و سەرنج وپێشنیاز و بۆچوونى دەخاتەڕوو ،دەبینرێت کردنەوەى زانکۆ وپەیمانگا لە کوردستان ڕێژەیان لەزیادبووندایە و ساڵانەش ڕێژەیەکى زۆر لە خۆێندکاران پڕۆسەى خوێندن تەواو دەکەن و دەردەچن ،بەڵام گرفتى دامەزراندن و بێکاریى بەرۆکیان دەگرێت و دوچاریى بێزاریى و نائومێدى دەبن ،لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەرچووانە داواى دامەزراندن و کارکردن لەکەرتى گشتیدا دەکەن ،وەک لە کەرتى تایبەت ،ئەویش بەهۆى ئەوەى دڵنیا نین لەداهاتوویان کە لە بوارەکاى کەرتى تایبەتدا کاربکەن . چونکە ماف و ئەرک لەو بوارانەدا بەشێوەیەکى یاسایى ڕێکنەخراوە تا ئارەزوو ئاراستەیان بۆ بەهێز بێت ،بۆیە لێرەدا بەپێویستى دەزانم بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتانە لەو بارەیەوە چەند پێشنیاز و بۆ چوونێک بخەمە ڕوو . مۆڵەتى کار بۆ ئەوەى هەموو کارێک چ کەرتى گشتى وچ کەرتى تایبەت بە یاسا و بەیەک چاو تەماشا بکرێت ، هەر تاکێکى ئەم کۆمەڵگایە، مەبەستم ئەوەى تەمەن و تواناى بۆ کارکردن گونجاوە، دەبێت لە شارەوانى سنورى خۆی نوسراوى مۆڵەت و ڕێگەپێدانى کارى هەبێت ،بەبێ بوونى ئەو نوسراوە هیچ کەسێک لە هیچ شوێنێکدا وەرنەگیرێت و ڕێیى دامەزراندن و کارکردنى پێ نەدرێت ،بەشێوەیەک کە یەکەم : لە نوسراوەکەدا ناونیشان و ئەدرەسى هاووڵاتى بە دروستى بەم شێوەیە تۆماربکرێت (ناوى سیانى ،ساڵ و ڕۆژى لەدایک بوون ،ناوى گەڕەگ ،ناوو ژمارەى شەقام ،ژمارەى دەرگا ،) دووەم : ئەوەى لەیاساى کاردا پەیوەندیى بە ماف و ئەرکى هاووڵاتییەوە هەیە،لەم نوسراوەدا بڕگەکانى بەسادەیى بنوسرێت و بۆى ڕوون و شیبکرێتەوە . سێیەم : هەرکەسێک ژمارەو کۆدى تایبەتى خۆیى هەبێت و لە نوسراوەکەدا تۆمار کرابێت .سوودەکانى پەیڕەوکردنى ا_پیادەکردنى ئەم کارە بۆ ئەوەیە هەموو کەسێک بەیاسایى و لەژێرچاودێریى حکومەتداکاربکات و نەهێشتنەوەى دەرفەت بۆ کارى ڕەش و نایاسایى . ب.هەمووکەسێک پابەند بێت بە پێدانى باج و دڵنیایى تەندروستى . ج بەئاگابوونى حکومەت لەژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان. د.ماف و ئەرک وپەیوەندیى نێوان خاوەنکار و کرێکار بە یاسا ڕێکبخرێت . نوسینگەى کار لە هەر شارو شارۆچکەیەکدا بەپێى قەبارەو فراوانى دانیشتوان و لەو شوێنانەى کە پێویستن ، بوونى بنکەى نوسینگەى کار پێویستە بۆ تۆمارکردنى ناو و وەرگرتنى ئەدرەسى ئەوانەى کە بێکارن و بۆ هەلى کار دەگەڕێن ،هەروەها بۆ ئاسانکاریى و ئامادەکردنى ئەو کۆمپانیا و کارگە و ڕیستۆرانت و هۆتێل و......... فرۆشگانەى. کە پێویستیان بەخەڵکە بۆ کارکردن ، بۆ ئەوەش داواکاریى و مەرج و چۆنێتی وەرگرتنیان ئاراستەى بنکەى ئەو نوسینگانە بکرێن .دواتر لەڕێى ئەو نوسینگانەوە خەڵک ڕەوانەى کارکردن بکرێت چۆنێتیى وەرگرتن و کارکردن لە کەرتى تایبەتدا . _وەرگرتن و دامەزراندن لەبوارەکانى کەرتى تایبەتدا بەشێوەى گرێبەست بێت و ماوەى گرێبەستەکە دیارى بکرێت _کارکردن بەگوێرەى سەعات بێت ،بۆ هەر سەعاتێک بەپێى قورسایى و جۆرى پیشەکە بڕێ پارە دەست نیشان بکرێت. _بەشێوەى مانگانە پارە بەکرێکار بدرێت ،نەک بە ڕۆژانە . _کاتێک کەسێک لەشوێنێکدا بۆ کارکردن وەردەگیرێت ،دەبێت پێشتر لەلایەن خاوەنکارەوە ،کۆپى ناسنامە و نوسراوى مۆڵەتى کارى لێوەر بگرێت ،پاشان لەگەڵ چۆنێتى گرێبەستى کارەکە بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى ڕەوانەى فەرمانگەى باج بکرێت . _هەر کەسێک لەوەرگرتنى کرێکاردا ئەو کردارەى سەرەوەى ئەنجام نەداو پێوەى پابەند نەبوو ،لەلایەن فەرمانگەى باجەوە ،خاوەنکارو کرێکار پێکەوە سزا بدات . _دەبێت فەرمانگەى باج بە ووردى چاودێریى کۆمپانیاو مارکێت و ناندین و ......هتد بکات ،بۆ ئەوەى کەس بە نایاسایى کار نەکات . دەبێت خاوەنکار مانگانە باج بۆ کرێکار بدات ،بۆ ئەوەى ئەگەر ماوەى گرێبەستەکەى تەواو بوو، پێویستى بە تواناى نەما ،لەکاتى بێکاریى تاوەکو پیشەیەک دەدۆزێتەوە ،حکومەت بتوانێت بەو داهاتە پێداویستییەکانى ژیانى بۆپڕبکاتەوە . دروستکردنى کارگە . دیارە حکومەت لە توانایدا نییە ،ساڵانە ڕێژەیەکى زۆر لە دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگان لەفەرمانگاندا دابمەزرێنێت ،کەگرفتى بیکاریى ئەو دەرچووانە چارەسەر بکات ،بۆ ئەو مەبەستە دەبێت پشت بە پەرەپێدان و کردنەوەى کارگەى پیشەسازیى و کشتوکاڵ و سامانى ئاژەڵ و پەلەوەر ببەستێت ،هەم بۆ بەهێزکردن و بەکارهێنانى بەرهەمى خۆماڵى و بەرزکردنەوەى پێگەى ئابورى هەرێم، هەمیش بۆ قوتاربوون لە گرفتى بێکاریى و بەرهەمى هاوردەو دەرەکى،لەبەر ئەوە گرنگە حکومەتى هەرێم و وەزارەتى پیشەسازیى بۆ چارەسەرکردنى گرفتى بێکاریى و گەشەکردنى ژێرخانى ئابورى هەرێم بایەخى زیاتربدات بەدروستکردنى کارگەى جۆراو جۆر و بەسوود لەزەوییەکانى دەوروبەرى شارو شارۆچکە و ناحیەکاندا ،بۆ ئەو مەبەستە بودجە باش تەرخان بکات بە هاریکاریى وهەماهەنگى لەگەڵ کەرتى تایبەتدا.
پاراستنى پاکوخاوێنى شارو شارۆچکە و ناحیەکان
هاشم غەمگین زۆر بوونى خۆڵ و خاشاک و ئۆتۆمبیل جگە لە پیسبوونى ژینگە ، هەرەشەیە لەسەر ئاسایشى سەلامەتى و تەندروستى ژیانى مرۆڤ ،لە خۆڵ و خاشاک چەندین نەخۆشى و حاڵەتى وەکو کولیرا،گرانەتا ،نەخۆشییەکانى خۆین ،ژەهراویبوون وپیسبوونى هەوا ،دروستبوونى بۆنى ناخۆش ،پیسبوونى ئاوى روبارو دەریاکان،هتد دەکەوێتەوە. ئەگەر بێت و پلان و بەرنامەیەکى پتەو نەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەو لەناوبردن و سوودلێوەرگرتنەوەى ،ئەوا کەڵەکەبوون و مانەوەى خاشاک لەشوێنەکان چەندین مەترسى و زیانى جۆراوجۆرى لێدەکەوێتەوە نکۆڵى لەوە ناکرێت لەکوردستان هەموو ڕۆژێک کرێکارو ئۆتۆمبیلەکانى شارەوانیى ،بەمەبەستى کۆکردنەوەو هەڵگرتنى خاشاکى ماڵان و فرۆشگەکان،بە بازاڕ و گەڕەک و کۆڵانەکاندا دەگەڕێن ،ئەمەلەلایەک جێگەى دەستخۆشییە و لەلایەکى دیکەوە ،کارکردن بەم شێوەیە،زیانیى هەیە لە چەند ڕوو یەکەوە. یەکەم / ماندووبون و سەرفکردنى سووتەمەنییەکى زۆر . دووەم / خەرجکردنى بودجەیەکى زۆر بۆ دامەزراندنى کریکار بۆ مەبەستى کۆکردنەوەى ،واتە ئەو هەموو کرێکارەى گرێبەستى لەگەڵدا دەکرێت بۆ کۆکردنەوەى خاشاکەکان ،دەتوانرێت بۆ جیاکردنەوەو ئامادەکردنیان سود لەتوانایان وەربگێرێت،چونکە ئەگەر بەرنامە و ڕێنمایى و ئامێرو کەرەستەى پێویست و چاودێرى وسزا هەبێت ،پێویست ناکات هەموو ڕۆژێک ئۆتۆمبیلەکانى شارەوانى بۆ کۆکردنەوەى پاشەڕۆکان بەگەرەک و کۆڵانەکاندا بگەرێن،بەڵام ئەو واى کردووە،ئەو حاڵەتە دروست بێت،ئەوەیە کەرەستەى پێویست نییە لەگەڕەک و کۆڵانەکان بۆ لەخۆگرتنى خاشاک و پاشەڕۆکان،لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیانیش بەشێوەیەکى تەندروست خاشاکەکانیان ناخەنە نێو حاویە و ئۆتۆمبیلەکانەوە ،کەوا بوو پاکڕاگرتنى شار پێویستى بەهاریکاریى و هەماهەنگى هاوبەش هەیە،بەبێ گیانیى هاوکاریی و پشتیوانیى یەکتر ناتوانرێت ،ژینگەیەکى پاک و تەندروست بۆ ناوچەکە بخولقێت . پۆلیسی لێ ئاگادار دەکەنەوە ئەگەر کەسێک لە ئێمە بچێتە وڵاتێکى ئەوروپى ،ئەگەر دواى خواردنەوەى دەبەیەک ئاو،دەبەکەى فڕێدایە سەر شەقام وشۆستەیەک،یان پارکێک، ئەگەر پۆلیس و چاودێرەکانى شارەوانى نەیبینێت ،هەر کەسێکى ئەو وڵاتە چاوى پێبکەوێت ،یەکسەر بەگژیدا دەچێت و لێى توڕە دەبێت و بۆسزادانى دەستبەجێ لایەنى پەیوەندار ئاگادار دەکاتەوە،ئەوەش نیشانەى ئەوەیە،کە خۆشەویستى و ئینتیماى خەڵک بۆ نیشتیمان و وڵاتەکەى پتەوەو،بۆیە پارێزگارى لە پاکژبوونى دەکات . ئەگەر لاى خۆمان چەند ڕۆَژێک ئۆتۆمبیلەکانى شارەوانى نایەن بۆ گەڕەک وکۆڵانەکان ،بۆ کۆکردنەوەى خاشاکان،ئەوا خەڵک دەنگى ناڕەزاییان لێ بەرز دەبێتەوەو شارەوانییەکان بەکەمتەرخەم دەزانن ، بەڵام دەشبێت شارەوانى ڕێنمایى و سزای هەبێت ،بۆ هەر کەسێک کەپابەند نەبوو بەرێنماییەکانى پاکوخاوێنییەوە. لەهۆلەنداهەر ماڵێک سەلایەکى گەورەى کریوەو لە مەتبەخەکەى دایناوە ،بۆ تێکردنى پاشەرۆکان ،بۆ ئەوەى بۆن و بەرام دروست نەبێت و سەلەکان پیس نەبن و ئاسانتر فڕێبدرێنە حاویە و زبڵدانەکانى دەرەوەو ئاسانتریش لەلایەن ئۆتۆمبیل و تیمەکانى شارەوانى کۆبکرێنەوە ،زەرفى نایلۆن بەقابارەى سەلەکان دەخرێنە سەلەکانەوە،کاتێکیش زرفى نایلۆنەکان پڕبوون دەبەسترێن ،ئەوکات دەخرێتە حاویەکانەوە،بەڵام کاغەز و شووشە و موقەبا و هەندێ شتى دیکە تێکەڵ بە پاشەرۆى خواردەمەنییەکان ناکرێن ،چونکە جارێکى دیکە سوود لە دروستکردن و بەرهەمهێنانەوەى وەردەگیرێتەوە ،هەرکەسێکیش ئەم کردارە ئەنجام نەدات،روبەروى سزاو غەرامە دەبێتەوە،چونکە پۆلیسى تایبەت بۆ ئەو مەبەستە بۆ کۆنترۆڵ وپشکنین هەیە هاوڵاتیش هەرکاتێک کە دەچێتە بازارو مارکێتەکان بۆ کرینى پێداویستییەکانى ،هەرگیز کرینى زەرفى نایلۆنى بیرناچێت،بۆ تێکردنى خاشاک و پاشەرۆکان ،زبڵدانەکانیش بەکەرەستەى پلێتى ماددەى ئاسن دروستکراون نەک وەک لاى خۆمان دەبینرێت هەندێک لە حاویەکان پلاستیکن و لەشوێنەکان دانراون،هەروەها ئێستا لەشارەکانى هۆڵەندا حاویەکان خراونەتە ژێر زەوى ،بەشێوەیەک دیزاین و دروستکراوە ،چاڵى حاویەکان سێ مەتر قووڵە و بەپانى یەک مەتر و حەفتا سەنتیمەترو ئەو ملەى بۆ تێکردنى زبلەکانیش دروستکراوە،نزیکەى یەک مەتر لەئاستى ڕووى شەقامەکانەوە بەرزە و پەنجا سەنتیمەتر چوارگۆشەیە بە پێوانەى قولابى ئۆتۆمبیلەکانى شارەوانى دروستکراوە بۆ داگراتن و بەرزکردنەوەو بەتاڵکردنەوەى زبڵەکان بۆ نێو ئۆتۆمبیلەکان ،پاشان هەر حاوییەک بۆ تێکردنى شتێک دیاریکراوە. کەلوپەلی زیادەش رۆژی تایبەتی هەیە هاوکات لەدروستکردنیاندا ڕەچاوى ئەوە کراوە،لەکاتى باران باریندا ئاو نەچێتە نێو حاویەکانەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبیلەکان ،لەهەفتەیەکدا ڕۆژێک،یان دوو ڕۆژ دێن بۆ کۆکردنەوەى خاشاکەکان لەلایەکى دیکەوە هەر شارەوانییەک لەسنورى کارکردنى خۆێدا لەهەفتەیەکدا ڕۆژێکى بۆ مەبەستى فڕێدان و کۆکردنەوەى کەلوپەلى زیادەى ماڵان تەرخانکردووە،لەو ڕۆژەدا هەر هاوڵاتییەک بۆى هەیە،لەکاتژمێر نۆى شەوەوە هەر کەلوپەلێکى زیادە و کۆنى هەبێت،دەتوانێت لەبەردەم ماڵەکەیدا فڕەیبدات و دایبنێت ،بۆ ئەوەى تیم و کرێکار و ئۆتۆمبیلەکانى شارەوانیى، بەیانی زوو بێن بۆ کۆکردنەوەو هەڵگرتنى،بەڵام ئەگەر لەڕۆژى دیاریکراودا نەبێت ،ئەوا سەپێچیکار سزاو غەرامە دەکرێت،بۆیە پێویستە لاى خۆشمان شارەوانییەکان لەسنورى کارکردنى خۆیاندا، ڕۆژێک بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکەن،بۆ ئەوەى کەس لەکاتى تردا کارى لەو جۆرە نەکات و شتى زیادە لەسەر شۆستە و بەردەم ماڵاندا فرێنەدرێت وکۆنەبێتەوەو سیماى شار نەشێوێت .لەگەڵ ئەوەشدا فرۆشگەکانى بازاڕ بۆیان نییە پاشەرۆکانیان لەسەر شۆستە و شەقامەکان فرێبدەن ،دەبێت بخرێنە زەرفەوەو هەڵبگیرێن و نەبینرێن تاوەکو ئۆتۆمبیلەکانى شارەوانى لەکات و رۆژى دیاریکراودا دێن بۆ کردنەوەیان . لە وڵاتى هۆڵەندا هەموو خۆڵ و خاشەکەکانى شارو شارۆچکە و گوندەکان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەناوى (roteb) کۆدەکرێتەوە،پاشان بۆ جیاکردنەوەو سوود لێوەرگرتنەوەى کارگەى (Recycling) هەیە ،لەم کارگانە هەموو ئەو خاشاکانەى دەهێنرێن بۆ لەناوبردن و سوتاندن و بەتاڵکردنەوەى بۆ گەرانەوەى بۆ شێوەى سەرەتایى ماددەکان ئەوەى بەکەڵک بێت وەک (پلاستیک ،کاغەز،شووشە،قوتو ،دەبە،ئاسن ،...هتد لەلایەن چەندین کرێکارەوە ،جیا دەکرێنەوە ،پاشان بەشێوەیەکى ریکوپێک ئامادەکرێن و دەگوازرێنەوەو دەبرێن بۆ کارگەکان بۆ دروستکردن و بەرهەمهێنانەوەى لە کوردستانیش دەبێ وابکەین بەگشتی ئەم چەند هەنگاوە پێویستن بۆ ئەوەی ئێمەش لە کوردستان بەشێوەیەکی زانستی خۆڵ و خاش لەخۆمان دوور بخەینەوە: یەکەم : لەوشوێنانەى پێویستن دەبێت حاویە و سەلە بەشێوەیەکى جوان دابنرێت بۆ تێکردنى خاشاکەکان . دووەم : لەلایەن شارەوانییەکانەوە پلان و بەرنامە هەبێت،بۆ کۆکردنەوەو گواستنەوەى خاشاکەکان،لەگەڵ ئەوەشدا ڕێنماییان بۆ هاووڵاتیان هەبێت،بۆ جیاکردنەوەو چۆنێتى هەڵگرتن و فڕێدانى پاشەرۆکان . سێیەم :ئەو کۆمپانیانەى گرێببەستیان لەگەڵدا کراوە،بۆ کۆکردنەوەى خاشاکەکان،دەبێت لەلایەن کەسانى پسپۆرەوە خولى ڕاهێنان و رێنمایی بۆ کریکارەکان بکرێتەوە ،بۆ چۆنێتى ئەنجامدانى کارەکانیان . چوارەم :پێویستە شارەوانییەکان لەکاتى بوونى کەمتەرخەمى وپابەندبوونى هاوڵاتیان بەمەرج و رێنماییەکانەوە، سزاو چاودێری هەبێت ،هەرکەسێک سەرپێچى کرد غەرامە بکرێت پێنجەم:پێویستە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن ڕۆڵى بەرچاو بگێڕن ،لەهوشیاکردنەوەوئاگادارکردنەوەى خەڵک لەسزاو ڕێنماییەکانى شارەوانى لەکاتى پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانى پاکوخاوێنییەوە. شەشەم: پێویستە وەزارەتى شارەوانى گەشتوگوزار لە پێناو پاراستن و پاکژبوونى ژینگە و کەمکردنەوەو چارەسەرکردنى خاشاکى ناوچەکەو سوودلێوەرگرتنەوەیان بەشێوەیەکى زانستیى پلان بۆ دروستکردنى کارگە و Recycling دابڕێژیت ،هەروەها ئەو ئامێرو کەلوپەل و کەرەستانەى بۆ کۆنترۆڵکردن و لەناوبردنى خاشاک پێویستن بۆ شارەوانییەکان دابین بکات .
قەرەبووکردنەوەی پەنابەران
هاشم غەمگین ئێستا ئەوروپا بەگشتیى ڕەوشى وەرگرتن و پێدانى مافى پەنابەریى بۆ پەنابەران قورس و گران کردووە ،بەتایبەتى بۆ کوردانى دانیشتووى هەرێمى کوردستان ،چونکە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیان وایە، باشورى کوردستان رەوشى ئەمنى لەبارە و هەرەشە و مەترسى (نەتەوەیی ،ئاینيي ، ڕەگەزيي ،لەسەر ژیانى هیچ کەسێک نییە ، ئاگادارى تەواوى ئەو گۆرانکاریى و پێشکەوتنانەى کوردستانيشن کەبەدەستهاتوون ، بۆیە ئەو مەرج و یاسانەى بۆ وەرگرتن و پێدانى مافى پەنابەریى دانراون ،کوردانى دانیشتووى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، لە ئێستاشدا ئەگەر هەرکەسێک بیرۆکەى كۆچکردن و چوون بۆ ئەوروپاى هەیە، بەمەبەستى وەرگرتنى مافى پەنابەریى و پاسەپۆرت،جگە لە مەترسى ڕێگاى قاچاخ و توشبوون بەروداوو کارەسات و نەخۆشى دەرونى و خەمۆکى ،زیانێکى ماددیی زۆریان لێدەکەوێت ،لەبەر ئەوە پێویستە خەڵکى ناوچەى ئێمە بەتایبەتى گەنجەکان ئەو بیرۆکەو بیرکردنەوانە لە بیر و ميَشكيان دەربکەن ،ئەو پارەیەى بۆ ئەو رێگایە و چوون بۆ ئەوروپا بە فيرو وهەدەرى دەدەن،باشترە بیر لە بنیاتنان و ئەنجامدانى پڕۆژەیەک بکەنەوە ،کە داهاتوو ئایندەیان مسۆگەربکات. جاران دەرگا کراوە بوو جاران لەساڵانى هەشتەکان و نەوەدەکاندا بەهۆى زوڵم و زۆر و چەوساندنەوەو سیاسەتى دڕندانەى رژێمەوە بەرامبەر نەتەوەى کورد،هەر هاوڵاتییەکى نیشتەجێى سنورى کوردستان ،چووبایە هەر وڵاتێکى ئەوروپى ،دەرگاى وەرگرتن و پێدانى مافى پەنابەریى بەڕوودا دەکرایەوە،هەروەها لەدواى پرۆسەى ئازادکردنى عیراقەوە،بەهۆى تێکچوونى ڕەوشى ئەمنى ناوچەکانى عیراق و بوونى تەقینەوەو هەرەشەو کوشتن لەسەر هەر تاکێک،هەر هاوڵاتییەکى ئەو ناوچانە،بەکرکوک و موسلَ و دیالەشەوە چووبایەتە وڵاتە ئەوروپیەکان،بەتایبەتى (هۆڵەندا و سوید و بەلجیکا و نەرویج،) مافى وەرگرتن و پەنابەریى پێدەبەخشرا،بەڵام داوى ئاسایبوونەوەى ئاسایشى عیراق ، پێدانى مافى پەنابەریى بۆ خەڵکى عیراق بەگشتى راگیرا،تەنانەت پێداچوونەوەیان بۆ زۆرێک لە کەیسى ئەوکەسانە کردەوە،کە ئیقامەیان وەرگرتبوو،زۆرێک لەوانەش بریارى ناردنەوەو گەرانەوەیان بۆ دەرچوو . لەنزیکەوە ئاگادارم زۆرێک لە پەنابەرانى کورد ،هەنووکە بڕیارى ناردنەوەیان دەرچووە،بەڵام لەدەستى پۆلیس هەڵهاتوون و هەنووکە بە ڕەشيكي نایاسایى لە وڵاتانە ژیان دەگوزەرێنن ،بەڵام هەر کاتێک بکەونە کۆنتڕۆڵى پۆلیسەوە،چارەنوسیان زیندان دەبێت،یان دەبێت داواى گەرانەوە بکەن،یانیش بە زۆرە ملێ دەبرێنە فرۆکەخانەکان و دیپۆرت دەکرێنەوە ،هاوکات ئەو پەنابەرانەى بە زۆر دەنێردرێنەوە ،واتە گەرانەوەي بە رەغبەتى خۆيی نییە،لەلایەن هەندێک لەو وڵاتانەوە هیچ جۆرە هاوکارییەک نایانگرێتەوە . لەبارودۆخێکی دەرونی خراپدا دەژین بەگشتى پەنابەرانى کورد لە زۆربەى وڵاتە ئەوروپییەکاندا لەڕەوشێکى دەروونى خراپ و دڵەڕاوکێدا دەژین ،دڵنیان نین لە داهاتوویان و نازانن كه لەوڵاتانە چارەنوسیان چى دەبێت ،بۆیە پێویستە حکومەتى هەرێم رەچاوى بارودۆخى ئەو گەنج و خێزانە کوردانە بکات کەلە کەمپەکانى وڵاتە ئەوروپییەکاندا ژیان دەگوزەرێنن ،پلان و بەرنامەیان هەبێت ،بۆ هاندان و گەرانەوە یان و دڵنیابوون لە باشترکردنى ژیانیان. ئەوەى وادەکات پەنابەرى کورد ئارەزوومەیلى گەرانەوەى بۆ زێد و ناوچەى خۆى نەبێت ،لەدەستدانى ئەو پارە و سامانە زۆرەیە کە بۆ گەیشتنی بەو شوينه خەرجي کردووە،بەڵام ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەو باشترکردنى ژیانیان ،بەدڵنیانییەوە زۆربەیان دەگەرێنەوە ئەوەى جێگەى باسکردنە لێرەدا ،دەبینرێت حکومەتى ناوەند لەسنورى پارێزگاکانى خۆیدا بەبڕى چوار ملیۆن و پێدانى پارچەیەک زەوى قەرەبووى ئەو پەنابەرانە دەکاتەوە ،کەگەراونەتەوە بۆ زێدى خۆیان،بەڵام ئەم بریارە پەنابەرانى گەڕاوەو دیپۆرتکراوى کوردستان ناگرێتەوە..بۆیە هەنووکە پەنابەرانى دیپۆرتکراوى کوردستانیش وەکو ئەوان داواى سوودمەندبوون و وەرگرتنى ئەوقەرەبووانە دەکەن.باشە ئەم جیاوازییە چییە حکومەتى عیراق لەنیوان هەرێم و ناوەندا پیادەى دەکات ،پێویستە نوێنەرانى کورد لە بەغدا لەمەڕ ئەم گرفتە بێدەنگ نەبن پێویستی بە یاسا هەیە ئەوەى لەوبارەیەوە،لەمیدیاکانەوە گۆێمان لێبووە ،بەرپرسانى کۆچ و کۆچبەرانى کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ،تاوەکو ئێستا هیچ یاسا و رێنمایى و فۆرمێکیان بۆ نەهاتووە ،بۆ ئەوەى پەنابەرانى دیپۆرتکراوى کورد بەمەبەستى پرکردنەوەی فۆرم سەردانیان بکەن،بەڵکو بۆ گرتنەوەى پەنابەرانى کورد لەو قەرەبووانە دەڵێن،دەبێت پەرلەمانى کوردستان تاتوێى ئەو کێشەیە بکات و یاسایەک بۆ ئەمەبەستە ئامادەو پەسەند بکات . لەبەر ئەوە پێویستە پەرلەمانى کوردستان بەتایبەتى لیستى کوردستانى کە زۆرینەى کورسیەکانى پەرلەمان پێک دەهێنن و تواناى سەرخستن و دەرکردن و پەسەندکردنى یاساي قەرەبووکرنەوەی پەنابەرانیان هەیە ، ئاورێک لەومەسەلەیە بدەنەوە بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکردنى یاسایەکى وا،بۆ قەرەبووکردنەوەو باشکردنى ژیان و گوزەرانى پەنابەرانى گەڕاوەو دیپۆرتکراو ،هێمەتێکى چەلگانە و دڵسۆزانە بکەن .
سیستمى کارکردنى هێڵی پاسەکان نارێکە
هاشم غەمگین سیستمى هاتوچۆ لەهەریمى کوردستاندا ناڕێکە و کاراو چالاک نییە ،بۆیە کەرتى هاتوچۆ وەک هەموو بوار و کایەکانى دیکە ،پێویستى گۆڕانکاریى و چاکسازیى ڕیشەیى هەیە،ئەگەر چى لەم هەرێمەدا تاوەکو ئێستا هێڵەکانى گواستنەوەى ئاسن بوونى نییە،بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کارکردنى پاسەکان بەسیستمى کات و بەشێوەیەکى یاسایى و شارستانیى رێکبخرێت . لە وڵاتانى پێشکەوتوودا هێڵى پاسەکان لەکاتژمێر شەشى بەیانییەوە،تاوەکو کاتژمێر 12ى شەو بێ وچان کاردەکەن ،بەڵام لاى خۆمان هێڵى پاسەکان لەگەڵ ئاوابوونى خۆردا لەجمموجۆڵ و کارکردن دەکەون،ئەمەش گرفت و ئاستەنگى بۆ هاتوچۆکردنى هاوڵاتیان دروستکردووە،بەتایبەتى بۆ چینى هەژاران،یان ئەوانەى کەشەوانە لەبوارەکانى کەرتى تایبەتدا کاردەکەن،خەرجییەکى زۆریان لەسەر دەکەوێت، کە بە تاکسى هاتۆچۆبکەن .کە پێویستە لایەنى پەیوەندیدار چارەسەرى ئەم گرفتە بکات و سووتەمەنى پێویستیان بۆ دابین بکرێت ،بۆ ئەوەى پاسەکان لەشەواندا کار بکەن ،بێگومان پەیرەوکردنى ئەم کارە،شارەکانمان دەکات بەشار. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەوپاسانەى کە لە نێو شارو شارۆچکە و ناحیەکاندا کاردەکەن ،مۆدیلیان کۆنە و هى ساڵانى هەشتاکانە،سەربارى ئەوەى دیمەنێکى جوان نابەخشێت ولەگەڵ ئەو پێشکەوتن و دەستکەوتانەى بەدیهاتوون ناگونجێت،لەهەمانکاتدا لەزۆربەى ناوچەکان هاووڵاتیان بە گواستنەوەو هاتۆچۆکردن بەو پاسە کۆنانە نیگەرانن ،چونکە خراپى ئەو پاسانە بەجۆرێکە کە یەکەم : لەقەبارەدا بچووکە و شوێنى دانیشتنى سەرنیشینان تەسک و ئاڵۆزەو بەشێوەیەکى گەورە و فراوان نییە. دووەم :مواسەفاتى گەرمى و ساردکەرەوەى تێدا نییە،کە ئەم سیفەت و خزمەتگوزارییە پێویستە لەپاسەکاندا بوونى هەبێت ،چونکە کەش و هەواى ناوچەکە وا هەڵکەوتووە،کە هاوینى وشک و گەرمە و زستانى ساردو باراناوییە. سێیەم:لەجموجۆڵ و رۆیشتندا دەنگ و دوکەڵى هەیە و دەبێتە هۆى پیسبوونى ژینگە و توشبوون بە چاوو سەر ئێشەو بێزارکردنى سەرنشینان. باشترە حکومەت خۆی پاس بهێنێت حکومەتى هەرێم بۆ گۆرینى ئەو پاسانە بڕیارێکى تایبەتى دەرکرد ،کە هەر خاوەن پاسێکى کۆن بیەوێت پاسەکەى بەپاسێکى نوێ بگۆڕێت ،بڕێ (3000) هەزار دۆلارى وەک هاوکارى پێدەدرێت ،لەگەڵ ئەوەشدا هاوردەکردنى ئەو پاسە نوێیانە لەباج و گومرگ دەبەخشرێن و بەخۆراییش ژمارەیان پێدەدرێت، کەتەنها داواکارى حکومەت لەشۆفێران بۆ ئەو مەبەستە ئەوەبوو،کە دەبێت پاسەکانیان بمرێنن ولەکاربخرێن وچەند کەلوپەلێکى دیاریکراوى پاسەکان ڕادەست بکەن ،لەگەڵ چەند مەرج و ئاسانکارییەکى دیکە،بۆ گۆڕینى پاسە کۆنەکان دیاریکراون ودانراون . بەڵام ئەوەى دەبینرێت ،شۆفێران بەو مەرج و شروتانەى بۆ ئەو مەبەستەدانراوان، قایل و پابەند نین بەگۆڕێنى پاسەکانیان ،لەبەر ئەوەى تواناى هەڵسوڕاندن و جێبەجێکردنی نرخەکانیان نییە لێرەدا ئەگەر حکومەت بیەوێت خرمەت بەهاوڵاتیان بکات و متمانەى خۆى لاى خەڵک زیاتر پتەوو کاریگەر بکات و سیمایەکى جوان و شارستانییەتى باڵا ببەخشێت بەشارو شارۆچکەکان ، دوو ڕێگە بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرفتە بەپێویست و باش دەزانم ،کەهیوادارم بەیاخەوە لێى بڕوانرێت یەکەم: پێویستە بەرپرسانى حکومى و لایەنى پەیوەندیدار کوبونەوەو دانیشتنێک بۆ وتووێژ و گفتوگۆکردن لەگەڵ شۆفێرانى پاسەکان ئامادەو ڕێکبخات،بە مەبەستى گەیشتنیان بە چارەسەر و ڕێکەوتنێک، بۆ ئەوەى تێکراى شۆفێران ،بەمەرجى چۆنێتى گۆڕینى پاسەکان و دیاریکردنى بڕى پێدانەوەى قەرزى پاسە نوێیەکان ڕازیبن . دووەم :چارەسەرێکى دیکەى باشتر بۆ ئەو کێشەیە ئەوەیە ،دەبێت حکومەتى هەرێم خۆى بودجەیەک بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن ڕابسپێرێت بۆ ڕێکەتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئۆتۆمبیل،بۆ بەستنى گرێبەست بۆ هاوردەکردنى پاسى نۆى ،دواتر ئەو شۆفێرانەى لە هێڵى پاسەکان کاردەکەن ،پاسە نوێکان بەسەریاندا دابەش بکرێت و بەشێوەى مانگانە مووچەیان پێبدرێت،هاوکات بەریوەبردن وسەرپەرشتیکردن و چاودیریکردنی هێڵى پاسەکان بە فەرمانگەکانى گواستنەوە بسپێردرێت پاسی شارو شارۆچکەکان مواسەفاتى پاسەکانى گواستنەوەى نێو شارو شارۆچکە و گوندەکانى هۆڵەندا دوو دەرگاییە و دەرگاى لاى شۆفێرەکە تەنها بۆ سەرکەوتنەو دەرگاى ناوەراستى کە کەوتووەتە ناوەراستى پاسەکە بۆ دابەزینى سەرنشینان تەرخانکراوە،هەروەها کۆنترۆڵى کردنەوەو داخستنى دەرگاکان لەلاى شۆفێرەکەیە . چۆنێتى پارە وەرگرتن وەک لاى خۆمان نییە کۆ بکرێتەوەو ژاوەژاو دروست بکات،بەڵکو هەرکەسێک کەسەردەکەوێت ،دەبێت راستەوخۆ پارە بە شۆفیرەکە بدات و بلیت وەربگرێت ،هەروەها بەو بلیتە هاوڵاتى دەتوانێت بۆ ماوەى یەک کاتژمێر بە پاسەکان هاتوچۆ بکات . پاسەکان لەماوەى هەر (15) پانزە خولەکێکدا دەگەن بە وێستگەکان ،بۆ هەڵگرتن و دابەزینى سەرنشینان. لەنێو پاسەکاندا لە تەنیشت هەر کوشنێک ،دۆگمەى زەنگ لێدان هەیە،بۆ ئاگادارکردنەوەى شۆفێرەکە ،بۆ ڕاوەستان و بوونى دابەزینى سەرنشینان لە وێستگەکان هەر پاسێک بۆ چەند شوێنێکى دیاریکراو دەروات و ژمارەى تایبەتى خۆى هەیە،بۆ بەئاگابوونى هاووڵاتیان لەبەشى پێشەوەى سەرەوەى پاسەکە،شاشەیەکى کۆمپیوتەرییە،کە ژمارەو ناوى شوێنى ڕۆیشتووى پاسەکەى تێدا دەنوسرێت . پاسەکان لەهیچ شوێنێکدا رانەوەستان ،تەنها لەو وێستگانە نەبێت کەبۆیان دیاریکراوە . ئەگەر جێی دانیشتن لەنێو پاسەکاندا نەبێتەوە،قەدەغە نییە هاوڵاتیان سەربکەون و بەپێوە رابوەستن ،چونکە شوێنى دەست بۆ خۆگرتنیان لەنێو پاسەکاندا دەستەبەر کراوە . شێوازى پاسەکانى گواستنەوەى نێو شاروشارۆچکەوگوندەکان ،یەک جۆر و رەنگ و مۆدێل و مواسەفاتە ،بۆیە پێویستە لاى خۆشمان بۆ بەخشینى سیمایەکى جوان هەمان سیستەم پەیڕەو بکرێت. کات و ژمارەو شوێنیان تێدایە وێستگەى سەرەکى پاسەکان کەتووەتە سەنتەرى شارەوە ،کەگورەپانێکى گەورەو فراونى قیرتاوکراویان لەتەنیشت وێستگەى شەمەندۆفێرەکانەوە بۆ تەرخانکراوە ،هەروەها شوێنى حەوانەوەو دابەشکردنى بلیت بەسەر شۆفیران لەو وێستگانەدا هەیە،پاشان شاشەیەکى گەورەى کۆمپیوتەریى هەڵواسراوە ،کە کات و ژمارە و شوێنى گواستنەوەى پاسەکانى تێدا عەرز و نمایش دەکرێت . لەگەڵ ئەوەشدا تۆڕى کارکردنی پاسەکان بە هێڵەکانى ئاسن شەمەندۆفیر و میترۆ و ترام بەستراوە و هاوڵاتى لەرێى ئینتەرنێتەوە دەتوانێت لەشوێنى نیشتەجێبوونییەوە ،بۆ شوێنى رۆیشتنى كات و پلان و بەرنامە ئامادەو رێکبحات لەهۆڵەندا شۆفێران بە مووچەى مانگانە لەهێلەکانى پاسدا کار دەکەن ،تەنانەت خۆم ئاگاداربووم لەمانگى 9ى ساڵى 2008 سەرجەم شۆفێرانى پاسەکان لەهۆڵندا لەبەر کەمیى مووچەکانیان و بۆ زیادکردنى مانگرتنیان ئەنجامدا ،دواى دوو ڕۆژ بەردەوامبوون لەمانگرتن ،دواتر داواکەیان جێبەجێکرا بۆیە پێویستە وەزارەتى گواستنەوەى حکومەتى هەرێم ،پەلە بکات لەگۆرینى پاسەکان و رێکخستنەوەى چۆنێتیى کارکردنیان و داڕشتنى بەرنامە و پلانێکى نوێ بۆ چاکسازیکردن لەکەرتى هاتوچۆ و گواستنەوەدا ،تا هاوڵاتیانیش بە تەکنەلۆژیاى نۆى و سەردەم ئاشنا بکرێت وێستگەى پاسەکان : ئەو وێستگە شووشەبەندییانەى بۆ پاسەکان لەشارو شارۆچکە و ناحیەکان دروستکراون ،کارێکە شایەنى دەستخۆشى وسوپاسە،بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنج و تێبینى بێت بەلامانەوە، ئەم چەند خالەى لاى خوارەوەیە: یەکەم :بۆ ئاگایى و زانیاریى هاوڵاتیان ،دەبێت هەر یەکێک لەوێستگانە ناوى تایبەتى خۆیى هەبێت ،کەلەسەر پۆستەرێک بەشێوەیەکى جوان بنوسرێت وهەڵبواسرێت . دووەم:خشتەى هەفتانەى کات و ناووشوێنى رۆیشتوو ژمارەى پاسەکان ،لە هەر یەکێک لەو وێستگانە ،بەشێوەیەکى جوان بنوسرێت و دابنرێت. سێیەم : هەر یەکێک لەو وێستگانە ،دووبەشى بۆ ریکلام تێدایە ،بەلام ئەوەى دەبینرێت بۆ ئەومەبەستە بەکار ناهێنرێت ،تەنانەت کارەبا و روناکى بەزۆرێک لەو ێستگانە نەگەیەنراوەو بۆیە لەشەواندا بەتاریکى دەبینرێت ،ئەگەر بێت و شارەوانییەکان پلان و بەرنامەیان بۆ وێستگانە هەبێت ،بەدڵنیاییەوە داهاتێکى باشیان بۆ دەستەبەر دەبێت . چوارەم:هەندێک لەو وێستگانە لەلایەن خەڵکى نابەرپرسەوە ،بەئەنقەست شکێنراون ،پێویستە شارەوانییەکان ،بۆ چاککردنەوەى هەڵمەتێک بکەن ،پێویستیشە جگە لە شۆێنى ریکلامەکان ،رێگە نەدرێت هیچ لایەن و ریکخراوو دامودەزگایەک،پۆستەرو ریکلام و اعلانات لەو وێستگانە هەڵبواسێت،کە ببێتەهۆى تێکدانى جوانى و سیمایان،هەر کەسێکیش سەرپێچیکرد سزا و غەرامە بکرێت پێنجەم :لە تەنیشت ئەو وێستگانە سەلەى خۆڵ دابنرێت ،بۆ تێکردنى دەبە و قوتو وپاشەرۆکان هێڵی گواستنەوەی دەریایی
ڕیگاوبان و هێڵەکانى گواستنەوە هەمە جۆرن ،کە بریتین لە ڕێگاوبانى وشکانى و هێڵە دەریاییەکان و هێڵەکانى تۆڕى ئاسن و بۆڕيى و هێڵى ئاسمانیى ،بوون و قورسایى پێگەى هەر یەکێک لەم سەرچاوەو ئامێر و ئامرازانەى گواستنەوە ،دەبێتە هۆى گەشەکردن وپتەوبوونى ژێرخانى ئابوریى وڵات و پاکژبوونى ژینگە و هاوکات بوارى گواستنەوەو هاتوچۆ ئاسان و خێرا دەکات ،لەگەڵ ئەوەشدا کەرتى گەشتیاریى دەبوژێنێتەوە.،بەتایبەتى ڕێگاى ئاوى کە بەباشترین هۆکارى گواستنەوە دادەنرێت بۆ ئاڵوگۆرى کاڵاى بازرگانى و بەسەرکردنەوەو پەیوەندیى و هاتوچۆى کۆمەڵایەتى لەنێوان وڵاتاندا سەرچاوەکانى گواستنەوەى دەریایى و ئاویش بریتیین لە (بەلەم و پاپۆر و کەشتى و یەخت و باخیرەو ....هتد) ،کە هەرکەیان مەبەستى بەکارهێنان و چۆنێتى کارکردنى لەگواستنەوەدا سوود و خەسڵەت و تایبەمەندیى و خزمەتگوزارى خۆی هەیە. لەڕابوردوو ئێستادا هێڵە ئاوییەکان بۆ چەند مەبەستێک بەکارهاتوون و سوودیان لێوەرگیراوە لەوانە: • زۆرێک لە وڵاتانى جیهان بۆ ئاڵوگۆرکردن و گواستنەوەى کەلوپەل وکاڵا قورس و زەبەلاحەکانیان پشتیان بە هۆکارى گواستنەوەى ئاوى بەستووە لەوانە یەکەى زەریایى و کەشتى بار هەڵگر کە تواناى لەخۆگرتن و گواستنەوەى چەندین بارو شاحینەى گەورەی کەلوپەلى جۆراو جۆرى بازرگانیی هەیە. کات بەسەربردن •بۆ مەبەستى گەشتوگوزار و گەڕان بەنێو روبارو دەریاکاندا بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش و ئەنجامدانى گەشتى زانستیى • بۆ مەبەستى ماسیگرتن کەڵکى زۆرى لێوەرگیراوە کە بووەتە هۆى دابینکردنى سەرچاوەى داهاتى زۆرێک لەو وڵاتانەى کە بەسامانى ماسى دەوڵەمەندن . • بۆ مەبەستى جەنگ و مانۆڕی سەربازیى و گواستنەوەى کەرەستە و چەک و تەقەمەنى • بۆ گواستنەوەى سوتەمەنى نەوت و گاز لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکیتر. • لەناوخۆى وڵاتانیش لەنێوان شارو شارۆچکەو گوندەکان و زۆرێک لە گەرەکى شارەکاندا،کە ڕێگاى ئاوى تێدەکەوێت ،بۆ پەڕینەوەو گواستنەوەى هاوڵاتیان پشت بە پاپۆر و بەلەم دەبەسترێت ،بةتايبةتى وڵاتى هۆڵەندا كةبەهۆى نزميى لەئاست بەرزى دەریاوە، سودێکى بەرچاو لەهۆکارەکانى گواستنەوەى ئاوى دەبینرێت. • بۆ بەمەبەستى ئەنجامدانى پێشبڕکێ و چالاکیى وەرزشیى بەکاردەهێنرێت
پێویستی بە وێستگە و بەندەرە
هێڵەکانى ئاوى وەک هێڵەکانى دیکەى گواستنەوە ثيَويستى بة وێستگە و بەندەر هەیە ،بوراوەستان و دەرچوونی کەشتییەکان وسەرکەوتنی شاحينه و باره كان و كةشتياران کە دەوربەريشى بەچەندین خزمەتگوازى سەرنجڕاکێش و دڵڕفێن وبە شێوەیەکى جوان ڕازێنراوەتەوە ،هاوکات چەندین کۆشک وتەلار و هۆتێل و بازاڕ و پارک و ریستۆرانتى جۆراو جۆرى لێیە،کەهەمیشە لەو شوێنانە هەست بەئارامى و خۆشى و مانەوە دەکەیت.سەدان گەشتیار دەبینى،بەمەبەستى گەشتوگوزارلەوڵاتانى دیکەوە هاتوون بەخەندە و پێکەنین بە کەنار دەریاکاندا دەسوڕێنەوە ،یان لەسەر کورسى دانیشتوون وتوێژ دەکەن .نمونەش بەندەرو جەزیرەکانى کۆمەنیزیا و پاتراى وڵاتى یۆنانە کە جوانترین شوێنى گەشتیارییە و بەشێوەیەکى زۆر جوان دیزاین ودروستکراون کەبار و شاحینە و گەشتیاران بۆ وڵاتى ئیتالیا و زۆر وڵاتى دیکە دەگوێزێتەوەو کە زۆربەى گەشتەکان زیاتر لەشەواندا ئەنجام دەدرێت،چونکە ڕێگاى دەریایى نێوان وڵاتى یۆنان و ئیتالیا لانیکەم (16) کاتژمێر دەخایەنێت. • بەندرەکان هاوشێوەى فرۆکەخانەکان بۆ پاراستنى ئاسایش و ڕێگرتن لەپێشێلکاریى و کۆچى نایاسایى،چەندان بازگە و کۆنتڕۆڵى توند و بەهێزى پۆلیسى لێیە،بۆ تەماشاکردن و پشکنینى پاسپۆرتى گەشتیاران و ئۆتۆمبیل و شاحینەکان . · بۆ دروست بوونی هەر روداوو ئاگرکەوتنەوەیەک بنکەی ئاگرکوژینەوە لەنێو بەندەرەکاندا هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی . رێگرتن لە پێشێلکارییەکان · بنکەی تەندروستی تێدایە بۆ پێدانی رێنمایی و چارەسەربە نەخۆش •لەنزیک هەر بەندەرێکدا بنکەى فرۆشتنى بلیت هەیە، بەبێ بوونى پاسەپۆرتيش بلیت بەهیچ کەسێک نادرێت و ناتوانێت گەشت بکات. • لەهەر بەندەرێکى ئاوییدا گۆڕەپانێکى گەورەى سیاجکراو و تەلبەندکراو دروستکراوە، بۆ رێگرتن لە پێشێلکاریی و بە ئاگابوون لە داخلبوونى شاحینە و ئۆتۆمبیل وگەشتیاران. •پێش ئەوەى شاحینەکان برۆنەگۆڕپانى بەندرەکانەوە،دەبێت لەو قەپانەى دانراوە ،شاحینەکان کێشرابێت و قورساییان بزانرێت. •کاتێک شاحینەکان دەچنە نێو باخیرەکانەوە، لەلایەن کرێکارەکانەوە تایەکانیان بە زنجیر دەبەسترێت . •لەنێو باخیرەو کەشتییەکاندا چەندین خزمەتگوازى دەستبەرکراوە،لەوانە هۆتێل بۆ نوستن و پشودان،ریستۆرانت،کازینۆ،هۆڵى سەما و ئاهەنگ و گۆرانى ...بۆبەسەربردنى کاتێکى خۆش تيَداية •ئەگەر کەسێک لەنێو لەناکاو توشى نەخۆشى و ئازارێک بوو ،بنکەى تەندروستی تێدایە،بۆ پێدانى ڕێنمایى و چارەسەر . •بۆ رودانى هەر لادان و سەرپێچییەک پۆلیس لەنێو باخیرەکاندا بۆ بەدەمەوەچوونى هەیە. تونێل و هێڵی ئاسن •لەنێوان ئاوى هەندێک لە وڵاتاندا بۆ گواستنەوەى گەشتیاران بەشێوەیەکى خێرایى،پشت بە دروستکردنى تونێل و سکەى شەمەندۆفێر بەستراوە،بۆنموونە لەنێوان ڕێگاى دەریایى شارى (calais) کاڵاسى باشورى فەرنسا و شارى (ashford) ئەشفۆردى بەریتانیا،بەشێوەیەکى ڕێک و جوان و تەندروست تونێل و سکەى ئاسنى هاتوچۆى شەمەندۆفێر دروستکراوە،کە دورى ودرێژى ئەم تۆنێلە(50.5) کیلۆ مەترە وبەقوڵایى 75 مەتر لەژێر ئاودایە کە بەشێوەیەکى خێرایى لەماوەى 25 خولەکدا گەشتیاران دەگوێزێتەوە..لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەڵگرتن و پەرینەوەى ئۆتۆمبیلى گەشتیاران شەمەندۆفێرى تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دابینکراوە ،پاشان لەدروستکردنى ئەو تونێلەنەدا روناکى و پانکە و کەرەستە و ئامێرى گۆِرینى هەواو دەرچوونى ئەو هەڵم و هەوایەى کەلەنێو تۆنێلەکاندا دروست دەبێت دانراون.لەلایەکى دیکەوە هەر لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا لەنیوان شارى کاڵاسى فەرنسا و شارى دۆڤەرى بەریتانیا بەندەرو هێڵى گواستنەوەى ئاوى هەیە بۆ گواستنەوەى گەشتیاران و شاحینەى بارهەڵگر و کاڵاى بازرگانى
ئاستى خێرایى كه شتى و باخیرەکان پەیوەندى راستەخۆى بە قەبارەى کەشتییەکان و کەش و هەواوە هەیە،ئەگەر کەش و هەوا لەبار و جێگیر بێت ،ئاستى خێرایى کەشتییە بارهەڵگرەکان خێرا و باشتردەبێت و زووتر بە شوێنى ڕۆیشتوو دەگات،بەڵام ئەگەر کەش و هەوا لەبار نەبێت،ئاستى خێراییان کەم دەبێتەوە و درەنگتر دەگەن. Hashim.xamgin@yahoo.com
هێڵی گواستنەوەی میترۆ
هاشم غەمگین بۆ زانیاریى خوێنەر و هاوڵاتى ئەگەر هاتوو بەمەبەستى سەفەر و گەشتوگوزار ڕێى کەوتە وڵاتێک و خزمەتگوزارى گواستنەوەى ژێر زەمینى میترۆ بوونى هەبوو،بۆئەوەى لەمەڕ سودو چۆنێتى گەشتکردن بەو هێڵە ئاگایى هەبێت ، کورتە باسێک لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو . لە ووڵاتانى پێشکەوتوودا ئەو شارانەى گەورەو فراوانن و ڕێژە و ئاستى دانیشتووان تیاندا چڕ و زۆرە ،بۆ پاکڕاگرتنى ژینگە و دروست نەبوونى قەرەباڵغى ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگاوبانى نێو شارەکان و بوونى ئاسانکاریى بۆ هاتوچۆ و گواستنەوەى هاووڵاتیان ،پشت بە دامەزراندنى تۆڕى ئاسنى گواستنەوەى میترۆ دەبەسترێت،واتە هاتوچۆ و گواستنەوەى سەر زەوى، دەگوێزرێتەوە ژێر زەوى بەشێوەیەک کە ئەگەر شارى (پاریس) ى پایتەختى فەرەنسا بە نموونە بهێنینەوە،ڕۆژانە لانیکەم پێنج ملیۆن کەس بۆ هاتوچۆکردن و ڕاپەڕاندنى کارەکانیان سوود و کەڵک لە هۆکارى هاتوچۆى میترۆ و گواستنەوەى ژێر زەوى دەبینین ،کە بەباشترین و خێراترین فاکتەرى گواستنەوە دادەنرێت لە نێو شارە گەورەکاندا . ئەوەى خزمەتگوزارى ئەم هێڵە لە هێڵەکانى دیکەى ئاسن جیا دەکاتەوە ،ئەوەیە،لەماوەى هەر دوو خولەکێکدا میترۆیەک دەگات بە وێستگەکان بۆ دابەزین و سەرکەوتنى گەشتیاران و گواستنەوەیان بۆ شوێنى دیاریکراوى خۆیان. میترۆى (RER) بەباشترین جۆرى میترۆ دادەنرێت، کە مواسەفاتدا دوو قاتە و لەقەبارەدا گەورە و فراوان ودرێژەو تواناى گواستنەوەو لەخۆ گرتنى (5000) هەزار سەرنشینى هەیە،کەلەجموجۆڵ ڕویشتندا خیرایە و لەماوەى هەر (10) خولەکێکدا دەگاتە وێستگەیەک بۆ دابەزین و سەرکەوتنى گەشتیاران ،شێوازێکى دیکە میترۆى بچووکى کورت و درێژى جۆراوجۆرن کەهەر یەکەیان بەڕێژەیەک تواناى لەخۆگرتنى (300-100) کەسى هەیە،هەروەها جۆرێکى دیکەیان،بەبێ بوونى شۆفێر دەجوڵێت و کاردەکات،تواناى گواستنەوەى گەشتیارانى بۆ هەشت وێستگەى دیاریکراو هەیە،زۆرجاریش لەکاتى گەیشتن بە وێستگەکان جێى دانیشتن لەنێو میترۆکاندا نابێتەوە ،بەڵام هاووڵاتیان سەردەکەون و ڕێگەیان پێدراوە کە بەپێوە ڕابوەستن . لە نەخشە و دیزاینى وێستگەى هێڵى ئاسنى میترۆدا،بۆئەوەى هەموو کەسێک لەهەرشوێنێکى شاردا سوود لەگواستنەوەى ببینێت،ڕەچاوى ئەوە دەکرێت، کەلەهەموو ناوچەیەک ،مەبەستم لە گەڕەکەکان ،نەخۆشخانە،بازاڕ، وێستەگەکانى شەمەندۆفێر،شوێنەگشتیەکان و لەوشوێنانەى پێویستن ،بەشێوەیەکى ڕیک و جوان وێستگە دروستکراوە ،بۆ ڕاوەستان و هەڵگرتن و دابەزینى گەشتیاران ،لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئاگایى گەشتیار هەر وێستگەیەک ناوەکەى بەشێوەیەکى گەورە دەنوسۆێت و هەڵدەواسرێت . هەروەها لەوێستگەکاندا ئامێرى ئەلیکترۆنى و بنکە بۆ فرۆشتن و ڕاکێشانى بلیت هەیە،پاشان گەشتیار بەبێ بوونى بلیت ناتوانێت داخلى وێستگەکان بێت ،بۆ سەرکەوتنى میترۆکان، چونکە هەموو دەرگاى شووشەى داخراون و تەنها بەبلیت و کاردى بەشداریکردنى مانگانە دەکرێتەوە ،لەگەڵ ئەوەشدا بۆ زانیارى گەشتیاران لەنێو وێستگەکاندا ژمارەو پیت و جۆر و خشتەى کاتى هاتنى میترۆکان لەسەر شاشە و پۆستەردا هەڵدواسرێت ودەنوسرێت .
پڕۆژەى هێڵى ترام لەشارەکانى هەرێمدا جێبەجێ دەکرێت .
هاشم غەمگین بریاڕە لەشارەکانى (هەولێر،سلێمانى،دهۆک،) دا پڕۆژەى دروستکردنى تۆڕى ئاسنى ترام جێبەجێ بکرێت،بۆئەنجامدانى ئەو پڕۆژەیە وتووێژو ڕێکەوتن و گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکى ووڵاتى ئیتاڵیا کراوەو نەخشە و دیزاینى تۆڕى هێڵەکەش تەواو بووە،پاشان شوێن و وادەى دەستپێکردن وتەواوبوونى پرۆژەکەش بۆ هەر یەکێک لەوشارانە بە تایبەتى دیاریکراوە و هەنووکە کارو ئامادەکاریى بۆ ئەنجامدانى دەدرێت . .خزمەتگوزاریى ترام یەکێکە لەهێڵەکانى ئاسن ،بەڵام لە ڕووى چۆنێتى جموجۆڵ و گەشتکردنەوە جیاوازیى هەیەلەگەڵ هێڵەکانى دیکە ،بەوەى تۆڕى ئەم هێڵە بۆ کارکردن تەنها لە نێۆ شارە گەورەکاندا جێگیر دەکرێت و زۆر لە ووڵاتانى جیهان سوود لەم هۆکارەى گواستنەوە دەبینین ، بۆ نموونە لە وڵاتێکى وەک هۆڵەندا ئەم خزمەتگوازرییە لە شارەکانى ( ئەمستردام ، ڕۆتردام ، لاهاى،) بۆ هاووڵاتیان بەرجەستەکراوە و کارئاسانیى زۆرى بۆ کردوون بۆ ئەنجامدان و ڕاییکردنى کارەکانیان ،لەگەڵ ئەوەشدا بەدیزانێکى باش و مۆدێرن و بەشێوەیەکى هونەریى و زانستى کارەکانى ئەنجامدراوەوبە بەرنامە و سیستم وخشتەیەکى دیاریکراوو ڕێکخراو کاردەکەن،بۆیە پێویستە لە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیەدا کەموکوریى و کەمتەرخەمى بەدینەکرێت و بۆ سەرکەوتنى، پێش دەست پێکردنى پێویستە دیراسە و سیانەیەکى باش بۆ پڕۆژکە بکرێت و دواتر دەست بەجێ بەجێکردنى کارەکانى بکرێت دامەزراندن وگەیاندنى ئەم خزمەتگوزراییە نوێیە بەناوچەکە جگەلەوەى دەستکەوتێکى نوێ بۆ حکومەت تۆماردەکات لەهەمانکاتدا سوود و گرنگیى خۆى هەیە لەڕوویەکەوە: ژنان پێویستە ڕۆڵیان هەبێت 1_کەمکردنەوەى قەڕەباڵغیى ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگاوبانى سەنتەرى شارەکان و بەخشسینى ژینگەیەکى پاک و تەندروست وهەنگاونان بەرەو پێشکەوتن لەبوارى هاتوچۆو گواستنەوە دا 2_ لەبەر ئەوەى هێڵى پاسەکانى ناو شار لەگەڵ ئاوابوونى خۆردا لە جموجۆڵ و کارکردن دەکەون ،بۆیەزۆرێک لە هاوڵاتیان بەهۆى نەبوونى ئۆتۆمبیل و دەستکورتى و نەدارییەوە ،ناتوانن شەوانە بەتاکسى دۆست و کەسوکاریان بەسەربکەنەوەو سەردانى بازاڕ و سەیرانگاکان و پارک و شوێنە گشتییەکان بکەن ،یاخود ئەوانەى شەوانە لەبوارەکانى کەرتى تایبەتدا کاردەکەن ،بۆیە دامەزراندنى هێڵى ترام دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى خەرجیى و بوونى ئاسانکاریى بۆ گواستنەوەى هاووڵاتیان و چارەسەرکردنى ڕیشەیى ئەم گرفتانە. 3_لەگەڵ ئەوەى دامەزراندنى هێڵى ترام دەرفەتێکى باش بۆ بێکاران دەرخەسێنێت ،لەگەڵ ئەوەشدا وەک لە ووڵاتانى پێشکەوتوودا دەبینرێت، هیوادارم کچان و ژنانیش لاى خۆمان لە بەڕێوبردنى کارەکانى ئەم هێڵەدا ئامادەیى و بەشداریی بەرچاویان هەبێت و بوونى خۆیان نیشان بدەن وێستگەى ترام : بۆ ڕاوەستان و هەڵگرتن و دابەزینى هاووڵاتیان، هیڵى ترام وەکو هێڵەکانى دیکەى ئاسن پێویستى بەدروستکردنى وێستگە هەیە ،هاوکات ستایلى وێستگەى ترام وەکو ئەو وێستگە شووشەبەندییانەیە کە ئیستا لەشارو شارۆچکە وناحیەکاندا بۆ پاسەکان دروستکراوە ،پاشان لە دروستکردنى وێستگەکاندا دەبێت تایبەتمەندێتى کەمئەندامان ڕەچاوبکرێت ،بۆئەوەى بتوانن لەدابەزین و سەرکەوتندا وەک هاوڵاتیەکى ئاسایى پێویستیان بە یارمەتیدانى کەس نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئاگاداربوونى هاووڵاتیان دەبێت خشتەى کات و ژمارەى تایبەتى ترام و شوێن وچۆنێتى گەشتکردنیان بە سیستمێکى دیاریکراو بێت ،بەشێوەیەکى جوان لەشوێنێکى بەرچاو لە وێستگەکاندا دابنرێت ،لەگەڵ بوون و دانانى ترافیکدا لایت لەو شوێنانەى کەپێویستن دابنرێت.... بلیتى ترام لە ووڵاتى هۆڵەندا ئەوانەى هەمیشە بەهێڵى ترام هاتووچۆدەکەن ، هەڵگرى کاردێکن کە پێى دەوترێت (ovchipkaart) (ئۆفەى چیپ کارد) کە بەشداربووان و هەڵگرانى ئەم کارتە دەبێت بەپێى پێویستى خۆیان لەبنکەى سەرەکى ئەم هێڵەدا پارە داخڵى کاردەکانیان بکەن ، کە چونێتى بەکارهێنانى ئەم کاردە بەم شێوەیەیە هاوڵاتى لەکاتى چوونى بۆ نێو ترام و دابەزینیان دەبێت کاردەکەى لەو ئامێرە بدات کە دانراوە بۆ دیاریکردنى کیلۆمەترى ڕۆیشتوو و بڕینى پارە بە ئەندازەى ئەو شوێنەى کە بۆى دەڕوات،کەسەرەتا ئامێرەکە بڕى چوار ئیرۆ لەهەرکاردێک دەبڕێت ،بۆئەوەى لەکاتى دابەزیندا دەرفەتى فیڵ و هەڵهاتن بۆ کەس نەمێنێت و ناچاربێت کاردەکە لە ئامێرەکە بدات ،دواتر چەند پارەى زیاتر لەکاردەکە بڕابێت دەگەڕێتەوە جێگاى خۆى، هەروەها بۆ ئەوانەى لەکاتى پێویستدا بە ترام هاتووچۆ دەکەن ،پێشتر فریاى کڕینى کارد یان بلیت نەکەوتوون ،لەنێو ترامەکاندا بلیت لە جابییەکان دەکڕن .
ژینگەى قوتابخانە.
هەموو شۆینى پیشە و کارێک ،پێویستى بەژینگەیەکى پاک و تەندروستە ،بۆ دووربوون لە نەخۆشى و بەجێهینانى ئەو ئەرک و فەرمانەى کە دەکەوێتە سەرشانمان، هاوکات بۆ ئەوەش کات و سات و ئیشوکارەکان بەئاسودەیى و بەشێوەیەکى باش و سەرکەوتووانە ئەنجامبدرێن و بەڕێوە بچن هەردەمێک کە باسى خوێندنگا و قوتابخانە دەکرێت، پێناسەکردنى بە ماڵى دووەمى خوێندکار دەبینین و دەبیستین، بەڵام ئەم جۆرە هەڵسەنگاندن و پێناسانە، بەتایبەتى لەڕووى ژینگە و پاکوخاوێنییەوە لەگەڵ زۆرێک لە قوتابخانە و خوێندگاکانى ئێمەدا وێَکنایەتەوە . دەبینرێت هەموو ساڵێک بە مەبەستى تازەکردنەوەو نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکان حکومەت بودجەیەکى زۆر تەرخان دەکات ،بەڵام دواى نۆژەنکردنەوەو تێپەڕبوونى ساڵێکى خوێندن، دەبینرێت خوێندنگاکان وەکو دۆخى جارانى لێدێتەوە،کە ئەمەش بەزیان بەسەر داهات و بودجەى وڵاتدا دەشکێتەوە . هۆکارەکان لەخوارەوە بەچەند خاڵێک هۆکارەکان و چۆنێتى چارەسەرکردنى بەچەند خاڵێک ڕوون دەکەینەوە : يەکەم: دەبینرێت بۆ پاککردنەوەى خوێندنگاکان جگە لە بەکارهێنانى گسک و ماسیحە ،کەتەنها تۆزو خۆڵ دروست وبڵاوودەکاتەوە، ئامێرى سەردەم و کەرەستەى پاکژکەرەوە، وەکو زایى و دیتۆڵ و فاس و موعجیزەو ...هتد بەکار ناهێنرێت،بۆیە قوتابخانەکان بەپیسى دەبینرێت.،لەگەڵ ئەوەشدا لەهێندێک قوتابخانە ڕاپەڕاندنى پیشەى کارگوزاریى بەکەسانێک سپێردراوە ،توانا و تەمەنیان بۆ ئەو پیشەیە گونجاو نییە ،کەپێویست دەکات،پێویستە ئەو کەسانە خانەنشین بکرێن و ئەو کارە بە گەنجان بسپێردرێت ، بەڵام بە مووچەیەک کە گیانى ئامادەبوونیان بۆ ئەو پیشەیە بەهێز بێت . دووەم: ئەوەى وا دەکات دەرفەت بڕەخسێت پیسى بڵاوبکرێتەوەو لەسەر دیوارەکان بنوسرێت و پەنجەرەو دەرگا و کورسسیەکانى دانیشتنى نێو پۆلەکانى خوێندن بشکێت ،بوونى ئەو سیستمەیە کە قوتابى لەسەرەتاى کردنەوەى دەرگاى خوێندنەوە تاوەکو کۆتایى وەرزى خوێندن دەبێت هەموو وانەکان لەپولێکى دیاریکراودا بخوێنێت،بەو میکانیزمە نییە کە لەووڵاتە پێشکەوتووەکاندا پەیڕەودەکرێت،هەر پۆلێک بۆ وتنەوەى وانەیەک تەرخانکراوەو مامۆستایەک چاودێرى و سەرپەرشتى دەکات ،کە تەواوى ئەو پێداویستى و کەرەستە و ئەجهیزانەى پەیوەستن بە وتنەوەى ئەو وانەیەوە لەپۆلەکاندا دەستەبەرکراون،پاشان کاتى تەواوبوونى وانەکان تێکراى قوتابیان دەبێت بڕۆنە دەرەوەو مامۆستاکان دەرگاى پۆلەکان دابخەن ،بۆ ئەوەى دەرفەت بۆ قوتابى نەڕەخسێت بۆ بلاوکردنەوەى پیسى و ئەنجامدانى پێشێلکاریى،دواتر لەگەڵ تەواوبوونى کاتى پشوودا هەرمامۆستایەک پۆلى خۆى دەکاتەوە،پاشان خوێندکاران بەپێى خشتەى وانەکان بەسەر پۆلەکاندا دابەش دەبن . کافتریا وەک یەکێک لە پێداویستییەکان سێیەم:بوونى کافتریا یەکێکە لە پێویستیەکانى قوتابخانە ،بەڵام لە خوێندنگاکاندا ئەو شوێنەى بۆ کافتریا تەرخانکراوە ،لەبنەڕەتدا بۆ ئەوە مەبەستە دروستنەکراوە،بۆیە دەبینین لەڕووى قەبارە و مەرجەکانى کافتریا شوێنى تەرخکراو شیاو نییە،کە تەنانەت جۆرى خواردەمەنییەکان تەندروست نین،کە پێویست دەکات لەکاتى نۆژەنکردنەوەى هەر قوتابخانەیەک لەشوێنێکى شیاو بەدیزانێکى هاوچەرخ کافتریاى بۆ دروست بکرێت . چوارەم: بوونى پارک وسەوزایى و چاندنى نەمام سەرچاوەى بەخشینى ژینگەیەکى پاک و تەندروستە،بەڵام لەنێو زۆرێک لە خوێندنگاو قوتابخانەکاندا بوونى نییە ،لەگەڵ دروستکردنى کورسى بۆ دانیشتن و پشودان ،بۆ ئەوەى خۆێندکار و قوتابى لەکاتى فرسەکاندا،کاتەکانى تێدا بە وتوێوێژو خەندە و گاڵتەوگەپ بەسەر بەرێت . پێنجەم :پێویستە وەزارەتى پەروەردە گرنگیى تەواو بەدابینکردنى پێداویستى و کەرە ستە و ئامێرەکان بۆپاکڕاگرتنى قوتابخانەکان بدات، پاشان ئامادەکردنى پڕۆگرامێک بۆ وتنەوەى وانەى هوشیاریى ژینگە لە تەواوى قوناغەکانى خوێندندا،مادام قوتابخانە ماڵى بەخشینى زانست و فێربوونە ،دەبێت ژینگەیەکى پاک و بێگەردى بۆ بخوڵقێت.
چۆن سەنتەرەکانى گەنجان چالاکتر بکەین؟
هاشم غەمگین بەلامەوە گرنگ بوو ،چەند سەرنج و تێبینییەک لەسەر ئەو بیناو سەنتەرانەى کە بۆ چالاکى گەنجان دروستکراون بخەمەڕوو ، پاشان ئاماژە بە چەند کێشە و پێشنیازێک بدەم بۆ چالاکبوون وچۆنێتى بەرێوەچوونى ئیش وکارى ئەو سەنتەرانە،بۆ ئەوەى لە خزمەتکردنى تێکراى گەنجاندا بن و بۆدوورکەوتنەوە و بەرسەربردنى ئەوکاتانەى کەهەیانە و لەسەر شۆستەو شەقامەکان بەڕیى نەکەن ... یەکەم: دەبینرێت لە شارەکان و لە چەند قەزاو ناحییەک بەهاوکارى ڕێکخراوى منداڵپارێزى کوردستان بینا و پێداویستییەکان بۆ کردنەوەى ئەم سەنتەرانە فراهەم و بەرجەستەکراوە ، بەلام ناوچەکانى تر فەرامۆشکراون ، بۆ نموونە لەبازیان و دەوروبەرى گەنجان لەو خزمەتانە بێ بەشن ، لە قەزاى چەمچەماڵ بینایەکى بۆ دروستکراو بەخشرایە کۆلێژێک ، لەناحیەى تەکیە ماوەى چەند ساڵێک دەبێت بیناى بۆ دروستکراوەوکارمەندو خزمەتگوزارییەکانى بۆ دابین نەکراوە،بۆیە پێویستە ڕێکخراوى منداڵپارێز بەهاریکاریى حکومەتى هەرێم ئەو ناوچانەى لە بەهاى ئەم خزمەتانە بێبەشن ، بیناو پێداویستییەکانى بۆ گەنجانى ئەو دەڤەرانە دابین بکات . خولى کۆمپیوتەر دووەم : پێویستەلەو سەنتەرانەدا کۆمپیوتەرو هێڵى ئینتەرنێت هەبێت بۆ فێربوون و چۆنێتى بەکارهێنانى ، بۆ ئەوەش گەنجان لە هەواڵ وپێشهات و رووداوەکانى رۆژانە ئاگاداربن و سوود لە خوێندنەوەى رۆژنامە و گۆڤارو سایتەکان وەربگرن و ئاستى فکرى و رۆشنبیرى و زانستى و زانیاریى لاوان تۆکمە وفراوان بێت ،.بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لەو سەنتەرانەدا مامۆستاى کارامە و شارەزا هەبن کە وانە بڵێنەوە . کـۆرسـى زمـان سێیەم :لە ئێستادا گەنجان حەزو خولیاى بەشداریکردن و فێربوونى کۆرسى زمانی بیانیان هەیە،بەتایبەتى کۆرسى فێربوونى زمانى ئینگلیزى ،کەبەشێوەیەکى بەرچاو گەنجان بەشدارى ئەو جۆرە خولانە دەکەن ،بەڵام زۆرێک لە گەنجان بەهۆى دەستکورتى و نەدارییەوە تواناى بەشداریکرنیان نییە،ئەگەر بێت و مامۆستاى شارەزاى زمانى ئینگلیزى بۆ ئەو مەبەستە لە سەنتەرەکاندا دابین بکرێت ،ئەوا بەدڵنیاییەوە بەلێشاو گەنجان ڕووتێدەکەن . ڕاهێنانى پیشەیى چوارەم:لەقەزاو ناحییەکان بەزۆریى کچان ئارەزووى فێربوونى پیشەى دورمان و جوانکارییان هەیە،ئەگەر کەسانى شارەزا لەم بوارانەدا بۆ ڕاهێنان و فیربوونى کچان لەسەنتەرەکاندا دابین بکرێت،لەگەڵ دابینکردنى ئامێر و کەرەستەکان و کردنەوەى خول بۆیان،ئەوا بەخۆشحاڵییەوە کچان بەشێوەیەکى بەرچاو بەشداریى دەکەن،ئەوەش وادەکات دواى پەیداکردنى شارەزایى و فێربوونى ئەم پیشانە ،کچان ئارێشتگاى جوانکاریى و بنکەى دورینى جلوبەرگى تایبەت بەخۆیان بکەنەوە ،لەلایەکى ترەوە بۆ چونێتى بنیاتنانى پڕۆژەى بچووک و کردنەوەى فرۆشگەى تایبەت، پێویستە خولى هوشیاریى و ڕێنمایى بۆ گەنجان بکرێتەوە بۆ ئەو مەبەستە میوانداریى کەسانى پسپۆر و شارەزا لەبوارى ئابورى بۆ سەنتەرەکان بکرێت ،بۆ ئەوەى گەنجان لەو بوارى پیشەییدا هوشیاریى و شارەزایى پەیدا بکەن . بوارى وەرزش پێنجەم: وەرزش یەکێکە لە پێویستیەکانى ژیانى مرۆڤ بۆ سەلەمەتى و دووربوون لە نەخۆشى وبۆ ئەوەى لە جولانەوەوکارکردندا خاوەنى لەش ولارێکى جوان و چالاک وپێڕفیکت بین ، پێویستە لەسەرهەر مرۆڤێک لانیکەم رۆژانە دوو کاژێر وەرزش بکات لە وولاتە ئەوروپیەکاندا وەزشکردن بۆتە دیاردەیەک کچان و کوران و پیاوان و ژنان بە پیرەکانیشەوە وەرزش دەکەن ، دەبینرێت ئەو کەرەستە و ئامێرانەى لەوێ بەکار دەهێنرێن بۆ سەلامەتى و جوانکارى و چالاکبوونى ئەندامەکانى لەش هاتۆتە کوردستان و دەست دەکەوێت و زۆریشە ، ئەگەر لەو سەنتەرانەدا لە هۆڵێکدا ئەو کەرەستانە هەبن ، ئەوا بەخۆشحاڵى یەوە رۆژانە گەنجان و وەرزش خوازان ڕووى تێدەکەن . بوارى هونەرى شەشەم: دەبینرێت حکومەت هەرێم لەشارەکاندا بە یایەخ دەدات بە هونەرمەندان وبە بوارەکانى هونەرى مۆزیک و وێنەکێشان و سیرامیک و شانۆ ، دەستى هونەرمەندان دەگیرێت هاوکارى و کار ئاسانیان بۆ دەکرێت بۆ سەرخستنى کارەکانیان ، بەڵام لە زۆربەى قەزاو ناحیەکاندا ئەم بوارانە فەرامۆشکراون ، هونەرى مۆسیقا و گۆرانى لەو ناوچانە بەشێوەیەکى گشتى مردووەو بوار نەرەخساوە بۆ گەنجان بۆئەوەى پەیوەست بن بەکارى هونەرییەوە و لەو بوارانەدا بێنە پێشەوە و دەربکەون پێویستەلە هەر ناوچەیەک گروپێکى مۆزیک هەبێت بۆ ئەنجامدانى چالاکیەکانیان ، ستۆدیویەک هەبێت بۆ تۆمارکردنى بەرهەمەکانیان و لە سەنتەرەکاندا ئامیرەکانى میوزیک هەبن، تا راهێنانى لەسەر بکەن و شارەزایى پەیدا بکەن و فێرببن . بوارى نووسین حەوتەم: زۆر لە گەنجان دەستى نووسینى شیعرو پەخشان و چیرۆکیان هەیە و لەبەر بێ توانایى ناتوانن بەرهەمەکانیان چاپ بکەن ، بۆیەپێویستە لەو سەنتەرانەدا ئامێرى ئۆفسێت هەبێت بۆ چاپکردنى بەرهەمەکانیان و کۆڕو سمینارى شیعرییان بۆ ببەسترێت بۆ خوێندنەوە و پێکەشکردنى نووسینەکانیان،لەگەڵ ئەوەشدا بۆ چۆنێتى نوسینى وتار و ئامادەکردنى ڕاپۆرت و ئەنجامدانى چاوپێکەوتن ،خولى ڕۆژنامەوانییان بۆ بکرێتەوە . هەشتەم :پێویستە لە بیناى ئەو سەنتەرانەدا هۆڵێک تەرخان بکرێت بۆ کافتریا و پشوودان و خوێندنەوەى کتێب وئاڵوگۆرکردنى بیروراو گفت و گۆو یەکترناسینى گەنجان. نۆیەم:پێویستە کارمەندوهەڵسوراوانى ئەو سەنتەرانە بێلایەنانە کاربکەن ولە بەرێوبردنى کارەکانیاندا بەچاوى جیاوازى تەماشاى گەنجان نەکەن و یەکسانیى پەیرەو بکەن . دەیەم:پیویستە سەنتەرەکان تەنسیق و هەماهەنگییان هەبێت لە گەڵ خوێندنگاکاندا بۆ ئەوەى گەنجان هانبدرێن سەردانى ئەو سەنتەرانە بکەن و.سوودوکەڵک لە خزمەتگوزارییەکانى ببینن یانزەیەم: دەبینرێت زۆر لە گەنجان لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا پرۆسەى خویندن تەواو دەکەن و دەردەچن، هیچ شوێنیک نیە لێ ى دابمەرزێن و بەبێ کار دەمێننەوە، پێویستە ئەو گەنجانە بەپێ ى شارەزاییان لە بوارەکاندا لەو سەنتەرانەدا دابمەزرێن، بەمەش بەشێک لە رێژەى بێکارى کەم دەبێتەوە. دوانزەیەم : بۆ ئەوەى بەهرە و توانا و کارو چالاکیەکانى گەنجان لەو سەنتەرانەدا دەربکەوێت و و نیشان بدرێت، پێویستە بەشێوەیەکى وەرزییانە یان ساڵانە سەرجەم سەنتەرەکانى شارو شارۆچکەو ناحیەکان هەر جارەى لە یەکێک لە شارەکان (دهۆک.هەولێر.سلێمانى) ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵیان بۆ رێک بخرێت، بۆ نمایشکردنى چالاکیەکانیان ، پاشان لیژنەیەکى پسپۆرى سەربەخۆ لە بوارە جیاجیاکان وپێکبهێنرێت بۆ هەڵسەنگاندنى کاروچالاکیەکانیان و هەرسەنتەرێک سەرکەوتنى بەدەست هێنا باشترین خەڵات بکرێت . Hashim.xamgin@yahoo.com پرسگەکان و چەند تێبینیەک
هاشم غەمگین باسکردن وخستنە ڕوى ئەم تێبینى و سەرەنج و پێشنیازانە، لەمەڕ چاککردنی ڕەوشى پرسگەکان ، مەبەست لێى تەنها گرنگى و بەیاخدانە بە خزمەتکردنى هاوڵاتیان و ڕاماڵینى ئەو گلەییانە کە هەیانە و بەرەو چارەسەرکردن بڕۆن ، دیارە هاوڵاتیانیش بۆ بەسەرکردنەوەى هەر دامودەزگایەک پرسگە دەبێتە یەکەم وێستگەى سەردان و پرسیارکردن و چاوەڕوانى و پشوودانیان، پرسگەکانیش لە چەند ڕوویەکەوە کەمکوڕییان هەیە لەخوارەوە بەجەند خاڵێک داواى چۆنێتى وچاکبوونەوەیان دەکەین. 1_پێویستە لەدامودەزگاکان ئەو ژوورانەى تەرخان دەکرێن بۆ پرسگە ، ژوورێکى گەورەو فراون بێت ، لەڕووى جوانکارى و پاکوخاوێنى و پڕکردنەوەى پێداویستەکانى، گرنگى تەواوى پێ درابێت بۆ ئەوەى هاولاتیان تیایدا ئاسودە بن 2_پزیشکانى دەروونى هەمیشە باس لەوە دەکەن ، مرۆڤ لەکاتى چاوەڕوانى و دانیشتندا، بۆ ئەوەى دوچارى حاڵەتى بیرکردنەوەو لێکدانەوەو توڕەبوون و هەڵچوون نەبێت، پێوێستە ئەو کاتانە خۆیان بە تەماشاکردنى تیڤى و بە خوێندنەوەى ڕۆژنامە و کتێب و بە گوێگرتن لە مۆزیک مەشغول بکەن، بەڵام جارى وایە بۆ ئیمزاو تەواوکردنى نوسراوێک یان بۆ بینینى بەرپرس و پزیشکێک، دەبێت لانیکەم 3_4 کاژێر لە پرسگەکاندا دابنیشن و چاوەرێبین، بەبێ ئەوەى هیچ سەرچاوەیەک بۆ خۆێندنەوەو تەماشکردن و بۆ مەشغوڵبون لە پرسگەکاندا هەبن. 3_هەندێک جار لە پرسگەکاندا حاڵەتى وڕک و گریان و توڕبونى منداڵان دەبینین و ڕوو دەدات و دەبێتە مایەى بێزاربوون ، بۆ هێوربونەوەو نەهێشتنى ئەو حاڵەتە ، پێویستە چەند ئامێرێکى بچوکى یاریکردنى منداڵان وەک (ورچ و کەروێشک وپشیلە) و هتد لە پرسگاکاندا هەبن 4_خواردنەوەى چاوو کۆفى هەمیشە بۆ ئارامى و وریایى مێشکى مرۆڤ پێویستن ، لەدامودەزگاکانى ئێمەش چاخواردنەوە تەنها بۆ کارمەندان و میوانى تایبەتە و هاوڵاتیان مافى چاخواردنەوەیان نیە،لە وڵاتە ئەوروپیەکان لەسەرجەم پرسگەکانى دامودەزگاو ڕێکخراوەکاندا ، ئامێرى ئۆتۆماتیکى تایبەت بە دروستکردنى چاو و کۆفى دادەنەرێن ، بۆئەوەى هەرکەسێک ئارەزووى خواردنەوەى کرد خۆى هەستێت بۆخۆى ئامادەیبکات، ئیستا دەبینرێت لێرە جۆرێکى دى ، ئامێرى گەرمکردنى ئاو هەیەو بە نرخێکى هەرزان دەفرۆشرێن، بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتیان پێویستە ئەو ئامێرانە بکردڕێن و لەگەڵ چاو پەرداخى سەفەرى لەپرسگەکاندا دابنرێت. 5_پێویستە کارمەندانى پرسگەکان،بە زمانێکى هێمنانە و راستگۆیانە مامەڵە و وتوێژ لەتەک هاوڵاتیاندا بکەن ولەراییکردنى کارەکانیاندا فەرق و جیاوازیى پیادە نەکەن، مەبەستمان لێکدانەوەیان بۆ واستە و کەسایەتى خزمایەتى نەبێت ، چونکە لەم بارەوە توانج و گلەییەکى زۆر هەیە هەروەها باشترە کۆمپیوتەر لەپرسگەکاندا هەبن بۆ تۆمارکردنى ناو و ئەدرەس و جۆرى ئیش وکارەکانى هاوڵاتیان. هیوادارم سەرجەم دامودەزگاکان بە بەیاخەوە لەم تێبینیانە بڕوانن و بۆ چاککردنى رەوشى پرسگەکان هیمەت بکەن
پێویستیى دامەزراندنى گارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانى کاغەز لەکوردستان
هاشم غەمگین بەلاى منەوە یەکێک لەهەرە پێداویستییە گرنگەکان لە دامەزراندنى پڕۆژەى پیشەسازیی لەکودستاندا،ئەوەیە دروستکردن و دامەزراندنى کارگەیەکە بۆ بەرهەمهێنانى کاغەز،بۆ ئەوەى بتوانرێت پێداویستی قوناغەکانى خوێندن و دەزگاحکومییەکان وئەهلیەکان وچاپەمەنییەکانى لەم بەرهەمەدا پێ پڕبکرێتەوە ،ئەوەى لە ئێستادا دەبینرێت لە قەرتاسییە و پەراوگەکانى بازاڕدا، بەرهەمەکانى کاغەز مەبەستمان (کتێب و دەفتەرو وەرەقەى قەبارە جۆراو جۆر و زەرفى نامە و..هتد) بەرهەمى هاوردەى دەرەکى و وڵاتانى دیکەیە ،کەلەبازارەکانى خۆماندا خراوەتە ڕوو دەفرۆشرێت ،ساڵانە داهاتێکى زۆر بۆ ئەو وڵاتانە دەستبەردەبێت،کەئەم جۆرە بەرهەمە لە وڵاتى ئێمەدا ساغ دەکەنەوە،پاشان خستنەڕوى ئامارێکى وەزارەتى پەروەردە گەواهى و بەڵگەى زیاترن بۆ ئەو وتەیەم ، لەمساڵدا زیاتر لە یەک ملێون و (300) هەزار قوتابى و خوێندکار لە قۆناغەکانى خوێندندان،ئەگەر هەر خوێندکارێک لەماوەى ساڵێکدا،لانیکەم (10) دە دەفتەر و کتێب سەرف بکات و بەکار بهێنێت،کۆى گشتى بەکارهێنان دەکاتە زیاتر لە(13) سیانزە ملێون ،یان دامودەزگاو فەرمانگەکانى حکومەت و چاپەمەنى و کایەکانى دیکە لێکبدەیتەوە ،ساڵانە هەریەکەیان چەندین بەندى وەرەقە قەبارە جۆراو جۆر و زەرفى نامە و هتد بەکاردەهێنن ..کەوابوو پێویستە حکومەتى هەرێم بەرنامە و پڕۆژەیەکى وا بخاتە کارنامەى کارکردنى خۆیەوە بەداخەوە لەهەرێمى کوردستاندا چەندین سەرمایەدار و بازرگان وەبەرهێنەر هەیە،بەڵام بیر لە بنیاتنان و دامەزراندنى پرۆژەیەکى پێویست و گرنگیى وا نەکراوەتەوە، کە سوود بە بوارى گشتى بگەیەنێت ،کەلەپاڵ ئەنجامدانى هەر پڕۆژیەکدا (100) کەسى بێکار بخەنە سەر کار، بیر لە بەرنامە و ئەنجامدانى پرۆژیەک دەکەنەوە ، کەزیاتر سوود و قازانجى بۆ خۆیان تێدابێت، بۆیەکارێکى ئاسانە ئەگەر چەند سەرمایەدارێک هەستێت بە بەدروستکردن و دامەزراندنى چەند کارگەیەک لەشارەکانى کوردستاندا بۆ بەرهەمهێنانى کاغەز و موقەبا و کارتۆن،کە یەکێکە لەهەرە پێویستییەکان ئەوەى بیستوومە و بیزانم لە ووڵاتان بۆ بەرهەمهێنانى کاغەر،جگە لە سوود وەرگرتن لەتۆێکڵى دار ،سوود لەو موقەباو کارتۆن دەفتەر و کتێب و وەرقە بەکارهاتووەکان وەردەگرێتەوە ،بەجۆرێک کە بەرنامە و پلان بۆ چۆنێتى کۆکردنەوەى دارێژڕاوە ،پاشان لەکارگەکان بەئامێرى تایبەت بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئاو، ورد ورد دەکرێت ،دواتر دەکرێت بەهەویرى کاغەز و ئامادە دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانى کاغەزى نوێ،بەڵام لاى خۆمان ئەم هوشیارى و بەرنامەیە بۆ کۆکردنەوەى کاغەز و کتێب و دەفتەرو ....بەکارهاتووەکان نییە،یان دەسووتێنرێت و دەبێتە هۆى پیسکردنى ژینگە،یان لەگەڵ پاشەڕۆکاندا فڕێدەدرێت. بێشک دروستکردن و دامەزراندنى کارگەى بەرهەمهێنانى کاغەز جگە لەوەى سودێکى بەرچاو بە ناوچەکە دەگەیەنێت ،لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتى کار بۆ دەیان کەسى بێکار دەڕەخسێنێت ،هیوادارم وەزارەتى پیشەسازیى حکومەتى هەرێم ،یان سەرمایەدارانى کەرتى تایبەت ،پلان و بەرنامە بۆ دامەزراندنى چەند کارگەیەکى بەرهەمهێنانى کاغەز دابڕێژن،کەتواناى دابینکردنى پێداویستییەکانى ئەم بەرهەمەى لەناوچەکەدا هەبێت تۆێژی بەساڵاچووان و فەرامۆشکردنیان
هاشم غەمگین لەووڵاتى عێراق بەگشتى و لە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى بایەخ و گرنگیى بە خزمەتکردنى تۆێژى بەساڵاچووان نەدراوە ، لەم بارەیەوە هیچ جۆرە بەرنامە و پلان و مەنهەج و پێشکەوتن و پرۆژە یاسایەکى ئەکتیڤ و تۆکمە لەلایەن حکومەت و پەرلەمان و وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و وەزارەتى خوێندنى باڵا و تۆێژینەوەى زانستییەوە بەر جەستە نەکراوە و بەدى ناکرێت بۆ چۆنێتى خزمەتکردن و لە خۆگرتن و دابینکردنى پێداویستى و مافەکانی توێژى بە ساڵاچووان. ئەگەر لە کوردستان تەماشاى ڕەوشى ژیانى چینى بەساڵاچووان بکرێت ، دەبینرێت بۆ دابینکردنى بژێوی ژیانیان بە ناچارى پاڵ بە عارەبانەوە دەنێن،یان لە نێو بازاڕەکاندا بەدیار چەند شمەکێکەوە، لەبەر گڕەو گەرماى هاوین و لەبەر سەرماسۆڵەى زستان دەبینرێن، دانیشتوون کاسەبەت دەکەن ،بێئەوەى وزەو تواناو تەمەنیان بۆ کارکردن شیاوو گونجاو بێت ، پاشان چەندین بەساڵاچووهەیە، لەماڵەوە لەبەر پێویستیى بەردەوامیان بەخزمەتکرن ، بۆتە هۆى بارگرانى و مەسرەف و ئەزیەتدان و ڕێگرتن لە ئیش وکارى کەس و کاریان، هەندێکى دیکە هەیە لەبەر بێزاربوون لێیان یان نەبوونى کەسوکارەوە دەرکراون وشوێنى حەوانەوەو نوستنیان سەر شۆستەو پارک و بەردەم دوکان و فرۆشگاکانە . هەڵبەتە هەموو ئەمانە خەمساردى و کەمتەرخەمى حکومەت و وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى و خۆێندنى باڵا دەگەیەنێت بەرامبەر بە بایەخنەدان بەخزمەتکردنى ئەو چینە گرنگەى کۆمەڵ ئەوەى من بزانم لە کورستان بە تایبەتى لە شارى سلێمانى کە زیاتر لە یەک ملێون و سێ سەد هەزار کەسى تێدا نیشتەجێیە ، تەنها یەک خانە بۆ لەخۆگرتنى تۆێژى بەساڵاچووان بەدیدەکرێت ، ئەویش تواناى جێبوونەوەى 30تا 40 بەساڵاچووى هەیە ، لەکاتێدا پێویست بوو بۆ هەر گەرەکێک بینایەک بۆ خزمەتکردن و لە خۆگرتنى ئەو تۆێژە زەحمەتکێشە هەبوایە .لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هەنوکە بۆ لە خۆگرتن و خزمەتکردنى ئەو تۆێژە کار بەیاسایەکى کۆنى عێراقى دەکرێت کە 25 ساڵ لەمەوبەر داڕێژراوە و نوسراوە هەروەها مەرجى وەرگرتن لەو خانانە ئەوەیە ، دەبێت بەساڵا چوو تواناى خزمەتکردنى خۆى هەبێت ، ،دیارە سودو بایەخى کردنەوەى ئەو خانانە بۆ بەساڵاچوان لەوەدایە، لەو قۆناغەوە تا قۆناغى دوا هەناسە و ماڵئاوایى لە خۆ بگرێت لە وڵاتە پێشکەوتوەکان تۆێژى بەساڵاچوان لەلایەن حکومەتەوە خزمەتێکى وایان بۆ بەرجەستە و فەراهەم دەکرێت،کە پێویستیان بە هاوکارى و یارمەتیدانى کەس نەبێت ، بەجۆرێک بەزیادەوە قەرەبوو پاداشتى ئەو ئەزیەت وماندوبوونەى لە ڕابوردوو لە تەمەنى لاوێتى بەخشیویانە بە پەروەردەو پێگەیاندنى ڕۆڵەکانیان و بەبنیاتنان و خزمەتکردنى وڵاتەکەیان، دەدرێتەوە . هەڵبەتە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونى بەرنامە و پلانى حکومەت و پەرۆشى و گرنگیدانیان بەخزمەتکردن وبەرجەستەکردنى مافەکانى مرۆڤ . ئەوەى من بینیومە لە ووڵاتى هۆڵندا هەر هاوڵاتییەک کە لە فەرمانگەیەکى حکومى یان لە کومپانیایەکى ئەهلى کاردەکات ، بەپێى بڕى داهات و موچەکەى، مانگانە بڕێک پارە لە کارتى بانکییەکەى ، بۆ زەمانى تەندروستى و بۆ خزمەتکردنى ،لە قۆناغى تەمەنى بەساڵاچوون، دەڕبردرێت بۆ ئەو مەبەستەش کارى کۆکردنەوەو هەڵگرتنى ئەو بڕە پارانە چەند کۆمپانیایەک پێى هەڵدەسێت ، بۆ نموونە ئەگەر هاولاتییەک ماوەى دە ساڵ یان بیست ساڵ لە دامەزرازەیەکى میریى، کۆمپانیا یان کارگەیەکى ئەهلى کارى کردبێت ،کاتێک داخلى خانەى بە ساڵاچووان دەکرێت ، ئەو کۆمپانیانە کۆى ئەو بڕە پارەییەى بۆى کۆکردۆتەوە، بۆى دەخرێتە سەر ژمارەى ژمێریارییەکەى ، ئەگەر هاتوو ئەو داهاتە نەیتوانى پێداویستیەکانى پڕ بکاتەوە ، ئەو کات حکومەت هاوکارو پشتیوانى دەبێت بۆ پڕکردنەوەو دابینکردنى .. _لە وڵاتى هۆڵندا بۆ هەر گەرەکێک بۆ لەخۆگرتنى بەساڵاچووان خانە و بینایەک تەرخانکراوە ،بەرزیى بیناکان بەپێى ئاستى دانیشتوان، لە سێ نهومییەوە تێدایە تا دە نهۆمى، هەندێک شۆێن و گەرەک هەیە زیاتریش پاشان هەر نهۆمێک لەوانە بۆ چۆنێتى خزمەتکردن و جێگیرکردنى بەساڵاچووان خەسڵەت و تایبەتمەندیى خۆى هەیە، نهۆمێک ئەو بەساڵاچووانەى تێدا جیگیرە کە لە سەدا چل ووزەو توانایان تێدا ماوە واتە تواناى عەقڵ و گورج و گۆڵییان تا ئاستێک بە گوڕ و کامڵە و تواناى خۆ خزمەتکردن و دروستکردنى خواردن و ڕۆیشتن و جموجۆڵى هەیە ئەم بەساڵاچوانە بە ئۆتۆمبیلى تایبەت دەبرێن بۆ نەخۆشخانە و بازاڕ و مارکێت و شارەکان و بۆ پارک و شۆێنى ئاژەڵان وبۆ کەنار دەریاکان و بەبەلەم بەنێو دەریاکاندا دەیانگێڕن.و پاشان چەند کەرەستەیەکیان بۆ دەست و دانیشتنیان دابینکراوە ، کارئاسان و یارمەتیدەرە بۆ چوونە دەرەوە و پشوودانیان لەگەڵ ئەوە شدا هەر بەساڵاچوییەک بۆ کرینى پێداویستیەکانى ، هەفتانە بڕى (20) ئیرۆى پێدەدرێت نهۆمێکى دیکە تایبەتە بەو بەساڵاچووانەى ، لە سەدا سى هێزو تواناى تێدایە ، بەساڵاچوانى ئەم نهۆمە لەلایەن سستەرو شێف و کارمەندانى خانەکانەوە، بەشێوەیەکى ئەکادیمى و زانستى خزمەت دەکرێن، لە ڕووى پاککردنەوەو خاوێنى و پێدان و دروستکردنى خواردن و هەڵگرتنیان بۆ سەر عارەبانەو دانانیان بۆ سەر سیسەمەکانیان و پاشان ششتن و ئوتوکردنى جل و بەرگیان و .......هتد نهۆمێکى دیکەش داخراوەو تەرخانە بۆ ئەو بەساڵاچووانەى لە سەدا پێنج وزەى ژیانى تێداماوە واتە لەمان و نەماندان ،بۆ ئەو بە ساڵاچوانەش بەرنامە و شێف و سستەرى شارەزا و تایبەت بە خۆیى هەیە بۆ چونێتى چاودێریکردن و خزمەتکردنیان... نهۆمێکیش کەدەکەوێتە بەشى خوارەوەى بیناکە (مەلەوانگە بۆ مەلەکردن ، کەرەستەو هۆڵى وەرزشکردن ،هۆڵ بۆ ئاهەنگ و مۆزیک و گۆرانى و بۆ پشودان و بەسەرکردنەوەو کۆبوونەوەو دیالۆگ ،مەتبەخ بۆ دروستکردنى خواردنى جۆراوجۆرى ) بۆ سەرقاڵبوون و بەسەربردنى کاتێکى خۆش تێدایە _خانەکانى بەساڵاچووان و هەریەک لە نهۆمەکانى لەماوەى 24 کاتژمێردا سێ شەفت دەوام و کارکردنى تێدایە، واتە هەر شەفتێ هەشت کاتژمێر کارکردنى تێدایە ، پاشان شەفتەکان لەکاتى دەوروتەسلیمدا کۆبونەوە دەکەن لەکاتى کارکردنیان هەر شتێک یان کێشەو گرفتێک ڕووییدابێت بۆ ئاگاداربوون و چارەسەرکردن تەرح و شرۆڤە و تاوتۆێى دەکەن و لاى خۆیان دەنوسرێت و تۆمارى دەکرێت، هەر نهۆمێک شێفێک و جێگرێک لەگەڵ چەند کارمەندێک کارەکانى بەڕێوە دەبات _ژوورى نوستنیان زوو زوو پاک دەکرێتەوە ، ژوورەکان لە یەک نەفەرییەوە تیدایە تا چوارنەفەرى ، پاشان هەر ژوورە و سەلاجە و دۆڵاب و تەلەفیزێونى تێدایە ، لاى سیسەمەکان ئامێری زەنگى ئاگادارکردنەوە دانراوە لە کاتى پێویستیان بە سستەرەکان لە ڕێى لێدانى ئەو ئامێرەوە بانگ دەکرێن و دێنە لایان ، پاشان ژوورى نوستنى پیاو لەگەڵ ژن بەجیایە، هەروەها هەر نهۆمەو 25تا سى بەساڵاچوو لە خۆدەگرێت _ئەو شێف و سستەرانەى لە خانەکانى بەساڵاچووان کاردەکەن لەسەر چۆنێتى خزمەتکردنیان و تایبەتمەندییەکانیان لانیکەم چوار ساڵ لە کۆلێژو پەیمانگاکانى تایبەت بەو بوارە دیراسەیان هەبووەو خۆێندویانە و بۆ ئەو مەبەستە پڕۆڤە و مەشقیان پێکراوە و بەشێوەیەکى ئەکادیمى و زانستى راهێنراون ، هەروەها لە خانەکان پزیشکى شارەزا لە جۆرێتى نەخۆشیەکان و پزیشکى دەروونى هەیە چونکە بەساڵاچووى تێدایە هەڵدەچێ ،توڕە دەبێت بۆ هێوربوونەوەیان دەبرێنە ژوورى تایبەت ئەیاندوێنن ڕێنمایى دەکرێن _بۆ بەسەرکردنەوە و سەردانیکردنیان، جگە لە شەوان خانەکان بەرۆژ بە بەردەوامى دەرگایان بەڕووى کەس وکارو هاوڕێ و دۆستەکانیان ئاوەڵایە _ بۆیە ئەرکى سەرشانى حکومەتى هەرێمە، بودجەى پێویست بۆ وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵاتى بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات ، بۆ زیاتر گرنگیدان و کردنەوەى خانەى زیاتر لەشارو شارۆچکە و ناحیەکان بۆ لەخۆگرتن و خزمەتکردنیان _ئەرکى وەزارەتى خۆێندنى باڵا و تۆێژینەوەى زانستییە ، کۆلیژ و پەیمانگاى تایبەت بۆ خوێندکاران بکاتەوە بۆ خوێندن و پێگەیاندن و ڕاهێنیان لەسەر چۆنێتى خزمەتکردنى تۆێژەکانى بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستى تایبەت و نابینایان، یاخود ناردنى خوێندکاران بۆ زانکۆکانى دەرەوەى ووڵات بۆ ئەو مەبەستە _ئەرکى پەرلەمانى کوردستانە یاسایەکى نوێ بۆ ئەو مەبەستە ئامادە و پەسەند بکات ، تا لە چۆنێتى خمەتکردن و وەرگرتنیان پەیڕەوو پیادە بکرێت . چارەسەرکردنى قەیرانى نیشتە جێ بوون
هاشم غەمگین حکومەتى هەرێم لە11/1/2010بریاریدا ساڵانە بڕى (300) ملێون دۆلار بۆ سندوقى نیشتەجێ بوون تەرخان بکرێت، بە مەبەستى ئەوەى گرفتى نیشتەجێبون لە کوردستان چارەسەر بکرێت .،ئەم بریارەى حکومەت جگە لە شارو شارۆچکەکان گوندەکانیش دەگرێتەوە و هاوڵاتیان بێ هیچ پێشەکییەک دەتوانن خانوو لە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان بکڕن ، بڕى تێچونى هەر خانویەک دەبێت لە چوار دەفتەر دۆلار تێپەر نەکات و خانوەکان بە قیستى دە ساڵ دەدرێت وحکومەتیش بۆ ئەو مەبەستە برێک پارە وەک یارمەتى بۆ پێشەکى خانوەکان دەدات بە هاوڵاتیان، لەبەر بایەخ وگرنگى بریارەکە وبۆ باشتر چالاکبون و چارەسەرکردنى گرفتى نیشتەجێ ،بوون بە پێویستم زانى چەند داواکاریى و سەرنج و پێشنیازێک لەو بارەیەوە بخەمە ڕوو
1_من ئاگادارم زۆر کەس خاوەنى خانووە و بۆ ئەم بریارە نوێیەى حکومەت، دەیەوێت معاملات بکات ولە دروستکردنى ئەو خانوانە سودمەند بێت، بەوەى لە سلفەى عقارو سندوقى نیشتە جێ بوون سوودمەند نەبون . 2_ئاشکرایە داواکاریى و خواستى کەسێکى ئاسایى لە کەسێکى خاوەن پێداویستى تایبەت، لەمەڕ چۆنێتى مواسەفاتى خانوەکان جیاوازە ،بۆ نمونە ئەگەر کەمئەندامێک لەسەر کورسى بێت ، دەبێت خانوەیەکى بۆ دروستبکرێت لە بازاڕ و نەخۆشخانەوە نزیک بێت ، ئەگەر شوقە بێت دەبێت نهۆمى خوارەوە ى پێبدرێت، ئەگەر لە نهۆمى سەرەوەش بێت دەبێت مەسەعەدى بۆ دابنرێت ،هاوکات لە نێو خانوو ژورەکاندا چەند کارئاسانییەک هەیە پێویستە بۆ کەمئەندامان بکرێت،بۆ ئەوەى بتوانن بێ هاوکاریکردن خۆیان ئەو کارانە ئەنجام بدەن ، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە دەستەى وەبەرهێنان لەو بارەوە کۆمپانیاو ئەندازیارەکان ئاگادار بکاتەوە و ئەو تایبەتمەندییانەى بۆ کەمئەندامان و نابینایان پێویستن ئەنجام بدرێن وبۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر پێویستە ڕاو بۆچونى وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى و رێکخراوەکانى کەمئەندامان و نابینایان وەربگیرێت. 3_لەبەر ئەوەى زۆربەى خەڵکى کۆمەڵگاى ئێمە پەیوەست و پابەندن بە بەرنامە و ڕینماییەکانى ئاینى پیرۆزى ئیسلامەوە ، ناتوانێت مامەڵە و ئەتەکێت لەگەڵ پرۆژەیەکدا بکات کە لەگەڵ ئەجێنداى پەیامى ئیسلام یەکنەگرێتەوە و ناکۆک بێت، جا بۆ ئەوەى هەموو هاوڵاتیان بێ جیاوازى لە بەهاى ئەو بڕیارە گرنگەى حکومەتى هەرێم سودمەند بن وبتوانن سلفەى عقار وەربگرن ، پێویستە سوو نەخرێتە سەر ئەو سلفەییەى کەپێیان دەدرێت بۆ وەرگرتن ودروستکردنى خانوو. 4_ دیاریکردنى ئەو بڕە پارەیە کە دەبێت هاوڵاتیان مانگانە لەبرى ئەو قەرزەى کە بۆ دروستکردنى خانوەکانیان سەرف دەکرێت بدرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لێکدانەوە بۆ داهات و کارو پیشە بکرێت ، بۆ ئەوەى هەموو خێزانێک بتوانێت لەو خانوانە سودمەندبێت وقورسایى لەسەر بژێوییان دروست نەبێت بۆنمونە خەڵک هەیە کرێکارى دەکات و کۆمەڵێک منداڵى بە ملەوەیەو کرێچیشە، ئەگەر بڕێکى زۆربێت پێدانەوەى قیستى مانگەکان زەحمەتەبتوانن بۆیان هەڵبسوڕێت و دواتر بێبەش دەبن 5_سەبارەت بەم بریارە بۆ لادێکان تێبینیەک دەخەمە ڕوو ، پێشتر حکومەت لەسەر بوجەى ئیدارەى سلێمانى بۆ ئاوادانکردنەوەى گوندەکانى سنورى پارێزگاى کەرکوک، بڕى حەوت ملێون و پێنج سەد هەزار دینارى وەک هاوکارى بۆ دروستکردنى خانوو لەچەند دێیەک بەخشى بەهاوڵاتیان ، بۆ نمونە گوندەکانى ( باوە ،خاڵۆبازیانى ، گورگەچاڵ ) ئێستا دەبینرێت زۆربەى ئەو کەسانەى بەو پارەیە ئەو خانوانانەیان دروست کردووە بە چۆڵى خانوەکانیان بە جێی هێشتوەو لەشارو شارۆچکەکان نیشتەجێن ، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو بریارە سەرەتا ئەو کەسانە بگرێتەوە کە بە فعلى لە گوندەکان نیشتەجێن وخەریکى کارى کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین ڕاهێنان و پێگەیاندن لەبوارى کارەبا و ئاوو ئاوەڕۆدا
هاشم غەمگین رێکخراوى منداڵ پارێزى کوردستان بەمەبەستى پەرەپێدان و هاندان وخستنەگەڕى تواناکانى گەنجان و رەخساندنى هەلی کار بۆیان، خۆلێکى پیشەیى لەبوارەکانى (کارەبا وئاوو ئاوەڕۆ ) دا بۆ گەنجان کردۆتەوە،بۆئەوەى لەم بوارانەدا گەنجان بەپێوەرە نێودەوڵەتییەکان فێرببن وشارەزایى پەیدا بکەن ، هەروەها بەشێوەیەکى ئەکادیمى و پرۆفیشناڵانەش ئەو کارانە ئەنجام بدرێت و خاوەنى بڕوانامەى پیشەیى خۆیان بن، ئەم خولەش لەسەردەستى چەند راهێنەرێکى ئەوروپى ،لە پەیمانگاى پیشەیى نەمسایى دەوترێتەوە . ئەوەى جێگەى سەرنج و باسکردنە ،ئێستا زۆرێک لەوانەى خەریکى ئەنجامدانى ئەم پیشانەن لەکوردستان ،دەبینرێن بەشێوەیەکى هونەریى و تێوریى و ئەکادیمى ڕانەهێنراون ،واتە بە شێوەیەکى پڕۆفیشناڵ شارەزاییان لەم پیشانەدا پەیدانەکردووە،بەڵکو بەهەڕەمەکیى و لەیەکتریى و بەلاوازیى فێربوون ،لەهەمانکاتیشدا کارەکانیش بەبێ چاودێریى و هەڵسەنگاندن ئەنجام دراون ،بۆیە زۆر جار بەهۆى خراپ ئەنجامدانیانەوە ڕووبەڕوى ناڕەزایى و توانجى خاوەنکار بوونەتەوە . ناشارەزایى چەندین زیانى لێکەوتۆەتەوە لەلایەکى دیکەوە بینراوەو بیستراوە لەبەر خراپ ئەنجامدانى کاریى کارەبایى بیناو خانوەکان و دروستبوونى شۆرتى کارەبایى، هاوڵاتییان دوچاریى زیانى گیانى وماددیى بوون و چەندین ڕووداوو کارەساتى جۆراوجۆرى دڵتەزێن کەوتۆتەوە ،هەروەها خراپ ئەنجامدانى تۆڕى ئاوو ئاوەڕۆیش بووەتە هۆى هەڵوەشاندنەوەى کۆنکریتى نێو خانوو و بیناکان و زیانگەیاندن پێیان،بۆیە گرنگیدان بەکردنەوەى ئەم خولانە بەتایبەتى لە خولى مەشق و ڕاهێنانى بوارەکانى کەرتى بیناسازیدا،یەکێکە لەپێویستیەکانى ناوچەکە، چونکە هەنووکە دەبینرێت لەکوردستان لەسەرجەم ناوچەکان پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە دەستى پێکردووە و دروستکردنى بینا و مۆڵ و تەلار و کۆمەڵگەى نیشتەجێبوون زۆربەى ناوچەکانى گرتووەتەوە،جا بۆ ئەوەى کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرەکان بۆ ئەنجامدانى ئەو پیشانە پەنا بۆ کرێکارو کارمەند و شێفى بیانى نەبەن و بەدەستى خەڵکى خۆمان کارەکان ئەنجام بدرێت و سود لەتواناى خەڵکى خۆمان وەربگیرێت ،پێویستە گەنجان و ئەوەى پێشتر لەم بوارانەدا کارى کردووە ومەرجەکان دەیگرێتەوە، بەشێوەیەکى بەرچاو پێشوازى و بەشداریى ئەم خولە بکەن ، ئەواش وادەکات دواى تەواو بوونى خولەکەش ئاستى زانیاریى و شارەزاییان پتەوبێت و سەرکەتووانە ئەو پیشانە ئەنجامبدەن و دەرفەتى کاریان بۆ بڕەخسێت ،ئەوەى جێگەى تێبینى بێت بەلامەوە،ئەوەیە ئەو خولە تەنها سەنتەرى شارى سلێمانى گرتووەتەوە،هیوادارم قەزاو ناحیەکانیش بگرێتەوە،چونکە دەرفەتى کار بۆ گەنجان لەوناوچانە کەمترە لەچاو شارەکان . دڵسۆزیى مەرجى سەرکەتنى کارە ئەوەى گرنگیشە لەو خولانە بوترێتەوە سەربارى فێرکردنى چۆنێتى وردەکاریى ئەنجامدانى ئەو پیشانە ،ئەوەیە پێویستە هوشیاربکرێنەوە لەڕووى بوونى گیانى پەرۆشى و دڵسۆزییان لەکارکردن و ئەنجامدانى پیشەکەنیاندا، چونکە هەرکەسێک بۆ پیشەکەى دڵسۆز و کارامە نەبێت،کارى نارێک و خراپ ئەنجام دەدات،بەڵام ئەگەر دڵسۆز و چالاک بێت، کارى جوان و سەرکەتوو پێشکەش دەکات . کارکردن بەتەنها بەهێز و دەستەکان ئەنجام نادرێت ،بەڵکو لەگەڵ ئەوانەشدا دەبێت بیر و هزر ئاوێتەى پیشەکەى بکات،هەروەها دەبێت رێز لەکاتى ئیشکردن بگرێت ،کاتى ئیشکردن تەنها بۆ ڕاپەراندنى پیشەکەى تەرخان بکات ،بێشک هەموو ئەوانەى واى کردووە لە وڵاتەپێشکەوتووەکان کار و پرۆژەى ناوزەو دەگمەن و سەرکەتوو ئەنجام بدرێت ،بوونى ئەو سیفەتە باشانایە کە لە گیان وتواناو بیرى پیشەوەراندا ئامادەیى و بوونى هەیە،کەهەر گرۆپێکى پیشەوەر چاودێرێک سەرپەرشتییان دەکات، بۆ ئەوەى پیشەوەرى کارامە و پیشەوەرى ناکارامە هەڵسەنگێنێت و بناسرێت و جیابکرێتەوە،یان بۆ ئەوەى دیراسەى تواناى پیشەوەرەکان بکرێت ،بۆ زانینى ئەوەى کە توانایان بۆ چ پیشەیەک دەگونجێت و سەرکەوتوو دەبێت و سودى لێوەر دەگیرێت ،هاوکات ئەگەر کەسێک کەمووکورى و کەمتەرخەمى لەئەنجامدانى پیشەکەیدا هەبێت ،دوو تا سێ جار ئاگادار دەکرێتەوە،ئەگەر خۆى باش نەکرد،ئەوکات لەپیشەکەى دەردەکرێت .ِ پێویستە چاودێریى هەبێت لەلایەکى دیکەوە لە وڵاتان ئەنجامدەرانى پیشەکانى بوارى بیناسازیى و کاریى ئاوو ئاوەرۆ کارەبا بەشێوەى گروپ و لەژێر سەرپەرشتى چەند کۆمپانیایەک کاردەکەن و کە بنکەیان لەزۆربەى شارەکاندا هەیە و ئەدرەس و تەلەفوونی تایبەتى خۆیان هەیە ،هاوڵاتیان لەکاتى بوونى کێشەیەکى کارەبا یان ئاوو ئاوەڕۆ پەیوەندییان پێوە دەکەن و ئەوانیش بۆ چاککردنەوەو پشکنینى،خەڵکى شارەزایان بۆ دەنێرن . هیوادارم کردنەوەى ئەم خولانە بەردەوامبێت بۆ ئەوەى پڕۆژەکانى کوردستان بەتایبەتى لەبوارى ئاوەڕۆ و کارەباو بیناسازیدا سەرکەوتووانە و بەشێوەیەکى پڕۆفیشناڵ ئەنجام بدرێن گۆپتەپە ناوچایەکى گەشتیاریى و کشتوکاڵکردن،بەڵام فەرامۆشکراو هاشم غەمگین لەڕابوردوودا بەرهەمەکانى کشتوکاڵ و ئاژەڵداریى لە دەڤەرى خاکى گۆپتەپە و ئاغجەلەردا بەپیت و بەهێز و پتەو بوو،جوتیاران بەگشتى لەگوندەکان سەرقاڵى کارى کشتوکاڵ و ئاژەڵداریى و باخداریى بوون ،بەتایبەتى لەچاندن و بەرهەمێنانى سەوزەوات و دانەوێلە و رەواندنى نەمامە جۆراوجۆرەکانى میوە، کە زۆر بە بەرووبووم بوو،بەرهەمەکانى بەدەیان تۆن دەخەڵمێندرا،بەجۆرێک پێویستییەکانى ناوچەکەى بەزیادەوە دابین دەکرد،بەڵام بەهۆى شاڵاوى بەناوى ئەنفال و بەکارهێنانى چەکى کیمیایى لە3/5/1988 لەلایەن ڕژێمى دیکتاتۆرەوە،ڕەزو باخ و کێڵگەکانى کشتوکاڵ و ئاژەڵداریى و دارو دەوەن و سەوزایى گوندەکانى ئەم ناوچەیە دوچارى چۆڵکردن و کاولکاریى و بێ خزمەتگوزارى و چاودیریینەکردن و لەناوچوون هاتن ،لەبەر ئەوەى ئەم سنورە مەڵبەند و لانکەى شۆڕش و بەرگرى و بەرخۆدان بوو،خاوەنى چەندین سەرکردەو فەرماندە و کادرو پێشمەرگەى چەلەنگ و هەڵکەوتوو هوشیار بوو، بۆیە رژێم بەلایەوە ئەم ناوچەیە جێى مەترسى بوو،نەیدەویست و مەبەستى نەبوو گەشەکردن و پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت، سەربارى هێرش و پەلاماردان و قەسفى بەردەوامى فرۆکە لەسەر سنورى گۆپتەپە ،لەهەموو پڕۆژەو خزمەتگوزارییەکى رێگاوبان ،کارەبا،ئاووئاوەڕو ،بنکەى تەندروستى ،قوتابحانە....هتد بێبەریى و بێبەشى کردبوون،سنورى ئاغجەلەر لە (62) گوند پێک هاتووە،بەڵام زۆربەیان چۆڵن و ئاوەدان نەکراونەتەوە،خاوەنى زیاتر لە (400) ئەنفال و زیاتر لە (100) کەسى شەهیدى چەکى کیمیایى دەستى رژێمە،تا ئێستاش ئاسەوارى ئەنفال، کاولکاریى رژێم بەم ناوچەیەوە دیارەو پێویستى بەچەندین پڕۆژەى خزمەتگوزارییە ،ئەوەى جێگەى داخە ئەوەیە تا ئێستا حکومەتى ناوەند ئامادەیى تەواوى نیشان نەداوە بۆ قەرەبووکردنەوەى زیان لێکەوتووانى چەکى کیمیاوى و کاولکاریى گۆندەکان،بەلامەوە سەیرە حکومەتى عیراق ئامادەیى تێدابێت قەرەبووى زیان لێکەوتنى وڵاتى کویت بکاتەوە ،بەڵام بۆ خاپورکردنى هەزاران دێى ناوچەکانى کوردستان ئامادەیى تێدا نەبێت ،بۆیە ئەرکى نوێنەرانى کوردە لەبەغدا سەرسەختانە پێداگیریى وداکۆکى لەتەرخانکردنى بودجەو چەساندنى یاساى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى گوندەکان بکەن،بۆ ئەوەى ژیان و گوزەرانی زیانلێکەوتووان بەرەو خۆشگوزەرانى و باشتر بڕوات
بوژانەوەى کەرتى کشتوکاڵ و ئاژەڵداریى لەناوچەکە بەگشتى خاک و ژینگە و ئاوو هەواى گوندەکانى سنورى ناحیەى ئاغجەلەر بەپیت و لەبارە بۆ کارى کشتوکاڵ و پەرەپێدانى سامانى دروستى ئاژەڵ و گەشەپێدانى،بۆیە بایەخ و گرنگیدان بەم بوارانە بەشێکى زۆرى خۆراکى سنورەکە فەراهەم و چالاک و بەرجەستە دەکات ،لەهەمان کاتدا ژیان و گوزەرانى جوتیاران بەرەو بوژانەوەو ئاوەدانى ئاوەدانیى و سەرقاڵبوون بەکارکردن و کارى کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە ،ڕوو لەگوندەکان دەکاتەوە،ئەوەى پێویستە وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم پێشکەشى ئەو ناوچاییەى بکات یەکەم:پێدانى سلفە و پێشینە بۆ دروستکردنى خانوو ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان دووەم:چاککردنى ڕێگاوبانەکان و قیرتاوکردنیان، بەمەبەستى بوونى ئاسانکاریى جموجۆڵ وهاتوچۆ سێیەم :پێدانى قەرز و پێشینەى درێژ خایەن بۆ مەبەستى ئەنجامدانى پڕۆژەى کشتوکاڵى و ئاژەڵداریى چوارەم:بۆئەوەى پێویستیەکانى رۆژانەى خەڵک لە سنورى چەمچەماڵ لەبەرهەمى سەوزەوات وخۆراکى وەکو ((شووتى ،کاڵەک،خەیار،تەماتە،باینجان،بیبەر،کولەکە،بامێ،پاقلە،لۆبیا،قارچک،هتد) چ بەکراوەیى و چ داپۆشراوى پڕبکرێتەوەو دابین بێت،پێویستە حکومەتى هەرێم هاوکارى و پشتیوانى جوتیاران بکات،لەهاندانیان بۆ چاندنى ئەم بەرهەمانە و لەپێدانى خانووى پلاستیکى و پەین و پێویستییەکانى سەرکەوتنى بەرهەمەکانیان دووەم :دڵنیاییکردنى جوتیاران و قەرەبوکردنەوەیان لەئەگەرى روبەروبوونەوەى هەر زیانێک کەدوچارى بەرهەم و پرۆژەکانیان ببێتەوە . سیێەم :دابینکردنى ئەو کەرەستە و ئامێرانەى کەبۆ کارى کشتوکاڵ و بەخێوکردنى ئاژەڵ پێویستن .چوارەم:بۆ بەرهەمهێنانى شیر و ماست و پەنیر و کەرەى جۆراو جۆر،پێویستە وەزارەتى کشتوکاڵ ئاژەڵى شیردەر هاوردە و دابین بکات و بەنرخێکى کەمتر لە بازاڕ بەسەر ئەو جوتیارانەدا دابەشى بکات کە ئارەزووى کارى ئاژەڵدارییان هەیە،هەروەها دروستکردنى کێڵگە بۆ بەخێوکردنیان و چاودێریکردنى تەندروستیان . پێنجەم :لەلایەن فەرمانگەى کشتوکاڵى ناوچەکەوە، بەرنامە و پلانى تێوریى و پراکتیکى و مەیدانى هەبێت،بۆ کردنەوەى خولى ڕاهێنان و رێنمایى بۆ جوتیاران بۆ پەیداکردنى زانیاریى و شارەزایى لەسەر چونێتى خزمەتکردن و بەخێوکردنى ئاژەڵ و دەرهێنان و هەڵگرتنى بەرهەمەکان . شەشەم:دروستکردنى کارگە و دابینکردنى ئامێر و کەرەستەى پێشکەوتوو بۆ وەرگرتنى بەرهەمى شیرى ئاژەڵ لەجوتیاران و ئامادەکردن و جیاکردنەوەى بەرهەکان بەشێوەیەکى تەندروست و پاشان خستنە نێو بازاڕەکانى خۆمان . حەوتەم:دابینکردنى نەمامە جۆراوجۆرەکانى میوەو هاوکاریکردن و هاندانى جوتیاران بۆ چاندن و گەشەپێدان و خزمەتکردنیان و بەهێزکردنى بەرهەمەکانى،پاشان خستنە نێو بازاڕەکانى ناوچەکە. بەگوێرەى ئەوەى ناوچەى گوپتەپە لەزێى بچووکەوە نزیکەو کێشەى ئاو و مەترسى وشکەساڵى لەسەر نییە یاخود کەمترە ،پاشان لەوەڕگاى باشە بۆ بەخێوکردنى ئاژەڵ ،بۆیە کەرتى ئاژەڵداریى و کشتوکاڵ لەم ناوچەیەدا بەگشتى سەرکەوتوو دەبێت و سودو بەرهەمى باشى دەبێت و تواناى دابینکردن و پڕکردنەوەى پێویستیەکانی خۆراکى تەواوى سنورەکەى دەبێت . گەشتوگوزار لەئێستادا بەرنامە و سیاسەتى حکومەتى هەرێم گرنگى و بایەخدانە بەکەرتى گەشتوگوزار و دابینکردنى بودجە و پێداویستیەکان وپێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە بەناوچە گەشتیارییەکان،بەمەبەستى هاندان و سەرنج ڕاکێشانى زیاترى خەڵک بۆ بەسەرکردنەوەى سەیرانگاکانى هەرێمى کوردستان و بەرزکردنەوەى داهاتى گەشتیاریى،هەڵکەوتەى کۆپتەپەش شوێنێکى گەشتیارییە و لەزێیى بچوکەوە نزیکە،بۆیە لەڕۆژانى پشوودا لەوەرزەکانى بەهارو هاوین خەڵکانێکى زۆر لە سنورى چەمچەماڵ و کەرکوکەوە بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش ومەبەستى گەشتوگوزار و حەوانەوە ڕووى تێدەکەن ،بەڵام لەڕووى خزمەتگوزارییەوە فەرامۆشکراوەو چەندین پێداویستى و کەموکورى هەیەو بایەخ بەبوژانەوەو دابینکردنى پێداویستیەکان و رزاندنەوەى نەدراوە،بۆیە پێویستە لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمەوە،ئاوڕێک لەو سەیرانگایە بدرێتەوەو بودجەى پێویست بۆ بوژانەوەو دابینکردنى خزمەتگوزارییەکانى تەرخان بکرێت .
بەگشتى کەموکوڕییەکان و ئەو خزمەتگوزارییانەى پێویستن بۆ بوژانەوەى سەیرانگاى گۆپتەپە ئەنجام بدرێت و سەرنجى گەشتیار زیاتر بۆ بەسەرکردنەوەى ڕابکێشێت ،ئەوەیە کە یەکەم :پێویستیى ئەنجامدانى خزمەتگوازیى قیرتاوکردنى رێگاوبانەکان،بۆ ئەوەى جمجۆڵى هاتوچۆ بۆناوچەکە پتەوو ئاسان وخیرا بکات.وئاستى رێژەى گەشتیاران بۆ بەسەرکردنەوەى سەیرانگاکە زیاتر بکرێت .بەتایبەتى پەلەکردن لە تەواوکردن و دروستکردنى پرۆژەى پردى سەر زێى بچووک کە رێگاى سنورى ئاغجەلەر و چەمچەماڵ بەتەقتەق و دەشتى کۆیە و هەولێر دەبەستێتەوە،کە ئەمەش خزمەتێکى بەرچاو پێشکەش بەکەرتى گواستنەوە دەکات و هاتوچۆ خێراو ئاسان دەکات و کەرتى گەشتیاریى دەبوژێنێتەوە دووەم :یەکێک لەپێویستیەکانى سەیرانگا،ئاوى خواردنەوەیە،بەڵام لەسەیرانگاى گۆپتەپە بوونى نییە،بۆیە پێویستەفەرمانگاى ئاو تۆرى ئاوى سازگار بگەیەنێتە سەیرانگاکە سێیەم: بۆ فراوانکردنى سەیرانگاکە و ڕازاندنەوەو بەخشینى دیمەنێکى جوان پێویستە هەڵمەتێکى نەمام چاندن ئەنجام بدرێت و چاودێر و باخەوان بۆ گەشەکردن و خزمەتکردنیان دابمەزرێنرێت . چوارەم :پێویستە بە دیزاینێکى هاوچەرخ و جوان کەپر و شوێنى پشوودان و دانیشتن لەسەیرانگاکە بۆ گەشتیاران دروست بکرێت . پێنجەم /بۆ پاکڕاگرتنى سەیرانگاکە و بڵاونەکردنەوەى پاشمەوەکان پێویستە لەلایەن شارەوانى ئاغجەلەرەوە ،لەو شوێنانەى پێویستن حاویە و سەلەى زبڵدان بۆ تێکردنى پاشەرۆکان بەشێوەیەکى جوان دابندرێت و هەڵبواسرێت. شەشەم /یەکێک لەوگرفتانەى لەسەیرانگاى ڕووبەروى گەشتیاران دەبێتەوە ،نەبوونى (wc) و تەوالێتە ،پێویستەلەوشوێنانەى پێویستن چەند تەوالێتێک بۆ ژنان و پیاوان بەجیا دروست بکرێت
|

Our Staff
Our friendly and helpful staff will make sure you have a comfortable and enjoyable stay. This is our home, and it's our mission to help you feel at home too!
Customer Reviews
"This is sample review from a sample source." -- Sample Client, Location
"This is another sample review from another sample source." -- Sample Client, Location







.jpg?timestamp=1337337685759)






























.jpg?timestamp=1328726895519)








